دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر … 8
به‌شی هه‌شته‌م:
فاشیستی سه‌وز و زه‌رد:
به پێویستی ده‌زانم، که خوێنه‌ر له‌وه ئاگادار بکه‌مه‌وه، که فلیگنده هۆلێنده‌ر تێکستێکی مرۆییانه‌یه نه‌ک زانستییانه. تێکسته‌که پێمانده‌ڵێ، که کار له گه‌وره‌کردنی خۆماندا بکه‌ین، کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ست به بچووکی خۆمان بکه‌ین، چونکه له‌کوێدا مرۆڤ د‌رکی به بچووکی خۆی کرد، له‌وێدا مرۆڤ یه‌که‌م هه‌نگاو له گه‌وره‌کردنی خۆیدا ده‌نێت. مرڤ ده‌بێت جیاوازیی نێوان درک به بچووک بوون و هه‌ست به بچووکی خۆی بکات. مرۆڤ پێیوایه، که گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجێکدا درک به بچووکی خۆی ده‌کات و کار له گه‌وره کردنی خۆیدا ده‌کات. مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ستی به بچووکی خۆی کرد، ئه‌وا نه‌خۆشییه، ئه‌و چه‌ند گه‌وره‌ش بێت به‌ڵام هه‌سته‌که‌ی ناهێڵێت درک به‌م گه‌وره‌بوونه‌ی خۆی بکات. ئه‌م تێکسته یارمه‌تییمان ده‌دات، که وه‌ک ڤیلهێلم ڕایش خۆشه‌ویستیی و کار و زانین بکه‌ین به بناغه‌ی بوون و گه‌وره‌بوونی خۆمان. پیاوه بچووکه‌کانی یه‌کێتیی ستایشی دوژمنه‌کانیان ده‌که‌ن و هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌کانی خۆشیان ده‌کووژن. ئه‌م پیاوه بچووکانه وه‌ک نوێنه‌ری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌میشه ده‌گه‌ن به ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵات به خراپیی به‌کارده‌هێنن.
له سه‌ده‌ی بیستدا خاوه‌نی دوو فاشیستبووین، فاشیستێکی ڕه‌ش و فاشیستێکی سوور، به‌ڵام له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بووینه خاوه‌نی چه‌ندیین جۆر فاشیستی تری سپیی وه‌ک ئیسلام و سه‌وزی سۆسیال و زه‌ردی دیموکرات. له ڕاستییدا ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستاندا په‌ی پێده‌برێت بریتییه له فاشیستێکی سه‌وز و زه‌رد. فاشیستن چونکه خاوه‌نی ئیدیۆلۆگییه‌کی بکووژن. کێشه‌ی ئه‌م ئیدیۆلۆگییه بریتیی نییه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارته‌کان، چونکه هیچ ئه‌ندامێکی هه‌ردوولا به تۆزقاڵ چییه ئاگاداریی ناوه‌ڕۆكی ئیدیۆلۆگییه‌کانیان نین، زیاده‌ڕه‌ویی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم به سکرتێری پارته‌کانیشیانه‌وه. کێشه‌که بریتییه له‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی، که تاکه‌کان هه‌یانه، چونکه ئه‌وه‌ی لێره‌دا پراکتیزه ده‌کرێت بریتییه له‌و بیرکردنه‌وه‌یه نه‌ک په‌یڕه‌و و پرۆگرامێکی ستاندئاردی نێوده‌وڵه‌تیی ئیدیۆلۆگیی پارته‌کان.
ئه‌م فاشیسته له به‌رانبه‌ر ڕاستییدا هیچی له توانادا نییه بێجگه له تووندوتیژیی، بێجگه له کووشتن. هه‌میشه له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه هاوڕێکانی خۆی کووشتووه، نه‌ک له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بگره له سه‌ره‌تای هه‌موو شۆڕشه‌کانه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌م چرکه‌ساته، که من تێیدا ئه‌م تێکسته ده‌نووسم و ده‌شێت له هه‌مانکاتدا ئێستا له باشووری کوردستاندا که‌سێک بکووژرێت. ڕاپه‌ڕیین تیرۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنا، به‌ڵکوو ڕاپه‌ڕین ده‌روازه‌که‌ی گه‌وره‌تر کرد.
