![چوار ڕۆژ له‌گه‌ڵ (پابلۆنیرۆدا) دا ژیام چوار ڕۆژ له‌گه‌ڵ (پابلۆنیرۆدا) دا ژیام](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/shaxawanSdiq2_543349970.jpg)
چوار ڕۆژ له‌گه‌ڵ (پابلۆنیرۆدا) دا ژیام
خوشه‌ویستم ….
ئه‌گه‌ر ئه‌وسا تۆ مردبیت
هه‌موو گه‌ڵاكان ده‌ڕژێته سه‌ر سینگم
باران به سه‌ر ڕۆح ما ده‌بارێ
به‌فر ئاگر به‌رئه‌داته دڵم‌و
من له‌گه‌ڵ سه‌رما‌و ئاگر‌و مه‌رگ و به‌فرا به‌ره‌و پێش ده‌رۆم.
به‌ڵام دڵنیابه
قاچم بۆ شوێنێ ده‌مبا واتۆ له‌وی ئارامت گرتووه
گوڵم تۆ باش ده‌زانی
من ته‌نیا پیاوێ نیم من هه‌موو پیاوانم. (نیرۆدا) قه‌سیده‌ی (ژنی مردوو)
ئێواره‌یه‌كی باراناوی مانگی (2)ی ساڵی (2013) بوو، كاتێك وه‌ك زۆربه‌ی ئێواره‌كانی كه سه‌ردانی كتێبخانه جوان‌و دڵگیره‌كه‌ی (ئه‌ندیشه)م له بازاری سیروانی شاری سلیمانی كرد‌و بینیم كه خه‌ڵكێكی زۆر له خوێنه‌رانی كتێب كۆبۆنه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی كڕین‌و پاشان واژۆكردنی كێبێكی نوێ له‌لایان وه‌رگێڕه كوردیه‌كه‌یه‌وه. پاش پرسیار كردن‌و سه‌یركردنی كتێبه‌كه بۆم ده‌ركه‌وت كتێبی وه‌رگێڕدراوی كوردی یاده‌وه‌ریه‌كانی نوسه‌رو شاعیری ئه‌مریكای لاتین‌و وڵاتی (شیلی) (پابلۆ نیرۆدا)یه، پاشكڕین‌و واژۆكردنی بۆم له‌لایان وه‌رگێڕی ئازیز‌و به‌توانا (پێشڕه‌و حسێن) ه‌وه كتێبه‌كه‌م برده‌وه ماڵه‌وه‌وله ڕیزبه‌ندی ئه‌و كتێبانه‌دا دامنا كه به‌نۆره ده‌یان خوێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده من پێشتر چه‌ند شیعرێكی وه‌رگێردراوی ئه‌م شاعیره‌م خوێندبوویه‌وه‌و تاڕاده‌یه‌كی باش ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ژیان‌و به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌بوو. به‌ڵام دواتر‌و پاش چه‌ند ڕۆژێك به‌تامه‌زرۆییه‌وه كه‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كانی نیرۆدا، بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ی (چوار) ڕۆژم پێچوو، چونكه من كاتیتایبه‌تم بۆ خوێندنه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو كات ناتوانم بخوێنمه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌و تێكه‌ڵ بوونه خێرایه‌م بوو له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا‌و ڕۆچونم بوو به‌ناو ژیانی ئه‌و نوسه‌ره‌دا، به‌جۆرێك كه له زۆركاتدا وام ده‌زانی به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ (نیرۆدا)دام‌و منیش به‌شدارم له هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهات‌و ڕوداوانه‌ی كه له ژیانی ئه‌ودا ڕووده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵیدا ده‌م خوێنده‌وه‌و ده‌م نوسی، گه‌شتم