با نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان به ده‌سه‌ڵات نه‌سپێرین *
هه‌ورامان علی……..
راپه‌رینی به‌هاری 1987 ی شاره‌زور و هه‌له‌بجه لاپه‌ره‌یه‌کی پرشنگداری مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی خه‌لکی کوردستانه له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا. پاش کاره‌ساته‌که‌ی 1974 ئه‌وه یه‌که‌مجار بوو هه‌له‌بجه و داتریش خورمال ، سیروان، سه‌یدسادق و به‌شێکی گرنگی ده‌شتی شاره‌زور بکه‌وێته ژێر کۆنترۆلی خودی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوو؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و راپه‌رینه ماوه‌یه‌کی کورتی خایاند و رژێم به درندانه‌ترین شێوه توانی سه‌رکوتی بکات ، به‌لام راپه‌رین ئه‌زمون و وانه‌یه‌کی گرنگی فێری هه‌مووان کرد که له راپه‌رینه‌کانی دواتری کوردستاندا وه‌ك ئه‌زمونێکی که‌م وێنه سودی لێوه‌رگیرا. یه‌که‌م وانه که له هه‌له‌بجه‌وه فێر بووین، ئه‌وه بوو راپه‌رین هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ری و به‌رفراوان و به هێز بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رتاسه‌ری نه‌کرێته‌وه و له پانتایه‌کی جوگرافی دیاریکراودا قه‌تیس بمێنی، سه‌ره‌نجام دوچاری شکست و پاشه‌کشی ده‌بێت. ئه‌وه بوو سه‌ره‌رای به‌شداری کۆمه‌لانی خه‌لکی هه‌له‌بجه و شاره‌زور، سه‌ره‌رای گیانبازی و فیداکاری خه‌لکی قاره‌مانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، به‌داخه‌وه هه‌رئه‌وه‌ش چاره‌نوسی راپه‌رینه‌که‌ی هه‌له‌بجه و ده‌شتی شاره‌زور بوو! .
له ناوه‌راستی هه‌شتاکاندا و دوای به بنبه‌ست گه‌یشتنی گفتوگۆی به‌عس و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، رژێم زۆر درندانه‌تر که‌وتبووه گیانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان و له گشت لایه‌که‌وه کوشتوبڕی وهرێدهخست. سیاسه‌تی ( زه‌وی سوتاوی) په‌یره‌و ده‌کرد ، له هه‌رجێیه‌ك هێزی پێشمه‌رگه چالاکیه‌کی ئه‌نجام بدایه ،رژێم بۆ چاوترسێن کردنی خه‌لک و لایه‌نه سیاسیه‌کان تۆله‌ی له خه‌لکی سیڤل و بێ‌تاوان ده‌کرده‌وه، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری دێهاته‌کانی کوردستان وێران کران، له کۆتایی گفتوگۆکانی (ی.ن.ك) و رژێم نوێنه‌ری یه‌کێتی هه‌ره‌شه‌ی هاوکاری سه‌ربازی ئێرانیان له رژێم کرد بوو، ئه‌وانیش له زاری «علی حسن مجید»ه‌وه پێیان راگه‌یاندبوون گه‌ر کاری له‌و بابه‌ته بکه‌ن دێهات له کوردستاندا ناهێلن و سل له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویش ناکه‌نه‌وه!
به‌م شێوه‌یه هاریکاریکردنی به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ل سوپای پاسدارانی ئێران‌دا به کرده‌وه کوردستانی کرده مه‌یدانی جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی عیراق – ئێران که دواتر ئه‌م سیاسه‌ته ئاکامی زۆر خراپی لێکه‌وته‌وه.
له به‌هاری 1987 دا رژێم بریاری راگواستنی ته‌واوی دێهاته‌کانی ده‌شتی شاره‌زوری دابوو، به‌کرده‌وه‌ش له‌رێگای موختار و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیه‌وه خه‌لکی ئاگادار کردبووه‌وه که تا مانگی ئایار ده‌بێت دێهاته‌کانیان چۆل بکه‌ن و هه‌رکه‌سیش له‌و به‌رواره به دواوه له‌و ناوچانه بگیرێت وه‌ک (مخرب) هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ل ده‌که‌ن. ئه‌وکات هه‌له‌بجه مه‌لبه‌ندی به‌رخودان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی رژێم بوو، وێڕای ڕێکخستنه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی ، مه‌لبه‌ندی هه‌لسوراوانی چه‌پ و مارکسیه‌کان بوو، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مارکسیه‌کانی هه‌له‌بجه ( جگه له حیزبی شوعی ) به‌سه‌ر دوو ره‌وتی سیاسی‌دا دابه‌ش بوو بوون :
یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی پیان ده‌وتن عێراقچیه‌کان که له « ئالای شۆرش» و ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ری پێک هاتبوون .
دووه‌م: لایه‌نگران خه‌تی کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێران که له ره‌وتی کۆمۆنیست به‌تایبه‌تی و لایه‌نگرانی مارکسیزمی شۆرشگێر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پێکهاتبوون.
