Skip to Content

Monday, May 20th, 2024
بزوتنەوەی گۆران و هەڵکشان و داکشان

بزوتنەوەی گۆران و هەڵکشان و داکشان

Closed
by October 23, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

دوابەدوای داگیرکاری عیراقو ڕوخانی دەسەلاتداریەتی بەعس، کوردستان پێینایە قۆناغێکی نوێ. قوناغێک کەچیدی مۆتکەی گەڕانەوەی بەعس بەگۆر سپێردرا. تایبەتمەندیەکی هەرە دیاری ئەم دۆخە چاوەڕوانیکردنی خەلکی کوردستان بوو بۆ بەهرەمەندبوون لەژیانێکی باشترو ماف و ئازادیەکانیان. کاتێک ساڵ لەدوای ساڵ خەڵکی کوردستان لەدۆخێکی چەق بەستوودا خۆیان دەبیننەوەو لەبەرامبەردا کەڵکەبوونی سەروەت وسامانی کۆمەلێک لە ( مستەفیدەکانی) نێو حزب ولایەنە دەسەلاتدارەکانیان دەبینیەوە ئیدی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قلشتی نێوان دەسەلات وجەماوەری ستەمدیدە قوڵترو فراوانتر دەبیًتەوە. بۆیە هاوکات ژیانی خەلکی کوردستان ئاراستەیەکی جیاوازی نوێ بەخۆوە دەبینی و نارەزایەتی وهاتنە سەرشەقام دژ بە حکومەتەکەی پارتی ویەکیەتی فراوان بوویەوە. ڕۆژێک خۆپیشاندان دژ بەنەبوونی بەنزین وسووتەمەنی ونەبوونی کارەبا، ڕۆژیکیتر کرێکاران لە بەشە جیاجیاکان هاتنەمەیدان بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانیان کەڕەنگە کرێکارانی شارەوانی وکرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجەو چەندین نموونەیتر بەڕۆشنی بێتەوەیادمان. هاوکات خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زۆرێک لەزانکۆو پەیمانگەکان وخۆپیشاندانی شارو شارۆچەکانی کوردستان، بە تایبەت سلیمانی، رانیە، هەلەبجە، قەلادزی، دەربندیخان، گەرمیان، چەمچەمال و سیدسادق …. قۆناغێکی نوێی لەخەباتی جەماوەری هێنایە مەیدانەوە. کەدیارە لەبەرابەر ئەمانەشدا حزبە دەسەلاتدارەکان هیچ درێخیەکیان نەکرد لە سەرکوت و کوشتاو زیندانی کردنی هاولاتیان وهەولدان بۆ پاشەکشە پیکردنی ئەم جولانەوە جەماوەریەی کە بۆ داکۆکیکردن لە ژیانیان هاتبوونە مەیدان. هەر لە تەقەکردن لەخۆپیشاندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە تا کوشتارو لەخۆین هەلکێشانی جەستەی لاوان لە هەلەبجەو شارەکانیتر تا دەسگیرو زیندانی کردنی خۆپیشاندەران کەبەپێ ئاماریکی رۆژنانەمەی هاولاتی تەنیا لەسالی 2006دا لەپاریزگای سلیمانی زیاتر لە300 کەس دەسگیرکراون. بەکوردتی دۆخی نارەزایەتیەکانی کوردستان بەجۆریک لەپەرەسەندابوو کەپارتی ویەکیەتی لەئاستیکی زۆربەرچاودا کەوتنە ژێر گوشارو پیگەی جەماوریان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدابوو. 

