جه‌ژن و ژوان … رۆسته‌م خامۆش
Closed
من چی بكه‌م ؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك
له ئامێزی ئه‌مرۆی جه‌ژن
بۆ چركه‌یه‌ك پێنه‌كه‌نێ
سیمای گرژ‌و
تووڕه‌و بێ ده‌نگ
خه‌نده‌ی نه‌بێ و
ڕه‌گی بزه‌ی له‌نێو دڵیا هه‌ڵكه‌ندبێ
منیش ده‌ڵێم
جه‌ژن واتای خۆشه‌ویستی
واتای ژوان
بۆ بینینی گشت ئازیزان
به‌ڵێ ، جه‌ژن
واتای ماچ و ئاشتبوونوه
هه‌ڵكێشانی ڕیشه‌ی ڕق و
تووڕه‌یی دڵ
له خه‌یاڵ و بیر چوونه‌وه
رۆسته‌م خامۆش