دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر…4 … پۆڵا سەعید
به‌شی چواره‌م
هه‌ندێک ده‌سته‌ڵاتداری یه‌کێتیی په‌یامگه‌لێکیان له‌سه‌ر شکستی یه‌کێتیی دا به خوێنه‌ر، که هه‌رگیز پێشتر ئاماده‌گیی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بوو، که‌متریین که‌موکوڕیی یه‌کێتیی بخه‌نه‌ڕوو، یاخوود په‌سه‌ندێتیی بده‌ن به هه‌بوونی هه‌ڵه و که‌موکوڕیی. وێڕای هه‌موو ئه‌م ئاماده‌گییه‌ی ئه‌وان، لێ من هێشتا پێسیمیستم به‌رانبه‌ر به وته‌کانیان. باوه‌ڕکردن پێیان مه‌حاڵ نییه و ساناش نییه. کێشه لێره‌دا تێکچوونی که‌سایه‌تییانه، ژیانی تاکێکی که‌سایه‌تیی تێکچووش، ژیانێکه بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر سیمپتۆمه‌کانی لێداوه.
له شکستی یه‌کێتییدا ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی و ئه‌ندامانی تریش به گشتیی سوود له هه‌موو جۆره هێرشێک وه‌رده‌گرن، که ده‌کرێته سه‌ر هه‌ر یه‌کێکیان. ئالێره‌دا ده‌مه‌وێت مه‌لا به‌ختیار به نموونه بهێنمه‌وه. کاک به‌ختیار مافی خۆیه‌تی چ ناوێک له خۆی ده‌نێت. ئه‌و نایه‌وێت حیکمه‌ت بێت، به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت به‌ختیار بێت نه‌ک مه‌لا به‌ختیار. ده‌شێت به‌ختیاریی له ژیاندا ڕووی تێکردبێت، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵکه لێناگه‌ڕێن که‌س به‌ختیار بێت. جیاوازیی نێوان کاک به‌ختیار و به‌ختیار عه‌لیی نییه، کاک به‌ختیار و جه‌مال غه‌مبار نییه، کاک به‌ختیار و شێرکۆ بێکه‌س نییه. چونکه هه‌موویان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه‌ک یه‌ک ده‌ستدرێژییان ده‌کرێته سه‌ر. ساڵانێکی دوور و درێژ ڕه‌خنه‌م له کاک به‌ختیار گرتووه، زۆرینه‌ی کات ئاماژه‌م به ناوه‌که‌ی نه‌داوه و لێگه‌ڕاوم بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵام هه‌ندێکجاریش ناوم هێناوه، لێ هه‌رگیز ئاماده نه‌بووم که‌سایه‌تیی بشکێنم، ئیمڕۆش یه‌که‌مجارمه وا به کراوه‌یی پشتگیریی بکه‌م.
له‌وه‌ته‌ی من بیرم بێت ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی، که یه‌کێتیی به کاک به‌ختیاری کرد، ڕۆژانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ساده و ساکاره‌وه، شه‌للاتیی و جه‌للاده‌وه، نووسه‌ر و ڕۆشنبیره‌وه، سیاسیی و ڕۆژنامه‌وانه‌وه دووباره ده‌کرێته‌وه. لێره‌دا من ناتوانم بڵێم تاکه یه‌ک پێشمه‌رگه هێرشی ناشیرینی کردۆته سه‌ر کاک به‌ختیار، به‌ڵکوو خودی یه‌کێتیی کردوویه‌تی، چونکه یه‌کێتیی ئه‌و هێرشه‌ی په‌سه‌ند کردووه، نه‌ک لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌که‌دا بکات. ئالێره‌دا ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵستاوه به‌م کاره ده‌شێت هه‌موو شتێکی تر بێت به‌س پێشمه‌رگه نا. ته‌نانه‌ت به‌رپرسه گه‌وره‌کانی یه‌کێتییش ده‌ستدرێژییان کردۆته سه‌ر کاک به‌ختیار.
ده‌مه‌وێت لێره‌دا به یه‌کێتیی و به ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردیی بڵێم، که کاک به‌ختیار وه‌ک مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که ڕێزی لێبگیریت. بابه‌ت لێره‌دا دانانی سنورێکه بۆ کورد، که ئه‌ویش سنوری مۆڕاڵ و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤه. تاکی کورد هیچ جۆره کۆنزێکوێنزێکی بۆ دانانه‌نراوه، هه‌ربۆیه هه‌موو جۆره هێرش، شکاندن، کووشتن، تۆقاندنی تاکی تر به مافێکی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت. ئالێره‌دا مرۆڤی کورد ئه‌وه‌یه، که هه‌یه، چونکه خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی تێکچووه، سادیسته، نۆیرۆتیکه بۆیه فاشیسته.
