Skip to Content

Friday, December 13th, 2024

پرۆژە یاساى قەرەبووى زیان لێكەوتووانى شاڵاوى ئەنفال

Closed
by May 24, 2008 جینۆساید

 داواكارین لەو بەڕێزانەى پسپۆڕو شارەزان لە بوارى یاسا لەگەڵ سەرجەم رۆشنبیرو خەمخۆرانى گەلەكەمان كە دەقى ئەم پڕۆژەى لاى خوارەوە بە سەرنج و تێبینییەكانیان دەوڵمەند بكەن و هەر بۆچوون و پێشنیارێكیان هەبوو لە ڕێگاى ئەم ئیمێڵەوە بۆمانى بنێرن :-
 
 
anfal_kurd1988@yahoo.com
 
 
 پرۆژە یاساى قەرەبووى زیان لێكەوتووانى شاڵاوى ئەنفال
 ژمارە (     ) بۆ ساڵى (        )
 دەروازەى پێناسە و ئامانج
 
 بەشى یەكەم :- پێناسە
 
 1- ئەنفال : ناوى ئەو تاوانە شاڵاوە كۆ كوژییەكەى ڕژێمى دیكتاتۆرى ێدام و تاوانبارانى ئەنفال ئەنجامیاندا , لەسەر هەرێمى كوردستانى عیراق . بۆ سەر ناوچە و دانیشتوانى و خاك و ئاوى و ژینگەكەى . بە سوتان و كاولكردن و تاڵان و كوشت و بڕى خەڵكى مەدنى ڕاپێچ و سەرنگون كردنى  ئەوى تر , كە لەسەرەتاى بەهارى ساڵى 1987 دەستى پێكردو لە كۆتایى ساڵى 1988 كە بە ئەنفالى هەشتەم  ناوبرا كۆتایى پێهات .
 2- ئەنفالكراوى ( شەهید ) ئەو مرۆڤە كوردەی لە شاڵاوى ئەنفال كە لە بڕگە ( 1 ) دا هاتووە , گیانى لەدەست داوە , یان سەرنگومە , بێسەرو شوێن كرا .
 3- قەرەبووە : دانى تەواوى زیانى ماددى و معنوى و لە دەست چوونى دەستكەوتە لە سەرەتاى بەهارى 1987 تا  دەرچوونى ئەو یاسایە .
 4- زیان لێكەوتوو : هەر كەس و لایەنێك زیانى ماددى و معنوى بەركەوتبىَ لە ئەنجامى ئەو شاڵاوە تاوانەى لە بڕگە ( 1 ) دا هاتووە .
 5- زیان : هەر زیانێكى ماددى و معنوى بە بەرژەوەندى كەسى ئاسایى و كەسى معنوى گەر كەوتبىَ احكامى ئەو قانونە بیگرێتەوە .
 
 بەشى دووەم / ئامانجى یاسا
 ئەو یاسایە  ئامانجى :-
 1- چارەسەر كردنى بارودۆخى ژیانى خراپى كەس و كارى ئەنفال  كراوەكان .
 2- قەربووكردنەوەى زیان لێكەوتووانى تاوانى شاڵاوى ئەنفال .
 3- بۆ سووك كردنى معانات لەسەریان و چمانى ژیانى داهاتوویان بە خۆشى و سەر بڵندى .
 4- ئاوەدان كردنەوەى ئەو ناوچانەى زیانیان بەر كەوت لە ئەنجامى شاڵاوى تاوانەكانى ئەنفال لەلایەن ڕژێمى ێدام .
 
 بەشى سىَ یەم
 خەمڵاندنەكان
 ماددەى ( 1 )
 – بۆ هەر شەهیدێك زیانى ماددى بە ( 600 )مسقاڵ زێڕ دادەنرێت زیانى معنوى ( 400 ) مسقاڵ زێڕ كە بە تێكڕا دەبێتە ( 1000 ) مسقاڵ هەزار مسقاڵ زێڕ .
 ماددەى ( 2 )
 – ڕێژەى پەك كەوتوو بە لە ( % ) بە ڕاپۆرتى پزیشكى دائمى دەخەمڵێنرێت بۆ زیانى ماددى و معنوى  لە ڕێژەى بڕى خەمڵێنراو لە ماددەى ( 1 ) كە تایبەتە بە شەهید دانراوە  دەردەهێنرێت , بەو مانایەى ڕێژەى پەك كەوتوو لە بڕى ( 1000 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
 