ده‌كردو ده‌م خوارده‌وه‌و خه‌ڵكانی نوێم ده‌ناسی‌و شیعرم ده‌خوێنده‌وه‌و به‌ر خانمانی جوان‌و ناسك ده‌كه‌وتم، پۆستی نوێم وه‌رده‌گرت‌و به‌زۆرێك له شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕام، به‌كورتی چوار ڕۆژی ڕێكم له گه‌ڵ نیرۆدای شاعیردا برده‌سه‌رو هه‌رگیز حه‌زمنه‌ده‌كرد كه كتێبه‌كه ته‌واو بێت، ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌مه‌نه‌ش جگه له جوانی گێڕانه‌وه‌كه‌ی نوسه‌رو ڕاستگۆی تێیاندا، په‌یوه‌ندی به جوان وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه‌شه‌وه به‌و زمانه شیعر‌و پاراوه‌وه هه‌بێت كه (پێشڕه‌و حسێن) كردوێتی له كتێبه‌كه‌دا، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن” وه‌رگێڕان دووباره نوسینه‌وه‌ی ده‌قه” هه‌رچه‌نده مه‌ن پێشتریش كتێبی یاده‌وه‌ریه‌كانی نوسه‌ری گه‌وره (گابریل گارسیا ماركیز)م خوێنبوویه‌وه كه هه‌مان وه‌رگێڕ ئه‌ركی وه‌رگێڕانی كێشابوو. بۆیه تاڕاده‌یه‌ك ئاشنای ئه‌م جۆره نوسینانه‌و شێوازی وه‌رگێڕانی ئه‌م وه‌رگێڕه‌ش بووم، هه‌ربۆیه له‌م نوسینه‌دا له‌به‌ر گرنگی ئه‌م كتێبه‌و بۆ زیاتر ناساندنی به‌و خوێنه‌رانه‌ی كه كتێبه‌كه‌یان نه‌دیوه پێم خۆشه له‌سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی بدوێم.
یاده‌وه‌ری وه‌ك به‌شێك له مێژوو
مرۆڤ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی دێته دونیاوه، یه‌كه‌م شت له ژیانیدا ده‌ستپێده‌كات، مێژووه .به‌ومانایه‌ی تێپه‌ڕینی هه‌موو چركه‌یه‌ك له ژیانی تۆماركردنی مێژوی خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی ئه‌وه، هه‌ربۆیه خه‌می تێپه‌ڕاندن‌و ئه‌زمونكردن ژیان له‌لایان مرۆڤه‌وه ترسه له نزیك بونه‌وه له مردن‌و له‌ناوچوون، چونكه شه‌ڕی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌وڵدانه بۆ مانه‌وه‌و نه‌مری یان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك كه هیچ نه‌بێت مردن دوابخات، بۆ مانه‌وه‌و به‌زیندوهێشتنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌شی دوای خۆی مرۆڤ چه‌ندین ڕێگای تاقیكردۆته‌وه كه ڕه‌نگه ساده‌ترین له‌وانه نوسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی‌و یاداشتكردنی ڕوداو به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك فێڵێك له ته‌مه‌ن‌وپیری، كه‌ڕه‌نگه باشترین یارمه‌تیده‌ر بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌ریانه‌ش به‌نه‌مری (ئه‌ده‌ب)بێت، چونكه مرۆڤ ده‌توانێت له نوسینی ئه‌ده‌بیدا ته‌نها مێژوو وه‌ك خۆی نه‌نوسێته‌وه به‌ڵكو له ڕێگه‌ی زمانێكی نوێوه زیاد له‌بابه‌تێكی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ختیار