لەم بارودۆخەدا نەوشیروان مستەفاو کۆمەلێک لەسەرکردەکانی یەکیەتی کۆمپانیای ووشەیان دروستکرد؛ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ 25ی‌ ته‌مموزی‌ 2009 ئەم کۆمپانیایە لەڕوالەتدا کاروباری ڕاگەیاندنی ئەنجامدەداو دواتر وەک قەبارەیەکی سیاسی خۆی ناساندو لەخۆلی سیهەمی پەرلەماندا کە بێزواری خەلکی کوردستان دژ بە پارتی ویەکیەتی لەئاستێکی زۆرفراوان وتووندابوون؛ ئەم دۆخە هەلێکی زێرینی خولقاند بۆ گۆڕان کەئاراستەی خۆپیشاندانەکان بقۆزیتەوەو بەشیعاری (ئەیگوڕین) لەهەلبژاردنەکاندا موفاجەیەکی گەورە دروستبکات وە 25 کورسی بەدەستبهێنێت. ئەگەرچی لەسەرەتای هاتنەمەیدانی بزوتنەوەی گۆڕان زۆرقسەیان لەگۆرینی سیستەمی سیاسی کوردستانکرد، بەلام بەکردەوە بۆ خەلکی ڕونبووەوە کەمەبەستی سەرەکیان گۆرینی پەرلەمانە؛ نەک گۆرینی سیستەمی سیاسی کوردستان. لەمبارەشەوە کارنامەی 4 سالی ئەم بزوتنەوەیە بەلگەنەویستێکی ڕۆشنە. هەربۆیە کاتێک نارەزایەتیەکان گەشتە ئاستانەی تەقینەوە، گۆڕان سەرەتا مەحکومیکردو بەکاری گێرەشێوێنانە ناوزەدیکرد. دواتر کەبینی شەپۆلی ئەم نارەزایەتیانە لە ئاستێکی زۆر بەرفراواندایەو ناکرێت بازبدەن بەسەریدا بەناچار لەگەل لایەنە ئیسلامیەکاندا کەوتنەخۆ بۆ بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی پاش 17 شوباتداو دواتر ئەوەبوو کە ئاڕاستەو تاکتیکەکانی گۆڕان وبانگەژەی هەڵوەشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە دۆخێکی هێندە نەگونجاو نالەباری پێکهێنا کەدەسەلات لەڕێگەی میلیتاریزەکردنی شەقام و دەسگیرکردن و ڕاونانەوە کۆتای بەخۆپیشاندانەکانهێنا. سەرئەنجام بینیمان کە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان چۆن چۆکیداداو 72 رۆژ خەبات وماندوبوونی خەلکی کوردستانی کردە دەستمایەی ڕێکەوتن و وەرگرتنی ئیمتیازات؛ کاتێک کەئەمەش نەچووە سەرو بێهیوای ئەم بزوتنەوەی ناچار بەدەستکێشانەوە لەشەرە دەبەکانی نێو پەرلەمانیشکردو پاش ئەوەی کە(بۆیاننەگوڕا) دواتر بەشیعاری بەرەو دەسەلات وپێکهێنانی حکومەت دەستیاندایە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی چوارەم. بۆیە کاتێک کەئەم ئیدعایەش ناکام مایەوە، سەرانی ئەم بزوتنەوەیە بایاندایەوە بۆ بەشداریکردن لەدەسەلاتداو کەوتنە بەخشینەوەی بەلێنی خزمەتگوزاری باش بۆ خەلکی کوردستان. 

