به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتووره‌كان له‌ڕۆمانی_ گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاَله_دا
كاتێ ڕۆمانی(گره‌وی به‌ختی هه‌لا َله) ی (عه‌تا نه‌هایی )ده‌خوێنینه‌وه،له‌ڕابردووی سیاسی‌وشۆرشگێڕی‌و هاوكات،كلتووری كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گه‌ین.ئه‌م ڕۆمانه یه‌كێكه له‌و ڕۆمانه جوانانه‌ی كه‌نه‌ك هه‌رله ئه‌ده‌بیاتی كوردی به گشتی‌وهونه‌ری ڕۆماننووسی كوردی به‌تایبه‌تی بایه‌خی هه‌یه،بگره به بۆچوونی من یه‌كێكه له شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كان.كه هیچی له شاكاره‌كانی دنیا كه‌متر نییه.نه‌هایی ئه‌و ڕۆمانه‌ی به‌هه‌ناسه‌یه‌كی هێنده جوان نووسیوه،كه به‌درێژایی نزیكه‌ی چوارسه‌د ڵاپه‌ره‌ی ڕۆمانه‌كه،خوێنه‌ر نه‌ك هه‌رماندوونابێت له خوێنه‌وه‌ی،بگره وشه به‌وشه‌و دێر به‌دێر، له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه ده‌ڕوات،كه ئاخۆ چاره‌نووسی هه‌ڵاڵه چی ده‌بێت؟ده‌توانین ئه‌وڕۆمانه‌ی نه‌هایی به‌ڕۆمانێكی فره‌ده‌نگ‌وفره‌ڕووداو بناسێنین.به‌ومانایه‌ی، زیاد له‌ڕووداوێك‌وزیاد له‌كاره‌كته‌رێك،له‌ڕۆمانه‌كه‌دا ڕۆڵیان هه‌یه.به‌ڵام ڕووداوی سه‌ره‌كی‌وبنه‌ره‌تی،بیۆگرافیای ژیانی هه‌ڵاڵه‌یه،وه‌ك چۆن پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌ش،هه‌رخودی هه‌ڵاڵه خۆیه‌تی.ئیدی له‌په‌راوێزی ئه‌و هێڵه‌درامیه‌ی ڕووداوه‌كان،ڕۆماننووس ئاماژه به چه‌ندین ڕووداوی دیكه‌ش ده‌كات،به‌ڵام دواجار هه‌موویان له چوارچێوه‌ی پلوتی ڕۆمانه‌كه یه‌كده‌گرنه‌وه.پوخته‌ی ئه‌وڕۆمانه،سه‌رگوزشته‌ی ژیانی ژنێكی كوردمان بۆ باسده‌كات،كه‌ناوی هه‌ڵاڵه‌یه‌و كچی حه‌مه‌ره‌شید ئاغا‌و سه‌عاده‌ت خانه.بنه‌ماڵه‌كه‌یان، بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆرشگێرن‌وله پێناو كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان،كه سه‌ربه‌خۆیی كورده،خه‌بات ده‌كه‌ن‌وبه‌هۆیه‌وه ئازار‌ونه‌هامه‌تی زۆرده‌بینن.بۆیه هه‌ڵاڵه هه‌رله‌زوه‌وه ده‌بێته كادیری به‌شی ڕاگه‌یاندن‌وشانبه‌شانی هاوڕێكانی دیكه‌ی،چه‌كی خه‌بات‌وپێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان‌وچه‌ندساڵێك پێشمه‌رگه ده‌بێت.هه‌رله‌و میانه‌شدا،برایمۆك ده‌ناسێت‌ودڵیان ده‌چێته یه‌كتری. وه‌لێ به‌داخه‌وه، چاره‌نووسی برایمۆك،دواجار مردن ده‌بێت‌وهه‌ڵاڵه به‌ته‌نیاده‌مێنێته‌وه.هه‌رچه‌نده حه‌مه‌ره‌شید ئاغای باوكی چاره‌ی برایمۆكی ناوێت‌وحه‌زناكات هه‌ڵاڵه خۆشی بوێت.وه‌لێ چونكه باوكی هه‌ڵاڵه‌ی خۆشده‌وێت‌وبگره وه‌ك كوڕێكی ئازای خۆی سه‌یری ده‌كات،بۆیه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یانه‌وه،هیچ ناڵێت.گه‌رچی چه‌ندجارێكیش ده‌یه‌وێت،وه‌سفی برایمۆك بكات لای هه‌ڵاڵه.ئیدی ژیانی هه‌ڵاڵه،سه‌ره‌تا له‌گوندێكی دڵرفێنی بنار شاخێكی ئه‌م كوردستانه(كه‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه) ده‌ست پێده‌كات‌وبه‌خه‌بات‌وكوردایه‌تی گۆشده‌كرێت،تاسه‌ره‌نجام به‌هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی سیاسی له‌گه‌ڵ كاروان‌وماڵی مامه فتاح،ڕووله‌هه‌نده‌ران ده‌كات‌وله‌سوید ده‌گیرسێته‌وه.لێره‌وه قۆناغێكی دیكه له ژیانی هه‌ڵاڵه ده‌ستپێده‌كات،كه‌به‌بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێكی ڕۆمانه‌كه،قۆناغی به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتووری ڕۆژهه‌ڵات‌وڕۆژئاوایه.