شیعره‌كانت … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
شیعره‌كانتم یه‌ك یه‌ك ماچكرد
سنگم بووه شانه‌ی وشه
هه‌ناسه‌م بۆنی هه‌ست ونه‌ستی تۆی گردووه
كه دیم حه رفێك
به‌لاپه‌ڕه ئاشناكهم
شیعره‌كانت دێنه زار‌و
تێكه‌ڵ ده‌بن به‌هه‌ناسه‌م
په‌یڤه‌كانت له‌خۆت ناچن
وه‌ها هۆگری خوێنم بوون
هه‌رگیز له‌رۆحم ده‌رناچن
ئه‌ی خۆت
خۆشت بهچارهما نایه
واده‌زانی خه‌م و كێشه‌ت
سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌مندایه
وه‌ره گوڵم
تۆ به بێ من
ره‌وه‌ندێكی بێ نیشتمان
تۆ دوور له‌من
نه‌شیعر ناخت ده‌ناسێ
نهدڵسۆزێك شه‌وانه بۆت ده توێتهوه
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
بێزاری لێم دڵت به من ناكرێته‌وه