عه‌لیش پێی وایه ” یاده‌وه‌ری چه‌ند ئه‌ده‌ب دروست ده‌كات، ئه‌ده‌بیش هێنده یاده‌وه‌ری دروست ده‌كات” بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له نوسین‌و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی (نیرۆدا) بده‌ین له‌م كتێبه‌دا ئه‌وا جگه له ئاگاداربوون‌و تێكه‌ڵ بوون له چۆنێتی ژیانی ئه‌و به‌ر جۆرێكیش له شیعر‌و چیرۆك ده‌كه‌وین له چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌كی ئه‌ده‌بیدا، چونكه مه‌به‌ستی نوسه‌ر به‌ته‌نها نوسینه‌وه‌ی مێژوی ڕوداو نه‌بوه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی خه‌یاڵ‌و فه‌نتازیاوه جۆرێك له تێكه‌ڵكێشی له نێوان ئه‌ده‌ب‌و مێژوودا كردووه به‌زمانێكی ساده‌و پاراو، (لورانس پیرین)یش له كتێبی شیعر چیه‌دا ده‌ڵێت ” بوونی ئه‌ده‌ب بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی به‌رجه‌سته‌یه، به‌رجه‌سته له‌م ڕووه‌وه كه بۆته وێنه‌یه‌كی چڕ‌و به‌رچاو، ئه‌ركی ئه‌و ئه‌مه‌نیه له باره‌ی ئه‌زمونه‌وه بدوێت، به‌ڵكو ئه‌م ئه‌ركه‌ی هه‌یه كه مۆڵه‌تی به‌شداری خه‌یاڵی له ئه‌زمونمان پێببه‌خشێت” هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات ڕووداوه‌كان له موڵكی تاك كه‌سیه‌وه ببنه موڵكی كۆی مرۆڤه‌كانی كه و له گێڕانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له‌زه‌تی لێده‌به‌ین. من هه‌وڵئه‌ده‌م پارچه‌یه‌ك له یاده‌وه‌ریه‌كی ئه‌وتان بۆ بگێڕمه‌وه كه به‌لای منه‌وه هه‌م وه‌ك چیرۆك‌و هه‌م وه‌ك شیعر‌و په‌خشان ده‌توانرێت چاوی لێبكرێت. نوسه‌ر ده‌نوسێت‌و ده‌ڵێت”
كه‌سێك قویه‌كی كه پێم وابێت مه‌به‌ستی له (قازه) نیوه‌گیانی بۆ هێنام، قویه‌كی گه‌ردن ڕه‌ش. له‌شی چه‌شنی به‌فر سپی بوو و ده‌تگووت گه‌ردنه باریك‌و به‌رزه‌كه‌ی كرابێته نێو گۆڕه‌ویه‌كی ئاوریشمی ڕه‌شه‌وه، ده‌نووكی پرته‌قاڵی‌و چاوه‌كانی سووربوون. برینه‌كانیم پاككرده‌وه‌و چارچه نان‌و ماسیم كرد به‌گه‌رویدا، وه‌رده‌ورده بینه‌كانی ساڕیژ بون‌و له‌وه تێگه‌یشت من هاوڕێی موو منیش له‌وه تێگه‌یشتم كه ته‌نهای‌و دووری له هیلانه‌كه‌ی خه‌ریكه ده‌ی كوژێت، بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ هه‌ڵمده‌گرت‌و له‌ماڵه‌وه ده‌مبرد بۆ ڕوباره‌كه‌و ده‌مهێنایه‌وه. دوانیوه‌ڕیه‌ك بینیم خه‌یاڵاویتر ده‌نوێنێت، له نزیك منه‌وه مه‌له‌ی ده‌كرد. ویستم له‌باوه‌شی بكه‌م‌و بیبه‌مه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گرتم به‌سینه‌مه‌وه، هه‌ستم كرد ئه‌ڵقه‌ی بازنه‌یه‌ك كرایه‌وه‌و شتێك وه‌ك بازویه‌كی ڕه‌ش به‌ر ڕوخسارم كه‌وت. گه‌ردنه به‌رزه‌كه‌ی بوو كه‌وت، ئیتر من تێگه‌یشتم (قوو) له‌سه‌ره مه‌رگدا ئاواز ناچڕێ.