چونكه ئاسان نییه بۆ ژنێك،كه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵگایه‌كی ترادیسۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی بێت، بیه‌وێت به‌ته‌نیا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی وه‌ك سوید بژیت‌وڕووبه‌رووی هیچ گرفتێك نه‌بێته‌وه.به‌تایبه‌تیش كه‌له‌وێ، ئازادی‌وسه‌ربه‌ستیه‌كانی مرۆڤ‌وداب‌ونه‌ریت‌وچه‌مكی شه‌ڕه‌ف،مانا‌و پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه،جیا له‌وه‌ی له‌كۆمه‌لگا خۆرهه‌ڵاتیه‌كان باوه.له‌وڕوانگه‌یه‌وه،كاتێ دایك‌وباوكی هه‌ڵاڵه، له‌ڕێی نه‌سرین خانه‌وه،گوێبیستی شێوه‌ژیان‌وئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌بن له سوید،ده‌كه‌ونه درۆدونگی وگومان له ژیانی كچه‌كه‌یان‌وبه‌تێگه‌یشتنی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن،پارێزگاری له‌ناسنامه‌وئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌وكورده‌واریانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكه‌ن،هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن،هه‌ڵاله‌شووبه‌كوردێك بكات.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش،دایك‌وباوكی داواله‌هه‌ڵاله‌ده‌كه‌ن ،كه شێرزاد به‌هۆی چه‌ندبه‌لگه‌نامه‌یه‌كه‌وه،كه بسه‌لمێنێت مێردی هه‌ڵاڵه‌یه،ڕابكێشێته وڵاتی سوید.گه‌رچی هه‌لاڵه حه‌زناكات ئه‌و كاره‌بكات‌وده‌یه‌وێت،ئه‌وه له‌دایك‌وباوكی بگه‌یه‌نێت،كه‌ئه‌و نایه‌وێت له ئێستادا شووبكات‌وكارێكی له‌و شێوه‌یه،هه‌ڵه‌یه.وه‌ك بڵێی هه‌ڵاله هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبێت،كه‌كاره‌ساتێك به‌ڕێوه‌یه‌و ژیانی ئه‌و به‌ده‌ستی شێرزاد كۆتایی دێت.وه‌لێ دواجار هه‌رچۆنێك بێت‌وله‌ژێر فشاری دایك‌وباوكی،شێرزاد ڕاده‌كێشێته لای خۆی له‌وڵاتی سوید.شێرزاد چونكه پێشتر، پێشمه‌رگه‌ی حه‌مه ئاغای باوكی هه‌لاڵه‌بوه‌وهاموشۆی ماڵیانی كردوه،ئیدی وه‌ك كوڕی خۆیان سه‌یریانكردوه‌و هه‌رئه‌وه‌شه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی داوا له هه‌لاڵه‌ی كچیان بكه‌ن،كه شووی پێ بكات.به‌ڵام بێگومان لێره‌دا،چاره‌نووسی هه‌ڵاڵه بۆ حه‌مه‌ره‌شید ئاغاوسعاده‌تی دایكی گرنگ بوه،نه‌ك خودی شێرزاد.چونكه ئه‌و به‌ته‌نیا له‌سوید ده‌ژیاو ئه‌م كاره‌ش له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وان،مایه‌ی نه‌نگی‌وشووره‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه.به‌و مانایه‌ی چۆن ده‌بێت،ژنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی دوورله‌دایك‌وباوكی،له په‌ناهه‌نده‌ییدا به‌غه‌ریبی‌وبه‌ته‌نهایی بژیت.لێره‌وه‌ش مه‌به‌ستی هه‌ره‌سه‌ره‌كی دایك‌وباوكی هه‌ڵاڵه له شووكردنی كچه‌كه‌یان،به شێرزاد،گرێدانه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌بوه‌به‌كلتووری ڕۆژهه‌ڵاتی‌و ئه‌قڵیه‌تی پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی،كه‌هه‌میشه ئازادی‌وسه‌ربه‌ستیه‌كانی ژن،له ژێر ڕكێفی خۆی ده‌بینێت.بۆ ئه‌وه‌ی خێزانی هه‌ڵاڵه پارێزگاری له‌و شه‌ڕه‌ف‌وئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی خۆیان بكه‌ن،كه‌وه‌ك مۆركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، خێزانی كوردی پێده‌ناسرێته‌وه،كه‌ئه‌ویش پارێزگاری جه‌سته‌وشه‌ره‌ف‌ودڵۆپه خوێنی ژنه، ده‌بێ ڕێگه نه‌ده‌ن هه‌ڵاڵه به‌ته‌نیا بژیت‌وتێكه‌ڵ به كلتووری خۆرئاوایانه‌بێت. باشترێن ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌واندا،به‌شوودانی هه‌ڵاڵه‌یه.