پێگەی نوێی گۆران لە هەڵکشانەوە بۆ داکشان

بەبروای من کاتیک کە باس لە بزوتنەوەی گۆران دەکرێ، دەبێت باس لەدوو مەسەلەی جیاوازو پیکەوە گریدراو بکەین کە یەکەم کولیەتی بزوتنەوەی گۆرانەو دووهەم نەخشی کارێزما ئاسای نەوشیروان مستەفایە ! پێکهاتەی بزوتنەوەی وەک ریکخراویک هەمەرەنگ سێ مەیلی جیاوازی تیدا جیگربووە کە بالیکیان کۆنە یەکیەتیەکانە، بالی دووهەم ئیسلامی سیاسی، باڵی سیهەم کەسانی مەدەنی و سکۆلارە لەبیرمانە نەچیت خالی هاوبەشی ئەم سێ بالە ناسیونالیست بوونیەتی بەهەر ڕیژەیەکی جیاوازیشەوە. پرسیارەکە لێرەدایە ئەوەیە کەئایا ڕۆلی کارێزمایی نەوشیروان مستەفا لەقۆناغەدا تاچەندە دەتوانیت ئەم هاوکێشیە پێکەوە ڕاگرێ وبەرەو ئاراستەیەکی پارێزراو ڕووبەپێشی بەرێت؟ لیرەدا من دەگەریمەوە سەر رۆلی دوو لەبەی شمشیرەکەی گۆران کە نەوشیروان مستەفایە. ئەم کەسایەتیەکە لەپال هەر ئوتۆریتەو پیگەیەکی بەهیزی لەنیو بزوتنەوەی گۆراندا بەلام فەردگەرای و لۆژیکی کاری ریکخراوەی ئەم کەسایەتیە تاسەر ناتوانیت ئەم ریکخراوە بپاریزیت وبەرەو پیشی بەریت. بۆیە لەراستیدا حالەتی ممکین و چاوەروانکراو ئەوەیە کە نەوشیروان وەک سەرەکیترین کەسایەتی نیو کۆنە یەکیەتیەکان زیاتر مەیلی بەرەو ادغامیکی لیوان لیوە لەگەل بالی ئیسلامی سیاسی نیو بزوتنەوەکەو پەراویزخستنی کەسانی مەدەنی و سکۆلارە؛ کە ئەگەر خالی هاوکیشەی سیاسی ناوچەکەو هیماو چرا سەوزەکانی تائیستەی ئەم بزوتنەوە روو بە جمهوری ئیسلام و تەنانەت حکومەتی تورکیاش لەبەرچاو بگرین کە خالیکی هەرچارەنووسازە لەو راستیە زیاتر نزیکمان دەکاتەوە ؛ بەتایبەت ئەمە لەکاتیکدا زۆر رۆشنتر دەردەکەویت کە پیگەو نفوزی ئیسلامیەکان لەنیو بزوتنەوەی گۆراندا لەبەرچاو بگرین لەمەش گرنگتر ئەو راستیەمان لا رۆشنبیت کە بزوتنەوەی گۆران لەم هەلبژاردنەدا ( پشت بەخوا پاراستنی سەوابیتە دینیەکان) بوو بۆیە ناکریت ئەم قۆناغە بە قۆناغی ساخبوونەوەی ئەم بزوتنەوەیە لەقەلەم نەدەین بەرەو ئاراستەی حزبیکی ئیسلامی . بەتاییبەت ئەمە لەکاتیکدایە کەئێستە پاش تیپەڕاندنی چوار سال بەسەر تەمەنی گۆران وپشتسەرنانی ئەم هەلبژاردنەش، ئەمڕۆ گۆڕانێک دەبینین سەرباری هەلاو هەنگامەیەکی یەکجار زۆر بۆ بەدەستهینانی 24 کورسی پەرلەمان، ئێستە جیگەی خۆیەتی بپرسین ئایا ئەم بزوتنەوەیە(دەیگۆرینەکەی) چی بەسەرهات؟ ئایا هەڵوەشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی بەچی گۆریەوە؟ ئایا بەدەستەوە گرتنی دەسەلات بە کورسیەک کەمتر لە خۆلی حەوتەمی پەرلەمان؛ گۆران بەکوێ دەگەیەنێت؟ دەکرێ گۆڕان لەبەرامبەر ئەم پرسیارەو چەندین پرسیاریتردا هێشتا واپیشان بدەن کەگرنگ ئەوەیە لەیەکیەتی دەنگی زیاتریان هێناوە. دەکرێ سەردەمانیکیش سەرمەستی ئەم(سەرکەوتنەیانبن). بەلام بەبڕوای من بارلاری گۆران وداشکانی پیگەیان گەلێک لەوە فراوانترە کەتەنیا لەچوارچێوەی ئەو پرسیارانەدا کورتبکرێتەوە. پێدەچێت ئەم قۆناغە مۆمەکەی گۆران بەرادەیەکی بەرچاو کزو کەمرەنگ دەبێتەوە، جیگەی خۆیەتی لیرەدا ئاماژەیەک ب چەند خالیکی سەرەکی هۆکارەکان ئەو داشکانە بخەینەروو. 

یەکەم: بەشداریکردن لەدەسەلات بەدەر لەهەر ئیدعایەک ئەم بزوتنەوە هەبێت مانای چوونە ژێر چەترو هیژمۆنی ئەو پارتیەیە کە سەرانی گۆران بەر لە شکلپیدانی بزوتنەوەکەیان یەکیک کە بەرچاوترین ڕەخنەکانیان لە یەکیەتی نیشتمانی لەڕوالەتدا مەسەلەی پاشەکشەو ملدانی یەکیەتی بوو بە پارتی. ئێستە کە ئەم هاوکێشە پێچەوانەوە دەبێتەوەو دەیانەوێ لەدەسەلاتدا خزمەتی باشتربکەن، ئیتر ئەو پرسیارە دێنێتە گۆڕێ کەئایا بەڕاستی ئەو هەموو پێداگرتن و ڕاوەستانەوەی پیشتر بە چ ئەنجامێک گەشت، ئێوە کە ئامادە نەبوون تەنانەت یەکیک لە سەرۆکایەتیەکانیان قبول بکەن چ خێرە وائێستە دەبنە هاوپەیمان و هاوپشک ؟ دەکرێت دۆستانێک ئەمە بەحکومێکی پێشوەخت تەماشاکەن. ئەم حالەتە ئەگەر پارتیش مەرجی قبولکردن دانەنێت ئەوا جێگەی خۆیەتی بپرسین و بلین ئەی بەدەسەوەگرتنی دەسەلاتان بە چیگەشت ولا چووە کۆێ؟ 