هاوار به‌شێکی ژیان و که‌ڕاکته‌ری زۆربه‌ی تاکی کورده، له به‌رانبه‌ر هه‌موو گفتووگۆیه‌کدا هاوار ده‌که‌ن چونکه ده‌ترسن. ژیان له تاریکییدا به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی ئه‌م تاکانه‌یه وه‌ک سه‌رۆک، په‌رله‌مانتار، وه‌زیر و پۆستدار، چونکه هه‌رگیز ئاماده نین له‌به‌ر ڕۆشنایی تیشکی خۆردا له به‌ختی خۆیاندا بژیین، به‌ڵکوو هه‌میشه وه‌ک دز له تاریکییدا به دیداری به‌ختی خۆیان ده‌گه‌ن. ترسنۆکیی ئه‌م فاشیستانه له‌وه‌دایه، که هه‌میشه شیریینییه‌که‌ی سه‌ر قاپه‌که‌تیان ده‌وێت، نه‌ک چقڵی گوڵه‌باخه‌کانی باخه‌که‌ت.
ڕۆشنبیره ناسیۆناڵیسته‌کانی یه‌کێتیی:
ئه‌ندامبوون له پارتێکدا باشتریین شانسه بۆ تاکێک، که بیه‌وێت ڕۆڵی ڕۆشنبیر ببینێت. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه دێریینه‌کان به گشتیی خاوه‌نی سه‌رخانێکی ڕۆشنبیریی و زانستییبوونایه، ئه‌وا هیچ که‌س شانسی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو چالاکیی ڕۆشنبیریی هه‌بێت. له باشووری کوردستاندا ڕۆشنبیریی وه‌ک ماگیی وه‌هایه، که ته‌ندروست نییه له ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتداردابێت، چونکه له‌یه‌ککاتدا ئه‌و ده‌بێته خاوه‌نی دوو هێز، که ململانێکردنی کارێکی سانا نابێت. پۆستداره‌کانی یه‌کێتیی، که به زۆرینه پێشمه‌رگه‌ی دێریینن، ڕۆڵی ڕۆشنبیر، پاتریۆت و ناسیۆناڵیسته‌کانی کورد ده‌بینن. تاکی کوردیش له سه‌د ساڵی ڕابوورده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده کراوه، که ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر ناسیۆناڵیست و پێشمه‌رگه نه‌بووبێت، ئه‌وا چ له‌ناو پارته‌کاندا و چ له‌ناو کۆمه‌ڵگاشدا نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێ‌نادرێت. پارته‌کان قازانجێکی گه‌وره‌یان له‌م تێڕوانینه کردووه، هه‌ربۆیه هه‌میشه ڕۆشنبیر ناچارکراوه، که ببێته ئه‌ندامی پارت، ئه‌گه‌ر نه‌شبووبێت ئه‌وا هه‌موو ده‌رگایه‌کی گه‌شه و ده‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر داخراوه. به‌مشێوه‌یه تاکێکی ئه‌ندامی پارتێک، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێریین زیاتر ڕۆڵی ڕۆشنبیری بینیوه وه‌ک له ڕۆشنبیرێک خۆی.
تاڵیی گه‌شه‌ی ڕۆشنبیریی کورد له‌وه‌دایه، که زیاد له سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا خه‌ڵکانێک باوه‌ڕێکی گه‌وره‌یان به نه‌وه‌ی ئاینده هه‌بووه بۆ بینینی ڕۆڵێکی ڕاسته‌قینه‌ی هۆشیارانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی. بۆ نموونه، كاتێك ئا. ئوربیلی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ناوداری ڕووسیی دێته كوردستان و چاوی به عبدالرزاق بدرخان ده‌كه‌وێت، به‌مشێوه‌یه نیشتمانپه‌روه‌ری كورد عبدالرزاق بدرخان له‌گه‌ڵ ئا. ئوربیلی ده‌دوێ:
هه‌رگیز ئه‌وه له‌یادناكه‌م، كه میلله‌ته‌كه‌م له كۆت و زنجیری زۆرداریی عوسمانلیی و قاجارییدایه، هیوا و ئاوات و ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه گه‌ل و وڵاتمان له كۆت و زنجیری زۆردار و بێگانه‌ی داگیركه‌ر ڕزگار بكه‌ین. جا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌ش گه‌له‌كه‌مان پێویستییه‌كی زۆری به خوێنده‌واریی هه‌یه، كلیلی ئه‌مه‌ش ڕه‌خساندنی هۆكانی فێربوون و خوێنده‌وارییه بۆ گه‌لی كورد. له‌مه‌دا یارمه‌تییمان بده‌ن ئه‌گه‌ر به من و به هه‌ڤاڵانم ڕزگارنه‌كرا، خۆ هه‌ر كاتێ كورد بوو به خاوه‌ن ده‌ست و پێنووس و خوێنده‌واری خۆی، ئه‌وسا ده‌توانێ به خۆیدا بێته‌وه و ئازادیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
عه‌بدولڕه‌زاق ده‌بینێت، که میلله‌ته‌که‌ی له‌ژێر ده‌ستی تووندوتیژییه‌کانی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی عوسمانلیی و قاجارییدا ده‌ناڵێنێت، باوه‌ڕی به تاکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی و به تاکی هۆشیاری ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه، که‌چی تاکی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی سمکۆی شکاک به تاڵانچیی پێناس ده‌کات، به نۆکه‌ری تورک پێناس ده‌کات.
