
کاردۆ و سنوور بڕ … نه‌جاح کاکه‌یی
ده‌ستووری عیراق په‌سندی کرد که کوردستان تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه وه مافی چاره‌نووسی خۆی پێ دراوه به‌پیی ئه‌و ده‌ستوره شاباشی فدرالیه‌ت و چسپ کردنی زمانی کوردی به‌دووه‌م زمانی فه‌رمی عیراق و پێکهاتنی میلله‌تی عێراق له کورد و عه‌ره‌ب به ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کی دیاریی کرا دوای روخاندنی ڕژێمی به‌عس.
به‌پێی ده‌ستوور و یاسای عیراق مه‌رجه لێدوان، به‌ڵگه‌نامه، دراو،پاسپۆرت، ئێزگاکان، ئاڵاکان،ته‌نانه‌ت زانیاریه‌کانی هاتوچۆی سه‌رجاده‌کان ئه‌بێت به‌هه‌ردو زمانه‌کان داڕێژ بکریت، به خۆش حاڵیه‌وه حکومه‌تی به‌غدا هه‌ندێک له‌و مه‌رجانه‌ی خسته ڕوو بۆ دڵخۆش کردنی هه‌ولێر له سه‌ره‌تاوه به‌ڵام دواتر تێبینیم کرد وه‌کو کوردێک له جیاتی به‌غدا گۆێ له داواکاریه‌کانی هه‌ولێر بگریت به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و داوای ئه‌کرد له کوردستان ئالای صه‌دامی عه‌فلقی به‌رز بکرێته‌وه له کوردستان دا، هاوڵاتی کورد چاوه‌روانی ئه‌کرد له سه‌رکرده که فشار بکاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان به‌رز بکرێته‌وه شانبه‌شانی ئاڵای عیراق تاکو ئاڵا عه‌فله‌قیه‌که‌ی صه‌دام بگۆردرێت و سومبلی کوردیشی تێدا بێت چونکه ئیمه به‌شێکین له عێراقی تازه، سه‌رۆک رازی بوو ئاڵای (عبدالکریم قاسم که غه‌دری کرد له شۆرشی به‌رزانی نه‌مر) به‌رز کاته‌وه له کوردستان.
ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعیراقییه ی حکومتی عیراق فه‌رمی که بۆ هه‌مو عیراقێکانه (به کورده‌وه) تاکو ئێستا نه‌ک به‌شێک به‌ڵکو به‌رنامه‌یه‌کی کوردیشی تێدا نییه هه‌رچه‌ند له ساڵی 2006 به ئیمه‌یل ئاگا‌داریانم کرده‌وه دوایی ئه‌وه ته‌نها توانیان لینکێک ووشه‌ی (کوردی) له ماڵپه‌ره‌که‌یان دانێن به‌ڵام ئه‌ویش له‌ژێر چاکسازیدایه!
ساڵانی پێش‌و ناکۆکیه‌کی توند رویدا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه به تایبه‌تی له سه‌ر ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت وگاز ئه‌وه بوو بۆ ساردکردنه‌وه‌ی کێشه‌که مالیکی سه‌ردانی هه‌ولێری کرد وه پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ کرا ،که‌چی دوای ئه‌وه سه‌رۆک با‌رزانی سه‌ردانی به‌غدای کرد وه پێشوازییه‌کی (ساردی) لێ کرا چگه له‌وه جێی شه‌رم بو بۆمان که ئالای کوردستان له پشتی سه‌رۆک نه‌بوو به‌لکو ته‌نها ئاڵای عیراق هه‌ڵکرا بوو، لێره‌دا له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌ی خۆم بلاوم کرده‌وه وه گلله‌یی خۆم راگه‌یاند.جێی سه‌رسورمانه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی هه‌ڵبژاردران چ کارن له به‌غدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی سه‌رکرده‌کانمان که داوای جیابونه‌وه ناکه‌ن له عیراق ره‌فتاریی هاولاتی کوردی له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه کردنی ڕۆژانه‌ی هیچ دان به عیراقیه‌تی خۆی دانانێت به‌ڵکو تاکو ئێستا به دراوه‌وکه‌ی عیراق ئه‌ڵێت برێمه‌ر(حاکمه ئه‌مریکیه‌که‌ی مه‌ده‌نی عیراق) وه له هه‌ر کوردێک له جیهان دا بپرسیت ئه‌ڵیت خه‌لکی کوردستانم بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته له بێ متمانه‌یی هاولاتی کورده به گفته‌کانی به‌غدا که هه‌ر کاتێک بۆی هه‌یه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه لێیان که ئه‌وه‌یش رفتاری حکومه‌تی عێراق بووه به دڕێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر به کورد.
