Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئەلیس مونرو کێبوو؟

ئەلیس مونرو کێبوو؟

Closed
by November 3, 2013 ئەدەب

 

 


ئەلیس مونرو… ژیانی خۆی بە شێوازی چیرۆکئاسا نووسیوەتەوە

 

 

 

نووسەری کەنەدی(ئەلیس مونرو) بوو بە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٣

بۆ ناسینی ئەم نووسەرە، خوێندنەوەی چیرۆکە کورتە شەوقدارەکەی گرنگە، کە ناوبانگی پێدەرکردوە، رووداوی زۆربەی چیرۆکەکانی لە سەر شارۆچکەو گوند و لادێنشینە کشتوکاڵیەکانی کەنەدا بووە، کە باسی لە ژیانی کچان و ژنان کردوە، گێرانەوەکانیشی لە زۆربەیاندا گێرانەو و باسی خۆشەویستیی بووە، ئەو خۆشەویستیی و عەشقانەی کە هێزی بەرەنگاربوونەوە لە دڵی کەسایەتیەکانیدا بە وێنەی ڕەفتار و حیکمەتەکانی جیکۆف بووە. 

یەکێکیتر لە خەسڵەتی کەسایەتیی چیرۆکەکانیی نەرمونیانیی و ناسکیی بوو، بۆ دۆزینەوەی ئەو ساتەی کە تییادا روداوەکان ڕویاندەداو، ڕادەوەستان، بە سەفەر و گەڕانەوە لە نێوان ڕاستیی و بیرەوەریەکاندا زەمەنیی لە خۆیدا دەتوانەوە. 

سەرەڕای ئەوەی بە گێرانەوەی وردەکارییە ئاساییەکانی رۆژانەوە و کارو ئیشی بێزارکەرەنەوە سەرقاڵبوو( خواردن ئامادەکاردن و رێکوپێککردن و جۆرکردنی رۆژانەی ناوماڵ) کە کاتێکی زۆری لێ بە فیرۆدەدا. ئەم نووسەرە لە توانایدا هەبوو کە وردەکارییەکانی کەسایەتیی ناوەوەی خۆیی و چۆنیەتیی گەشەو پەرسەندنی خۆشەویستیی یاداشتبکات، ئەم تواناو چالاکیانە وایلێکردبوو کە ببێت بە یەكێک لە و نووسەرانەی کە کاریگەریی گرنگیان هەبوو وەک: جوناثان فرانزن لوری مور، دیبوراه انزینیرک و موناسیمبسون.

لە ماوەی ١٥ ساڵیدا، ئەم نووسەرە دەستیرکردبوو بە نووسینی کۆمەلێک چیرۆک، وەک: کۆمەڵێک سەمایی تارماییە بەختەوەرییەکان ١٩٦٨، مانگەکانی جوبیر ١٩٨٢، پەرەسەندنی خۆشەویستی١٩٨٦، هاورێیی مناڵییم١٩٩٠، نهێنییە کراوەکان ١٩٤٤و دواتریش ژیانی خۆشەویست ٢٠١٢ کە دەڵێن ئەمە دوا کاریی ئەدەبیی بووە.

 ئەلیس مونرو چەندین وێنایی پێشکەشکردوە لەسەر کەسێکی ئاسایی کە پەنهانیی زیرەکیی و توندووتیژیی و تواناکانی دۆزیوەتەوە، سەرەڕایی دۆزینەوەی درۆزنیی و خاڵە ڕەش و تاریکەکانی ناخیی و گێلێتیی و ئازایەتیی و مەبەستە جوانەکان. ئەم خەسڵەتانەی بۆ خوێنەر وەک چاکە و منەتبارییەک نە گواستوەتەوە، بەڵکو بە شێوازێکی ناسک و جوان وەک ئەوەی قسە بۆ هاورێیەکیی خێزانەکەی بکات. 

ئەلیس مونرو لە چیرۆکەکانیدا، ژنی لە شارۆچکە بچوکەکانی کەنەدادا بە جۆرێک نواندوە و پیشانداوە کە لە ساتەکانی بەرەنگاربوونەوەدا بوون لە نێوان مانەوەو کرانەوە بۆ جیهانێکی فراوانتر و گەشەسەندوتر، ژیانینا بە درێژایی چەندین دەیە  لە نێو گۆرانکارییە کۆمەڵایەتییە سەرسورهێنەرکاندا بەسەربردوە. بۆیە ژنانی نێو چیرۆکەکانی مونرو وەک پیاوانی جون ئەبدایک وابوون، لە زۆربەی کاتدا خۆیان لە نێوان گۆرانکارییە ڕۆشنبیرییەکاندا دۆزیوەتەوە، دوودڵبوون لە نێوان هەڵبژاردەی نەریتە کۆنەکان و خۆ دەربازکردن لە دابونەریتی خێزانیی و خۆ گەیاندن بە ئازادیی و سەربەستیی، هەروەها لە دوودڵیی و ململانێ لە نێوان هەڵبژاردەی مانەوەو گرنگیدان بە بەرپرسیارێتی خێزان یان هەڵبژاردەو وەڵامدانەوە بۆ پاڵنەرە هەستیی و ئارەزوەکانیان بەرەو جیهانیکی فراوانتر و کراوەتر.