له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1914ه‌وه شۆڕشی ڕۆشنبیریی له‌ژێر به‌ڕێوه‌بردنی ” عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان”دا ده‌ستی پێكردووه، عه‌بدولڕه‌زاق زۆر باوه‌ڕی به‌وه‌بوو هه‌تا كورد ڕۆشنبیر نه‌بێت ناتوانێت ئازاد بێت، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵوته‌قه‌لای بۆ خوێنده‌واركردنی گه‌لی كورد بووه. به‌درخان شاره‌زاییه‌كی باشی له زمانی ڕووسیی و فه‌ره‌نسیی و ئینگلیزیی دا هه‌بووه، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له له‌نده‌ن ژیاوه، له نزیكه‌وه شاره‌زای سیاسه‌تی ئینگلیزبووه، بۆیه هه‌رگیز باوه‌ڕی به ئینگلیز نه‌بووه، كه كوردستان ڕزگار بكات. به‌ڵام هیوای زیاتر به ڕووسه‌كان هه‌بووه. به‌درخان له ساڵی 1906 دا به تاوانی گوومان لێ‌كردن له كووشتنی ” ڕه‌زوان پاشا”دا كه سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نهێنیی عوسمانلییه‌كان بووه ده‌ستگیر ده‌كرێت و دوورده‌خرێته‌وه بۆ ته‌رابلس، له ساڵی 1910 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ. دیسان تێکۆشانی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كاندا به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵێنێكی زۆریان لێوه‌رده‌گرێت، كه خوێنده‌واریی بخه‌نه ناو كورده‌كانه‌وه. له 24.11.1914 دا یه‌كه‌میین قووتابخانه به‌پشتیوانیی ڕووسه‌كان له شاری “خۆی” سه‌ر به ده‌سته‌ڵاتی سکۆی شکاك د‌ه‌كرێته‌وه. ئه‌م قوتابخانه‌یه ” 29″ خوێندكاری هه‌بووه، له یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی قووتابخانه‌كه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. منداڵانی كورد له‌م قووتابخانه‌یه‌دا فێری خوێندنه‌وه و نووسیینی كوردیی و ڕووسیی ده‌بوون و به زمانی كوردیی ده‌یانخوێند. به‌درخان پێشتر له ساڵی 1913 چاپخانه‌یه‌كیشی له شاری “خۆی” دامه‌زراند كه ماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وا‌میی كێشا. ئاواته‌كانی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌وه‌بوو، كه پێشتر له‌گه‌ڵ مینۆرسكییدا باسیكردبوو، كه گه‌لی كورد له ڕێگه‌ی خوێنده‌وارییه‌وه به هیوا و ئامانجه‌كانی خۆی بگات و ئازاد بێت. ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كاره به من و هاوڕێكانم به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نرا ئه‌وه دڵنیام، كه ڕۆژێك دادێت كورد ده‌بێته گه‌لێكی خوێنده‌وار و بلیمه‌ت، به‌ڵكووم ئه‌وان بتوانن كوردستان له‌ژێرده‌سته‌یی ڕزگار بكه‌ن.
