خولیاکانی سۆنده‌یه‌ک … ئاڵا ره‌زایی
له ماڵێکی گه‌وره‌دا سۆنده‌یه‌ک ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌و پێی‌خۆش نه‌بوو سۆنده بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌بوو گوڵه‌کانی باخچه‌که‌ی ئاو دابوایه. هه‌موو جێیه‌کی بشوتبوایه‌ته‌وه، بێجگه‌له ئه‌مانه منداڵانی ماڵه‌که ته‌نافێنیان پێده‌کرد. جارنه‌جارێکیش گه‌وره‌کان به چه‌قۆ له‌تیان ده‌کرد هه‌تا کورت بێته‌وه. ژانی هه‌بوو، به‌ڵام که‌س گوێی له گریانه‌که‌ی نه‌بوو. سۆنده‌که هاوڕێی جه‌ڕه‌یه‌کی ئاو بوو. هه‌میشه ئه‌وی پڕ ده‌کرد له ئاو و له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دوان. به‌ڵام ئه‌م جه‌ڕه‌یه ئاسایی نه‌بوو. ئه‌و په‌ریلانێکی ده‌ریا بوو که ئاوه‌کانی ده‌پاراست، به‌ڵام سۆنده‌که به‌وه‌ی نه‌زانیبوو… جه‌ڕه‌که هه‌میشه چیرۆکی بۆ ده‌گێڕاوه، چیرۆکی ئه‌و جه‌ڕانه‌ی که تینوو بوون و ده‌یانویست به ئاو بگه‌ن.
ئه‌م سۆنده‌یه له ژیانی خۆی رازی نه‌بوو. رۆژێکیان سۆنده‌که وتی: نامه‌وێ سۆنده بم. هه‌رچی بم پێمخۆشه به‌ڵام سۆنده نا! جه‌ڕه‌که وتی: ئه‌ی ده‌تویست ببی به چی؟ باڵای تۆ لوله‌ییه و درێژ، وا چاکتره که تۆ هه‌ر سۆنده بی. به‌ڵام سۆنده‌که قبووڵی نه‌کرد و وتی: ئه‌گه‌ر کلکی مانگایه‌ک بوایه‌م زۆر چاکتر بوو. ئه‌ویش خۆ لووله‌ییه و درێژه هه‌روه‌کوو من. ده‌متوانی ببمه مانگا و بڕۆمه ده‌ر و ده‌شت و زۆر جێگایان ببینم. جه‌ڕه‌ی په‌ریلان بۆی پاڕاوه…
بۆ سبه‌ینێکه‌ی که سۆنده‌که له خه‌و هه‌ستا و پێیوابوو که ده‌بێ بۆ ئاودانی باخچه خۆی ساز بکات، له‌ناکاو دیتی که له ته‌ویله‌یه. زۆر دڵخۆش بوو که ئاواته‌که‌ی وه‌دیهاتبوو. ئه‌و ئێستاکه ببووه کلکی مانگا. ئه‌وێ رۆژێ له‌گه‌ڵ مانگاکه چوون بۆ ده‌شت و چاوی که‌وت به زۆر شتی نوێ. له دڵی خۆیدا وتی: ته‌نیا شتێک ناخۆشه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ته‌ویله‌که بۆگه‌نی دێت. به‌ڵام هێدی هێدی بێتاقه‌ت بوو. چونکه ئه‌و کاتانه‌ی که مانگاکه کاوێژی ده‌کرد، له مڵچه‌مڵچه‌که‌ی دڵی تێکه‌ڵ ده‌هات. له هه‌مووی خراپتر ئه‌و کاته بوو که مانگاکه کاری ئاوده‌ستی ده‌بوو! سۆنده‌ی داماو که پێشتر هه‌میشه پڕ له ئاو و پاک و خاوێن بوو، زۆر پیس ده‌بوو و مانگاش هیچ پێی گرینگ نه‌بوو.
سۆنده‌که له به‌ر خۆیه‌وه وتی: هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌م کرد. من نامهه‌وێ کلکی مانگا بم. بریا مارێکی ئه‌ستوور بوایه‌م. جه‌ڕه‌ی په‌ریلان گوێی له ده‌نگی بوو و دیسان بۆی پاڕاوه. بۆ به‌یانی که له ترسی کاری ئاوده‌ستی مانگا نه‌یده‌وێرا چاوی هه‌ڵێنێ، له‌پڕ خه‌ریک بوو له خۆشیانا بفڕێ! ئه‌و ببووه مارێک، ماری کوبڕا! له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: له چنگی ئه‌و مانگا بێشه‌رمه و ماڵه پیسه‌که‌شی رزگارم بوو. ئێستاکانه له هه‌مووان به‌هێزترم، هه‌رکه‌سێک ئازارم بدات ده‌یکوژم. ماره‌که چوو بۆ مه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ی خانوویه‌ک بۆخۆی ساز بکات. جوتیاری ئه‌وێ ره‌پێی نا و به کوڕه‌که‌ی وت هه‌رچۆنێک بێ ده‌بێ ئه‌م ماره بکوژین.