دوایی ئۆپۆزسیۆنی (گۆران) که دامزرا هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لات که‌وتنه خۆیان وه په‌له بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سکه‌وتێکی خۆیان بۆ مێژوو ،رووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردن درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سه‌رۆکاییه‌تی کوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی که ئه‌ی سه‌ڵمێنێت ئیمه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌چین. له داهاتو سه‌رۆک به‌رزانی قۆناغ به قۆناغ ئه‌کتڤی ده‌زگاکانی شارستانی و یاسایی به‌سه‌ر هه‌مومان چه‌سپ ئه‌کات و هه‌ڵه‌کانی رابردووی به‌رامبه‌ر ملله‌ت راست ئه‌کاته‌وه، وه له ماوه‌ی رابووردوا کۆ بووه‌وه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر وپسپۆری کورد بۆ دامزراندنی یه‌ک زمانی کوردی سه‌رانسه‌ری کوردستانی گه‌وره، قۆناغی دواتر با‌رزانی ده‌ست له کاری سه‌رۆکایه‌تی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌کێشێته‌وه چوونکه ئه‌وه هه‌ڵله‌یه‌ک بوو له‌و هه‌ڵانه‌ی که سه‌رۆک ئه‌بێت سه‌رۆکایه‌تی کوردستان بکات به گشتیی و بێ لایه‌ن نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی کوردستان بکات وه ک سه‌رۆک حیزبێک و ته‌نها لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان بگرێت وه‌کو روویدا له 17ی شوباتی 2009، دووایی ده‌س له کار کێشه‌وی خۆی ئه‌کات له سه‌رۆکاییتی کوردستانیش بۆ ڕێگا دان هه‌ڵبژاردنی نوی له‌ژێر چه‌تری یاسا ، له‌م ئارا دا ماڵی کوردی درووس ئه‌بێت که سه‌رکرده دێرینه‌کان کۆئه‌بنه‌وه له‌و ماڵه وه‌کو( کاک مه‌سعود، مام جه‌لال، کاک کوسره‌ت، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا ،د.محمود ئوسمان…..) ده‌سه‌ڵات به‌رز و چاره‌نووسی وبابه‌تی گرنک به‌ده‌ستی ئه‌م ماڵه‌وه ئه‌بێت. وه حکومه‌ت ئیستا وه‌کو خۆی ئه‌بێت به‌ڵام له ژێر چاو دێری په‌ر‌له‌مانێکی راستی بێ حیزبایه‌تی ئه‌بێت.
وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتارا‌نی کوردستان بو به دووه‌م وه به‌هێزی خۆی ده‌رخست ،گۆران رازی نابێت ته‌نها وه‌زاره‌تێکی بدرێتێ به‌لکو پێکدێن له گه‌ڵ حیزبه‌کانی ده‌سه‌لاتدار ( پارتی دیموکراتی کوردستان وه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) بۆ ئه‌وه‌ی (حکومه‌تی سێبه‌ر دامه‌زرێنن شان به شانی حکومه‌تی نێچیرڤان با‌رزانی) ئه‌ویش هه‌نگاوێکی مێژووییه بۆ بن بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه ده‌رکه‌وێت.
هه‌نگاوی داهاتو، دراوی کوردی که له پشت په‌رده‌وه کاری له سه‌ر ئه‌کرێت وه ناویشی (کاردۆ)یه ، به‌م شێوه یه ئه‌بێت:
(1کاردۆ) وێنه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر(که هێما‌ی نه‌ورۆزه) له روویه‌کیان ئه‌بێت ئه‌م دیو ئه‌و دیوی وێنه‌که بریتی ئه‌بێت له تیشکی نیو خۆر ئه‌گه‌ر لێواری کاغه‌زه‌که قه‌د بکرێت بۆ پشته‌وه ئه‌وه خۆری ناو ئالای کوردستان درووست ئه‌بێت، وه له پشتی ئه‌م دراوه وێنه‌ی باباگوڕگوڕ ی (که‌رکوک) له نێوان نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره ئه‌بێت.