مونرو، لە چیرۆکەکانی مردن و نەخۆشیی دا بە بەردەوامی خوێنەر وریا دەکاتەوە لە هەڵەکانی ژیان و دەوری بەخت و دەرفەت و گوێپێنەدان یان پشتگوێخستن و بێباکیی، هەروەها ساتە کوتوپڕییەکانیی هەڵبژاردن. 

هەندێک لە ژنانی نێو چیرۆکەکانیی رووبەڕووی هێزی سەرفرازیی و سەربەخۆیی دەبنەوە کە دەیانگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی کارە ئاساییەکانییان، یان لایەنی کەم خۆیان رازیی دەکەن بەو خەون و ئاواتانەی کە هەیانە لە ژیاندا، لە کاتێکدا کەسانیتر ئەفرۆزەیی دەکەن و نایانەوێت لە ترسی لە دەستنەدانی هەموو شتە خۆشەویستەکانی نێو ژیانییان، یان لە دەستدانی ئەو شتانەی راهاتوون لەگەڵیدا.  

هەندێکیتر لە چیرۆکەکانیی ئەم دواییانەی مونرو لە جیاتیی شێوازی گێرانەوەی وردەکارییە کۆنەکان، بە بەراورد لە نێوان کارەکانیی سەرەتاییدا وەک کۆمەڵە چیرۆکی”ژیان خۆشەویستە” داڕشتن و هۆنینەوەیی زۆر بە هێزتر و مەحکەم ترە.

چەندین جیرۆکیی مونرو باسی ژیانی تایبەتیی خۆی دەکات لە منداڵیدا تا ژیانی گەورەبوونی لە کشتوکاڵکردنیی ئونتاریو دا، هەروەها ژیانی هاوسەرگیرێتیی پێشوەخت و گواستنەوەی لە کۆلۆمبیایی بەریتانیا وە بە هۆی جیابوونەوەی لە هاوەسەرەکەیی و دواتر هاوسەرگیرێتیی دووەمیی و گەڕانەوە بۆ کێڵگەکانی ئونتاریو.

لە یەکێک لە باسەکانی دوایی ئەم بەشانەی چیرۆکەکانییدا، مونرو دەلێت، ناتوانم بڕۆم بۆ ماڵەوە بە هۆی نەخۆشیی دایکەمەوە، کەسیش نییە لە شاری فانکوفر دا هەردوو منداڵەکەمی لا دابنێم، ئەمە نەبووە بە کولتوورێکی فەرمیی لای ئێمە، بەڵام بۆچیی سەرزەنشتی ئەوە بکەم، خۆشم هەمان هەستم هەیە، کاتێک ئێمە لەسەر هەندێک مەسەلە دەڵێین لێخۆشبوونی نییە، لە خۆمان خۆشنابین لەوەی کە کردومانە، کەچی بەردەوامیش هەمان کار دووبارە دەکەینەوە.

لە چیرۆکەکانی مونرودا، چەندیین کەسایەتیی نووسەر و هونەرمەندان بەدیدەکرێن، بەڵام حیکایەتخوانی چیرۆکەکان کەسێک دەبێت کە گرنگیی خۆیی هەیە، گێڕەرەوە، گرنگتریین ئامارزە کە مانای ژیان دەبەخشێت بە کەسانی ترو، گۆڕینی ئەو گۆشەیەیی کە گێڕانەوەکە دەیگۆرێت، واتا حیکایەتخوان کاریگەرییەکی بەهێز دەبێت و رۆڵی گرنگی خۆی دەبینێت، بە بیرخستنەوەی ڕووداوەکانی پێشوتر، هەندێک جار بە تیشکدان و روونکردنەوە لەسەر مانای ڕووداوەکان، وە بازدان بەسەر هەندێک ڕووداوی تردا، ئەوەش بۆ ئەوەی کە زەمەنەکان ون نەبن و پێکەوە گرێداراوبن، واتا گرێدانی ڕابوردوو و ئێستا و داهاتوو، ئەوەش بە شێوازێکی کۆن و تەقلیدیی نا: لەسەرەتاوە بۆ ناوەڕاست و لە ناوەندیشەوە بۆ کۆتایی، بەڵکو بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر کە خوێنەر و حیکایەتخوان کارییگەریی هەبێت و گوێگر سەرسامبکات.

 

 

http://www.almadapaper.net/ar/news/452802/%D8%A3%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%85%D9%88%D9%86%D8%B1%D9%88-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%8A-%D9%83%D8%AA%D8%A8%D8%AA-%D8%AD%D9%8A%D8%A7%D8%AA%D9%87%D8%A7-%D9%82%D8%B5%D8%B5%D8%A7

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.