هه‌له‌بجه و ده‌وروبه‌ری هه‌رله‌سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ (شۆرشی نوێ) به رابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك) ناوچه‌یه‌کی گرنگی ئه‌و ره‌وته بوو، هێنده به‌سه بلێین یه‌که‌مین مه‌فره‌زه و یه‌که‌مین چالاکی پێشمه‌رگه له دوای کاره‌ساتی 1974 له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌ری هه‌لدا. له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا که‌م گه‌ره‌کی هه‌له‌بجه هه‌بوو، شانه‌یه‌کی رێکخستنه‌کانی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی تێدا نه‌ببێت، به‌لام دوای گفتوگۆی یه‌کێتی و رژێم و ناکۆکیه‌کانی نێو سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌له و جیابونه‌وه‌ی بالی «مه‌لا به‌ختیار» و هاورێکانی، کۆمه‌له و یه‌کێتی به‌شی زۆری رێکخستنه‌کانیان له هه‌له‌بجه و ده‌وروبه‌ریدا له ده‌ست دا.
لێره‌دا ده‌بێت بوترێت که هه‌له‌بجه و ده‌روبه‌ری مهلبهنێکی گرنگی ئیسلامی سیاسیش بوو، به‌لام ئه‌م ره‌وته چونکه له قۆناغی خۆپه‌روه‌رده‌کردندا بوو، وه له بنه‌ره‌تیشه‌وه بروای به‌م جۆره خه‌بات و تێکۆشانه نه‌بوو، گومانێکی زۆریش هه‌بوو له‌لایه‌ن خودی ده‌زگا ههوالگریهکانی رژێمه‌وه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌پ دروست کرابێت، چونکه به‌ئاشکرا چاوپۆشی له جموجولیان ده‌کرا، به‌شی زۆری ئه‌ده‌بیاتیان له لایه‌ن چاپخانه‌کانی رژێمه‌وه چاپ ده‌کرا! به‌هه‌رحال ئه‌م ره‌وته تا دوای راپه‌رینش چالاکیه‌کی سیاسی ئه‌و تۆی ئه‌نجام نه‌دا که شایانی باس کردن بێت .
له‌م که‌شوهه‌وا سیاسیه‌دا راپه‌رینی به‌هاری 1987ی هه‌له‌بجه و شاره‌زوو به‌رپاکرا. من لێره‌دا وه‌ك که‌سێکی به‌شداربوو له‌و راپه‌رینه‌دا هه‌ولده‌ده‌م روداوه‌کانی ئه‌و چه‌ند رۆژه و هه‌ندێك له ورده‌کاریه‌کانی بگێرمه‌وه، هیوادارم ئه‌م هه‌وله‌ی من گێرانه‌وه‌یه‌کی راست گۆیانه‌ی ئه‌و مێژووه پرشنگداره‌ی هه‌له‌بجه و خه‌لکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی بێت وه‌ك وه‌فایه‌کیش بۆ قوربانیه له ژماره نه‌هاتوه‌کانی لەبەرچاو بگێرێت.
چه‌ند رۆژ پێش راپه‌رین له نێو هه‌لسوراوه سیاسیه‌کانی هه‌له‌بجه‌دا باسی ئه‌وه‌ی که چ بکرێت و چۆن روبه‌روی هێرشی رژێم ببینه‌وه گه‌رم بوو. چه‌پ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باسیان له راپه‌رین ده‌کرد، هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه ساغبوون که ده‌بێت به خۆپیشاندان و مانگرتن وه‌لامی رژێم بده‌ینه‌وه، ئه‌وکات هه‌لسوراوه سیاسیه مارکسیه‌کان زۆربه‌مان یه‌کتریمان ده‌ناسی، له چایخانه‌کان، باخچه‌که‌ی به‌رده‌م ئۆرزی، لای دیواره‌که به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی خالۆ و له نێو سنۆبه‌ر و باخه‌کانی گولاندا باس و خواسی سیاسی و بیرورای جۆراوجۆرمان ئالوگۆر ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌و سه‌رده‌مه من ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران بووم، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سکتاریست نه‌بووم و توشی دۆگمای سیاسی نه‌هاتبووم له‌گه‌ل زۆربه‌ی مارکسیه‌کانی تر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌م هه‌بوو. ئه‌گه‌رچی زۆرجاریش جه‌ده‌لی سیاسی توند له نێوانماندا هه‌بوو، به‌لام له رووی ئه‌منیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دروست و به دسپلینێکی