جوتیاره‌که سه‌گێکی گه‌وره‌شی هه‌بوو. به‌ڵام سۆنده‌که که ئێستاکه ببووه مار، نه‌یده‌زانی که چۆن به سه‌گه‌وه بدات. منداڵه‌کانی جوتیاره‌که رقیان له مار بوو، وه‌بیری هاته‌وه که ئه‌و کاته‌ی سۆنده بوو منداڵه‌کان خۆشیان ده‌ویست.
سۆنده‌که بیری کرده‌وه که بوون به ماریش زۆر چاک نییه. ئێستاکه هه‌مووان پێیان وابوو که ژه‌هری هه‌یه، بۆیه ده‌یانویست بیکوژن. هه‌ر بۆیه هه‌ڵات و خۆی گه‌یانده‌وه ماڵه کۆنه‌که‌ی بۆلای جه‌ڕه‌ی په‌ریلان. جه‌ڕه‌ی په‌ریلان وتی ژیانی نوێت خۆشه؟ ماره‌که وتی: نا من هه‌ڵه‌م کرد. ئه‌گه‌ر وایه‌رێکی کاره‌با بوایه‌م و به دارته‌له‌کانه‌وه هه‌ڵواسرابوایه‌م، زۆر چاکتر ده‌بوو. جا ده‌متوانی له‌و سه‌ره‌وه سه‌یری هه‌موو شوێنێک بکه‌م. کۆتره‌کان له‌سه‌رم هه‌ڵنیشن و هه‌موو ساڵێکیش په‌ره‌سێلکه‌کان ده‌هاتنه‌وه بۆ سه‌ردانم. زۆر خراپه که من بوومه‌ته مار. پاشان له پشته‌وه‌ی جه‌ڕه‌ی په‌ریلان خۆی شارده‌وه و خه‌وی لێکه‌وت. سبه‌ینێ له‌گه‌رمانه وه‌خه‌به‌ر هات. هه‌روه‌ها چه‌ند چۆله‌که‌یه‌کی بیچکۆلانه‌ش له‌سه‌ری هه‌ڵنیشتبوون. ئێستاکه ئه‌و ببووه وایه‌رێکی درێژ و ره‌شی کاره‌با! زۆری پێخۆش بوو. له دڵی خۆیدا وتی: ئه‌مه چاکترین ئاوات بوو که ده‌بوو داوام بکردبوایه. ئیدی که‌س ده‌ستی به من راناگات. من له‌هه‌موو که‌س به‌خته‌وه‌رترم. دوای چه‌ند رۆژی دیکه باران باری. له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: لێیگه‌ڕێ، به‌فریش ببارێ قه‌یدی ناکا. من بۆخۆم کاره‌بام هه‌یه و ده‌توانم خۆم گه‌رم دابێنم… به‌ڵام له‌پڕ گوێی له ده‌نگێکی سامناک بوو… هه‌وره‌برووسکه‌ی تووڕه و تۆسن به که‌یفی خۆی ده‌یگوڕراند. له بێ شانسی ئه‌و، هه‌وره‌برووسکه‌که رێک گرتی! گیانی له ناوه‌ڕاسته‌وه سووتا. ئیدی گه‌رمای نه‌ما.. کاره‌باکه‌شی ته‌واو بوو. وایه‌ری چاره‌ڕه‌ش له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌مه خراپترین چاره‌نووسه… . کاره‌باچی‌یه‌کان ئه‌ویان لێکرده‌وه و خستیانه نێو شته بێکه‌ڵکه‌کان هه‌تاکو به‌و خه‌ڵکانه‌ی بفرۆشن که شتی کۆنه ده‌کڕنه‌وه.