 ماددەى ( 3 )   ئەتك كردن
 – بۆ هەر مێینەیەك دەستدرێژى سێكسى كرا بێتە سەریان تاوانێكى سێكسى دژى ئەنجام درابىَ قەرەبوو دەكرێتەوە , بڕى قەرەبووى ماددى بە ( 300 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت , بڕى قەرەبووى معنوى بە ( 200 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت . كۆى قەرەبووەكەى بـــــــــــە ( 500 ) مسقاڵ زێڕ دەكرێت , بە هەمان شێوە بۆ نێرینەك .
 ماددەى ( 4 )
 – بۆ هەر دایك , باوك , كوڕ , كچ , برا , خوشك , هاوسەر . هەیە داواى قەرەبووى ماددى و معنوى بكات كە بە بەرچاوى منداڵەكانى یان هاوسەرەكەى یان خوشكى یان براى ئەتك كرابێت و دەستدرێژى سێكسى كرابێتە سەر زیانەكانى تێكڕا بە ( 100 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
 ماددەى ( 5 )
 – بۆ هەر مىَ ینەیەك  هەیە داواى قەرەبوو بكات كە لە ئەنجامى شاڵاوەكانى ئەنفال , تووشى لە بارچوون و مردنى كۆرپەلە و نەوزاد كەى بووە . زیانەكانى تێكڕا بـــــــە بڕى ( 50 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
 ماددەى ( 6 )
 – بۆ هەر دایكێك هەیە داواى قەرەبوو بكات , كە ڕىَ پێگیراوە دایكایەتى بكات بە دابڕاندنى منداڵەكانى لىَ ى , نەزانینى ژیانیان یان مردنیان یان دەس درێژى كردنە سەر منداڵەكانى بە ئەشكەنجەدان , یان برسى كردنیان یان كارى قورس پىَ كردنیان و زیندانى كردنیان , خواردنى سەگى برسى كراو جەستەى مرۆڤى ئەنفال كراو بەبەر چاوى منداڵەكانى . زیانەكانى تێكڕا بە بڕى ( 100 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
 ماددەى ( 7 )
 1- بۆ هەر مىَ ینەیەك هەیە داواى قەرەبوو بكات كە لە ئەنجامى شاڵاوەكانى ئەنفال تووشى نەزۆكى هاتووە , یان نەوزادى مشوهى ببێت , زیانەكانى ماددى و معنوى بە بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
 2- بۆ هەر نێرینەیەك هەیە داواى قەرەبوو بكات كە لە ئەنجامى شاڵاوەكانى ئەنفال تووشى نەزۆكى یان لە پیاوەتى كەوتبىَ یان نەوزادى مشوهى بخاتەوە , زیانەكانى بە بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
 ماددەى ( 8 )
 – بۆ هەر كەسێك هەیە كە زیندانى كرابێت , دەست درێژى كرابێتە سەر پلە و پایەى كۆمەڵاتى و كەسایەتى هیچ كرا بێت , مامەڵەى نامرۆڤانەى دژى ئەنجام درا بێت , دوور خرابێتەوە لە شوێنى باوك و باپیرانى یان لە ئامێزى كەسى خۆى دوور خرا بێتەوە , داواى قەرەبووبكات , زیانەكانى بە بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
 ماددەى ( 9 )
 – بۆ هەر زیندانیەكى شاڵاوەكانى ئەنفال هەیە داواى قەرەبوو بكات كە لە بەر چاویەوە سەگى برسى كراو بەردرابێتە گیانى ئەنفال كراوەكان یان لاشەى مردووەكان لە قوربانیەكانى ئەنفال , لە معتقلەكان زیانەكانى بە بڕى ( 30 ) مسقاڵ دادەنرێت .
 