به له‌ناوچوونی ڕووسیای قه‌یسه‌ریی ئاواته‌كانی به‌درخانیش له‌ناو ده‌چن ئه‌و ده‌سته كورده ڕۆشنبیره‌ی، كه له ڕووسیا بوون به هاتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ریان لێده‌شێوت و هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ. یه‌کێک له‌وانه عه‌بدولڕه‌زاق ده‌بێت، كه عوسمانلییه‌كان ده‌یگرن و ڕه‌وانه‌ی دادگاكه‌ی نه‌ینه‌وای ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕێگا بۆسه‌یه‌كی بۆ داده‌نێن و پێش ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت ده‌یكووژن. ئیدی له‌دوای په‌یمانی سایكس بیكۆوه و ئاشكرابوونی پلانه‌كانی سایكس بیكۆ، له‌لایه‌ن ده‌سته‌كانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، باروودۆخی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دی ڕه‌نگیدایه‌وه، ئینگلیز ده‌ستیكرد به گۆڕانی پلانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا. شاری نه‌ینه‌وای به فێڵ له‌ده‌ستی فه‌ره‌نسا و توورك ده‌رهێنا، پلانی دروستكردنی وڵاتی ئێراقی دا و كه‌وته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلیی. ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی به پشتیوانیی کورده‌کان به تێكڕایی له‌ده‌ستی عوسمانلیی وه‌ده‌رهێنا. ئینگلیز بۆ وه‌ده‌رنانی توورك له كوردستاندا درۆیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كورددا كرد، چونكه به‌و هێزه كه‌مه‌ی كه هه‌یبوو له كه‌ركووكدا توانای ڕاونانی تووركی نه‌بوو. به به‌ڵێنی درۆ و فێڵ كورده‌كانی كرد به‌گژ تووركدا، هه‌رچه‌نده هه‌لێكی باشبوو بۆ كورد، توورك له باشووردا ڕاوبنێت، لێبه‌ڵێ قازانجه‌كه‌ی هه‌ر بۆ ئینگلیز بووه نه‌ک بۆ كورد.
“مێجه‌ر نۆئێل”، كه ئه‌وكات نوێنه‌ر و دادو‌ه‌ری سیاسی ئینگلیز بووه له ناوچه‌ی سلێمانیی، له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموددا كاری كردووه، ساڵی 1919 سه‌ردانێكی باكوور ده‌كات تا بزانێ كورده‌كان نیازیان چییه، كه ده‌می كورده‌كان تاقیده‌كاته‌وه، ده‌بیستێت، که به‌نیازی ده‌وڵه‌تن. ئه‌ویش زیاتر هانیانده‌دات دژی توورك ڕابووه‌ستن. كه ده‌چێته لای سه‌رانی توورك ده‌ڵێت: ئینگلیز ڕازیی نییه ده‌وڵه‌تێكی كوردیی له باكووردا هه‌بێت، بۆیه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه به كورده‌كانتانداوه ده‌بێت پاشگه‌زبنه‌وه لێی. تووركیش وه‌نه‌بێت به ڕاستیی گفتی به كورده‌كان دابێت، مه‌به‌ستی توورك ته‌نها شكاندنی سووپای یۆنانییه‌كان بووه و هیچی تر. كاتێك تووركه‌كان به پشتیوانیی كورده‌كان شه‌ڕه‌كه ده‌به‌نه‌وه ئیدی توورك له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ئه‌تاتووركدا هه‌تا بۆی كرابێت كوردی قه‌لاچۆكردووه. به‌مشێوه‌یه ئێمه‌ی كورد به‌رده‌وام به قسه‌ی خۆش و به پلان هه‌ڵخڵه‌تاوین و دوای سۆزی سیاسه‌ت كه‌وتووین.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سمکۆی شکاک به تاڵانچیی پێناس ده‌کات:
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى له کوردستانی نوێ‌دا ده‌نووسێ، کورد خاوه‌نی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه، که سمکۆی شکاک خاوه‌نی هه‌ستی کوردایه‌تیی بووبێت تێیدا. به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت سمکۆ به دز و تاڵانچیی تاوانبار ده‌کات. لێره‌دا خه‌ونه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌زاق نه‌ک نایه‌ته دی، به‌ڵکوو نیگه‌ران ده‌بین به‌وه‌ی، که خوێنده‌واریی له خزمه‌تی داگیرکه‌راندایه نه‌ک هی کورد خۆی.
