Skip to Content

Wednesday, May 8th, 2024
پانتاییەك لەخەون  …  یوسف خەلیل

پانتاییەك لەخەون … یوسف خەلیل

Closed
by October 28, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

منی تاساو

لەئاوابووندا پێدەچێ ون ببم

بێ باكم لەكودەتا بەگومانەوە دەڕۆم

جوڵەی هزرو نیگای دیدەم

بەسەمای زەردەو هەستی پاك

دەلاوێنمەوە

كۆرپەی خەونەكانی ڕووبار

لەپانتایی ڕۆحی پەیڤدا

بەشنەی زوڵف و كازێوەی سپێدە

ڕاڤە دەكەم

پەی بردن بەپەروانەكانی خونچە

دركاندنی ڕازە پەنهانەكانی هۆشە

كەلەگەمەی مەلەدا دڵنییایی دەبەخشێ

لەدەركەدانی سرودە یاخییەكانی دێوانەیەك

دەروازەكانی دڵۆچكەی واڵا دەبن

كاتێ‌ خۆریش لەڕۆچنەدا

لەهەستی بەیان دەدا

قۆزاغە پڕپڕە لەمرۆ

چڕترە لەنەست

بۆن خۆشترە لەبەیداغی تامەزرۆ بوون

مەحاڵ بەشێكە لەماندوو بوون

كاتێ‌ ئارام گڕ دەگرێ

پریشك جەستەی هەست دەپێكێ‌

زەردەخەنە زامار دەكا

جودایی دەبەخشێتە ئاوێزان

ماچەكان لەخشتە دەبا

لەگەڵ ئاوابوونی ماڵی هزردا

بەركوڵی حەز لەباردەچێ

ئاشنا لەبیابان دەبێ

خەم دێتە ئاراو ڕووخساری تەم

جەستەی ئاسمان دەپۆشێ و

من و تۆو بەردیش

دەبێ بەرەو ئەودیوو تاریكی

ئاراستەی تەرزەو تەم

یاخی كەین

 

 

 

 

 

Yousif_kazh@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.