                                             بەشى دووەم
 ماددەى ( 10 )                          
 – بۆ هەر كەسێك هەیە خۆى یان میرات گرانى داواى قەرەبوو بكات ئەگەر خانووەكەى ڕووخابێ یان سووتابىَ لەگەڵ كاول كردنى خانى ئاژەڵ و پێكهاتەكانى , زیانەكانى بــــــەبڕى ( 70 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .هەروەها بۆ كەل و پەلى ژیارى ناو ماڵ بە بڕى ( 25 ) مسقاڵ زێڕ بۆ هەر ماڵێك .
 ماددەى ( 11 )
 – بۆ هەر كەسێك هەیە خۆى یان میرات گرانى داواى قەرەبوو بكات كە لە ئەنجامى شاڵاوەكانى ئەنفال ( بیر یان كارێز ) ى كاول كرا بێت و پڕ كرابێتەوە , بڕى زیانى بەر كەوتوو بە ( 20 ) مسقاڵ زێڕ داداەنرێت , بڕى قازانجى لە دەست چوو ى هـــــەر ساڵێك بە ( 10 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت.
 ماددەى ( 12 )
 – بۆ هەر كەسێك هەیە خۆى یان میراتگرانى داواى قەرەبوو بكات بۆ كەل و پەلى كشتوكاڵى , زیانى پێكەوتوو بە ( 5 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت , قازانجى لە دەست چوو ى هەر ساڵێك   بە ( 5 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت.
 ماددەى ( 13 )
 –  بۆ هەر كەسێك یان میراتگەرەكەى هەیە تراكتۆرى كشتوكاڵى بەر شاڵاوى تاڵانى ئەنفال كەوتبىَ داواى قەرەبوو بكات , زیانى بەركەوتوو بە بڕى (   5000  ) $ دۆلار دەخەمڵێنرێت , قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ساڵێك بە بڕى (   200  ) $ دۆلار  دادەنرێت . 
 ماددەى ( 14 )
 –  بۆ هەر كەسێك كە بەر شاڵاوى ئەنفال كەوتووە یان میراتگرانى داواى قەرەبوو بكەن بۆ ئۆتۆمبێڵى كشتوكاڵى یان كەسى بكات , زیانى بەركەوتوو بە بڕى (   13600   ) $ دۆلار دەخەمڵێنرێت قازانجى لە دەست چوو بۆ ماوەى ( 20 ) ساڵ بۆ هەر ساڵێك بڕى (  500  ) $ دۆلار دادەنرێت .
 ماددەى ( 15 )
 – زیانى مولیدەى ووزەى كارەبا و ئامێرى ئاو هەڵكێشانى بیرى ئاوى بیر بۆ ئاودانى كشتوكاڵى بـــــە بڕى ( 1000 ) $ دۆلار دادەنرێت , قازانجى لە دەست چوو بۆ ماوەى ( 20 ) ساڵ بە بڕى (   100  ) $ دۆلار دادەنرێت .
 ماددەى ( 16 )
 1- زیانى هەر دۆنمێك لە زەوى بەراو و باخ و باخات بە بڕى (1000$) دۆلار بۆ هەر ساڵێك دادەنرێت .
 2- زیانى هەر دۆنمێك لە زەوى دێمى بە بڕى ( 100 $ ) دۆلار بۆ هەر ساڵێك دادەنرێت .
 ماددەى ( 17 )
 – زیانى هەر یەك سەر لە ئاژەڵى بچووك مەڕ یان بزن بە بڕى ( 100 $) دۆلار دادەنرێت , قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ساڵێك بە بڕى (500 $) دۆلار دادەنرێت .
 ماددەى ( 18 )
 – زیانى ئاژەڵى گەورە وەك مانگا و گا و گاجووت بۆ هەر سەرێك بە بڕى (750 $) دۆلار دادەنرێت , قازانجى لەدەست چوو بۆ هەر ساڵێك بە بڕى (500 $) دۆلار دادەنرێت .
 ماددەى ( 19 )
 – زیانى ئاژەڵى بارهەڵگر بە بڕى (250$) دۆلار دادەنرێت , قازانجى لە دەست چوو بــــۆ ساڵێك بە بڕى (150$) دۆلار دادەنرێت .
 ماددەى ( 20 )
 پڕۆژەى پەلەوەر ( دواجن ) :
 1- قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ( 1000 ) مریشك لە ساڵێكدا ( 500 $ ) دادەنرێت .
 2- زیانى پىَ كەوتوو بۆ شوێنى هەر هەزار مریشك ( 10000 $ ) دۆلار دادەنرێت .
 
