كتێبخانه‌ی قوتابخانه … نووسینی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
له ڕاستیدا كتێبخانه له هه‌ر جێگایه‌كدا هه‌بێت سه‌رچاوه‌یه‌كی باش و گرنگه بۆزانیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری مرۆڤ .كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ش هه‌مان گرنگی هه‌یه و بگره زیاتریش .چونكه له قوتابخانه‌دا مامۆستایان و قوتابیانیش سوودی لێ وه‌رده‌گرن ،به‌ڵام هه‌رلایه‌كیان پێویستیان به جۆره سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌یه تا بیخوێنێته‌وه ،نابێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت كه خوێندنه‌وه خۆراكێكی هه‌ره به‌سوودی مێشكی مرۆڤه ،مرۆڤ له ڕێی خوێندنه‌وه‌وه ده‌توانێت په‌ره به زانیاری یه‌كانی بدات ،چونكه خوێندنه‌وه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك وایه كه ده‌توانێت زانیاری لێوه ببینیت. منداڵیش به‌چكه مرۆڤێكی ساده و ساكار و ناسكه،ئه‌ویش پێویستی به خۆراكی خوێندنه‌وه هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی مێشكی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری به‌سوود و نوێ ،به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه و بابه‌تانه‌ی كه منداڵ زیاتر پێویستی پێیه‌تی و حه‌زی لێده‌كات كه بیخوێنێته‌وه جیاوازن ،منداڵ حه‌ز به كتێبی چیرۆك و هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به خۆی ده‌كات،حه‌ز به گۆڤاری منداڵان ده‌كات تا بیخوێنێته‌وه،كه ئێستا چه‌ند گۆڤارێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی جوان‌و پڕ بابه‌تی به‌سوود به زمانی شیرینی كوردی ده‌رده‌چنكه پێویسته منداڵ بیان خوێنێته‌وه و بیان ناسێت. هه‌روه‌ها پێویستیشه له گشت كتێبخانه‌یه‌كدا هه‌بن ،به‌تایبه‌تی كتێبخانه‌ی قوتابخانه،له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێب و نامێلكه ڕه‌نگاو ڕه‌نگ وبه‌سوودانه‌ی دڵسۆزانی ئه‌م بواره پێشكه‌ش به منداڵانی كوردیان كردووه . شایانی باسه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به منداڵ بۆ مامۆستایانیش زۆر به سوودن كه پێویسته ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه له پاڵئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به گه‌وره،چونكه مامۆستا ده‌توانێت سوود له‌و هۆنراوه‌و چیرۆك و زانیای یانه وه‌ربگرێت كه تیایاندا هه‌ن له پشوویه‌كی كه‌مدا له وانه‌كه‌یدا ئیتر هه‌ر وانه‌یه‌ك بێت بۆ منداڵانی باس بكات یان بۆیان بگێڕێته‌وه،كه‌ئه‌مه‌ش وا له قوتابییه‌كان ده‌كات كه زیاتر ئه‌و مامۆستایانه‌یان خۆش بۆێت و به جوانی گوێ له وانه‌كه‌ی و ئامۆژگاری یه‌كانیشی وه‌ربگرن،له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناساندنی ئه‌و گۆڤار یان كتێبه به قوتابیان كه هابده‌رێكیش ده‌بێت بۆخوێندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ..به‌ڵام پێویسته مامۆستا به وردی بابه‌ته‌كان هه‌ڵبژێرێت به‌پێی پۆله‌كان. كتێبخانه‌ی قوتابخانه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ قوتابخانه و بۆقوتابیانیش ،واته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان خوێندنگایه‌ك كه‌كتێبخانه‌ی تێدا بوو، كه‌سێكی تایبه‌تی بۆ دانرا بوو،كه‌به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك سه‌رپه‌رشتی بكات و جێگایه‌كی گونجاو و پڕ پێداویستی تێدابوو ،ئه‌وه بێ گومان قوتابیان و خوێنكاران تیایدا سوود مه‌ند ده‌بن كه خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه:
1-منداڵان فێری ڕێك و پێكی زیاتر ده‌كات و فێری ڕێزگرتنی شتی كه‌سانی تر یشیان ده‌كات.