له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بیگره هه‌تاوه‌کوو ئێستا، کامه سه‌رداری کورد هه‌بوووه و هه‌یه خاوه‌نی له %100ی هه‌ستی کوردایه‌تیی بووبێت و بێت؟ ده‌مه‌وێت به بیری فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی بهێنمه‌وه، که له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا چیی ڕوویداوه، که یه‌کێتیی هێنده‌ی سه‌رقاڵی تاڵان‌کردنی بانکی هه‌ڵه‌بجه بوو به چاره‌کی ئه‌وه سه‌رقاڵی پاراستنی گیانی دانیشتیوانی نه‌بوو. ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانکی هه‌ڵه‌بجه دزرا هی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه بووه نه‌ک هی به‌عس. ئێستاش ده‌توانین بپرسین کوا ئه‌و پارانه؟ هێنده‌ی سه‌رقاڵی دزیی بوون له هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رقاڵی ڕزگارکردنی دانیشتیوانی نه‌بوون.
بگه‌ڕێینه‌وه به‌هاری ساڵی 1991 له ڕاپه‌ڕییندا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی تاڵان‌کردنی بانکه‌کان بوون، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی گه‌ڕان بوون به‌دوای دۆکومێنته‌کانی خۆتاندا ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی شه‌ڕ نه‌بوون. باشووری کوردستان به مه‌چه‌ک و خوێنی هاووڵاتییانی ئازاد کرا، چونکه ئێوه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی دزیینی بانکه‌کان بوون. من خۆم به‌شداربوویه‌کی ڕاپه‌ڕیینم و شایه‌تحاڵی چه‌ندیین ڕووداوم.
دیسانه‌وه له ڕووخاندنی به‌عسدا سه‌رقاڵی دزیینی بانکه‌کان بوون، سه‌رقاڵی دزیینی ئاوتۆمۆبیل و شۆفڵ بوون. له‌تاو دزیی ئاگاتان له که‌رکووک و زۆرینه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان نه‌بوو. هێنده‌ی سه‌رقاڵی دزیینی بانکه‌کان و ئاوتۆمۆبیل و داگیرکردنی خانوو و له‌سه‌ر نووسیینی گیراوه بۆ فڵان به‌رپرس، سه‌رقاڵی ڕزگارکردنی یه‌کجاره‌کیی که‌رکووک و ناوچه دابڕواوه‌کانی تر نه‌بوون. بۆچیی ده‌بێت کارێکی دزێو له ڕزگارکردنی مهاباددا، که ویستی سمکۆی شکاکی تێدا نه‌بووه کوردایه‌تیی له سمکۆ بسه‌نێته‌وه و بیکات به دز و نۆکه‌ری عوسمانلیی؟
سمکۆ سه‌رخێڵێکی یاخیی نه‌بووه، به‌ڵکوو سه‌ردارێکی نیشتیمانپه‌روه‌ری بێ وێنه‌ی کورد بووه. یه‌ک شێخ مه‌حموود یه‌ک سمکۆی شکاک هه‌یه، هه‌ریه‌کێک له مانه و نموونه‌کانیان خه‌ڵکانی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئیندیڤیدووێلن. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئازاده چییده‌ڵێ و چییده‌نووسێ، هه‌ربۆیه له ئازادییدا پێویسته تاکی کورد بیربکاته‌وه و تێبگات، که ئاخۆ سمکۆی شکاک دز و تاڵانچیی بووه یان سه‌ردارێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر؟
فه‌رید ده‌نووسێ، که سمکۆی شکاک دڵسۆزی که‌مالیسته‌کا‌ن بووه. من لێیده‌پرسم له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا چه‌ند به‌رپرسی کورد له هه‌ر پارتێکدا بووبێت، له خزمه‌تی به‌عسدا بووه؟ ئێستاش به‌شێک له‌و سه‌رکردانه‌ی خۆی، که پێشتر له خزمه‌تی به‌عسدا بوون له‌گه‌ڵیدا له خزمه‌تی یه‌کێتییدان. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچیی ده‌بێت خزمه‌تکاره‌کانی به‌عس به چه‌پڵه‌ڕێزان ببووردرێن و خه‌ڵات بکرێن، به‌ڵام سمکۆیه‌ک، که هه‌موو ژیانی بۆ ڕزگارکردنی کورد ژیاوه و له خزمه‌تی کورددا بووه نه‌ک ئێران و تورکیا به دز و سیخوڕ و تاڵانچیی و که‌مالیست پێناس بکرێت؟
