Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
یاپراخ ده‌وڵه‌ت…  فه‌رهاد مازێ

یاپراخ ده‌وڵه‌ت… فه‌رهاد مازێ

Closed
by November 11, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

نووسین هه‌میشه له‌ خۆمم نزیک ده‌کاته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ش له‌ هاورێکانم، له‌ هاوسه‌ر و ده‌وروبه‌ر و ژین و ژینگه ‌و ئێره ‌و نیشتمانم..

روانین و دونیا بینینم هه‌میشه‌ جوایه‌ز بووه‌، خه‌ونیشم…

زۆر جار رێکه‌وت وابووه‌، براکه‌م ته‌له‌فۆنی کردووه‌ بمبینێ، منیش راشکاوانه‌ پێم گوتوه‌ کار له‌ ده‌قێک ده‌که‌م، کاتێکی تر ده‌تبینم، ئه‌ویش له‌ وه‌لامدا ده‌رێ:

– بینه‌ ئه‌من له‌ بۆت ته‌واو ده‌که‌م، خۆم ده‌زانم نووسینه‌کانت باسی چ ده‌کا له‌ بۆت پر ده‌که‌م له‌منت نه‌که‌وی.. هاهاهاهاهاهاهاهاها…

– دوێنێ له‌ کار له‌گه‌ڵ (گلبه‌رت)ی هاوکارم له‌ پارکی کاره‌که‌مان پیتزامان داخوارد، هاورێکه‌م هه‌میشه‌ پڕ‌ له‌ گۆته‌ی خۆشه‌ و به‌ به‌رده‌وامیی بابه‌تێکی نوێ دهو‌روژێنێ بۆ گفتوگۆکردن.

– (برێد مه‌یک پیوپل گه‌ی…) نان خه‌ڵک حیز ده‌کا…

+ (ئیف ذیس ترو ئه‌م سو‌په‌رگه‌ی) گه‌ر ئه‌وه‌ راست بێ من سوپه‌ر حیزم.

هاهاهاهاهاهاهاها…

من قاره‌مان نیم من پیتزا خۆرم، پیتزاش نانه‌ نان..

له‌تێکی گچکه‌ی له‌ پیتزاکه‌ له‌ت له‌ت کرد و بۆ باڵنده‌کانی ده‌وروبه‌رمانی هه‌ڵدا، باڵنده‌کان هێرشیان کرد، گوتی:

– (برێد مه‌یک بێرد گه‌ی توو…) نان باڵنده‌ش حیز ده‌کا…

هاهاهاهاهاهاهاهاها…

باڵنده‌ش خووه‌ چاوچنۆکی مرۆڤی گرتووه،‌

نان ورگ گه‌وره‌ ده‌کا و مێشکێش بچووک…

مرۆڤ رۆژ به‌ رۆژ چاڵاکتر و وشیارترو زیرەکتر ده‌بێ، چاوچنۆکتر و خۆپه‌رستتر و ره‌فتاریشی دڕندانه‌تر ده‌بێ..

هه‌موو مێژووی مرۆڤ ته‌نها داوای نانی کردووه ‌و به‌ خۆی نه‌زانیوه‌ زوڕنای ژه‌نیوه‌.. زوڕناش ده‌چێته‌ خانه‌ی هونه‌ر و مۆسیقاوه‌…

هه‌فته‌ی رابردوو خۆم و هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م چووین بۆ کۆنسێرتی گۆرانی و مۆسیقا به‌ ناوی ( ئۆڵد سکوڵ) قوتابخانه‌ی کۆن، به‌ لای خۆمه‌وه‌ له‌ نوێش مۆدێرن تر بوون هێنده‌ به‌ جووله‌ بوون به‌ هیچ شتێک دانه‌ده‌سه‌کنان.. وای له‌ سه‌ما و ره‌فتاریان.. ڕووچووبوونه‌ ناخی هه‌موومان، ئه‌وه‌ی به ‌ڵامه‌وه‌ هه‌ر زۆر سه‌یر بوو، ناوی تیپه‌کان و ناوی هونه‌رمه‌نده‌کان بوو (شوگه‌ر، کاندی، سوویت) شه‌کر و شه‌کرۆکه ‌و شیرین، ناوی زۆر شیرینتریش وه‌ک هه‌نگوین بوون، وه‌ک ناوی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه (زامدار، خه‌مبار، بێزار) کۆنسێرته‌که‌ دوو کاژێر بوو، هونه‌رکه‌یان هێنده‌ کاریگه‌ر بوو له‌ ده‌ستپێکه‌وه‌ تا کۆتایی که‌سێکم نه‌دی له‌سه‌ر کورسییە‌کی دانیشێ، له‌ کۆتاییدا به‌رله‌وه‌ی شه‌وشادمان لێبکەن هونه‌رمه‌ندێک گوتی هه‌مووتان لەگەڵمدا بڵێنه‌وه‌ (پیس) له‌و شه‌وه‌دا هه‌زاره‌ها ده‌م گوتیان و گۆتم ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی، ئاشششتتتییی، شه‌وتان شاد.