جێگای سه‌رنجه، که یه‌کێتییه‌کان هه‌میشه له لێدانی یه‌کتردا وه‌ک دوژمن مامه‌ڵه‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن. کورد فێرنه‌بووه خاوه‌نی ڕه‌خنه‌ی ڕه‌وانی هۆشیاریی بێت، له هه‌موو جۆره هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیاندا به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت بریتییه له ڕه‌فتارگه‌لێکی شیزۆیدانه. کێشه‌ی ده‌سته‌گه‌ریی ناو یه‌کێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌گه‌لێکی شیزۆیدانه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی، که تاکڕه‌ون و توانای کاکردنی پێکه‌وه‌ییان له‌گه‌ڵ که‌سدا نییه. به‌شێک له‌م به‌رپرسانه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک سیمپتۆمی پسیشۆپاتانه‌ن، هه‌ربۆیه هه‌مووجۆره که‌وتنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی ئاوها چاوه‌ڕوانکراوه و هیچ په‌یوه‌ندیی به‌و وته باوه‌وه نییه، که گوایه بیروڕای جیاواز له‌ناو یه‌کێتییدا به‌شێکه له سروشتی یه‌کێتیی.
ده‌بێت چه‌ند جۆر ده‌ستدرێژیی کرابێته سه‌ر کاک به‌ختیار و ته‌نها ئه‌وه به‌ر گوێی خه‌ڵکیی که‌وتبێت، که له ڕێگای میدیای کوردییه‌وه پێمانده‌گات؟ هه‌موو ئه‌وانه‌شی، که به‌رانبه‌ر کاک به‌ختیار کراوه، به‌شێک له پێشمه‌رگه دێریینه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی داده‌ماڵێت له مۆڕاڵ. هه‌تا ئێستا یه‌کێتیی داوای لێبووردنی له کاک به‌ختیار نه‌کردووه، هه‌تا ئێستا مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی به فه‌ڕمی وه‌ڵامێکی ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، که به‌رانبه‌ر کاک به‌ختیار ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به واتای ڕازییبوونی یه‌کێتیی به‌رانبه‌ر ئه‌م سووکایه‌تییانه.
له‌ناو یه‌کێتییدا قسه‌که‌ر کێیه؟ ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی قسه‌که‌رێکی ڕۆشنبیری هه‌بێت، ئه‌وا بینه‌ر و گوێگری کورد پێی ئاشنا ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێتیی خۆیه‌تی، که کاک به‌ختیاری کردووه به وته‌بێژی خۆی. ئه‌مه‌شی بۆیه کردووه، چونکه له کاک به‌ختیار زیاتر که‌سی تریان نییه. کێشه‌ی ڕۆشنبیر و نووسه‌ری کورد له‌وه‌دایه، که هیچ که‌س بۆی نییه ڕۆڵی ئه‌و بۆ خۆی به‌رێت، که‌س بۆی نییه ڕۆشبیر بێت، نووسه‌ر بێت ئه‌و نه‌بێت. کاک به‌ختیار چ کاره بووبێت، هه‌تا چ قۆناغێکی خوێندنی به‌ڕێکردبێت هیچ له‌و باسه ناگۆڕێت، که ئیمڕۆ ده‌نووسێت و خاوه‌نی بۆچوونی خۆیه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو شت. بۆچوونه‌کانیت به‌دڵ نییه، ڕه‌خنه‌ی لێبگره نه‌ک سووکایه‌تیی پێبکه‌یت و که‌سایه‌تیی بشکێنیت، چونکه وه‌ک نووسه‌ر و ڕۆشنبیر پێویسته له‌سه‌رت هومانیستانه مامه‌ڵه بکه‌یت.