1. به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری منداڵان.
2. ناسینی ئه‌و گۆڤار و كتێبانه‌ی كه له كتێبخانه‌كه‌دا هه‌ن.
3. ناسینی شاعیران و نوسه‌ران و ئاشنا بوون به بابه‌ته‌كانیان.
4. منداڵ هه‌ست ده‌كات كه ئه‌ویش وه‌كو گه‌وره شتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه یه‌كێكه له مافه‌كانی.
5. گه‌شه‌كردنی توانا‌و به‌هره‌ی منداڵ به تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه توانای نوسینیان هه‌یه.
6. به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی لای منداڵ،چونكه زۆری ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه نووسراون گرنگیان به‌م لایه‌نه داوه.
7. هه‌ر به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه فێری ڕێزگرتن و پاك و خاوێنی و كۆشش و كات به فیڕۆ نه‌دان و چه‌ندان خو و ڕه‌وشتی جوان و په‌سه‌ند ده‌بن.
8. له بواری خوێندنه‌وه‌دا كه‌سانێكی خێرا ده‌بن له خوێندنه‌وه‌دا جیاواز ده‌بن له‌وانه‌ی كه نا خوێننه‌وه.
9. ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌خوێننه‌وه له‌دوا ڕۆژدا خوێنه‌رێكی چاك و چلاك ده‌بن.
10. ئه‌وانیش هه‌وڵده‌ده‌ن كه له جیاتی هه‌ندێك شت كه زۆر پێویست و گرنگ نین خه‌رجییه‌كانیان بده‌ن به‌گۆڤار یان كتێب و هه‌وڵیش بۆ كتێبخانه ده‌ده‌ن له ماڵه‌وه گه‌رچی بچوكیش بێت.
11. ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش كه بی كتێبخانه بێت،له ڕوی هێمنی و ده‌نگه ده‌نگه‌وه جیاوازی به‌رچاوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌یه‌ك كه كتێبخانه‌ی تێدا نه‌بێت،چونكه زۆر جار منداڵ له كاتی پشووه‌كاندا خۆیان به‌و كتێبخانه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن كه له‌وێ وه‌ریان گرتووه دوور نی یه كێبڕكێ له نێوانیشیاندا دروست ببێت كه كامیان زۆرتر كتێب یان گۆڤاری خوێندۆته‌وه.
ئه‌مانه و چه‌ند خاڵێكی تر یش كه سوودی كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ن.
