قۆناغه‌كانی ده‌ركه‌وتنی تیرۆریزمی فه‌نتامه‌نتالیزمی ئیسلامی
یه‌كێك له‌و به‌ڵایانه‌ی ئه‌وڕۆ به‌رۆكی جیهانی كردووه ، له رۆژ هه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوا‌و له پانتای جوگرافی كنارهكانهوه تا ناوه‌ند و بۆته په‌تایه‌كی كوشنده‌و مێژووی قۆناغی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی له خوێن هه‌ڵكێشاوه ، بزاوتی فهندامهندایزمی ئیسلامی سیاسیه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش ڕچاو بكه‌ین كه (( ئۆرجیناڵ نیشتمانی)) ئه‌م بزاوته ڕۆژههلاتهو به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی . ئه‌م به‌ڵایه له بناغه‌دا بۆ خۆی ((بزاوتێكی سیاسی تیرۆرستی ئاینیه)) خۆی له كاژێكی ئاینیدا مانڤێست كردووه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما باگراوه‌نده ئاینیه خۆی ده‌ژێنێت كه به‌شێكی سه‌ره‌كی باری سایكۆلۆژی زۆربه‌ی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی سیخناخه له‌و كولتوره په‌رستشه كه بۆته ڕاستیه‌كی ڕه‌هاو پیرۆز . هه‌رچه‌ند له ناوهڕۆك و فۆرمی سیاسی و شێوازی ئه‌نجامدانی چالاكیه تیرۆرسته‌كانی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی فاشیزم و نازیزمی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئۆرۆپایه وه‌كو ڕه‌وتێكی سیاسی ڕاگوزه‌ر ، ئه‌وانیش بۆ خۆیان له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌رئه‌نجامی دیوه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی مۆدێرنه بوون . ئه‌م بزاوته نامۆیه به مۆدێرنه‌و هه‌ر بیركردنه‌وه و پێشكه‌وتنێك له ده‌ره‌وه‌ی هزری تێولۆژیاو هه‌ژموونی تۆتالیتارانه‌ی ئایینی ، هه‌روه‌ها دوژمنێكی سه‌ر سه‌ختی ده‌رئه‌نجامه كولتوری و عه‌قڵانی و ڕۆشنبیریهكایهنی مۆدێرنه‌ی سیاسیه ، ئه‌م ته‌وژمه سیاسیه ئاینیه تیرۆرستیه به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه‌و ئێستا گه‌یشتۆته كۆتا قۆناغی خۆی به تایبه‌تی پاش ڕابوونه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی . قۆناغی یه‌كه‌م له حه‌فتاكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌توانیین به قۆناغی بنج داكوتان و ده‌ركه‌وتنیان ناو بنێین ، ئه‌م ته‌وژمه وه‌كو ڕێخراوێكی سیاسی جیهادی له میسردا دروست ده‌بێت و قوتپییهت به مه‌رجه‌عی ڕاسته قینه‌ی خۆیان ده‌زانن كه مه‌به‌ستیان ((سه‌ید قوتبی )) ڕادیكاڵه وه‌كو ڕێخراوی ((تهكفیرو هجره)) و ((موسڵمانان)) ئه‌م ڕێخراوانه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كه‌ن و له ڕووبه‌ری میسر‌و هه‌ندێك ووڵاتانی نزیك له میسر بڵاو ده‌بنه‌وه . له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م ڕیخراوانه به تایبه‌تی له نه‌وه‌ده‌كان پتر له جه‌زائیر گه‌شه ده‌كه‌ن و فرسه‌تی كاری ترس و تۆقاندن و تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن . هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه‌یان به قۆناغی قه‌تیس مانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له پانتای ڕۆژهه‌ڵات دا ناو زهد بكه‌ین ، زیاتر سه‌ر قاڵ ده‌بن به ململان و كێشمه كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆیانه‌وه . پاشان قۆناغی دووه‌م دێت كه به قۆناغی ده‌ركه‌وتنی ((بن لادن و ، زه‌واهیری)) ناسراوه‌و به شێوه‌یه‌كی كرداری چالاكی