شۆڕشه‌که‌ی سمکۆی شکاک
كاتێك ئیسماعیل ئاغای شكاك ده‌ستی به شۆرشكرد دژی ڕژێمی خوێن ڕێژی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جه‌ربه‌زانه توانی زۆریینه‌ی خاكی كوردستان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئێران ڕزگار بكات، ئیسماعیل ئاغای شكاك توانی له باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمیه‌وه هه‌تا شاری ” خۆی ” و له باكووریشه‌وه هه‌تا باشوور و شاری “بانه” ئازاد بكات. ڕێژه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئیسماعیل ئاغا گه‌یشته نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه به كۆمه‌ڵێك چه‌كی قورسی وه‌ك تۆپ و ڕه‌شاشه‌وه سووپایه‌كی پته‌وی پێكهێنا بوو، مێژووی ڕزگاركردنی شاری “مهاباد” له 07.10.1921 دا له شۆڕشه‌كه‌ی ئیسماعیل ئاغادا توانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی بۆ گه‌لی كورد تۆمار بكات. هه‌رچه‌نده له گرتنی شاری مهاباددا كۆمه‌ڵێك لاڕێیی و تاڵانی هاته‌كایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی كورد. توانرا لمۆزی به‌رزی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران بشكێنرێت و كورد ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت، كه به‌رده‌وام هێزی داپڵۆسێنه‌ری داگیركه‌ران نه‌یانتوانیوه وره‌ی به‌رزی شۆڕشگێڕان بڕوخێنن.
هه‌رچه‌ند زۆرینه‌ی عه‌شایه‌ره گه‌وره‌كانی وه‌ك ” زرزا، مامش، پیران، مه‌نگوڕ، دیبوكری، به‌گزاده، گه‌ڕوك” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتن به‌پیری هێرشه‌كه‌ی ئیسماعیل ئاغاوه بۆ سه‌رمهاباد، چونكه به‌رده‌وام ئه‌ڵقه له گوێی داگیركه‌رانبوون. به‌ڵام له كۆتاییدا، كه بینییان ئیسماعیل ئاغا سه‌راپای ناوچه كوردنشینه‌كانی ئازاد كردووه، ئه‌وانیش گوڵه‌به‌ڕۆژه ئاسا ڕوویانكرده خۆری كورد و سه‌ریان بۆ شۆڕش دانه‌واند. به‌ڵام له‌كاتێكدا شۆڕشه‌كه‌ی ئیسماعیل ئاغا تووشی شكستبوو، دیسان ئه‌و عه‌شایه‌رانه ڕوویانكرده‌وه به‌ره‌كانی دوژمن و هیچ پاڵپشتییان له شۆڕش نه‌كرد، ساڵی 1922 شۆڕشه‌كه‌ی ئیسماعیل ئاغا تووشی شكستیی ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌سته‌ڵاتی زیاد ده‌بێت و زاڵده‌بێت به‌سه‌ر هێزی كورددا له خۆرهه‌ڵاتدا. سمکۆی شکاک ناچارده‌بێت ڕووبكاته توركیا، له توركیاش خۆی و پێشمه‌رگه‌كانی چه‌ك ده‌كه‌ن و پاره‌و سه‌روه‌تیان هه‌موو زه‌وتده‌كه‌ن، هه‌مدیسان سمکۆ هه‌ڵدێته‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر باشووری كوردستان. له‌وێش ناحه‌وێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی خۆی و ده‌ستده‌كات به شه‌ڕی پارتیزانیی دژی ده‌وڵه‌تی ئێران و توركیا. تا ساڵی 1930 له دێی ” شنۆ” به پلانێكی ڕه‌زاشا له بۆسه‌یه‌كدا، كه بۆیان نابۆوه گه‌شمرده ده‌كرێت.
دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر داوا ده‌کات، که سه‌روه‌رییه‌کانی مێژووی کورد بپارێزرێت. هه‌رگیز له باشه‌ی داگیرکه‌راندا مێژووی خۆی ناشیریین نه‌کات، به‌ڵکوو بچووکتریین تروسکایی بکات به خۆری گه‌وره و گران و گه‌شی مێژوو و ئێستا.
02.11.2013