به‌ڵام به‌كێ؟ به شێرزاد، كه هه‌م ناسیاویانه،هه‌میش پیاوێكی خۆرهه‌ڵاتییه‌و ده‌بێته مێردی هه‌ڵاڵه.كه بوه مێردیشی،ئیدی تێگه‌یشتن‌وڕوانینی،هه‌مان دنیابینی ئه‌و پیاوه‌یه،كه له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی‌وله‌ڕۆژهه‌ڵات ده‌ژیت.كه‌شه‌ڕه‌فی خۆیان‌وخێل‌وبنه‌ماڵه‌كه‌یان،له جه‌سته‌ی ژن ده‌بیننه‌وه.بۆیه هه‌ڵاله كه چه‌ند ساڵێكه،له سوید ده‌ژیت،دوای هاتنی شێرزاد، ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نێت،كه نایه‌وێت شووی پێبكات‌وته‌نها وه‌ك دووهاورێ بمێننه‌وه.چونكه هه‌ڵاڵه به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی شێرزاد‌و له‌ڕوانگه‌یه‌كی مرۆڤدۆستییه‌وه،ئه‌وی هێناوه‌ته سوێد،نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه چاره‌نووسی به چاره‌نووسی ئه‌وگرێبدات‌وببێته مێردی! وه‌لێ چونكه شێرزاد تكا ده‌كات‌وهاوكات هه‌ڵاڵه‌ش ده‌یناسێت،به‌و پێیه‌ی له‌كوردستان پێشمه‌رگه‌ی باوكی بوه‌وهاموشۆی ماڵیانی كردوه،ئیدی ڕازیده‌بێت به‌وه‌ی شووی پێبكات.لێره‌وه‌ش، سه‌ره‌تای جیاوازی‌وناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ڵاڵه‌و شێرزاد،له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وپه‌روه‌رده‌یی‌وئاستی تێگه‌یشتن‌وتێكه‌ڵبوونیان به‌كۆمه‌لگه‌ی سویدی،سه‌رهه‌ڵئه‌دات.چونكه هه‌ڵاڵه چه‌ند سالێك زووتر به‌رله شێرزاد،هاتۆته وڵاتی سوید‌وتاڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵ به شێوه ژیان‌وكلتووری ئه‌ووڵاته بوه.به‌پێچه‌وانه‌وه،شێرزاد دوای ئه‌و، هاتۆته ئه‌ووڵاته.له‌هه‌مووشی گرنگتر جیاوازی نێوان كار‌وخه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی هه‌ردووكیانه.چونكه هه‌ڵاڵه قوتابی زانكۆیه‌و هاوكات،كاره‌كته‌رێكی دیاری بواری ڕاگه‌یاندنیشه.له‌كاتێكدا شێرزادی هاوسه‌ری ناخوێنێت‌وله‌سه‌رتاشخانه‌ی هاوریَِیه‌كی،شاگرده.ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جیاوازی هزری‌وڕۆشنبیری نێوان ئه‌و ژن‌ومێرده،كه‌دواجار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌مووكێشه‌كان.به‌وپێیه‌ی ئه‌و جیاوازیه له تێگه‌یشتنی هزری،كاریگه‌ریه‌تی ده‌بێت به سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریه‌تیان‌وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان.چونكه گرفته‌كه له‌وه دایه،هه‌ڵاڵه تاڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵ به‌كلتووری ئه‌و وڵاته بوه‌و،ئازادییه‌كانی خۆی وه‌ك مرۆڤێك له میانه‌ی ژیانی رۆژانه‌یدا،پیاده ده‌كات.وه‌ك گه‌شت‌وخوێندنی زانكۆ‌وپه‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا.به‌ڵام بۆ شێرزادی هاوسه‌ری،ئه‌م كارانه نه‌ك هه‌ر نامۆن،بگره دژ به‌داب‌ونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی‌وئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژنی كوردن،كه به‌درێژایی ژیانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا،پێی گۆشده‌كرێت.بۆیه هه‌ڵاله هه‌وڵده‌دات،ئه‌وه له شێرزادی هاوسه‌ری بگه‌یه‌نێت،كه ئێره(سوێد)ه‌و كوردستان نییه، ڕێسا‌ویاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.