شاعیرانه ژیان وه‌ك نیرۆدا:
هه‌موومان بۆ خۆمان ژیانێكمان هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌شمان جۆرێك به‌و شێوه‌یه‌كی كه ده‌مانه‌وێت ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیامان ده‌كاته‌وه له‌یه‌كتر تێڕوانینه‌كانمانه بۆ هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ی دێنه پێش، هه‌ندێكجار ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و كاره‌وه هه‌یه كه ڕۆژانه پێوه‌ی سه‌رقاڵین‌و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ڕوخسه‌ت له (دیكارت) بخوازین ڕه‌نگه ئه‌م هاوكێشه‌یه ئاوا بكه‌وێته‌وه ” بێمبڵێ چ كارێك ده‌كه‌ی، پێت ده‌ڵێم، تۆچۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه” نیرۆدا یه‌كێك بووه له‌و مرۆڤانه‌ی كه زۆرێك له‌كارو پیشه‌كانی له ژیانیدا تاقیكردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام شاعیرانه ژیاوه‌و شاعیرانه‌ش مردووه. هه‌ر چه‌نده زۆرجاران باجی ئه‌و هه‌موو نه‌رمیی‌و جوانیه‌ی خۆی داوه‌و كه‌وتوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌ی نه‌یاره‌كانی و شیعر‌و هه‌وڵه‌كانیان به‌بێبنه‌ماو بێبایه‌خ وه‌سف كردوه، به‌ڵام (نیرۆدا) زۆر به بڕوابه‌خۆبوونه‌وه ڕوی له‌وانه كردوه‌و پێی وتون” ئاساییه شیعری من بخه‌نه به‌ر ڕه‌خنه‌ی توند‌و جنێودان‌و سوكایه‌تیپێكردنیش.ئیتر ئه‌مه چاره‌نوسی هه‌موانه، من ناتوانم ڕێگه‌تان لێبگرم، به‌ڵام بۆخۆم مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌كه خاوه‌نی ڕاو بۆچوونی تایبه‌تی خۆم بم، من ته‌نها به یه‌ك شت وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌ویش كاری به‌رده‌وام‌و نه‌پساوه‌ی منه له بواری شیعر نوسیندا” چونكه شیعر بۆ ئه‌و په‌یام‌و هۆكاری هۆشداری مرۆڤ بوو له به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی له خۆشبه‌ختی‌و سیفاته له ده‌ست چووه‌كانی له ونبوونی (جوانی رۆحی‌و ئیستاتیكی) نه‌ك هۆكارو وه‌سیله بۆ گه‌یشتن به خه‌ون‌و هه‌ڵپه‌كانی بۆ ناوبانگ‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌و له قوڵای ڕۆحه‌وه شیعری بۆ ڕۆحی هه‌مووان نوسیوه. بۆیه له لاپه‌ڕه (459)ی ئه‌م كتێبه‌داو له به‌شی (پیشه‌یه‌ك به‌ناوی شیعر)دا ده‌ڵێت” ئه‌وده‌مه‌ی یه‌كه‌مین كتێبم له ته‌نهاییدا ده‌نوسی هه‌رگیز ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵیشدا نه‌ده‌هات ڕۆژگارێك دێته‌پێش له گۆڕپان‌و كارگه‌و هۆڵه‌كانی وتاردان‌و پاركه‌كاندا شیعره‌كانم بۆ خه‌ڵك بخوێنمه‌وه، بۆیه هه‌ر قوژبنێكی (شیلی) ڕۆشتووم تۆوی شیعرم به‌نێو خه‌ڵكانی نیشتمانه‌كه‌دا وه‌شاندووه.