سیاسی به‌رزه‌وه نهێنیه‌کانی یه‌کتریمان ده‌پاراست. یه‌کێك له و کۆروکۆمهله سیاسیانه ده‌ستپێشکه‌ری کرد و له شه‌وێکی دره‌نگی 13/12 . ئایاری 1987دا بانگه‌وازی مانگرتن و راپه‌رینی دا هه‌روه‌ک کاک فاتیح عه‌زیز ئاماژه‌ی پێداوه که خۆی هه‌ڵسوڕاوێکی به‌رچاو بووه له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌کان دا ده‌ڵێت : چه‌ند كه‌سێك لهڕێخستنهكانی شار، سه‌رباری جیاوازی بیروبۆچوونمان لیژنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سیمان پێك هێنا له‌م كه‌سانه (فاتح عه‌زیز، شه‌هید دڵزار تۆفیق، موحسین كاكه حه‌مه، ساجید محه‌مه‌د، موحسین جه‌میل، گۆران محه‌مه) له شه‌وی 12_13/5/1987 له‌بڵندگۆی مزگه‌وتی (جامعه) گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه بانگه‌وازه‌كه‌مان راگه‌یاند له‌كاتی بانگهوازهكهدا مه‌فره‌زه‌یه‌كی (ح.ش.ع هاوكاری كردین. 1
ئه‌و شه‌وه نازانم چۆن رۆژم لێبویه‌وه. کاتژمێر شه‌شی به‌یانی له مال هاتمه‌ده‌ر ئه‌و کات ئێمه مالمان له کانی قولکه بوو ،ده‌مویست چاوم به کاك رۆسته‌می برای قاله کۆکۆیی بکه‌وێت، ئه‌و لێپرسراوی رێکخراوه‌یی من بوو، ناوشار ک‌ش و مات بوو، تاکو ته‌را خه‌لك له بازاردا ده‌بینرا، هیچ که‌س ئاماده نه‌بوو بچێته سه‌ر کاری رۆژانه‌ی خۆی، شار چاوه‌رێی روداوێکی مه‌زنی ده‌کرد، هه‌روه‌ك وتم ویستم هه‌رچۆنێك بووە خۆم بگه‌یه‌نمه مالی کاك «رۆسته‌م» که مالیان له گه‌ره‌کی سه‌را بوو، نزیکی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی بومه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌رباز و پیاوی رژێم لەو ناوه بوون، به ناچاری گه‌رامه‌وه و به‌به‌رده‌م بانکه‌که‌دا خۆم گه‌یانده گه‌ره‌کی جوله‌کان، به‌لام له‌وێشه‌وه دیار بوو گه‌ره‌کی سه‌را پربوو له سه‌رباز، من ده‌مویست وه‌ك پابه‌ند بوونێکی رێکخراوه‌یی بزانم هه‌لوێستی رێکخراوی کۆمه‌له چییه و ئه‌وان رێنوێنیان چی یه؟ به هه‌رحال نه‌متوانی ده‌ستم به کاك رۆسته‌م ڕا بگا و به ناچاری رووه‌و «کانی ئاشقان» کهوتمهرێ رووه‌و مالی کاك «جه‌لال باباله» – جه‌لال بابالە، سالی 1994 له خورمال له شه‌ره‌کانی نێوان (ی.ن.ك) و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا به دیلی دوور له هه‌ر پرنسیپێکی مرۆڤانه له‌گه‌ل کۆمه‌لێک پێشمه‌رگه‌ی تردا لەلایەن چه‌کداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه گوله باران کرا- ، من پێشتر له گه‌ل کاك «ئیمام»ی برای کاك جه‌لال له شانه‌یه‌کدا رێکخراو بووین، هه‌رچی چۆنێك بوو به کۆلانه‌کانی جوله‌کاندا رۆشتم و خۆم گه‌یانده مالی کاك جه‌لال ، له‌وێ کاك «ئارام هادی»ش – ئارام هادی دوای پێنچ سال پێشمه‌رگایه‌تی بێ هیوا بوو بوو دانیشتبوو، من تا ئه‌و کاته له نزیکه‌وه کاك ئارامم نه‌ده‌ناسی – له‌وێبوو ، دوای هه‌وال پرسین له کاك جه‌لالم پرسی هه‌لوێستی کۆمه‌له و به‌رنامه‌ی رێکخستن له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی شه‌و چی یه؟ کاك جه‌لال وتی " کۆمه‌له لێپرسراوه‌تی کارێکی له‌و بابه‌ته ناگرێته ئه‌ستۆ، رژێم له زۆر ناوچه‌ی کوردستان چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه چ شتێك گەرنتی ئه‌وه ده‌کات لێره‌ش له به‌رامبه‌ر خه‌لکی سیڤێل دا هه‌مان تاوان دووباره نەکاته‌وه؟ ئێمه هیچ جۆره رێنوێنیهکی دیاری کراومان بۆ نه هاتووه ! " من زۆر بێتاقه‌ت بووم، ئه‌و بۆچوونه‌م پێ دروست نه‌بوو . له‌وه‌لامدا وتم من گه‌ر وه‌ك خۆشم بێ به‌شداری ده‌که‌م ، من له بازاره‌وه هاتووم، شار مانی گرتووه و ناکرێ خه‌لك له ئێمه که بریاره پێشره‌ویان بین له خۆ بردوتر بێت. به دلشکاوی هاتمه‌ده‌ر و گه‌رامه‌وه بۆ کانی قولکه، له رێگادا نزیك قوتابخانه‌ی هه‌ورامان گه‌یشتم به هاووڵاتییەکم به‌ناوی «هەژێن»، دیاربوو ئه‌ویش له وه‌لامی بانگه‌وازه‌که‌ی شه‌ودا هاتبووه ئه‌وێ، دوای ههوالپرسین، وتی له کوێ بووی، بۆ خۆپشاندان هاتووی؟ خۆمم لێکرد به که‌ره‌ی شه‌ربه‌ت! تا ئه‌وکاتیش من کاك «هەژێن»م به باش نه‌ده‌ناسی ، ئه‌و زۆر راسگۆیانه وتی "ده‌زانم تۆش بۆ خۆپیشاندان هاتووی، بۆ لێم دەشارێتەوە؟". هیچ وه‌لامێکی کاك «هەژێن»م نه‌دایه‌وه گەرامهوه بۆ کانی قولکه. زۆرێك له دوکانداره‌کان له به‌رده‌م دوکانه‌کانیاندا وه‌ستابوون، به‌لام دوکانه‌کانیان نه‌کردبوونه‌وه . هێزه‌کانی رژێم له ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بوون ، مودهرهعهیهك و کۆمه‌لێک سه‌ربازیان هێنابووه لای گه‌راجی سلێمانی لەسەر ڕاستە شەقامی بازار بەرەو سەرا، مدهرهعهیهکی تر لای پشکنینی (تنقیح)ی تووتنه‌که، دانه‌یه‌کی تر له به‌رده‌م دواناوه‌ندی هه‌له‌بجه له کانی قولکه و بەمجۆرە…هتد. لای چایخانه‌ی خالۆ ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌نج و لاوی شار، هه‌لسوراوانی سیاسی و چه‌په‌کان له‌وێ بوون، له ناو چاوی هه‌مویاندا رقێکی ئه‌ستوور به‌رامبه‌ر به رژێم ده‌خوێنرایه‌وه ، کۆمه‌لێك گه‌نجی دل پر له هیوا و ئومێده‌وار به دنیای ئازادی سبه‌ینێ، دوو دوو سێ سێ سه‌ریان کردبوو به ناو یه‌کدا، یه‌کێك له نێویاندا که جامانه‌یه‌كی له ملدا بوو هاواری لێهه‌ستا " تانك، تۆپ، ته‌یاره، ده‌رمان ناکا له‌م شاره"…
له چه‌ند ساتێکی که‌مدا ده‌یان بگره سه‌دان گه‌روو هه‌مان دروشمیان ده‌وته‌وه … . ورده ورده ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ر زۆرتر و زۆرتر ده‌بوو، کۆمه‌لێك ده‌مووچاوی ئاشنا په‌یدابوون؛ بەڕێزان «حه‌مه‌سه‌لیم هەورامی» کۆنه پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و هاوکاری به‌قاڵیم، «ئه‌نوه‌ری رابه»، «ئه‌یوب فایق»، «ساجد محمد»، «عه‌ریف که‌ریم» ، «کامه‌ران عوسمان» ، «سه‌ردار عەبدوڵڵا» ، «هیوای حمه‌ی لاسلکی»، «به‌هنام موحەمەد» و سدیق ،حیده‌ر،سه‌عید، مه‌ریوانی علی شه‌معه….. زۆرێکێ تر ( داوای لێبووردن له‌و بهرێزانهدهکهم که له‌و کاته‌دا له‌وێبون من له یادم نه‌ماوه )… له‌به‌رده‌م «چایخانه‌ی خالۆ»وه خۆپیشاندان ده‌ستی پێ‌کرد، تا ده‌هات ئاپۆهی جه‌ماوه‌ر زۆرتر و زۆر تر ده‌بوو. ده‌نگی ته‌قه‌کردن له چه‌ند لاوه ده‌بیسترا، له دووره‌وە «مه‌ریوان»ی برامم بینی، به ههلهدوان خۆم گه‌یانده لای گه‌راندمه‌وه بۆ ماله‌وه، چونکە وی لەوکاتەدا هێشتاکە مێردمناڵ بوو. دایکم زۆر لێم پارایه‌وه نه‌چمه‌وه ده‌ره‌وه و لەماڵ بۆخۆم دانیشم، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌م به قسه‌ی دایکمم نه‌کرد گەڕامهوه ناوبازار لای مزگه‌وتی داروئیحسان کۆمه‌لێك گه‌نجی شار کۆوه بووبوون له نێویاندا کاك «ئازاد»م ده‌ناسی، ئه‌وکات کاك ئازاد ئالای شۆرش بوو، یه‌که‌مین هوتافی کاك ئازاد له به‌رده‌م مزگه‌وته‌که‌دا به عه‌ره‌بیی بوو " یا عمال العالم اتحدوا!" ….. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو خه‌لکی له‌ده‌وری ئه‌و هاورێیانه کۆوه بوو بۆ لای مالی کاك «حه‌مه‌فه‌ره‌جی نانه‌وا » که‌وتنه‌رێ ، نزیک مالی« ئه‌حه‌ی شاسوار »و له کۆلانه‌که‌ی لای گه‌رماوی شفا له‌گه‌ل کۆمه‌لێک خه‌لکی خۆپیشانده‌ری تر تێکه‌ل بووین، له‌وێشه‌وه بۆلای بانکه‌که خۆپیشانده‌ران که‌وتنه‌رێ… سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی «حه‌مه‌ی سافه» روه‌و «کانی ئاشقان» رێچکهمان به‌ستبوو، ده‌مانویست لە چوارڕیانەکە بپه‌ڕینه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی كانی ئاشقان، به‌لام له چه‌ند لاوه له‌و راسته شەقامە ته‌قه ده‌کرا. رژێم به هۆی مودەرەعەکانێێەوە له به‌رده‌م گه‌راجی سلێمانیه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی بهکرێگراوهکانیهوه گوله‌بارانی ئه‌و راسته شەقامهیان ده‌کرد…من پێش کاك مه‌ریوانی جوانه مه‌رگ له‌و راسته جاده‌یه‌دا په‌ریمه‌وه به سووکی بریندار بووم، هه‌ستم کرد ئازارێك له پشتمه‌وه هه‌ستا، به یه‌کێك له به‌شداربووانی خۆپێشاندانهکهم وت سه‌یری پشتم بکات، گومانم هه‌بوو بریندارم، هاوهلهکهم وتی "هیچ نیه که‌مێك قرنجاوه…" نازانم پارچه‌ی قیری سه‌ر جاده‌که بوو یان پارچه‌ی گووله ته‌قیوه‌کان به سوکی پشتمی بریدار کردبوو. پاش ئه‌وه‌ی کە لەوە دلنیا بووم، چاوه‌رێی په‌رینه‌وه‌ی باقی هاورێیانم ده‌کرد….. زۆرێك له‌وانه‌ی پهریبونهوه هانی ئه‌وانی تریان ده‌دا بپه‌رنه‌وه….کۆمه‌لێک له خۆپیشانده‌ران به نێو رێژنه‌ی گوله‌دا په‌رینه‌وه، کاتێك که کۆمه‌لی دووه‌م په‌رینه‌وه، به‌خه‌ستی درانه به‌ر رێژنه‌ی گوله، کاك مه‌ریوان گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری که‌وت، له‌گوێچکه‌ی چه‌پی دا و لای راستی ده‌موچاوی هه‌لکه‌ند، دیار بوو گوله‌ی مدهرهعهکهی به‌رکه‌ت، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌ر له‌و کاته‌دا چه‌ندکه‌سی تریش بریندار بوون له‌وانه کاك «فواد عبدلرحمان»که زۆر جه‌سوورانه هاته نێوه‌ڕاستی چوارڕاکه، له‌کاتێک دا گوله باران بوو، هاواری ده‌کرد که‌س نه‌ترسێ ووره‌ی به‌شداربووانی به‌رزده‌کرده‌وه – که به‌داخه‌وه له کاره‌ساتی کیمیاوی بارانه‌که‌دا له‌گه‌ل هه‌زاران رۆله‌ی تری شاره‌که‌دا گیانی له‌ده‌ست دا-. گیانبه‌ختکردنی کاك مه‌ریوان و برینداربوونی کۆمه‌لێك لاوی تر نه‌ك پاشه‌کشه‌ی به خۆپیشاندانه‌که نه‌کرد، بهلکوهێندهی تر جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی رق ئه‌ستورتر کرد و … پێموایه بەڕێزان «فاتح عەزێز» و «موحسن شێخ جەمیل» و «عه‌ریف که‌ریم» بوون داره‌مه‌یته‌که‌یان هێنایە بەری کانێ ئاشقان و لە مزگەوتی جامیعە ته‌رمی پیرۆزی کاك «مه‌ریوان»مان خسته نێو دارهمهیتێك .. به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی سروود و دروشمدانه‌وه روه‌و کانی ئاشقان به‌رێکه‌وتین ، کۆلان به کۆلان ته‌رمه‌که‌مان ده‌گێرا .. له‌م نێوه‌دا کاکه حه‌مه‌ی شێج حه‌یده‌ر به جێبه‌که‌ی ده‌وری به‌رچاوی بوو .. زۆرێك له دایکانی کانی ئاشقان وه‌ک رێزلێنانێک له‌و رۆله قاره‌مانه‌ی خۆیان چه‌پکه گولی نێو حه‌وشه و ئینجانه‌کانیان ههلدهکهند و ده‌یانخسته سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی… دوای ماوه‌یه‌کی که‌م لاشه‌ی کاک مه‌ریوان له‌نێو خه‌رمانێك گولاله سووره‌ی به‌هاردا داپۆشرا. لای گه‌رماوه‌که‌ی کانی ئاشقان من له ریزی پێشه‌وه خۆپیشاندانه‌که وه هوتافم ئه‌کێشا کاك «ئه‌یوب فایق» پاره‌چه‌یه‌ك کاغەزی دایه‌ده‌ستم، کە چه‌ند دروشمێکی تێدا نوسرابوو " ئازادی، دیموکراتی ….گه‌رانه‌وه‌ی دێهاتی" – هه‌ژارانی شار‌و دێ ….. ده‌ڵێن بۆرژوا بمرێ.