تیرۆرستی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن . یه‌كه‌م كاریان دروست كردنی ڕێخراوێك به ناوی ((به‌ره‌ی شه‌ڕی جیهانی دژ به جوله‌كه و خاج دروشمه‌كان)) و دواجاریش ڕێخراوی ((قاعیده))ی به ناو بانگ پێك دێنن . له‌م قۆناغه‌دا یه‌كه‌م ئامانج و ستراتیژییان و ، دروشمی سه‌ره‌كی سیاسیان زیاتر له چوار چێوه‌ی ڕسته‌یه‌كدا ده‌جوڵانه‌وه به ناوی ((شه‌ڕ كردنی دوژمنه دووره‌كان پێش نزیكه‌كان)) به‌و مانایه‌ی په‌لاماردانی ڕۆژئاوا له نێو ماڵه‌كانی خۆیان دا كه پشتیوان و هاوكاری سیسته‌مه ئیسلامیه كافره ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان ده‌كه‌ن به ڕای ئه‌وان . ئه‌م گۆڕانكاریه له كاری ڕێخراوهیدا خه‌ونێكی چه‌په‌ڵانه‌ی فاشستانه‌ی بن لادن بوو كه ئه‌زموونێكی درێژی هه‌بوو له شه‌ڕ كردن دژ به یه‌كێتی سۆفیه‌ت له ئه‌فغانستان . پێیوا بوو ئه‌و یه‌كه‌م ئیمپراتۆری شه‌ڕ كه یه‌كێتی سۆفێته ڕوخاندوه و ، پێویسته له سه‌ریشی ئیمپراتۆری شه‌ڕی دووه‌م كه ئه‌مریكایه بڕوخێنێت . ئه‌مه ئه‌و خه‌یاڵه پووچه میتافیزیكیه ناعهقڵانیهیه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیدێكی سهلهفیانهو كلاسیكه‌و نا جۆره له گه‌ڵ پێوه‌ری هاوسه‌نگی هێزه به شه‌ڕ هاتووه‌كان ، سه‌رچاوه‌كه‌شی جهل و كورافهو ئایدلۆژی كولتوری لوت به‌رزی به‌ده‌ویانه‌ی ئایینی عه‌ره‌بیه كه خۆیان زۆر به‌رزو به‌ڕێز دێنه به‌رچاو ،به‌ڵام به كردار لێوان لێ‌ون له وه‌حشیگه‌ری و به‌ڕبه‌ڕیه‌ت ،وه‌كو بینامان له سوریا مرۆڤ ده‌كوژن و جه‌سته‌شی ده‌خۆن ، لێكدانه‌وه‌كانیان دوور له هه‌ر پێوه‌رێكی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێشكه‌وتنه‌كانی تكنۆلۆژیا كه كۆمه‌ڵگاكانی جیهان پێی گه‌یشتوون و ، كه به ته‌واوی بارودۆخی ژیانی ئینسان و بیر‌و دیدگا‌و تێگه‌یشتنی بۆ مرۆڤ و ده‌ورو بهرومێژووی دنیا گۆڕیوه . ئه‌م گروپانه بێ ئه‌وه‌ی گرنگی و كارێگه‌ری كات و قۆناغ و بارودۆخ و پێشكه‌وتنه‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ڕۆڵ و ڕاگردنی هاوسه‌نگی سیاسی و تكنۆلۆژیای سه‌ربازیدا كه ئه‌م هێزانه پێگه‌یشتوون ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و خه‌یاڵه شه‌ڕانگێزه‌ی كه پێیوایه ئه‌م شه‌ڕه تیرۆرستانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هاو شێوه‌ی شه‌ڕه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامه له سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك خێڵه بهدهویهكانی عه‌ره‌ب ، كه له بیابانه‌وه و به خه‌ون و خه‌یاڵ و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی پتر به ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی ((غه‌نائم)) و كه‌نیزه‌ك و ئه‌و به‌هه‌شته سه‌ر زه‌مینیه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌و سامان و به‌رو بوومهی به پیتی خاكه‌كه‌یان لێی به‌هره‌مه‌ند بوو بوون ، زیاتر دنه ده‌ریان بوو بۆ یه‌كه‌م جار ((ئیمپراتۆری فارسیان)) ڕوخاند و دواجاریش نۆبه‌ی ((ئیمپراتۆریه‌تی بیزه‌نتی)) هات . ئه‌م تاكتیكهیان زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو ته‌نها هه‌ندێك كاری تیرۆرستیان ئه‌نجام دا دژ به هاوڵاتیانی سفیل و بێ‌تاوان تا ساڵی 2005 پاشان چالاكیه‌كانیان به ته‌واوی به‌ر ته‌سك بووه‌و هیچ بوارێكیان بۆ نه‌مایه‌وه ، ته‌نها كار‌و جوڵه‌یان بۆ ڕوبه‌رێك ده‌گه‌ڕان بتوانن خۆیانی