وه‌ڵامێك بۆ (دلاوه‌ر ڕه‌حیمی)
برای هێژام كاكه (دلاوه‌ر ڕه‌حیمی) …
له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆتدا شتێكت له‌باره‌ی نووسینێكی منه‌وه نووسیبوو كه پێشتر له ڕۆژنامه‌ی (نسێ) و سایتی ( ده‌نگه‌كان)دا بڵاومكردبوویه‌وه . ناونیشانی نووسینه‌كه‌ی من (به‌فه‌لسه‌فیكردنی شیعر ) بوو كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر قه‌سیده‌ی (غه‌ریب)ی (ڕۆسته‌م باجه‌لان) . له نووسینه‌كه‌ی خۆتدا كه ته‌ژییه له جوێن و قسه‌ی ناشرین , گه‌ره‌كته پێم بڵێی : به فه‌لسه‌فیكردنی شیعر ناونیشانێكی ڕه‌وا نییه و قه‌سیده‌كه‌ی (ڕۆسته‌م باجه‌لان) به فه‌لسه‌فی نه‌كراوه . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی وای له من كرد وه‌ڵامی به‌ڕێزتان بده‌مه‌وه دوو هۆكاری سه‌ره‌كییه : یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه نامه‌وێ جوێندان له بازنه‌ی ئه‌ده‌بیاتدا ببێته كلتور , دووه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه , كه به‌ڕێزتان جۆرێك له تێنه‌گه‌یشتن له ئاست ده‌قه‌كه‌ی مندا ڕووی تێكردوون .
هه‌میشه كێشه‌م هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له ڕێگای ناونیشانه‌وه قسه له‌سه‌ر كۆی تێكست ده‌كه‌ن . دروسته كه ناونیشانی تێكسته‌كه‌ی من (به‌فه‌لسه‌فیكردنی شیعر)ه , به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ بمه‌وێ بڵێم قه‌سیده‌كه‌ی (ڕۆسته‌م باجه‌لان) به فه‌لسه‌فی كراوه یان نا , باسی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌م كه شاعیر داویه‌تی . من له‌پاڵ قه‌سیده‌كه‌دا قسه‌م له‌سه‌ر بابه‌تی (به‌فه‌لسه‌فیكردنی شیعر) كردووه . ئه‌وه‌تا له خواره‌وه‌ی ناونیشانی تێكسته‌كه‌مدا نووسیومه : ((قه‌سیده‌ی غه‌ریبی ڕۆسته‌م باجه‌لان له‌نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه‌دا)) . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه قه‌سیده‌كه له هه‌وڵی به‌فه‌لسه‌فیبووندایه (هه‌وڵدان به مانای گه‌یشتن به ویست نایه‌ت ) . من له‌وێدا نووسیومه : ((له قه‌سیده‌ی (غه‌ریب)ی (رۆسته‌م باجه‌لان)دا كار بۆ تێكشاندنی سنووری نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه كراوه , بگره شاعیر ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه كێشه فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكا و پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه وه‌ڵامبداته‌وه , به‌شێك له وه‌ڵامه‌كان پێشوه‌خته‌ن و زاده‌ی ئه‌زموونی ژیانی شاعیرن , به‌شه‌كه‌ی تریان ئاڕاسته‌كراون و ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی كردوون خودی قه‌سیده‌كه‌یه , به‌و واتایه‌ی , شاعیر له چوارچێوه‌ی قه‌سیده‌كه‌ی خۆیدا وه‌ڵامی به‌شێك له پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی ده‌ستكه‌وتوون و قه‌سیده‌كه وه‌كو به‌خشه‌ری وه‌ڵامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ .)) . كه‌واته من ده‌مه‌وێ بڵێم قه‌سیده‌كه له هه‌وڵی تێكشاندنی سنووره ده‌ستكرده‌كانی نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه‌دایه و هه‌وڵ ده‌دا سنووری ده‌ستكردی نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب تێكبشكێنێ , ئه‌مه‌ش شتێكی ڕه‌وایه و له ده‌ره‌وه‌دا هه‌وڵی به‌رچاو هه‌یه له‌و