 قەرەبووى زیانە گشتى یەكان
 
 ماددەى ( 21 )
 – بۆ وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى كوردستان هەیە داواى قەرەبوو بكات بۆ ئەو قوتابخانانەى بە شاڵاوى كاولكارى ئەنفال كەوتوون  بۆ خەمڵاندنى زیانەكان سوود لە لێزانى شارەزا وەردەگیرێت.
 ماددەى ( 22 )
 – بۆ وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى هەرێمى كوردستان هەیە داواى قەرەبوو بكات بۆ ئەو شوێنە ئایینیانەى كاول كراون بۆخەمڵاندنى زیانەكان سوود لە لێزانى ناوخۆ وەردەگیرێت .
 ماددەى ( 23 )
 – دەزگاى گشتى مین –  هەرێمى كوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بكات بۆ چێنراو لە ڕێگا و بانە گشتى یەكان , بۆ خەمڵاندنى زیانەكان سوود لە لێزانى ناوخۆ و نێودەوڵەتى دەبینرێت .
 ماددەى ( 24 )
 – وەزارەتى تەندروستى هەرێمى كوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بكات لە بەكارهێنانى چەكى كیمیاوى, كارێكى لەسەر تەندروستى گشتى بە درێژایى چەند ساڵى ڕابردوو و داهاتوو . بڵاو كردنەوەى نەخۆشى بە دەستى ئەنقەست , بۆ خەمڵاندنى زیانەكان سوود لە خەمڵاندنى لیژانى دەرەكى و ناوخۆ وەردەگیرێت .
 ماددەى ( 25 )
 وەزارەتى ژینگەى هەرێمى كوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بكاتەوە لە زیانى بەركەوتووە لە ئەنجامى شاڵاوەكانى ئەنفال و لە پیس بوونى ئاو و خاك و ژینگەى هەرێمى كوردستان بە چەكى ژەهراوى كیمیاوى , بۆ خەمڵاندنى زیانەكان  استیعانە بە لیژانى دەرەكى و ناوەكى دەكرێت
 ماددەى ( 26 )
 – بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان هەیە داواى قەرەبووى زیانى ماددى و معنوى سامانى مرۆیى نەتەوەى كورد بكات بۆ خەمڵاندنى زیانەكان ایستیعانە بە لیژانى ئاسایشى نێو نەتەوەیى دەكرێت .
 ماددەى ( 27 )
 بۆ وەزارەتى كشتوكاڵى هەرێمى كوردستان هەیە داواى قەربووى زیانەمادیە و معنویەكانى هەرێمى كوردستان بكات لەو زیانەى بەریكەوتوە بەلەدەستدان و دواكەوتنى كشتوكاڵى لە ساڵانى رابردوو داهاتوو بەهۆى شاڵاوەكانى ئەنفاڵ و بەكارهێنانى چەكى كیمیاوى بۆ خەملاندنى زیانەكان أستعانە بەلێزانى تایبەتى دەكرێت .
 ماددەى ( 28 )   
 دانانى سندوقێك بە ناوى سندوقى قەرەبووى زیان لێكەوتوانى شاڵاوەكانى ئەنفال .
 سندوقەكە پێك بێت لە :
 1- ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى دەست بەسەرداگیراوى تاوانبارانى ئەنفال .
 2- ئەو یارمەتى و كۆمەكە نێودەوڵەتیەى بۆ قەرەبووى زیانەكانى ئەنفال دەدرێت .
 3- دانانى رێژەیەكى دیارى كراو لەبەرهەمى نەوتى عێراق بۆ قەرەبوو كردنەوەى ژیانى لێكەوتووانى شاڵاوى ئەنفالەكان .
 
 بەشى چوارەم
 
 ماددەى ( 1 )
 بۆجێ بەجىَ كردنى ئەویاسایەى ئەنجومەنى دادوەرى بەپێ
 ( ختێاێ مكانى ) بۆ سەنتەرى ناوچەكانى زیانیان پێ كەوتووە لەئەنجامى شاڵاوى بڕگەى ( 1) بەشى یەكەمى ئەو یاسایە داهاتووە . دادگا دادەمەزرێنێت .
 ماددەى ( 2 )
 ئەو یاسایە لە رۆژى بڵاوكردنەوەى لە رۆژنامەى رەسمى كارى پێ دەكرێت .
 
 اسباب موجبە
 
 كوشتنى بە كۆمەلى و سەرنگوم كرنى و بىَ سەروشوێنى ژمارەیەكى یەكجار زۆرى مرۆڤ
 1- زیانى زیان لێكەوتوانى دەستدرێژى سەر ئازادى تاكەكانى ڕێگەگرتن لێیان لە تۆماركردنى داوا دژى تاوانباران . ئەتك كردن و دەستدرێژى سێكس بۆسەر مێ ینەى خێزانەكەى بەبەرچاوى . دەست درێژى بۆسەر  پلەوپایەى كۆمەڵایەتى هیچ كردنى كەسایەتى  تاكەكەو مامەڵەى نامرۆڤانە. زیندانى ودورخستنەوەى تاكەكە دورلە شوێنى نیشتەجێ ى باوك و باپیرانى . پێدانى  جەستەى نەخۆشى یان زیندانى و لاشەى مردووى مرۆڤى كوردى ئەنفال كراو بۆ سەگ برسى كراو.
 بەبەرچاوى گشت زیندانى كراوانى ئەنفال بۆ مەبەستى تۆقاندنیانى سوتاندنى پەرەكانى قورئان و سوتان و روخانى شوێنى ئاینی . زیانى دەرونى ئەو مێینانەی دەستدرێژى سێكسیان كراوەتە سەر زیانى مردن و لەبارچونى كۆرپەلە و نەوزاد مومارەسەنەكردنى دایكایەتى و دورخستنەوەى مندالەكانى نەزانینى ژیانیان یان مردنیان. دەستدرێژى كردنە سەر منداڵەكانى بە بەرچاوى خۆى بەكوشتن یان زیندانى كردنى یان كارى سێكس و استعبیاوى سێكس . كارى قورس پێكردنیان برسى كردنیان و تێبەردانى سەگى برسى كراو لە گیانى ئەنفالكراو یان منداڵەكەى  بەبەرچاوى خۆى یان بەبەرچاوى مندالەكانى. زیانى لە دەستدانى كەس وكارى. زیانى نەوزادى (مشوە) یان توشى بوونى نەزۆكى هەردوو رەگەز لە پیاوەتى كەوتن مشوە بوونى شێوە بەهۆى بەركەوتنى چەكى كیمیاوى كەوتنەوەى شێوەیەكى نامۆ بۆ مرۆڤ .
 2- زیانى مادى كەسى
 
