کۆنسێرتی جه‌نگ …گۆران ڕه‌سووڵ
بمب
بمب
بمب.
به شه‌ڕ له دایکبووین
بارووت
یه‌که‌م بۆن بوو به لوتماندا پژا
که‌وتینه سه‌رپێ
له چوارده‌ورمانه‌وه
دووکه‌ڵی ئه‌و جه‌نگانه‌مان ده‌بینی
که ئێمه به پرچی شۆڕبووه‌وه‌ی ئاسمان تێیگه‌یشتبووین.
ده‌بابه،
سه‌ربازی چه‌ک به ده‌ست،
هه‌لیکۆپته‌ر،
ده‌مانچه،
ئه‌و دیاری و یاریانه بوون که‌له منداڵیمدا بۆیان ده‌کڕیم و ده‌هێنام.
بمب
بمب
بمب
جه‌نگ
ئاواره‌یی و
پێنج خوێندنگه و
سێ شار و
حه‌وت گه‌ڕه‌کی پێکردم.
له تۆپباراندا
دۆستێکم هه‌ردوو قاچی په‌ڕی و
له پیاسه‌ی ئێواراندا ته‌نیا مامه‌وه،
له هه‌ڵاتن و ئاواره‌ییشدا
ئه‌و وێنانه‌ی که به ئه‌ندێشه‌ی منداڵیم نه‌خشاندبووم
سووتان
دڕان
فه‌وتان.
بمب
بمب
بمب.
جه‌نگ
ڕووخساری ته‌پوتۆزاوی منداڵانی ترافیکه،
هه‌ڵچوون و درۆی سه‌رۆکه‌کان،
سه‌مای گوللـه و هاوه‌ن،
جه‌نگ
له‌دایکبوونی سوزانییه‌کانه.
پێچه‌وانه‌یه
شه‌ڕ له به‌تاڵی خراپتره،
هه‌موو جه‌نگه‌کان
ویژدان،
سروشت،
زه‌مه‌ن،
جوانی،
به‌تاڵده‌که‌نه‌وه.
ئێمه ئه‌و کاته جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنین
که زمانمان له گۆ ده‌که‌وێ.
سه‌ربازه‌کان بۆ وه‌ڵام به‌ره‌و جه‌نگ به‌ڕێده‌که‌ون،
به سه‌دان پرسیاری مه‌نگه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئێمه‌ش هه‌موو له‌ناو یه‌ک جه‌نگ داین،
کات و
شوێن و
دوژمنه‌کانمان جیاوازن.
هه‌موو شوێنپێکان
ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر مه‌یدانی جه‌نگ
له‌کوێی ئه‌م بیابانه‌دا
قومێک ئاو بۆ منداڵه‌کانمان ده‌ستخه‌ین.
بمب
بمب
بمب.