(نیرۆدا) جگه له‌وه‌ی وه‌ك سیاسیه‌ك كاری كردووه‌و هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك‌و گه‌له‌كه‌یدا بووه، ئه‌و هه‌میشه خه‌می نیشتمانه‌كه‌ی له‌پێش خه‌مه‌كانی خۆیه‌وه داناوه، ئه‌و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ناو چینی ڕشوڕوتی وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر بردوه‌و زۆربه‌ی نوسینه‌كانیشی بۆ ئه‌وان خوێندۆته‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌ی نوسینه‌كه خۆیان بوون، ئه‌و له جێگایه‌كدا ده‌ڵێ” ئێمه‌ی شاعیرانیش مافی خۆمانه شادومان بین، به‌ومه‌رجه‌ی شان به‌شانی گه‌له‌كه‌مان و له‌كاتی به‌رخودان‌و ڕێگای خۆشبه‌ختیدا له‌گه‌ڵیان بمینینه‌وه” نیرۆدا بۆخۆشی شاعیری هه‌موو نه‌وه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان بووه‌و شیعره‌كانی هه‌رزوو سنوریان به‌زاندووه‌و له زۆرێك له‌وڵاتانی دنیادا هه‌میشه له‌سه‌رزارانبوون‌و ئه‌و جگه له شیعر نوسین وه‌ك كه‌سێكی به‌ئه‌زموون خاوه‌نی تێڕوانینی تایبه‌ت به خۆی بووه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌ده‌ب‌و به‌تایبه‌ت شیعر‌و هه‌میشه‌ش رقی له‌وانه بۆته‌وه كه شیعر وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ نزیك بوونه‌وه له‌سه‌ركرده‌كان وه‌ك پیاهه‌ڵدان به‌كار ده‌هێنن. ئه‌وه‌تا له لاپه‌ڕه (473)ی ئه‌م كتێه‌دا به‌م جۆره ده‌رباره‌ی شیعر ده‌دوێ”
شیعر ده‌بێت به‌نێو تاریكی‌دا پیاسه‌بكات‌و بچێته دڵی پیاو چاوی ژن‌و ڕۆحی بێگانه‌ی ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانه‌وه، ببێته میوانی ئه‌وانه‌ی ده‌مه‌و تاریك و ڕوونی ئێواره، له‌هه‌ناوی ئه‌ستێره پرژێنی شه‌ودا هه‌ست ده‌كه‌ن پێویستیان به دێڕێك شیعره، ئه‌م دیداره پڕتامه‌زرۆییه له‌هه‌رچی دابونه‌ریتئ یاسا و مێژوو هه‌یه به‌بایه‌ختره”
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه:
ئه‌م كتێبه پێكهاتووه له گێڕانه‌وه‌ی یادو بیره‌وه‌رییه‌كانی شاعیری به‌توانا (پابلۆنیرۆدا) كه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شوو هێڵێكدا دابه‌ش بووه، له‌وانه‌ش (گێڕانه‌وه‌ی منداڵی، نوسینی یه‌كه‌مین شیعر، ته‌واوی گه‌شته‌كانی بۆ وڵاتان، كاری سیاسی‌و وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی، چۆنێتی ناسینی كه‌سه‌ناوداره‌كانی دنیا له نوسه‌رو ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندان‌و سیاسی، زانیاری ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی‌و چۆنێتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی به‌تایبه‌تی خه‌ڵاتی نۆبڵ) جگه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گێڕانه‌وه‌ی چه‌ندین ڕووداوی تایبه‌ت ده‌خاته‌ڕوو كه له كاتی گه‌شته‌كانیدا ڕووی داوه، ئه‌م كتێبه به قه‌باره‌ی (نیو ئه‌یفۆڕ) له‌لایان ڕه‌خنه‌ی چاودێره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌لایان وه‌رگێڕی به‌توانا (پێشڕه‌و خسین)ه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
وه‌رگێڕانی بیره‌وه‌ریه‌كانی نیرۆدا”