 زیانى خانوو خانى ئاژەڵ و مەروماڵات وپێك هاتەكەى. پركردنەوەى بیر و كارێز كەل و پەل و پێداویستى كشتوكاڵى و ئاژەڵدارى. ئامێرى كشتوكاڵى و ژیارى وەك تراكتۆر و ئوتومبێلى بار هەڵگر. مۆلیدەى وزەى كارەبا و ئامێرى ئاو هەڵكێشانى بۆ ئاودانى كشتوكاڵى. زەوى و زارى كشتوكاڵى . وەرزى و ساڵانە باخ وباخات. ئوتومبێلى كەس زیانى مەروماڵات بچوك وئاژەلىَ گەورە بەرهەمدەر و ئاژەڵى گا و جووت وبارهەڵگر , وەك مەر بزن مانگا و گا و گۆلك گامێش و گاى جووت …….. هتد.
 زیانى پەلەوەر زیانى كەل وپەلى ناوماڵ . زیانى پرۆژەكەسیەكان پەلەوەر بۆ زیان لێكەوتوو قازانجى لە دەست چوو ( الچرر اللاحق والكسب الفائت ).
 زیانى جەستەیى تووش بوونى بە نەخۆشى هەناو پێستە و رێژەى لە كاركەوتن وپەك كەوتەیى. لەدەست دانى ژیان و دەستدرێژى كردنە سەرئازادى.
 
 3 – زیانى مادى گشتى
 
 قوتابخانەو بنكەى تەندروستى . شوێنى ئاینی و بەهۆى روخانى و سوتاندنیان پركردنەوەى چاوگە ئاویەكانى كە بۆ سوودى گشتى بەكار دەهاتن. ئەلغام كردنى ڕێگاو بانە گشتى یەكان . پیس بوونى ئاو خاك وژینگە بەهۆى سوتان وبەكارێنانى چەكى كیمیاوى كۆمەڵ كوژ كارلێكى لەسەر تەندروستى گشتى بە درێژایی چەند سالى رابردوو و داهاتوو. بلاوكردنەوەى نەخۆشى بە دەستى ئەنقەست لە ناو سامانى مرۆى نەتەوەى كورد لە زیندانیەكان (معتقلات) لە دەست دانى ئەو سامانەیە.
 
  4 – زیانى معنوى گشتى
 
 دواكەوتنى ئاستى رۆشنبیرى و گشتى و نا تەندروستى بەشێكى زۆرى سامانى مرۆى نەتەوەى كورد كە بەر شاڵاوى ئەنفالەكان كەوتن لە دست دان و دواكەوتنى سامانى كشتوكاڵى لە سالانى رابردوو و داهاتوو بەهۆ بە كارهێنانى چەكى كیمیاوى .
 5 – بنچینەى دانانى بڕى قەرەبوو ئەو یاسایە بە سوود وەرگرتن لە احكامى شریعەى ئایینى ئیسلامى پیرۆز وەرگیراوە لەبەر ئەوەى ئەم شاڵاوە تاوانە پاڵپشت بە سوورەتى ( ئەنفال ) كراوە , كە ئەم پڕۆسەیە دوورە لە ئایینى پیرۆزى ئیسلام . بە گونجاوترین سەرچاوەى قەرەبوو دادەنرێت .
 دەستەى سەرپەرشتیارى پڕۆژە : –
 1 . كامەران على حسن .
 2 . بهزاد جیهاد فائق .
 3 . ژیان عزیز گەردى .
 4. وەزیرە جلال .
 
 

Previous
Next