ئاسته‌دا . تێكشكاندنی سنووری نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات وه‌ك ئه‌وه‌ی (درێدا)ئیشی بۆ كردووه , پێویستییه‌كه بۆ ئه‌دیبی كورد , وه‌لێ بابه‌تی تێكشكاندنه‌كه پێویستی به ڕه‌چاوكردن هه‌یه له ئانی قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌قی شیعریدا . (درێدا) پشت به‌ست به (هۆسرێل) , فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پوختی هه‌بوو , دواتر پردێكی دروستكرد له‌نێوان ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه و زمانناسیدا , ئه‌و پرده‌ی من له سه‌ره‌وه‌دا به تێكشانی سنوور ناوزه‌دم كرد . فه‌لسه‌فه حاڵیبوونی باشتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت , ئه‌وه‌تا خودی (درێدا) له ڕێگای فه‌لسه‌فه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی تر له فه‌لسه‌فه‌دا جێ‌نشین ده‌كا , باسی بابه‌تێكی هه‌ستیاری وه‌كو ڕاسیزم ده‌كا . قۆناغی ئاوێته كردنی ڕووباری شیعر و ئۆقیانوسی فه‌لسه‌فه , له‌دوای (هیگل)ه‌وه گه‌شه ده‌كا , به‌بێ ئه‌وه‌ی شاعیران هه‌ستیان به‌و ئاوێته كردنه كردبێت . لای (ئالان بادیۆ) , ئه‌و قۆناغه له (هۆڵدرین)ه‌وه ده‌ستپێده‌كا و به (پۆڵ سیلان) كۆتایی دێت .له‌نێوان سه‌ره‌تا و كۆتایدا , (مالارمێ ) و (پیسوا) و (ماندلیستام) و (ریمبود) و (تراكیل) ده‌بینین .
یه‌كه‌مین زه‌نگی فه‌لسه‌فی كه له سه‌رده‌می گریكییه‌كاندا شیعر لێیدابێت , بۆ به‌ر له (سۆكرات) و بۆ (هێراكلیتس) و (ئه‌ناكسمنده‌رس) و ( دێمۆكرێتس) ده‌گه‌ڕێته‌وه , وه‌لێ ئه‌و سیانه تایبه‌تمه‌ندی زه‌نگ لێدانه‌كه‌یان نه‌پاراست .دواتر (هۆڵدرین) په‌یوه‌ندی دروستكرد و له شیعردا پرسیاری له‌باره‌ی (بوون)ه‌وه كرد , ئه‌مه‌ش بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی (هایدگه‌ر) بوو كه به دروستكردنی پردێك له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی (هۆڵدرین) , زه‌مینه‌ی بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه : بوون چییه؟ , خۆش كرد . لای (هایدگه‌ر) , بوونه‌وه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بوون بێمانایه و بوونیش به بێ بوونه‌وه‌ر پارێزراو نییه, ئه‌و بوونه‌ی له لێكۆڵینه‌وه ئه‌نتۆڵۆژییه‌كاندا مانیفێست بووه و بناغه‌ی ڕه‌خنه‌كانی بووه له گوتاری میتافیزیكی ڕۆژئاوادا , ئه‌مه‌ش له (پلاتۆ)وه تا (نیتشه) ده‌گرێته‌وه .
هاوڕێی ئه‌زیزم كاكه (دلاوه‌ر) …
من ده‌ستم بۆ شتێك درێژكردووه تا پێی نه‌گه‌م وازی لێناهێنم . با له‌نێوان من و تۆدا تێگه‌یشتنی باشتر دروست ببێت , ئه‌گه‌ر له یه‌كتری تێبگه‌ین , جوێن به یه‌كتری ناده‌ین , ئاخر فه‌لسه‌فه و شیعر له كوێ و جوێندان له كوێ؟!! , له‌و ئاسته‌دا هه‌ر شتێكی ناشرین له منه‌وه ڕووی دابێت , كاردانه‌وه‌ی كاری ناشرینی تۆ بووه . ڕاستی من كاتم نییه گوێ له جوێنی كه‌س بگرم , جوێنه‌كانت بخه‌ره‌وه شوێنی خۆیان , له مه‌مله‌كه‌تی ئه‌ده‌ب و فیكری مندا باران و به‌فر ده‌بارن , جوێنه‌كانت سه‌رمایان ده‌بێت , خۆشت ده‌زانی كوردستان ئێستا و پێشتریش كێشه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌یه و هه‌بووه , سۆپام ده‌ستناكه‌وێ بۆ جوێنه‌كانت , بیانبه‌وه شوێنی خۆیان , یاخود پاڵتۆی مه‌عریفه‌یان له‌به‌ر بكه ..حورمه‌تم بۆت هه‌یه براكه‌م .
بڵند باجه‌لان
25-10- 2013
(هه‌ولێر)