لای دوکانه‌که‌ی کاك عومەری وێنه‌گر کۆمه‌لێك سه‌رباز وه‌ستابوون ، جێبێکی سه‌ربازیان پێ‌بوو، له لای ئوتێله‌که‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی ده‌موچاو ههلبهستراوهوه ته‌قه‌یان لێ‌کرا هێنده به‌په‌له هه‌لهاتن، له‌به‌رده‌م نانهواکهدا له ئاست گه‌رماوی پاشادا ئاربیجیهکهیان لێ بەجێما. له گه‌راجی سلێمانیه‌وه به‌رده‌وام ته‌قه له‌و راسته شەقامه ده‌کرا ده‌مانویست ئاربیجیه‌که بهێنین، کاك «جه‌لال عارف» وتی "که‌س نه‌چێت بۆی ده‌کوژرێن، خۆی رۆشت پاش که‌مێك شیشێکی درێژی هێناو و به شیشه‌که ئاربیجیهکهمان هێنایه کۆلانه‌که …..
تاپێش عه‌سریش ته‌رمی کاك مه‌ریوان به نێو شاردا ده‌گێردرا…له کاتی گه‌رانه‌وه‌مان بۆ کانی قولکه بۆ رێگه‌گرتن له هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و رێگرتن له هاتنی هێزی رژێم ته‌واوی سه‌ر شەقامەکان به به‌رد و ئاسن و جۆره‌ها شتی تر گیرا بوون. من بۆ خۆم سه‌رم له‌وه سورما بوو ئه‌و هه‌موو شته له‌سه‌ر شه‌قام و شەقامەکانی شار که‌وتبوون، له کوێوه هاتبوون؟
ئه‌وکاته‌ی ته‌رمی کاك مه‌ریوان له مزگه‌وتی داروئیحسان بوو، مدهرهعهکهی به‌رده‌م ئاماده‌ی هه‌له‌بجه له‌گه‌ل سه‌ربازه‌کانی ده‌وروبه‌ری روه‌و لای ئێمه که‌وتنه جوله، که‌سێکیان ناردبوو بۆلای ئێمه تا ئاگادارمان بکه‌ن که نیازیان خراپ نیه و ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌که‌ی خۆیان، به چه‌پله رێزان و وتنه‌وه‌ی دروشمی " الجنود اخوانونا ..البعسین اعدائونا" پێشوازیان لێ‌کرا، سه‌ربازه‌کان ئه‌ترسان ده‌ستیان له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی چه‌که‌کانیان بوو هێواش هێواش به نێوماندا پاشه‌کشه‌یان کرد، که‌سێک که ده‌موچاوی ههلپێچابوو، وابزانم «عادله خه‌جێ» بوو، ده‌یویست ته‌قه له سه‌ربازه‌کان بکات . خۆپیشانده‌ران په‌لاماریان دا و چه‌که‌که‌یان لێسه‌ند و وه‌ك زیندانی دوورخرایه‌وه. دوای رۆشتنی ئه‌وان ته‌واوی شار جگه له گه‌ره‌کی سه‌را له‌ژێر کۆنترۆلی خه‌لکی راپهریودا بوو، عه‌سرێکی دره‌نگ کاك حه‌مه‌سه‌لیم هه‌ورامی له رێگه‌ی بلندگۆی مزگه‌وتی داروئیحسانهوه مژده‌ی راپه‌رین و رزگارکردنی سیروان و خورمالی وسیدساقی راگه‌یاند ، به چه‌پله رێزان و هوتاف کێشان پێشوازی له هه‌واله‌که کرا… ره‌وتی کۆمۆنیست به ناوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یه‌وه به‌یانێکیان بلاو کردبووه‌وه که بانگه‌وازی خه‌لکی ده‌کرد بۆ راپه‌رین. … لای ئێواره به به‌شداری هه‌زاران که‌س ته‌رمی کاك مه‌ریوان له شه‌هیدان به خاک سپێردرا .
به‌شێکی زۆری به‌شداربوان شه‌و تا دره‌نگانێک لای چایخانه‌ی خاڵۆ ماینه‌وه و کۆڕوکۆمه‌ڵی قسه‌وباس گه‌رم بوو بۆ یه‌که‌م جار سه‌ڕای دله ڕاوکێی له‌سه‌ر ڕووداوه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کان هه‌ستمان به ئازادی ده‌کرد. بۆشه‌وی دووه‌م ڕزگار عوسمان له مزگه‌وته‌که‌ی نزێک ماڵی خۆیان بانگه‌وازه‌که‌ی ڕه‌وتی کۆمۆنیستی بڵاو کرده‌وه .
