
دڵت لاسكه گه‌ڵای رۆحی منه … كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
حه‌زم له په‌لكه گیای
رۆحی تۆبوو
تا له‌ژێر سێبه‌ری تارمایی
باڵاتا پشوو بده‌م
چونكه ورشه‌ی گه‌ڵای دڵی تۆ
وه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستم
لێ ده‌دات بۆ دیده‌نی تۆ
2
حه‌زم
له‌به‌ر هه‌یوانی به‌هاری دڵته
تاكوو لهكازیوهیهكدا
سه‌رخه‌وێك بشكێنم
نه‌وه‌ك رۆژێك دابێت
نه‌گه‌م به‌خۆری هه‌تاوی ره‌نگی تۆ
3
حه‌زم له خه‌نده‌و تروسكه‌ی
ئه‌نگوسته چاوی تۆیه
تاكوو وه‌ك باڵنده باڵ بگرم
نه‌وه‌ك له شه‌وه‌زنگی ئازادایدا
جوانیه‌كانی هه‌ناسه‌ت نه‌بینم
4
حه‌زده‌كه‌م ره‌نگم ببێت
به‌بارانی شه‌ونمی رووی تۆ
تاكوو سیمای زه‌رده‌خه‌نه‌ت ببینم
نه‌وه‌ك باوه‌شی سه‌فه‌رت
ریگه نه‌دات
گوڵه‌كانی لێوت بمژم
5
حه‌زده‌كه‌م
ده‌نگت وه‌ك ره‌هێڵه‌و زریان ببیستم
تاكوو بۆنی گوڵی ئه‌رخه‌وانی و
كۆتری ئاشتی
په‌رچه‌مت بكه‌م
6
هه‌میشه په‌یامێكم پێیه بۆتۆ
نه‌وه‌ك كۆرپه‌ی باوه‌شت
وه‌ك كانیاو ووشك بێت و
كۆشكی خه‌ونه‌كانم نه‌یه‌ته‌دی و
ملوانكه‌ی دڵت به‌رێ بۆخۆ
7
چه‌ند منداڵیم
سپێده‌یه‌ك گڕوو گاڵی
بووكه شووشه‌ی دڵت ده‌گرم
تاكوو له‌ژێر سێبه‌ری گه‌ڵای
رۆحتدا به‌ئه‌سپایی
به‌چه‌پكێك گوڵی نێرگزه‌وه
بێم و بچم