مه‌رجیش نی یه‌ئه‌و سه‌رچاوانه‌یكه له كتێبخانه‌ی قوتابخانه دا هه‌ن هه‌ر هه‌مووی تایبه‌ت بێت به منداڵ،پێویسته كتێب و سه‌رچاوه‌ی هه‌مه جۆر بن ،به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆری تایبه‌ت بێت به بابه‌تی منداڵان،چونكه منداڵ به ئاسانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی چنگ ناكه‌وێت،به‌ڵام گه‌وره خۆی به دوایدا ده‌گه‌ڕێت .له ڕاستیدا ئێستا زۆر له قوتابخانه‌كانكتێبخانه‌یان تێدایه به‌ڵام كتێب و سه‌رچاوه‌كان وه‌ككه‌ل و په‌لی ناو پیشانگا دانراوه و كلیك دراوه كه‌له هه‌ندێك قوتابخانه‌دا هه‌ر ناشین خوێننه‌وه و مامۆستاش نازانێتئه‌وه چی یه؟ قوتابخانه‌ش هه‌یه گرنگی به كتێبخانه داوه و به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و منداڵان به‌به‌رده‌وامی هات و چۆی ده‌كه‌ن وبه هۆیه‌وه قوتابخانه‌كه‌یان زیاتر لی لا خۆش و خۆشه‌ویست بووه.من پێشنیار ده‌كه‌م كه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌دا به‌شێك هه‌بێت كه تایبه‌ت بێت به كتێبخانه‌ی قوتابخانه و كه‌سانێكی شاره‌زا له‌و بواره‌دا سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن و ئوه بڵاوكراوه تازانه‌ی كه ده‌رده‌چن و تایبه‌تن به منداڵ‌و په‌روه‌رده‌یین یاخود مه‌رجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و زانستیان تێدایه كه ئه‌ویش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌نلیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه چ لو گۆڤاری منداڵان یان ئه‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه بۆ منداڵان ده‌رده‌چن بیان كڕن و به سه‌ركتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كاندا دابه‌شی بكات كه ده‌شتوانن پاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له په‌روه‌رده دابین نه‌كرا له قوتابخانه‌كه وه‌ربگیرێته‌وه. ساڵانه چه‌ندان كتێب و نامێلكه‌ی منداڵان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌وه ڕێگایان پێ ده‌درێت و مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن كه‌له قوتابخانه‌كاندا بفرۆشرێن به نوسراوی ڕه‌سمی ده‌گاته قوتابخانه‌كان كه‌چی له هه‌ندێكیاندا وه‌كو خۆی ده‌یده‌نه‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی دوای چه‌ند ڕۆژێك بێ ئه‌وه‌ی كه نیشانی منداڵانی قوتابخانه‌كه درابن،هه‌رچه‌نده ئه‌م كتێب بردنه قوتابخانه‌یه هه‌ندێك جار من به كارێكی باشی نازانم چونكه كێشه بۆ مامۆستایان و قوتابخانه دروست ده‌كات چونكه منداڵی وا هه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌یكڕێ و به‌یانی ده‌یهێنێته‌وه و بیانوویه‌ك ده‌گرێ….من وای به‌باش ده‌زانم كه ئه‌و كتێب و نامێلكه ڕێگا پێ دراوانه كه مۆڵه‌تیان وه‌رده‌گیرێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌وه و به نوسراوی ڕه‌سمی ده‌گه‌نه قوتابخانه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر یان مامۆستایه‌كه‌وه نیشان قوتابیان بدرێت و نرخه‌كه‌ی دیاری بكرێ،ئه‌وسا له فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا دابنرێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌خاوه‌نیه‌تی ڕێژه‌یه‌ك له پاره دیاری بكات بۆخاوه‌ن فرۆشگه‌كه و هانی منداڵان بدرێت كه له‌وێ بیكڕن،له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌ن كتێبه‌كه(نوسه‌ره‌كه)دانه‌یه‌ك پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كه بكات و له‌وێ دابنرێت به‌م شێوه‌یه هه‌م كتێبخانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت هه‌م كێشه‌ش بۆ قوتابخانه‌كه دروست نابێت ،به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و كتێب و نامیلكانه مه‌رجی په‌روه‌رده‌یی و زانستیان تێدابێت و گونجاوبن.ئه‌وه گۆڤاره‌كانیش كه مانگانه ده‌رده‌چن با خاوه‌ن فرۆشگای قوتابخانه‌كان هان بدرێنكه له كاتی ده‌رچونیاندا بیهێنن له گۆشه‌یه‌كی فرۆشگاكه‌یندا دایبنێن كه ئه‌مانه باشترن له هه‌ندێك شت كه له فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌دا ده‌فرۆشرێن و مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدا نی یه و زیان به‌خشن به قوتابیان و هه‌ندێكیشیان قوتابخانه‌كه پیس ده‌كه‌ن، وه‌ك گوڵه به‌ڕۆژه و فستق وقه‌زوان و چلوره‌و چه‌ند شتێكی تر.