رۆژی دووه‌م شار هه‌ر له‌ژێر کۆنترۆلی خه‌لکی راپهریودا بوو، لێره و له‌وێ ورده خۆپیشاندان هه‌بوو، به‌لام وه‌ك دوێنێ نه‌بوو. لای نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م چایخانه‌ی خالۆدا له‌گه‌ل کۆمه‌لێك هاورێی خۆم ( ئه‌یوب فایق ، سه‌ردار عه‌بدوڵا ، بیهنام موحه‌مه‌د و عه‌دنانی برای و نه‌به‌رد عه‌بدولحه‌کیم …) دانیشتبووین دیسان کۆپته‌ره‌کان له ئاسمانی شاردا ده‌رکه‌وتنه‌وه، ئه‌م جاره‌یان له جیاتی رۆکێت بارانکردنی شار له رێگه‌ی بلندگۆوه بانگه‌وازی خه‌لکیان ده‌کرد که دوای پروپاگه‌نده‌ی به‌کرێگیراوانی ئێران – وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی رژێم – مه‌که‌ون ، هاتوچۆ له نێو شاردا قه‌ده‌غه‌یه و له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانتان له‌مال مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ، هه‌له‌بجه بار ناکرێت و کێشه‌ی لادێکانیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت……هتد ، خودی پارێزگاری سلێمانی بانگه‌وازه‌کانی ده‌کرد… ده‌ست به‌جێ له مزگه‌وتی داروئیحسانهوه لیستی داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو خوێندرایه‌وه، بۆ جاری یه‌که‌م کاك حمهسهلیم خواسته‌کانی خوێنده‌وه دواتر که‌سێکی تر به‌داخه‌وه ناوه‌که‌ی نازانم ، له‌وکاته‌دا لهسهرسوچهکهی کۆلانی ته‌جنیدی کۆندا، پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن به برنهوێکی کۆنه‌وه ته‌قه‌ی له کۆپته‌ره‌کان ده‌کرد، فیشه‌که‌کانی هێنده کۆن بوون، ئه‌و به‌رێزه هه‌موو جارێك نازانم بۆ پێش ته‌قاندنیان به تف تهرهقهکانی ته‌ر ده‌کرد! دیمه‌نێك که هه‌رگیز له یادم ناچێت، به‌داخه‌وه ناوی ئه‌و به‌رێزه‌ش نازانم… ده‌مه‌و ئێواره کۆپته‌ره‌کان جارێکی تریش هاتنه‌وه . گولان و پیر محمد و کانی ئاشقانیان بۆردومان کرد، ژماره‌یه‌کی تر قوربانی لێکه‌وته‌وه … رۆژی سێیه‌م، رژێم به سوپایه‌کی زۆره‌وه هێرشێکی به‌ربلاوی ده‌ستپێکرد له سه‌یساده‌ق و سیروان خه‌لکی دلێرانه به‌ره‌نگاری هێرشه‌که بووبوونه‌وه، سه‌ره‌نجام نزیکه‌ی نیوه‌رۆ سه‌ره‌تای هێزه‌که‌ی رژێم هاته ناو هه‌له‌بجه که له‌نێویاندا سه‌ربازی یه‌مه‌نی دیار بوون، دوای نیوه‌رۆ مالی به‌ڕێزان ( حمهفهرجی نانه‌وا،عوسمانی حمه پیره‌ژن، غفوری حه‌بێ و مه‌لاعه‌لی) ته‌قێندرایه‌وه هه‌وال بلاوبووه‌وه که برینداره‌کانی دوێنێ و پێڕێ ئه‌وانه‌ی له خه‌سته خانه بوون و ده‌ست رژێم که‌وتوون گوله باران کراون، له گەڕەکی «کانی ئاشقان»یش رژێم به فه‌رمانی راسته‌وخۆی «عه‌لی کیمیاوی» که‌وته وێرانکردنی ئه‌و گه‌ره‌که و له ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر له 500 خانووی هاوولاتیانی به (T.N.T) ته‌ختکرد، خهلکهکهشی ئاواره و سه‌رگه‌ردان کرد، ته‌نانه‌ت رژێم له زۆرێك له‌و مالانهدا رێگه‌ی به خه‌لکه‌که نه‌دا که‌لوپه‌له‌کانیان بێننه ده‌ره‌وه. به‌هه‌رحال شکست و پاشه‌کشه‌ی راپه‌رین، شله‌ژان و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆری خولقاند. جگه له ههلسورێنهرانی خۆپیشاندانه‌که به‌شێکی زۆری دانیشتوانی شار و دێهاته‌کانی شاره‌زوو روه‌و چه‌می هاوار که‌وتنه‌ڕێ پاش ئه‌وه‌ی که بێ‌ئومێد بوون له‌وه‌ی که ئۆپۆزیسیۆن نایه‌ت به‌هانایانه‌وه ،پاشان له ئۆردوگاکانی سه‌ریاس و دزڵی نیشته‌جێ کران……منیش ئێواره‌یه‌کی دره‌نگی 15 مانگ له سه‌رکه‌نی تاوێره