![ئه‌ڕۆی به‌ڵام …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی ئه‌ڕۆی به‌ڵام …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aliHamarashid2_410139769.jpg)
ئه‌ڕۆی به‌ڵام …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌ڕۆی به‌ڵام
فه‌رهه‌نگێكی پڕ له وشه‌ی
خۆشه‌ویستی وعه‌شق و هیوا
له ناخمدا خێ ده‌هێڵی به په‌نهانی
هه‌تا دوای تۆ
شیعری جوانی پێ بنووسم
له شه‌وانی ته‌نیایمدا
بیڵێمه‌وه به گۆرانی
ئه‌ڕۆی به‌ڵام
وێنه‌ی چاوه جوانه‌كانت
له ئه‌لبوومی چاومدایه
هه‌رگیز هه‌رگیز تیا ده‌رنایه
له شریتی یادگاریشما
ناوی خۆشت سروودێكه
گیانی پڕ له ئازارم پێی ئاشنایه
ئه‌ڕۆی به‌ڵام
وه‌كو لوتكه‌ی (كوڕه‌كاژاو )
لێم ون نابی
وه‌ك ئاوی (كانی یه بچوكێ)
لێخن نابی
چونكه وه‌كو (داره گه‌وره)
ره‌گتان له خاكی دڵمایه
ئازیز تۆ و ئه‌و
وه‌ك خڕۆكه‌ی سور و سپی
ناو خوێنم وان
به‌بێ ئێوه
گیانم ئه‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ئازار و ژان
***
* تێبینی
(كوره‌كاژاو) و (كانییه بچوكێ) و (داره گه‌وره) سێ جێی دیارن له به‌رزنجه