
وێنه‌ی به‌له‌مێك … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ویستم وێنه‌ی
ده‌ریایه‌كی
پڕ له ورده ماسی و به‌له‌م
له په‌ڕاوی وێنه‌كه‌مدا
دروست بكه‌م
هه‌رچی بۆیه‌ی
ره‌نگاوره‌نگم هه‌بوو هێنام
زۆر به جوانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی
مه‌به‌ستم بوو
یه‌كسه‌ر كێشام
به‌له‌مێكیان
هێنده جوان بوو به‌لامه‌وه
هه‌ر به خه‌یاڵ سواری بووم و
هه‌تا توانیم سوڕامه‌وه
ئای گه‌شتێكی چه‌نده خۆش‌بوو
هێنده گه‌ڕام
ئاگام لێ بوو
ماسی ده‌یویست بێت به‌هاوڕێ و
بگاته لام
یاریم ده‌كرد له‌گه‌ڵیاندا
له‌و ناو ئاوه
هێنده‌م زانی
با هه‌ڵی كرد به‌له‌مه‌كه‌م
هه‌ڵگه‌ڕاوه
***