Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
پاییزێکى تریش ….نەوزاد بەندى

پاییزێکى تریش ….نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

 

-1-

لە شەقامێکى تۆزاویى ..

درەختێکى ڕووت و قووتم دى ..

ناسیمەوە ..

لەبەر گریان نەیتوانى وەڵامم باتەوە ..

تەرمى گەڵاکانى لەبەر پێیدا بوون ..

وتى : بڕوانە !

بزانە کەس هاو خەمییەک ..

بزانە کەس فاتیحایەک ..

بزانە کەس دێ لە گەڵما بۆ گۆڕستان ؟؟

 

-2-

ئەو درەختە ،

لە بەهارێکى ساڵى هەشتاکاندا ناسیم

ئەو کاتە نە زریانى تۆز پەیدا بو بو

نە بانگەشەى وشکە ساڵیى ..

ئەو کاتە خەڵک تینووى کتێب بو ،

نەک تینووى دۆلار ..

ئەو کاتە هەژارەکان ئەیانتوانى لە نێوان ڕوسیا و ئەمەریکادا ،

پارووە نانێک پەیدا بکەن ..

ئەو کاتە ڕۆى .. 

ن

ا

گ

ە

ڕ

ێ 

ت

ە

و

ە

 

-3-

پاییزێکى ماندوو ..

بە تەنیشتمدا ڕەت بوو ..

من جامێکى فافۆنى پڕ سەهۆڵاوم بە دەستەوە بو..

بە فانیلەیەکى عەلاگەوە ،

تەماشایەکم کرد ..

وتى : لە هەڵامەت ناترسى ؟

ئەوەى لە هەولێر پێى ئەڵێن : پەسیو

ئەوەى لە جنوب پێى ئەڵێن : نەشلە ..

ئەوەى لە سوقى ئەوروپى موشتەرەک پێى ئەڵێن : ئەنفلۆنزا ..

وتم : نا ..

 

-4-

پاییز لە دەرگاى دا ..

وتى : ڕەحمەت لە باوکت ،

پەرداخێ ئاوم فریا خە ،

تینوێتى کوشتمى ..

پۆلیسى دژە تیرۆر ،

بە تاوانى ناشیرینکردنى ڕوخساری شار ،

شەش مانگە لە مەعەسکەر سەلام ،

کەلەپچەى کردووم ..

 

 

-5-

کارگوزارى شارەوانى ،

گەڵاى شەقامەکانى کۆ ئەکردەوە و

عەرەق بە تەوێڵیدا ،

دا ئەچۆڕایە سەر قەفەزى سنگى ..

پاییز شەرمەزار بوو 

پێى وت : خەجاڵەتم ..

بە بێ شنە بایەکى فێنک ،

حەیاى هەموو درەختەکانم برد ..

 

-6-

لەبەر بەلەدییەکە ،

ئەویش سەرەى گرتبوو بۆ سەهۆڵ ..

پارەیشى پێ نەبوو ،

وتى : بینوسە !

زستان ئەتدەمەوە ..

 

-7-

موفتى هەرێمى غەززە ،

فتواى خواردنى سەگ و گوێدرێژى دەرکرد ..

برسێتیەکە تەحەمول ناکرێ ..

( پاییز دەستى کرد بە گریان ..

عەگاڵ و

دشداشەى نەوتفرۆشەکانى خەلیجى خوساندەوە ..)

 

-8-

جاران کە پاییز ئەهاتە شارەکەمان ،

حەوشە و بەرهەیوانەکانى پڕ ئەکرد لە شیعر ..

شەماڵ بۆنى خۆڵى لە خۆى ئەدا و

لە پەنجەرەکانەوە ،

ئەهاتە ژوورەوە ..

 

-9-

لە ناکاو ئەمبولانسێک ،

بە کۆڵانەکەماندا ، بە خێرایى تێپەڕى ..

پاییز جەڵتەى دەماغ لێى دابوو ..

پاییز دەمى خوار بو بو..

پاییز نیوەى ڕاستى وشک بو بو ..

 

-10-

ئەگەرەکانى مردنى پاییز لە زۆر بووندان ..

زستان خەریکى ئیحما کردنە ..

لە ناوەختا دێتە مەیدانى شارەوە ..

( دەسکێشفرۆشەکان خەنى بوون ! )

 

-11-

پاییز نەمرد

 

Previous
Next