ڕه‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر نوسه‌رو شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك(پابلۆ نیرۆدا) هه‌روا سانا نه‌بێت‌و نه‌توانرێت له ئاوها نوسینێكدا بتوانرێت تیشك بخرێته سه‌ر زۆرێك له ویێستگه‌كانی ژیانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه بینین‌و خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یه له‌لایان خوێنه‌رانی كورده‌وه، چونكه ئه‌م كتێبه جگه له ئاشنابوون به به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه. ئاشنابونیشه به چه‌ندین شێواز ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌و نوسین كه به‌لای منه‌وه هیچی له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی چیرۆكێكی ناو ڕۆمان كه‌متر نییه، (نیرۆدا) خۆی ده‌ڵێت” بیرۆكه‌كانی من له هه‌موو شوێنێكدا به‌ره‌و ڕووناكی ده‌ڕۆن، شیعره‌كانی من به‌رده‌وام قسه‌یان پێیه، چ باش چ خراپ، گرنگ ئه‌وه‌یه قسه‌یان پێیه” خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه بكه‌ین ئه‌وا له خوێندنه‌وه‌ی (5) لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه هه‌ست به توانا‌و سه‌لیقه‌ی وه‌رگێڕه (كوردیه)كه‌ی ده‌كه‌ین كه چه‌ند به زمانێكی جوان‌و كوردیانه‌ی ڕه‌وان هه‌وڵیداوه ئه‌م به‌رهه‌مه به‌خوێنران بگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده وه‌رگێڕانه‌كه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه نیه‌و له زمانی (فارسی)ه‌وه وه‌رگێڕدراوه، به‌ڵام له هیچ لاپه‌ڕه‌و به‌شێكیدا خوێنه‌ر ماندو بیتاقه‌ت ناكات‌و زۆر به‌باشی په‌یام‌و ناوه‌رۆكی ڕووداوه‌كان ده‌گه‌نه خوێنه‌ر كه ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ستخۆشی‌و پێزانینی وه‌رگێڕ (پێشڕه‌و حسَن) ه‌كه به‌ڕاستی توانا‌و سه‌لیقه‌ی ئه‌و له كرده‌ی وه‌رگێڕاندا ده‌رده‌خات، چونكه وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مێك قورستره له نوسینی. بۆیه له دواجاردا ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕان ده‌چمه لای وته‌به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئۆكتاڤیۆپاز) كه ده‌ڵێ” من بڕوام به‌وه هه‌یه كه‌له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا شاعیران، به‌زمانه جیاوازه‌كان یه‌ك شیعر داده‌نێن، ده‌قی سه‌ره‌كی بوونی نییه. هه‌موو ده‌قه‌كان وه‌رگێڕانی ئه‌و شیعره‌ن، كه ئه‌ویش خۆی وه‌رگێڕدراوێكه. هه‌موو زمانه‌كان وه‌رگێڕدراوی زمانێكی دیكه‌ن. كه ئه‌ویش خۆی وه‌رگێڕدراوه، هه‌ر ڕسته. ڕسته‌یه‌كی دی وه‌رده‌گێڕێته‌وه….”
ده‌نگی من له‌وییه وا ئینسان هیچ ده‌نگێكی نییه.
من له شوێنێك كه له ڕه‌شپێسته‌كان هه‌ڵئه‌ده‌ن ناتوانم مه‌رك قبوڵكه‌م.
ئه‌وسا كه براكانم به‌دیل ئه‌به‌ن، منیش هاوڕیانم
كاتی سه‌ركه‌وتن نه‌سره‌وتنی من، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره
گه‌ر لاڵیشبم … ده‌دوێم كوێربم… ده‌بینم
ببوره ئه‌گه‌ر تۆش زیندوونه‌بی من هه‌ر ئه‌ژیم.
(پابلۆ) قه‌سیده‌ی(ژنی مردوو)
تێبنی/
(پابلۆ نیرۆدا) ساڵی (1904)ز له (پارال)ی وڵاتی (شیلی) له‌دایك بووه. یه‌كێكه له دیاترین شاعیرانی (ئه‌مریكای لاتین) ساڵی 1954 بوه به‌ئه‌ندامی حزبی (سالوادۆر ئالێنده)و هه‌مان ساڵ بۆ ئه‌ندامی په‌رلمانی شیلی هه‌ڵبژێدرا. ساڵی 1950 كتێبی (سرودی گشتی) چاپكردوو خه‌ڵاتی (ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی) له‌سه‌ر وه‌رگرت، ساڵی 1953 خه‌ڵاتی (ئاشتی لینین)ی وه‌رگرت، خه‌ڵاتی جیهانی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی (1971) پێبخشرا. پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه له‌ساڵی (1973) كۆچی دوایی كرد.
شاخه‌وان سدیق