![بێچوه پشیله … ئه‌مین محه‌مه‌د بێچوه پشیله … ئه‌مین محه‌مه‌د](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aminMuhamad2_658874088.jpg)
بێچوه پشیله … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
خـــێرا وه‌ره ، پشــــــیله
چـــاو بزی گــوێ قوتیله
ســهیری من كه جار و بار
خۆت هه‌ڵمه‌ده سه‌ر دیوار
بێچوهكـــــهت وا لای منه
نه‌رم و نۆڵ و شــــــهرمنه
خۆی كــردووه به هاوڕێم
منیــــش به ده‌وریدا دێم
دهیمیاوان له برســــانا
دوایی شیرم بۆ دانــــــا
بۆ خۆت لێ وون كــردووه
لێره به‌جێت هێشـــتووه ؟
ئه‌هــا ، وا بۆت ده‌ڕوانێ
هـه‌ر ده‌ڵێ دایكم كــوانێ
ئه‌ی بۆ ئاگات لێی نه‌بوو
هـــانێ ، وه‌ره بیبه ، زوو
*** 2/5/2010