ڕاسیستبوونی خه‌ڵکی سلێمانیی به‌رانبه‌ر به کورد خۆی نه‌ک به بێگانه گه‌یشتۆته لوتکه‌ی ناشیرینیی. به‌تاڵتریین قسه ئه‌وه‌یه، که بگووترێت کاک به‌ختیار به‌هۆی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شاری سلێمانییه‌وه بووه به‌وه‌ی، که هه‌یه. ئه‌وه که‌سایه‌تیی و که‌ڕاکته‌ری کاک به‌ختیاره کردوویه‌تی به‌وه‌ی، که هه‌یه نه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی سلێمانیی کردبێتیان. هه‌موو که‌س مافی ژن هێنان و شووکردنی هه‌یه، هه‌روه‌کوو چلۆن مافی جیابوونه‌وه‌شیان هه‌یه. پابه‌ندبوون به یه‌ک ژنه‌وه یان یه‌ک مێرده‌وه واتای ئه‌وه نییه، که تۆ مرۆڤێکی باشیت یان باشتریت له خه‌ڵکانێکی تر. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه، که دوای به‌خته‌وه‌ریی ده‌که‌وێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که پێتوابێت فڵان ژن یان فڵان پیاو به‌خته‌وه‌رت ده‌کات، که‌چی له ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته.
له‌ناو ئه‌م هه‌رایه‌ی یه‌کێتییدا هێشتا هیچ ڕووینه‌داوه، به‌ڵام چه‌ند له کۆنگره نزیکبینه‌وه ئه‌وه‌نده زیاتر به هه‌رای نوێ ئاشناتر ده‌بین. ئه‌وه ته‌نها ئه‌رکی یه‌کێتییه‌کان نییه سنورێک بۆ نه‌به‌زاندنی مافه‌کانی مرۆڤ و مۆڕاڵ دابنێن، به‌ڵکوو ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کوردی خاوه‌ن بیر و هۆشه. له ده‌رکه‌وتنی گۆڕانه‌وه، تاکی کورد هه‌موو مافێکی داوه به خۆی، که ژیانت بخاته نێو چنگی خۆیه‌وه. کتێبت ده‌سووتێنن، په‌یکه‌رت ده‌شکێنن، گۆڕت ده‌ڕووخێنن و که‌سایه‌تییت ده‌شکێنن. هیچ شتێک له‌ناو ئێمه‌دا نه‌ماوه بێ‌نرخ نه‌کرابێت، هیچ شتێک نه‌ماوه تاک به مافی خۆی نه‌زانێت، که بیشکێنێت. ته‌نانه‌ت ژیانیشت بۆته موڵکی خه‌ڵکیی، که که‌ی ویستی بوو لێتبستێنێته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر که‌سایه‌تیی ناشکێنێت، ژیانی خه‌ڵکیی به موڵکی خۆی نازانێت، سنوره‌کانی هومانیتێت نابه‌زێنێت، به‌ڵکوو خاوه‌نی مۆڕاڵ و ڕه‌خنه‌ی ڕه‌وانی هۆشیارییه. دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر ئه‌و ڕۆحه نه‌فره‌تلێکراوانه‌ن، که ناگه‌ن به که‌نار، به‌ڵام له‌م ئۆسیانی تاوانانه‌دا یارمه‌تیی هه‌موو ئه‌و که‌شتیانه ده‌دات، که هه‌وڵی نغرۆکردنیان ده‌درێت و ژیانی پاساژیره‌کانی ڕزگار ده‌کات. پێویسته ڕه‌خنه‌گرانی یه‌کێتیی فێربن خاوه‌نی ڕه‌خنه بن به‌بێئه‌وه‌ی ویستی شکاندن و له‌ناوبردنی که‌سی ڕه‌خنه‌لێگیراویان هه‌بێت. کاک به‌ختیار ئه‌گه‌ر هیچ کارێکی باشی نه‌کردبێت، ئه‌وا هه‌موو عه‌ره‌به نیشته‌جێکراوه‌کانی خانه‌قینی ده‌رکردووه و کورده‌کانی خستۆته‌وه جێگای خۆی. ناوی شه‌قامه‌کانی له عه‌ره‌بییه‌وه کردۆته‌وه به کوردیی، قووتابخانه‌کان، داموده‌زگاکان …هتد. به‌ڵام پێمبڵێن ئێوه له که‌رکووک چیتانکرد؟ ناوی کام شه‌قامتان گۆڕی؟ چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بتان ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌کانی خۆیانکرده‌وه و کورده‌کانتان هێنایه‌وه جێگای؟ ده‌توانم بڵێم، که ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی دزییبوون، یاخوود داگیرکردنی ماڵان و نووسیینی له‌سه‌ر ده‌رگا بۆ نموونه گیراوه بۆ مام ڕۆسته، چیترتان کردووه؟ خۆزگه له که‌رکووکیش به‌رپرسێکی که‌رکووکیی وه‌ک کاک به‌ختیاری خانه‌قینیی به‌ته‌نگ شاره‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌هات.
17.10.2013