ئێره وه‌ك كوردستان نییه‌و مرۆڤ به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه، له ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵی به‌سه‌ره‌وه،ئازادن چیده‌كه‌ن‌وچۆن ده‌ژین‌وله‌گه‌ڵ كێ ده‌ژین.ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی ژن،لێره‌وه وه‌ك كوردستان نییه،كه هه‌موو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وشه‌ڕه‌ف،له هه‌ڵسوكه‌وت‌وڕه‌فتاری ژن‌دا ده‌بیننه‌وه.به‌ڵام شێرزاد نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕی به‌و شێوه ژیانه نییه،كه به‌تێگه‌یشتنی خۆی دوورله كلتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی،بگره خۆی ده‌ڵێت(كه‌ئه‌و به‌ده‌ره له یاسای سویدویاسای ئه‌ووڵاته ژن‌ومندڵی ئه‌و ناگرێته‌وه) ئه‌مه‌ش وه‌ك هێما‌وئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵاڵه،كه ژنی ئه‌وه‌و ناكرێت دوور له‌ویست‌وبڕیاره‌كانی ئه‌و،هه‌ر شتێك مه‌به‌ستی بوو بیكات.كێشه‌ی شێرزاد له‌وه‌دایه كه ده‌یه‌وێت،به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵیه‌ت‌و تێگه‌یشتنه ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌وه بڕوانێته ژنه‌كه‌ی، كه له ژێر ڕكێفی خۆی دابێت‌وشه‌ڕه‌ف‌و ناموسی خۆی‌وبنه ماڵه‌كه‌ی، بپارێزێت. شێرزاد وه‌ك پیاوێكی ڕۆژهه‌ڵاتی هاوشێوه‌ی به شێكی زۆری پیاوه‌كانی تر،نه‌ك هه‌ر ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه ژیانه‌ی هه‌ڵاڵه به‌تایبه‌تی‌وكۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایی به گشتی، خۆی بگونجێنێت،بگره بچوكترین ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵاله كه ڕه‌نگه هیچ مه‌به ستێكیشی له پشته‌وه نه‌بێت، ئازاری ده‌دات.ئه‌و ناتوانێت وه‌ك پیاوێكی ڕۆژهه‌ڵاتی،بیر بكاته‌وه‌و بڕوانێته هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵاڵه.بۆیه به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه،ده‌كه‌وێته بارودۆخێكی ده‌روونی دژوار‌و توشی گومان‌ودوودڵیه‌كی زۆرده‌بێت،به‌رامبه‌ربچوكترین ڕه‌فتاری هه‌ڵاڵه. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خزمه نزیكه‌كامی خۆشی‌دا،وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌شتی قه‌راغ ده‌ریادا ده‌یبینین، كه كاتێ هه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانیدا،مه‌له‌وانی ده‌كات، شێرزاد خه‌فه‌تی پێ ده‌خوات‌وده‌ڵێ: چۆن ده‌بێ ژنێكی خاوه‌ن مێردومنداڵ،به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بكات.له ونێوه‌نده‌دا،بوونی سه‌عیدی ره‌حمانی،كه مامۆستای هه‌ڵاڵه‌و هاوكات،هاورێیه‌كی نزیكیشیتی،ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی ده‌روونی شێرزاد تێكده‌ده‌ن‌و گومانه‌كانی ده‌كه‌نه یه‌قین. به‌تایبه‌تیش كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڵاڵه‌و مامۆستاكه‌ی، له ئاستێكی توند‌و تۆڵدایه،كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر شێرزاد نیگه‌ران ده‌كات.به‌م شێوه‌یه ژیانی ئه‌م دووهاوسه‌ره،به‌رده‌وام له‌ناكۆكی‌وململانێ‌و شه‌ڕ‌وده‌مه‌قاڵێ ده‌بێت‌وناتوانن وه‌ك ژن‌ومێردێك،به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن.تاسه‌ره‌نجام به جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردووكیان كۆتایی دێت.