وایه‌ری خه‌مین نه‌یده‌زانی چی بکات؟ له دوایین چرکه‌ساتدا جه‌ڕه‌ی په‌ریلانی دیت. جه‌ڕه‌که زۆر به‌په‌رۆش بوو. لێی پرسی: چۆنی هاوڕێکه‌م؟ کوتی بریا هه‌ر سۆنده ده‌مامه‌وه. ئه‌وکاتانه هاوڕێی چاکی وه‌کوو تۆم هه‌بوو… گوڵه‌کانم ئاو ده‌دا و له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان کایه‌م ده‌کرد. شه‌وانیش ئه‌تۆ چیرۆکی جه‌ڕه تینووه‌کانت بۆ ده‌گێڕامه‌وه و منیش به ئاواته‌وه بووم پڕیان بکه‌م له ئاو. زۆر ناخۆشه. ئێستاکه من وایه‌رێکی بێکه‌ڵکم.
وایه‌ری چاره‌ڕه‌ش چاوه‌کانی وێکنا… پاش ماوه‌یه‌ک به ده‌نگی ئاو وه‌خه‌به‌ر هات. جه‌ڕه‌ی په‌ریلان ئه‌مجاره‌ش بۆی پاڕابۆوه. ئه‌و دیسان ببۆوه سۆنده. ئیستاکه دڵخۆش بوو… خاوێنتر له هه‌مووکات… نه ژه‌هری هه‌بوو، نه چزوو و نه تینی کاره‌با… و دیسانه‌که بیری له جه‌ڕه تینووه‌کان ده‌کرده‌وه.
***
ئاڵا ره‌زایی – بۆکانی، ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه و له پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تایی دا خه‌ریکی ده‌رس خوێندنه. هه‌ر له پۆلی یه‌که‌مه‌وه هۆگری نووسین و خوێندنه‌وه بووه. له پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی و ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی دا له میهره‌جانی زانستیی “جابری بنی حه‌ییان”، به پێشکه‌شکردنی بابه‌تێک به ناوی “بوونه‌وه‌رانی لیستی سووری جیهان و کوردستان” به‌شداری کرد و له شاری بۆکان وه‌ک که‌سی براوه هه‌ڵبژێردرا. له پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تایی واته ته‌مه‌نی 7 ساڵی دا به‌شداریی کرد له دووهه‌مین میهره‌جانی زانستی “جابری بنی حه‌ییان” و به پێشکه‌شکردنی بابه‌تی “شکڵ و شێوه ئاسمانییه‌کان” سه‌باره‌ت به زانستی ئه‌ستێره‌ناسی، توانی له پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا پله‌ی یه‌که‌م وه‌ده‌ست بێنێ. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له فستیڤاڵی چیرۆک‌نووسیی “شازاده چکۆله” که له ئاستی ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چوو توانی به چیرۆکی “شاری ژوماره‌کان” پله‌ی سێهه‌م بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات. له پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تایی و له سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌وساڵ (2013) دا به‌شداریی کرد له سێهه‌مین خولی فستیڤالی شازاده چکۆله‌دا. ئه‌م فستیڤاڵه بۆ یه‌که‌مجار به 316 چیرۆکی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر پازده ساڵی وڵاتانی ئێران و ئه‌فغانستان و تاجیکستان و ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا “ئاڵا” توانی به چیرۆکی ” خولیاکانی سۆنده‌یه‌ک” به‌شداری فستیڤاڵه‌که بێ و پله‌ی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که وه‌ده‌ست بێنێ و نازناوی “شازاده‌ی وڵاتی چیرۆکه‌کانی” پێ ببه‌خشرێ. هه‌واڵی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له لایه‌ن زۆربه‌ی ئاژانسه هه‌وڵده‌ریه‌کانئ ئێرانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و به سه‌ردێری جۆراوجۆره‌وه خراوه‌ته به‌ر دیدی بیسه‌ران و خوێنه‌ران. سه‌ردێڕی وه‌ک : “کیژۆڵه‌ی بۆکانی بوو به شازاده‌ی وڵاتی چیرۆکه‌کان و “…
شایانی باسه که سێهه‌مین فسیڤاڵی “شازاده چکۆله” بۆ ته‌مه‌نی ژێر پازده ساڵ له ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی نووسه‌ری ناوداری دنیا “ئانتوان دو سێنت ئێگزوپێری” ده‌ستی پێ‌کرد و له رۆژی جیهانی منداڵاندا کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
تێبینی: ئه‌م چیرۆکه له به‌ر به‌شداریپێکرانی له فستیڤاڵی چیرۆک‌نووسیی “شازاده چکۆله” له ئێران، به زمانی فارسی نووسراوه و له لایه‌ن “ئیسماعیل ئیسماعیل زاده”وه کراوه‌ته کوردی.
***
ئاڵا ره‌زایی – نۆساڵان (بۆکان)