Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
ئه‌نارشیزم ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ به‌نموونه‌؟؛؛

ئه‌نارشیزم ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ به‌نموونه‌؟؛؛

Closed

  فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا ……

 ئه‌نارشیزم هه‌میشه‌به‌رپه‌رچی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک ویه‌کێتی نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌داته‌وه‌،هه‌وڵده‌دات چینی کرێکار له‌سه‌رپه‌یامی مێژووی خۆی بگێڕێته‌دواوه‌،له‌جیاتی ڕێکخستن ویه‌کگرتن،دووبه‌ره‌کایه‌تی وئاژاوه‌ده‌نێته‌وه‌(فه‌رهه‌نگی نوێ)؛
 ،میدیا وڕاگایه‌ندن ده‌توانێت خاوه‌نشکۆی وه‌همی بۆگه‌ل وبۆنه‌ته‌وه‌ و ووڵات به‌رهه‌م بێنێت،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌توانێت ته‌خت وتاراجی خاوه‌نشکۆی به‌زۆرسه‌پاو تێکوپێک بشکێنێت. ئه‌مڕۆله‌کوردستان ئه‌تمۆسفێره‌یه‌کی ناته‌با و پڕله‌قه‌یران له‌بواری میدیاده‌بینرێت تا ئه‌وئاسته‌ی ئه‌مڕۆگوێمان له‌ده‌سته‌واژه‌ و زاراوه‌ی ئه‌نارشیزم ده‌بێت بۆجۆرێکی ڕاگه‌یاندن،که‌ئه‌مه‌ش  بۆخۆی ناهه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه‌ به‌میدیا ده‌گوترێت گورزێکیشه‌ له‌ئه‌زموونی میدیای ئازادو هه‌نگاونانی دیموکراسی ده‌درێت. له‌کاتێکدا ئه‌وجۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ئه‌نارشیزم وه‌سفده‌کرێت نه‌باسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات،نه‌کاری سیخوڕی و  هه‌واڵگیری بۆووڵاتانی ناوچه‌یی وده‌زگاهه‌واڵگیرییه‌کان ده‌کات، نه‌دژی ئه‌زموونی کوردی و ڕاپه‌ڕین ده‌ئاخاڤێ. نه‌باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گات بۆ کۆنه‌په‌رستی .به‌ڵکو قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات  که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان .17ساڵه‌ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و کوردیدا له‌قه‌یرانێکی نه‌بڕاوه‌ی بێ کاره‌بایی دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن  تائه‌وئاسته‌ی شه‌وانه‌ کوردستان له‌ گوندێکی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچێت. ڕێپپۆرتاژه‌کانی له‌سه‌رئه‌وه‌بووه‌ که‌ قه‌یرانی ئاو به‌رده‌وامه‌ تائه‌و ه‌ی له‌زۆر شوێندا پرۆژه‌کانی ئاوئاوه‌ڕۆ تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌بن .ڕاپۆرته‌کانیان باس بووه‌  له‌وه‌ی نه‌بوونی ماڵ و شوێنی نیشته‌جێ بوون له‌وپه‌ڕی سه‌ریه‌شه‌دایه‌ تائه‌وڕێژه‌یه‌ی  نه‌وه‌یه‌کی به‌رین له‌کوڕان و کچانی ووڵات قۆناغی  ژیانی  هاوسه‌رگیری و خێزان له‌ده‌ست ده‌دات. ووروژاندنی هه‌واڵه‌کان  له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی وڕۆتین  بۆئه‌وه‌بووه‌  که‌ گه‌نده‌ڵی قوڕگی ده‌سه‌ڵات و حیزب و ئیداره‌کانی حکومه‌تی گرتووه‌   ئه‌زموونی کوردی یه‌کسان کردووه‌ به‌خاڵی سفر تائه‌وئاسته‌ی  ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان  زۆربه‌داخه‌وه‌ داخ له‌دڵانه‌ به‌سانایی  کوردستان به‌ ووڵاتی  بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی نیشان بده‌ن . ووتاره‌کان له‌سه‌رئه‌وه‌ نووسراوه‌  که‌ جیاوازی یه‌کی گه‌وره‌ی گوزه‌ران و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌، به‌نێوانی ئاسمان و زه‌وی له‌نێوان سه‌رمایه‌داره‌کانی حیزب و حکومه‌ت و بازرگانه‌ کاڵاهێنه‌ره‌ ئێکسپایه‌ره‌کان  له‌گه‌ڵ موچه‌خۆران و خه‌ڵکانی ئاسایی کورستان  که‌زیاتر له‌سه‌داهه‌شتای دانیشتوانی کوردستان پێک ده‌هێنن به‌دی ده‌کرێت.