گۆرانی شه‌وانه به‌م زوانه له‌سه‌ر شاشه‌ی میدیاکان.
( به‌خۆم ئه‌ڵێم هه‌ناسه‌که‌م تۆ که‌ی تاوێ پێئه‌که‌نی،
تاکه‌ی نه‌غمه‌ی ئه‌م ئاوازه به‌گۆی شه‌وگارا ئه‌ژه‌نی )
شاجوانی خۆشه‌ویستی ( باخان) دوابه‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که به‌ده‌ستی هێنا له کلیپی
{ که‌س له عه‌شق}، له سه‌ر داوای هه‌وادارانی خۆی بڕیاری دا هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان ده‌رهێنه‌ر گۆرانی
( شه‌وانه) بکات به گوڵ و بیدات له یه‌خه‌ی جه‌ماوه‌ر. شه‌وانه تاوێک له که‌نار ده‌ریا، به‌دیار سوتانی مۆمه‌وه لێکدانه‌وه لێک ئه‌داته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌کانی خۆی پیاسه‌یه‌کی شه‌وانمان پێده‌کات ڕازی ته‌نیای خۆیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.له که‌ش و هه‌وایه‌کی ڕۆمانسیدا به‌ده‌نگه به‌جۆشه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا پێمان ده‌ڵێت:
(تاکه‌ی شه‌وانه دابنیشم،لێکدانه‌وه لێکبه‌مه‌وه، به‌خه‌یاڵی شاعیرانه‌م وێنه‌ی گه‌ردوون تێکبهمهوه )
شایه‌نی باسه هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانیه نوسینی ڕه‌نج سه‌نگاویه وه ئاوازی هه‌ڵکه‌وت زاهیرو دابه‌ش کردنی موزیک له‌لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ند هێمن حسێن ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به توانا
( شۆڕه‌شڤان سدیق شێرۆ ) به‌یارمه‌تی هاوکارانی توانیویانه سینارێویهکی تۆکمه‌ی بۆ دابڕێژن.، و کاری وێنه‌گرتنیان ته‌واو کردووه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م به‌رهه‌مه له هه‌موو میدیاکان بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره سیناریۆی له‌م جۆره له گۆرانی کوردی‌دا به‌کار بێت هه‌وڵێکی تازه‌یه له هونه‌ری کوردیا، ( گازی )ش وه‌کو ئه‌کته‌ر به‌شداری تیادا کردوه. که له چه‌ندین لۆکه‌یشنی جیاواز وێنه گیراوه له وولاتی هۆڵه‌ندا. له‌کۆتایدا شاجوانی خۆشه‌ویستی ( باخان )سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارانی ئه‌م کلیپه خواست به‌تایبه‌تی ده‌رهێنه‌ر ( شۆڕشڤان سدیق) که به خۆبه‌خشانه به‌م کارا هه‌ستابوو.
23/05/08
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی باخان
gashbir@hotmail.com