ئه‌م شاڵاوه دژ به کۆمه‌ڵه بۆچی ؟
ناسر نه‌سیمی…….
کۆمه‌ڵه وه‌ک هێزێکی سیاسی ڕادیکاڵ و چه‌پ ، له درێژایی میژووی خه‌باتی خۆیدا ، یه‌کێک بووه له‌و هێزه سیاسیانه‌ی ناوچه‌که و کوردستان که خاوه‌نی ئه‌و سه‌روه‌رییه مه‌زنه‌یه و هه‌میشه‌یش جێگه‌ی شانازیی بووه ، ئه‌وه‌یه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ژێر به ژێری له‌گه‌ڵ هیچ ده‌سه‌ڵاتیکی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا نه‌بووه ، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ڕژیمه‌کانی ئێران‌دا ، گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی دیپلۆماتیکیشی له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌که‌دا هه‌بووبێت ( بۆ نموونه عێراق) په‌یوه‌ندییه‌کی پاک بووه و نه له‌سه‌ر بنه‌مای جاسووسی له‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه بووه و نه ڕۆژیک له ڕۆژانیش دارده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که بووه ، هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانیش شایه‌دی ئه‌و ڕاستییه‌ن . کۆمه‌ڵه وه‌ک هێزیکی سیاسی ، پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ بووه که له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا جێگه‌ی له دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کردبووه‌وه ، به‌ڵام زۆر ئه‌وه پێشهاتووه له میژوودا ، که ڕه‌وتی رووداوه‌کان هه‌ل و مه‌رجێک دینێته پێش که ڕه‌وتی خه‌باتی هێزێکی سیاسی پێشڕه به‌ره‌و ئاقاریک ده‌بات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه‌ی تێکه‌وتووه ، و که‌سێکی وه‌ک حاجی ئه‌حمه‌دی به‌و شێوه نامه‌سئولانه‌یه شاڵاویکی پر سووکایه‌تی و گومان له‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه و خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌خاته دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه و تاوانباری ده‌کات . ئه م قسانه یه‌که‌م جار نییه که له زاری حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پژاک دێته ده‌ر به‌ڵکو پێشتر له زمانی خومه‌ینی و کاربه‌ده‌ستانی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی بیستراوه .
له‌سه‌ر ماڵپاڕی ڕینسانسنیوز ده‌قی وتووێژه‌که‌ی حاجی ئهمحمهدیم سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه خوێنده‌وه ، له‌م وتووێژه‌دا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه وه‌ک ڕه‌وتێکی چه‌پ ، چه‌واشه‌کاری و بوختان به مێژووی کۆمه‌ڵه ده‌کات ، کۆمه‌ڵه وه‌کو ده‌ستکردی ساواک ( سازمانی ئه‌منییه‌تی شا ) له قه‌ڵه‌م ده‌دات . ئه‌م قسه و باسانه له ڕاستیه‌وه دوورن ، من دڵنیام که خودی حاجی ئه‌حمه‌دیش بڕوای به‌و قسه‌یه‌ی خۆی نییه و باش ده‌زانێت که هه‌ڵبه‌ستراون . به‌ڵام لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بپرسین ، ئایا چی پێویست ده‌کات له‌م کاته‌دا ئه‌م بوختانه بکرێت و مه‌به‌ست له‌م قسه و باسانه چین ؟ حاجی ئه‌حمه‌دی بۆچی هه‌وڵ ده‌دات که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆی بکرێت سه‌لاحی موهته‌دی به مێژووی کۆمه‌ڵه‌وه گرێبدات ؟ دیاره ئه‌م بار و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵه هه‌لیکی باشی ڕه‌خساندووه بۆ ئاغای حاجی ئه‌حمه‌دی که قین و تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر میژووی ڕه‌وتی سوسیالیستی له کوردستان بڕێژیت ، ههبۆیهیش به‌م شێوه ئاشکرایه چه‌واشه‌کاری ده‌کات .
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ئێستا حاجی ئه‌حمه‌دی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت بۆ بوختان دژ به کۆمه‌ڵه ئه‌نجامی ڕه‌فتار و ئه‌دای سیاسی به‌شیک له ڕه‌وته جیابووه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ن وا بوونه‌ته خوڵقێنه‌ری فه‌زایه‌کی نزمی سیاسی و پیشاندانی سیما و ڕواڵه‌تێکی تر به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه ، جا بۆیه‌ش ناوبراو وا به ئاسانی و به ئاره‌زووی خۆی قسه هه‌ڵده‌به‌ستێت و بوختان ده‌کات . ئه‌م قسه و باس و ئیتیهامه ڕاسهوخۆیانه دژ به کۆمه‌ڵه ئیهانه‌ته به‌و خه‌باته جه‌ماوه‌رییه‌ی که کۆمه‌ڵه له کوردستاندا ڕۆڵی تێدا بینیوه ، ئیهانه‌ته به هه‌موو کرێکار و زه‌حمه‌تکێشێک که کۆمه‌ڵه به رێبه‌ری خۆی ده‌زانێت ، ئیهانه‌ته به ههموولایهنگران و تێکۆشه‌ران و گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه . هه‌ر هه‌مان ئه‌م قسه و باسانه کاتی خۆیشی له لایه‌ن حیزبی تووده و چریکی ئهکسهرییهتهوه بۆ ڕازی کردنی جمهوری ئیسلامی ده‌کران ، به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی هوشیار و به ئاگای کوردستانه‌وه وه‌ڵامیان ده‌درایه‌وه .
لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که ئاڵوگۆری جیددی و ئینشیعاب به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا هاتووه ، به‌ڵام ئه‌م قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه هێرشیکی ئاگاهانه‌یه دژ به مێژووی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و ڕه‌وتانه که له ژێر ناوی کۆمه‌ڵه‌دا کار ده‌که‌ن ، نه‌ک ته‌نها لایه‌نیکی دیاری کراو ، جا بۆیه پێویسته بۆ به‌رگریکردن له‌و مێژووه پڕ شانازیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی بێده‌نگ نه‌بین و مه‌حکومی بکه‌ین . ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئیشاره‌تی پێبده‌م ئه‌وه‌یه که مه‌به‌سته‌که ئه‌وه نییه که هیچ که‌سێک بۆی نه‌بێت ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵه بگرێت ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو پیکهاته‌کانی جه‌ره‌یانه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌توانن قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و ڕه‌خنه‌یش بگرن ، به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو حاجی ئه‌حمه‌دی که سه‌رۆکی پارتێکی سیاسییه ده‌بێت به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به قسه‌کانی خۆی و مێژوو ههڵنهگهڕێنێتهوه و بوختان نه‌کات .