سمکۆی کوردان و مار بێنیامین شیمۆنی ئاسۆڕی
Closed
مێژوو بۆ زۆر مەبەستی پۆزەتیڤ تۆمار دەکرێ کە لە سەردەمی مۆدێرندا لە بەر پاراستنی بەرژەوەندی هێز و لایەنی رامیارییەوە تووشی خەوشەداربوون و چەواشەکران بووە. حکومەتەکان و کەسانی سەر بە ڕێبازی جۆراوجۆر، تەکنیک و شێوەی جۆراوجۆر بۆ شاردنەوەی راستییەکان و نەخشاندنی مێژووی دڵخوازی خۆیان بە کار دەبەن. لە هەندێک حاڵەتدا بەڵگەی ساختە و سازکراو بڵاو دەکەنەوە. لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەی سیستەماتیک زۆر بەڵگەی گرنگ سانسۆڕ دەکەن. لە ئەگەری نەگونجان یان نەناسینی ئەم تەکنیکانە پەنا بۆ مێژووی زارەکیی بێ بەڵگە دەبەن. لە هەندێک حاڵەتیشدا پرەنسیپەکان و مێتۆدی زانستیی نووسینەوەی مێژوو ڕەچاو ناکەن یان ئەوە کە هەمووی ئەو فۆڕم و تەکنیکانە دەکار دەکەن تا مێژوویەکی تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ساز بکەن.