تێدا حه‌شار بده‌ن و ناوه ناوه‌ش كاری بچوك و ئاسانی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن . سه‌رئه‌نجام به شێوه‌یه‌كی ناچاری تیرۆرزمی فهنتهمهنتالیزم ڕوویان كرده عێراق و یه‌مه‌ن و ، ئه‌وڕۆش لیبیا‌و دوورگه وه‌كو ژینگه‌یه‌كی خۆ پارێزی بووه‌ته داڵدهیهك تێیدا خۆیان حه‌شار داوه . شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی باشترین ده‌رفه‌تێكی له‌بار بوو بۆ خوڵقاندنی بۆشایه‌كی سیاسی كه ئه‌م گروپه تیرۆرستانه بتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ر بگرن و خۆیانی تێدا بگونجێنن و بگوێزنه‌وه بۆ قۆناغی سێیه‌م و به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی بۆ نیشتمانه ئۆرجیناڵه‌كه‌ی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی له ئۆرپا و ئه‌مریكا نا‌ئومێد بوون ، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی میسر‌و ڕووبه ڕووبوونه‌وه توندڕه‌وه‌كان له سنووری تونس و جه‌زائیر هاو شێوه‌ی كرده‌وه تیرۆرسته‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م ته‌وژمه فاشستهیه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامیان ده‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمانن . كه‌واته ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه وڵاتانی عه‌ره‌بی باشترین ژینگه‌یه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ ئه‌م ته‌وژمه تیرۆرستهیه تێیدا ده‌توانێت به‌رده‌وامی بداته ژیانی سیاسی و ناعه‌قڵانی خۆی و ژه‌هری كوشنده‌ی خۆی تێدا به‌تاڵ بكاته‌وه ، چونكه كه‌ره‌سته‌ی فیزیكی به خێو كردن و ژیاندنی فهنتامهنتالیزم له‌م ولاتانه زۆر فره‌وان و هه‌میشه له به‌رده‌ستدایه . فه‌نتامه‌نتالیزمی ئیسلامی له‌م وڵاتانه پرسێكی بونیادگهریهو ڕاگوزه‌ر نییه ، به‌و مانایه‌ی وابه‌سته نییه به دۆخ و ڕوداوێكی سیاسیه‌وه له مه‌ودایه‌كی دیاریكراودا ڕووبدات و دواجاریش بتوانرێت ئیحتوا بكرێت . پاش له كار خستنی ده‌سه‌ڵاتی ((ئیخوان موسلمین)) له میسردا تیرۆر زۆر به هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ، هه‌روه‌ها له پاش به ده‌سته‌وه گردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حزبی ((نه‌هزه‌ی)) ئیسلامی تیرۆر زیاتر به هێز بووه . كوردستانیش به‌شێكه له ڕۆژهه‌ڵات و پتر له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه نزیكه‌و یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی تیرۆرزمی فه‌نتامه‌نتالیزمی ئیسلامی و هه‌رده‌م ده‌ڤه‌رێكی كراوه‌یه بۆ خۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ژه‌هری كوشنده‌یان و ئه‌نجامدانی وێرانكاری ، جگه له‌وه‌ش ژێرخانێكی ڕێكخستنیان بۆ خۆیان له پاش ڕاپه‌ڕینی 1991 له كوردستان چێ كردووه له لایه‌ن هه‌ندێك گروپه‌وه وه‌كو گرایهكی خه‌وتوو هه‌میشه له ئاماده باشیدان ، له هه‌ر ده‌رفه‌ت و چركه‌ساتێكدا بۆیان بلوێت ده‌به‌نه كه‌ره‌سته‌یه‌كی له بار بۆ كار ئاسانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌شێك له‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌یه بوو ، گه‌ر شانه‌ی خهوتویان نه‌بوایه له كوردستان محاڵ بوو بتوانن كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌و چه‌شنه ئه‌نجام بده‌ن . كه‌واته پێویسته ئه‌وڕۆ زۆر به جدی و تواناوه هه‌وڵی پایه‌ماڵ كردنیان بدرێت .