یەکەمین ماچ …. نهزار قهبانی
دوو ساڵ.. بەسەر ماچەکەمدا، تێپەڕدەبێ
ئەی ماچگەکەم!
ھێشتا بۆنگوڵاوی لەسەر لێوەکانم
دێت و دەچێ..
وەک ئێستا بێ…
شیرینیەکەی لانەچووە
ھێشتا بۆنی، پەرستگەمی.. پڕکردووە..
ئەگەر قژت لە دەستمدا رەھێلبێ،
وەک ناو زارت داری سوتان…
ئاگردان و.. کوورەم بێ
بڵێ… ئاخۆ لە زارمدا
دۆزەخ بوو بەتاڵت کرد..
ئایا ئەوە خۆشویستنە تۆ ببیتە سوتانگەم؟
کاتێک دەمی ھەردووکمان
بە گەرمیەک داسووتان
لە ناو لێوەکانیدا تارمایی گۆڕەکەم دی
چیرۆکەکان دەگێڕنەوە،
کە دەم گوناھێکی سوورە…
تۆش حەزت لە گوناھەکەم کرد
خەڵکیش لاف لێدەدەن
کە دەم یاریگەیەتی
لەبەرچی ئێسک و
دەمارەکانمی ھەڵلوشیی؟
یەکەمین ماچت.. چەند خۆشە..
بۆنی چیاکانم و..
دارستانەکانم و.. دەمارەکانم..
پێی ھەڵدەکا..
ئەی دەم شەرابیی منداڵ..
ئەگەر یادی بکەمەوە..
تا قوڕگم پڕ لە ئاو دەبێ
چیت لەسەر لێوەکانم جێھێشتووە..
لەسەر زاری کڵپەسەندووم،
یان سیەکانم چاپتکرد؟
ھیچم لە تۆ بۆ نەماوە..
داوێکی بۆنگوڵاو نەبێ
داوای گەڕانەوەت دەکا..
بۆ ھێلانەکەت.. خانمەکەم..
بۆ لای کەسێکیتر چوویت و..
ئەو لە لای من ماوەتەوە..
وەک سەرچاوەیەکی کڵپە…
وشک نەبووە و.. نەشمردووە..
من لەسەر ھەڵپەی بەڵێنم..
چاوت لێمبێ.. خانمەکەم..