Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
بۆچى پیاوان كەمتر ئەڵقە لە پەنجە دەكەن؟

بۆچى پیاوان كەمتر ئەڵقە لە پەنجە دەكەن؟

Closed
by May 24, 2008 گشتی

سەردار زەنگنە……..

 ئەڵقەى هاوسەرگیرى، هیماى گەیشتنى دوو مرۆڤە بە یەكتر، ئەگەرچى زۆر كەسان هەن پابەندى لە پەنجە كردنى نابن یاخود بۆ ماوەیەك لە پەنجەى دەكەن و دواتر توڕى هەڵدەدەن، ئەمەش رەنگە هەندىَ جار درزێك بخاتە نیوانیانەوە. بۆ زیاتر گفتو گۆ كردن لەسەر ئەم تەوەرە، چەند پرسیارێكمان ئاراستەى چەند كەسانێك لە هەردوورەگەزە كرد لە هەر یەكیان  پرسیارى ئەوەمان كرد، چەند ساڵە خێزانت پێكەوە ناوە؟ ئەڵقە لە پەنجە كردن بە لاى تۆوە چى دەگەیەنىَ ؟ هیچ رۆژێك لە یادت نەكردووە یاخود ونت نەكردووە؟ ئەگەر ونى بكەیت چى بە هاوسەرەكەت دەڵێت؟ ئامادەى دواتر یە كێكى دیكە بكریتەوە؟ كامیان زیاتر ئەڵقە لە پەنجە دەكەن، پیاو یاخود ژن؟ پێت وایە ئەو پیاوانەى ئەڵقە لە پەنجە ناكەن بۆ ئەوە بێت وا خۆیان نیشان بدەن كە هێشتا سەڵتن و ژیانى هاوسورییان پێكەوە نەناوە، واتە بوخچەى نەكراوەن یاخود بۆ ئەوەى كچانى پىَ دەسخەڕۆ بكەن؟ ئەدى بۆ ئەوانە چى دەڵێت كە ساڵانێكە زەواجیان كردووە و ئەڵقە لە پەنجە ناكەن؟
 قاسم حوسێن:
 من نزیكەى 8 ساڵە خێزانم پێكەوە ناوە، ئەڵقە لە پەنجە كردنیش بە راى من تەقلیدە، من بۆ خۆم تەنها 3 مانگى یەكەم ئەڵقەم لە پەنجە دەكرد دواتر فڕێمدا، هۆكارەكەشى  رەنگە هەر ئەوە بێت یەك دوو جار لە پەنجەم دەشكا، لەپەنجە نەكردنیشى زۆر ئاساییە بە لاى منەوە و گرنگییەتى ئەوتۆى نەبووە، پێم وایە 90% ى پیاوان پابەند نین بە لە پەنجە كردنى ئەڵقە، بڕواش ناكەم ئەمە مەبەستێكى لە پاڵەوە بێت، ئەوانەى چاویان لە دەرەوەیەو بۆ ئەوە لە پەنجەى ناكەن بۆ ئەوەى لە ناو خەڵكیدا واخۆیان نیشان بدەن سەڵتن، من دەڵێم ئەوانە خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن. ئەڵقەش ئەگەر چى ئاماژەیەكە بۆ بەردەوام بوون و زیندوو راگرتنى پەیمانى نیوان ژن و مێرد، لە پەنجە نەكردنى هیێ شتێك لە مەسەكە كەم ناكاتەوە، من لە ناخمەوە رێزى تایبەتیم بۆ هاوسەرەكەم هەیە و با ئەڵقەشم لە پەنجە نەبێت.
 خاتوو ئالان نەجدەت عەبدولرەحمان :
 من بۆ خۆم 9 ساڵە شووم كردووە، ئێستا ئەڵقە لە پەنجە ناكەم، پیاوەكەشم لە پەنجەى ناكات، هەر ئەمەشە منیش وەك ئەو لە پەنجەى ناكەم، ئەگەر چى ئەڵقە هیمایەكە بۆ زەواجى نیوان دوو كەس و نیشانەى بەستنى پەیمانێكى كۆمەڵایە تییە لە نیوان دوو مرۆڤ، وەنەبێت هەر لە پەنجەم نەكردبێت، خۆ منیش ماوەیەكى زۆر لە پەنجەم دەكرد، لىَ كاتێك بینیم مێردەكەم لە پەنجەى ناكات منیش هەروەك ئەو توڕم تێهەڵدا، كەلێى دەپرسم بۆ لە پەنجەى ناكەیت، لە وەڵامدا پێم دەڵێت، پەنجەم حەساسییەت دەكات، باشە ئەگەر وایە، خۆ حەساسییەتیش چارەسەرى هەیە، بۆ ئەو پرسیارەى كە دەپرسى كىَ زیاتر ئەڵقە لە پەنجە دەكات؟ من دەڵێم ئافرە لە پیاو زیاتر پابەندە بەو نەریتەوە، پیاو كە لە پەنجەى ناكات، دوور نییە نیازێكى هەبێت، حەزیش بكات كەس نەزانێت خێزاندارە بۆ ئەوەى بە ئارەزووى خۆى چاو بگێڕىِ، هەموو ئەمانە مومكینە و بییەوىَ كەسێك دەسخەڕۆ بكات بە نیازى كردنەوەى دەرگایەكى نوىَ بۆ پەیوەندییەكى نوىَ بێت، هەڵبەت گومانى ئەو ژنەش بۆ پیاوەكەى ێەندین پرسیارى بۆ دروست دەكات و رافەى جیاوازیشى بۆ دەكات و لەم حاڵەتەدا مافى خۆیەتى لە پیاوەكەى بە گومان بێت.
 محەمەد حەسیب یاریدەرى بەڕێوبەرى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانى كەركووك:
 لە ساڵى 1999 وە خێزاندارم، ئەڵقەش هەندىَ جار لە پەنجەى دەكەم و هەندىَ جاریش لە پەنجەى ناكەم، رەنگە چەند جارێك لێشم ونبووبێت، هەر بۆیە ئێستا لە ماڵەوە دهەڵم گرتووە، خۆم كەچووم بۆ حەجیش ئەو ئەڵقەیەى لە دەستمدا بووبە دیوارى كەعبەدا خشساندووە، ئەمە بیرو باوەڕى خۆم بووە، بۆیە دەترسم ونى بكەم. ئەوەش نییە بڵێى لە پەنجە نەكردنى دڵگرانم بكات، ئەڵقەش بە لاى منەوە هیچ شتێك ناگەیەنىَ ، تەنها ئەوە نەبێت كە نیشانەى بوونى هاوسەرى دوو مرۆڤە، بڕواش ناكەم ئەڵقە پەیوەندى بە خۆشەویستییەوە هەبێت و لە پەنجە نەكردنیشى لە خۆشەویستى نیوان دووكەس كەم ناكاتەوە، خۆشەویستى بە ئەڵقە پێوەر ناكرێت و تەنها رەمزێكە،من بۆ خۆم خێزانەكەم زۆر خۆش دەوێت، كاتێكیش لە پەنجەى ناكەم ماناى ئەوە نییە چیتر خۆشم ناوىَ، ئافرەتى هیندى كە زەواج دەكات ناوچەوانى بە خەڵوز خاڵىَ رەشى بۆ دەكرێت ئەمەش هیمایەكە كە ئەو ئافرەتە زەواجى كردووە و لاى ئیمەش بە ئەڵقە ئەو ئافرەتە جیا دەكرێتەوە لەوەى كە كچە، ئەڵقە لە پەنجە كردن نەریتە و ئارەتان زیاتر لە پیاوان لە پەنجەى دەكەن، ئافرەت لەبەر چاوە بەتایبەتى ئەوانەى جوانن، هەربۆیە گەنجان پێش هەموو شتێك دەڕواننە پەنجەى ئەو ئافرەتە بزانن ئەڵقەى لە پەنجەدایە بەتایبەتى ئەوانەى كە بیانەوىَ هاوسەرى خۆیان هەڵبژێرن.
 خاتوو نامۆ عومەر:
 من وا بۆ 5 مانگ دەبێت زەواجم كردووە، بە بەردەوامیش ئەڵقەم لە پەنجەدایە، ئەلقە شتێكى پیرۆزو ژیانى هاوسەریش بە ئەلقەوە جوانترە، لە پەنجە كردنى هیچ ئەكێكى نییە، سوزو خۆشەویستى و وەفایەكە بۆ بەرامبەر، هەرگیز بیرم لەوە نەكردۆتەوە رۆژێك لە پەنجەى نەكەم، ئافرەتى ئێمەش زیاتر پابەندن بە لە پەنجە كردنى وەك لە پیاو، رەنگە لەپەنجە نەكردنى لاى هەندىَ پیاو تەفسیرى جۆراو جۆرى هەبێت، خۆ رەنگە كەسانى واش هەبن هیچ مەبەستێكى خراپیان نەبێت كە لە پەنجەى ناكەن، دوور نییە پێى سەخڵەت بن لە بەرامبەریشدا بە تەئكید كەسانى دیكە هەن كە مەبەستیان چاوگردانە بەر هەرچوارلاى خۆیاندا.
       
 كەركووك
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.