دووهەم: ئەگەر لەپەرلەمانی خولی حەوتەمدا گۆران لەسونگەی ئۆپۆزسیۆنەوە بەسواربوونی ئەو شەپۆلە نارەزایەتیەی خەلکی کوردستانەوە پیگەیەکی بۆخۆی بەدەستهینابێت؛ ئەوا نەخەلکی کوردستان مامەلەو ساتوسەودای ئەم بزوتنەوەیە بەرووداوەکانی پاش17 شوبات فەرامۆش دەکەن و نە گۆڕان دەتوانێت ((خواو خورماشی)) بچنیتەوە. تازە لەوەیگەڕین کە ئایا وەها ڕۆلێک لەلایەن دەسەلاتی سەرەکیەوە قبول دەکرێ یانــــــا. بۆیە نە گۆران دەتوانیت ئۆپۆزسیونەکەی رابردوبیت و نە بەشداریکردنیشی لە دەسەلات و وەرگرتنی چەند وەزارەتیکیش دەتوانیت وەلام بە ئیدعاکانی بداتەوە.

سیهەم: قەیرانێکی دەسپیکی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان، قەیرانی شوناسە! یەکێک لەهونەرەکانی گۆڕان خۆدزینەوەیە لە نازنامەی ڕێکخراوەی بەپاساوی( نا ئیدۆلۆژی)بوون. گۆران ئەگەر لەڕابردودا بەشیک لە مەترسی نەبەستنی کۆنگرەی خۆی، بەسەرگەرمکردنی هێزەکەی بە بەهەلبژاردنەکانی ناوخۆو بەپرسی هەلبژاردنی پەرلەمانەوە پاساودەدا، سەرئەنجام ئەم حزبە لە ئایندەیەکی دورونزیکدا کۆنگرەی خۆی دەگرێت وتەکلیفی نائایدۆلۆژی بوونی ڕۆشن دەکاتەوە. ئەگەرچی هەموو هێماکان بەڕۆشنی ئەوە نیشاندەدەن کەپاراستنی هەموو سەوایتە دینیەکان ڕێگرە لەبەردەم ئەوەی کە ئەم بزوتنەوە لە حزبیکیتری ئیسلامی زیاتر شتێکیتربن. 

تیگەشتنیک هەیە کە گوایە قۆناغێک گۆڕان توانیویەتی هاوکاریگردنی ئیسلامیەکان بەسوودی خۆی بشکینیتەوە، ئەمە ئەگەر لەرابردوادا بەهەرئەندازەیەک راستیەکیتیدا بەدیکرابێت، ئەوا ئەم قۆناغە هاوکێشەکە بەتەوای بەپیچەوانەوەیە، جیاواز لەبوون نەبوونی هیچ هاوپەیمانیەتیەکی فەرمی نیوان ئەم لایەنانە، بەلام میتۆدی سەوابیتی دینی بەکردەوە ئەم حزبە دەخاتە خانەی ئاوکردن بەئاشی ئیسلامیەکاندا، وەلەراستیدا دەرکەوتن و ساخبوونەوەی ئەم حزبە وەک حزبیکی ئیسلامی. بۆیە چیتر ئیدعای نائیدلۆژی بوون و نەعلیمانی و نەئاینی بوونی ئەم حزبە قسەیەک نیە کە تەنانەت بتوانیت زۆریک لە ئەندامان و کادرەکانی خۆشیان قانع پیبکەن. هەربۆیە بەکردەوە بزوتنەوی گۆران دەخاتە خانەی پاراستنی هەرجۆرە دابونەریت و فەرهەنگیکی ئاینی و کۆنەخوازانەو دژ ژن و دژی ئازادیە فەردی و مەدنیەکان. کەلەمبارەوە خولی ئەم جارەی پەرلەمانی دەوریکی بالای دەبیت لەبەدەنگ گەیاتدی گەلیک یاساو ڕێسای دژی ژن و ئازدی. هەر ئەمەش قلشتی نیوان خەلک وپەرلەمان قۆلتر دەکاتەوەو خەلکی کوردستان و بەتایبەت بزوتنەوەی ژنان لەبەردەم ئەرکیکی گەورەدا رادەگریت.بۆیە گۆمان دەکەم تێزی سەوابتی دینی بێتە فریادرەسی بزوتنەوەی گۆران و لەشەپۆلی ئەو نارەزایەتیانە بیپاریزیت کە لەئایندەدا ڕووبەرووی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەبیتەوە. هەر بەم مانایە لەوەیان گۆمان ناکەم کە خولی ئایندەی پەرلەمان نەک هەر خولی هاتنەخوارەوەو داشکانی کورسیەکانی حزبی گۆراانە بەلکو بەرادەیەک خولی تیکشکانی خۆشخەیالیەکانی ئەو بەشە لەخەلکی کوردستانیشە کە تا ئەم رۆژانەش هیوایەکیان بەکارنامەو پیگەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران هەبوو.

 

 

ریبوار عارف

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.