ئیتر بۆده‌بێت به‌م خه‌مخواردنه‌ به‌م به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ له‌سه‌رئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رودڵسۆزانه‌ ڕه‌نگمان زه‌ردبێت وچاومان سوربێت و ناوی ئه‌وجۆره‌ له‌ٌٌٌٌٌڕاگه‌یاندن بنێین ئه‌نارشیزم؛؛  به‌ڕێزگرتنمان  له‌کاره‌باشه‌کان ئه‌مڕۆ ده‌توانین به‌هه‌ندێ نووسینی  بێ ماناوته‌وهین و شه‌ڕه‌قسه‌ی   ناوسایته‌ ئه‌لکترۆنییه‌کان بێژین گێژاو و ئه‌نارشیزم به‌ڵام ناهه‌قییه‌کی گه‌وره‌ له‌ سه‌رپێخستنی میدیاوده‌سکه‌ووته‌کانی ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ین که‌ ڕاگه‌یاندنیێک کاروپلانی بۆووشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌روده‌سه‌ڵات بێت وه‌دووربێت له‌زڕاندنی حورمه‌تی ئینسانه‌کان،دوربێت له‌بوختان وقسه‌ڵکۆک ئێمه‌پێی بڵێین ئه‌نارشیزم .له‌کاتێکدا که‌ڕاگه‌یاندن ومیدیای ئازاد پایه‌یه‌کن له‌ڕه‌گه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی. ؛چۆن ناهه‌قی ده‌که‌رێت که‌ ڕه‌خنه‌له‌سه‌رئه‌وبگیرێت که‌  ڕاگه‌یاندنی حیزبی مافی نیه‌   باس و هه‌واڵی  سه‌ردانی سه‌رکرده‌وقاره‌مانێتی ڕۆژانی سه‌رکرده‌و هه‌میشه‌زیندووی شه‌هیدی سه‌رکرده‌بکات.  چوون ڕاگه‌یاندنی حیزب ئه‌رکی  سه‌رشانیه‌تی پایه‌کان و سه‌روه‌ریه‌کان وده‌ستکه‌وته‌کانی حیزب هه‌م ببارێزێت،هه‌م سه‌روسامان پێبدات. به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌و ئاوێنه‌و هاووڵاتی وهاوشێوه‌کانیان به‌دوورله‌ئایدۆلۆژیایی تووندڕه‌ووی  یان خولقاندنی که‌شی کۆنه‌په‌رستی مافی خۆیانه‌ له‌ووتاروڕاپۆرت و رێپۆرتاژه‌کانیان  ڕه‌خنه‌ی  بنیاتنه‌روبه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات وتاک بۆکۆمه‌ڵگه‌ ‌کوردی به‌رهه‌م بێنن.؛بۆیه‌ ئه‌وه‌نده به‌ئه‌ندازه‌ی  گیانی ململانێ وبزماردان له‌تابووتی  یه‌کتری نێوان میدیای حیزب و میدیای ئازادولیبرال ده‌بینرێت،ئه‌وه‌نده‌گوێمان له‌کاری هاوبه‌ش و گیانی هاوکاری هه‌ردوونێوان نیه‌؟؟.  هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌رکی هه‌مووشێوه‌کانی میدیا بێت که‌ زیاترکاربکرێت بۆکاری هاوبه‌ش له‌زه‌رووره‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگاو پێداوویستییه‌کانی هاوڵاتیان بۆدابینکردنی ژیانێکی باشتر.به‌خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ستیاری قۆناغ و هه‌لومه‌رجه‌سیاسییه‌که‌. چوون هه‌ربه‌نموونه‌ی ناوئه‌م قه‌یرانه‌ی میدیای کوردی که‌له‌به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م باسه‌   له‌دووئێواره‌ ی چوارشه‌ممه‌ی که‌ناڵی زاگرۆس  گوێ بیستی بووین.زاراوه‌ی ئه‌نارشیزم وکۆدی قسه‌کانی که‌سه‌به‌شداربووه‌کانی ناوته‌وه‌ره‌که‌  زۆر سه‌ره‌واو و سه‌ره‌داووی له‌خۆگرتبوو له‌بری هه‌نگاوونان بۆکاری هاوبه‌ش له‌بواری میدیایی دا.بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین نه‌ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ ئه‌نارشیزمه‌ و نه‌کوردستانی نوێ_یش به‌نموونه. ڕۆژنامه‌ی حیزبێکی سه‌رکووتگه‌ره‌‌.
 
 
faraidun_73@hotmail.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.