به‌ڵام دوای نه‌مانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شیان،شێرزاد به‌رده‌وام چاودێری ژیانه هه‌ڵاڵه ده‌كات،ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه به‌شێك له پیاوانی كورد،دوای جیابوونه‌وه‌شیان خۆیان به خاوه‌نی ئاكار‌وهه‌ڵسوكه‌وت‌وسه‌ربه‌ستی ژنه‌كانیان ده‌زانن.له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه،كاتێ شێرزاد گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێت،كه سعیدی ره‌حمانی ماڵی گواستۆته‌وه،هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی لێ ده‌ژیت،ئه‌وه‌نده‌ی تر گومان‌وڕقی له‌هه‌ڵاڵه هه‌ڵده‌ستێت.تائێواره‌یه‌كیان به بیانووی هێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له كۆنه‌كانی خۆی،كه لای هه‌ڵاله ماون،ده‌چێته ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ی هه‌ڵاڵه‌ی لێده‌ژیت.كاتێكیش ده‌بینێ،چرپاكه شوێنی كه‌سێكی پێوه‌دیاره‌وبۆنی سه‌عیدی ره‌حمانی له ژووره‌كه ده‌كات،ڕق‌و توڕه‌ییه‌كه‌ی ده‌گاته ئاستێك،كه خه‌نجه‌رێك له سینه‌ی هه‌ڵاڵه ده‌دات‌و به‌م شێوه‌یه،كۆتایی به ڕۆمانه‌كه،نه‌ك ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه دێت. به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانی كوردی،كه له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ڕووداوه‌كانمان بۆ باسده‌كه‌ن، نه‌هایی له‌و ڕۆمانه‌یدا له كۆتایی ڕووادوه‌كانه‌وه،له ڕێی ته‌كنیكی فلاشباگه‌وه،دێته‌وه سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كان.ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه،ئه‌و ڕۆمانه‌ی نه‌هایی كۆتاییه‌كی كراوه‌ی هه‌یه.واته پێده‌چێت ڕووداوه‌كان،له هزری نووسه‌ردا هێشتا ته‌واو نه‌بن‌ودرێژه‌یان هه‌بێت.بۆیه كاتێ به‌وردی ڕۆمانه‌كه ده‌خوێنینه‌وه،هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ین، كه هێشتا ڕووداوكانی ئه‌و ڕۆمانه ته‌واو نه‌بوون.دواجار ده‌ڵێین،ئه‌گه‌رچی عه‌تا نه‌هایی ڕۆماننووس له دیمانه‌یه‌كیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌به‌ستی ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌دا،به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتووری خۆرهه‌ڵات‌وخۆرئاوانییه. وه‌لێ ئه‌مه بۆچوونی ڕۆماننووس خۆیه‌تی.به پێچه‌وانه‌وه، ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕۆمانه ئه‌وه‌مان پێده‌لێت،كه به‌شێك له پیاوانی كورد ته‌نانه‌ت له خۆرئاواشدا،ناتوانن له‌و ئه‌قڵه نه‌ریتخوازیه ده‌ربچن، كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا پێ گۆشكراون،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچه‌ندین ساڵ له‌ده‌ره‌وه‌ش بژین.بۆیه به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ده‌ڕواننه ژن‌وسه‌ربه‌ستی ژن‌و ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی،كه له ڕۆژهه‌ڵات باوه.ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه سه‌ره‌نجام به‌مه‌رگی هه‌ڵاڵه‌و ده‌یانی وه‌ك هه‌ڵاڵه ته‌واو ده‌بێت.
تێبینی/گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه/ڕۆمان/نووسینی عه‌تای نه‌هایی….
*ئه‌م بابه‌ته له‌ڵاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێرژماره(1738)ڕۆژی 25/9/2013بڵاوكراوه‌ته‌وه….