سوپاسم بۆ شه‌کر و شه‌کرۆکه‌ و شیرین له‌گه‌ڵ هونه‌ر ئاشتیان کردمه‌وه‌، ئاشت،ئاشتیییی.

 

له‌وه‌ته‌ی له‌و وڵاته‌م ئه‌وه‌ی لێی پرسیوم خه‌ڵکی کوێی؟ له‌ وه‌ڵام گوتوومه‌ کوردستان.. گه‌ر عه‌ره‌ب و تورک و فارسیش بووبن وه‌ڵامه‌که‌یان به‌ دڵ نه‌بووبێ گوتوومه‌ ئێوه‌ داگیرکه‌ر و ئێمه‌ش قوربانی، دوور له‌ ناسیۆنالیستێکی وشک و چه‌قۆکێش، ببوورن زمانی دایکمه‌ کوردی.

ئه‌مرۆ له‌ مۆلێکدا پیاسه‌م ده‌کرد، کچێک رایگرتم له‌ (کوشک)ێکی بچو‌وکدا له‌ دووکانیکی گچکه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مۆله‌که‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ کۆمپانیه‌کی (لۆشن) کرێم ده‌کرد، کورته‌ باسێکی لۆشنی بۆ کردم، پرسی:

– (وێر یوو فرۆم) خه‌ڵکی کوێی؟

+ کوردستان.

– (وه‌ت پارت ئیراک، ئیران، تورکیش؟) کام به‌شی عیراق، ئێران، تورکیا؟

هۆپه‌کم له‌ خۆم کرد.. چونکه بە راستیی به‌ ده‌گمه‌ن مرۆڤێک ده‌دۆزیه‌وه ‌نه‌وه‌ک زانیاریی هه‌بێ هه‌ر گوێشی له‌ ناوی وڵاته‌کم بووبێ.. خوشکی به‌ڕێز ئیسرائیلی و جووله‌که‌ ده‌رچوو.. زوو منی خوێنده‌وه.. زانی حه‌زم له‌ پرسیاری دووه‌م نه‌بوو، به‌ پێکه‌نین گوتی:

– (یوو گایس لایک یاپراخخخ..) ئێوه‌ حه‌زتان له‌ یاپراخه..

ده‌ستمان به‌ پێکه‌نین کرد، تێر تێر پێکه‌نین هاهاهاهاهاهاهاها…

– (هاڤه‌ نایس ده‌ی) رۆژه‌کی خۆش بۆ تۆ. 

+ (هاڤه‌ نایس ده‌ی)، رۆژه‌کی خۆش بۆ تۆ.

هه‌ر پێده‌که‌نیم به‌ یاپراخ و به‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ لێکدانه‌وه‌ی خۆم ئه‌و خوشکه نه‌یوست راستگۆیانه ‌و بریندارم بکا بڵێ هه‌ی درۆزن ئێوه‌ که‌ی له‌ ئاستی ده‌وله‌تبووندان له‌ هه‌موو ژیانتان یاپراختان پێچایته‌وه‌، برۆ یاپراخ بپێچه‌وه‌، یاپراخ خۆر..

من پیتزاخۆرم

نان خه‌ڵک حیز ده‌کا

پیتزاش نانه‌ نان

من قاره‌مان نیم

یاپراخ

ده‌وڵه‌ت

ئاشتی

به‌رخودان ژیانه‌

یاپراخ

ئاشتی

ده‌وڵه‌ت

ژیان به‌رخودانه‌

ده‌وڵه‌ت

ئاشتی

به‌رخودان

یاپراخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ…

پخ پخ پخ پخ پخ پخ پخ پخ پخخ پخ پخ پخخخ

پخ پخخ پخخخ پخخخخخخخخخخخخخخخخخخ؟؟؟؟؟

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.