
وشەیەك نیە موقەدەستر لە شیعری من.
Closed
دەمەوێت چاوەڕێی هیچ كەسێك نەكەم.
چاوەرێ نەكەم
دایكم ببێت بەدایكم.
باوكم ببێت بەباوكم
خودای تاكوتەنیاش ببێت بە خودام!.
دەمەوێت بەس عاشق بم
چاوەرێی هیچ شتێك لەكەس نەكەم.
چاوەرێ نەبم،
یارەكەم عاشقم بێت.
دەستەكانی بهێنێت بە گیانمدا.
بەلێوەكانی ماچی ئاگرینم بكات.
دەمەوێت بەس بژیم
چاوەرێی هیچ شتێك نەكەم.
چاوەرێی زەردەخەنەكانی ژیان نەبم
چاوەرێی هەناسەكانی ژیان نەبم.
تەنانەت چاوەرێی مەرگیش نەبم.
من دەمەوێت
خۆم ببمە خودای خۆم
خۆم دایكی خۆم
خۆم باوكی خۆم
شیعرەكانم لەسەر پەرەی ئاسمان بنووسم.
چونكە هیچ وشەیەكی ترم لەمانە موقەدەسترم نەدیووە.
” ماری القسیفی “
” وەرگێرانی: نەبەز گۆران “