دراوی (5 کاردۆ) له رووی پێشه‌وه وێنه‌ی قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ل ئه‌فسه‌رو وه‌زیره‌کانی بۆ هێما‌ی کۆماری مه‌هاباد برازنیته‌وه به گوڵی نێرگز هێما‌ی به‌هاری کوردستان وه‌کو ڕێز لێنان بۆیان، له ته‌نیشتیانه‌وه له‌ناو شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی کاڵ وینه‌ی( که‌و)ی تێدا ئه‌بێت، له پشته‌وه وێنه‌ی پێشمه‌رگه ناوبانگه‌که‌ی کوردستان (مامه ریشه) وه به‌رامبه‌ری وینه‌ی أنفال و کیمیا باران هێما بکرێت به وێنه‌ی په‌یکه‌ری (عومه‌ری خاوه‌ر و ڕۆله‌که‌ی له باوشیا).
دراوی(10 کاردۆ) وینه‌ی شه‌هید له‌یلا قاسم وه به‌رامبه‌ری وینه‌ی تاڤگه‌ی به‌ناوبانگ (گه‌لی عه‌لی به‌گ)،له پشته‌وه چیاکانی کوردستان (زاکرۆس و قه‌ندیل) که هه‌میشه هاورێمانن و پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی پاراستووه و به‌رامبه‌ری ژماره 10 به کاڵی بۆ رێگه کرتن له سه‌خته‌کردنی.
دوا دراو(20 کاردۆ) له پێشه‌وه وێنه‌ی موسته‌فا با‌رزانی نه‌مر به‌رامبه‌ری له ناو شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی کاڵ وێنه‌ی داڵه‌که‌ی کوردستانی به‌ناوبانگ بکێشرێت، له پشته‌وه وێنه‌ی مه‌لیک مه‌حمودی حه‌فید و له پاڵیا وینه‌ی مام جه‌لال تاله‌بانی له بازنه‌یه‌کی کاڵ دا ئه‌بێت.
دراوه ئاسنه‌کان ناوی (زبره ) پێک هاتووه له:
(5زبره) خڕ ئه‌بێت، روویه‌کیان ژماره ی 5 ئه‌بێت رووه‌که‌ی که خۆری ئالای کوردستانی تێدا ئه‌بێت.
(10 زبره)خڕ ئه‌بێت ژماره‌ی 10 له روویه‌که‌وه‌و رووه‌که‌ی که مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی کوردستانی تێدا ئه‌بێت.
(20 زبره)هه‌شت لاکێشه ئه‌بێت روویه‌کیان ژماره‌ی 20 ئه‌بێت رووه‌که‌ی که ئاڵای کوردستان ئه‌بێت.
دوا زبره(50 زبره‌یه) چوار گۆشه‌یه ڕۆخه‌کانی قه‌وس ئه‌بن و روویه‌کی ژماره‌ی 50 ئه‌بێت و رووه‌که‌ی که داری گوێزی تێدا ئه‌بێ.
(1کاردۆ)بریتیه له (100زبره) و (1کاردۆ = 1.68 دولار) ئه‌بێت وه‌ک سه‌ره‌تا.
پاسپۆرتی کوردی به ناوی (سنوور بڕ) به‌رگی زه‌رد له‌خۆی ئه‌گرێت وه به کوردی و ئینگلیزی روون ئه‌کرێته‌وه وه داڵه‌که‌ی حکومه‌تی کوردستان ناوه راستی ئه‌گرێته‌وه. لێره‌دا تورکمانه‌کان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ جێگری سه‌رۆکایه‌تیی کوردستان یان گۆرینی ئاڵای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سونبولی خۆیانی تێدا بێت به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بێت چونکه به‌پێی یاسای ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕێژه‌یان له 5% ه له کورسدتاندا بۆیه ره‌د ئه‌کرێته‌وه.
نه‌جاح کاکه‌یی