گه‌یشتم به پۆلێ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی به فه‌رمانده‌یی کاك حمه‌ی حه‌مه‌سه‌عید لێپرسراوی بنکه‌ی شنروێ، باری چه‌ندین هێستر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێ‌بوو، بهشوروشهوقهوه له‌گه‌لیان وه‌رێ که‌وتم، پێم وا بوو ئه‌وچه‌کانه بۆ دابه‌شکردن به‌سه‌ر خه‌لکی راپهریودا ده‌برێن، ئه‌و شه‌وه گه‌یشتینه نزیك ته‌په‌کوره، چه‌ك و تهقهمهنیهکانمان دایه‌ده‌ست کۆمه‌لێك پێشمه‌رگه، که به فه‌رمانده‌یی جه‌بار فه‌رمان چاوه‌رێمان بوون. ئه‌وکات حالی بووم ئه‌و چه‌کانه بۆ قه‌ره‌داغ ده‌بردرێن و په‌یوه‌ندیان به راپهرینهکهوه نییه! ئه‌مه بێزاریه‌کی زۆری له مندا دروستکرد، به‌شێکی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌لمانا بوون وه‌ك من ئه‌ورۆژه چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌شان کرد بوو، به‌و هیوایه‌ی فریای راپه‌رین بکه‌ون له‌گه‌ل کاك محمد وهرێکهوتبوون… له‌بیرمه ئه‌و شه‌وه (فاتح عه‌زیز، موحسن شێخ جەمیل ، مامۆسا به‌کر وعوسمانی نه‌جیبه….به بۆله‌بۆل له ئێمه جیا بوونه‌وه و نه‌گه‌رانه‌وه… دوای ماندووبونێکی زۆر گه‌یشتینه‌وه سه‌رکه‌نی تاوێره و بریاردرا له‌وێ پشیویهك بده‌ین. به‌یانی زوو به ده‌نگی کۆپته‌ره‌کانی رژێم له خه‌و ڕابووین، به په‌له خۆمان گه‌یانده چه‌می هاوار، شه‌رێکی قورس ده‌ستی پێ‌کرد، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید و پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی تر له نێو سه‌ربازگه‌که‌ی ناو دێ‌دا سه‌نگه‌ریان گرت، عه‌ریف که‌ریم و کامه‌ران عوسمان و تایه‌ری حاجی که‌ریم و نه‌وشیروان تهپهکورهی…..له پشت سه‌یته‌ره کۆنه‌که‌ی هاوار و نزیك کارێزه‌که دامه‌زران، ئه‌و رۆژه له پێناو ته‌نسیق کردن و رێکخستنی شه‌ره‌که چه‌ندین جار کاکه حه‌مه منی ده‌نارده لای مه‌فره‌زه‌که‌ی عه‌ریف که‌ریم و ئه‌وان، خۆیشی ده‌هاتوو و ده‌چوو، به‌کرده‌وه جگه له هه‌ندێك ورده روبه‌روبونه‌وه، من ده‌وری ته‌ته‌رم ده‌بینی . تا پاشنیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ شهر به‌رده‌وام بوو، دوای گیان له‌ده‌ستدانی کاك «نه‌وشیروان تهپهکورهیی» مه‌فره‌زه‌که‌ی کاک تایه‌ر و هاورێکانی دلێرانه به‌رگریان کرد و نه‌یان هێشت ته‌رمه‌که‌ی بکه‌وێته ده‌ست دوژمن…. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ دوای کۆتای هاتنی شه‌ره‌که ژماره‌یه‌کی زۆری پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ی مامۆستا جه‌مال جاجی حمه رێوی له هه‌واره کۆنه‌وه هاتن بۆ لامان. ئه‌وان جهازێکی راکالیان پێ‌بوو کاك حه‌مه له‌وبه‌ری پرده‌که‌ی نێو چه‌مه هاوار له سه‌ر رێگاکه‌ی ده‌ره‌توێ، له‌رێگه‌ی جیهازه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌نده به سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و رادیۆوه کرد. هه‌ر له‌وێدا راپۆرتێکی له سه‌ر راپه‌رین و شه‌ره‌که‌ی چه‌می هاوار و پێراگه‌یاندن ، به هه‌له پێی وتن که رژێم مزگه‌وتی جامعهکهی به مه‌لا عوسمان و قورئانه‌کانه‌وه به تیئینتی ته‌قاندووه‌ته‌وه! له کاتێکدا نه مزگه‌وته‌که ته‌قێنرا بوویه‌وه و نه مهلاعوسمانیش کوژرا بوو! ئه‌وه بوو تا چه‌ند رۆژ رادیۆکه‌ی یه‌کێتی هه‌رده‌ی وت و ده‌یوته‌وه که رژێم رێزی قورئان ومه‌لاو مزگه‌وتیش ناگرێت…….
بۆ مێژوو ده‌یلێم ئه‌و راپه‌رینه به ده‌ستپشخه‌ری و سه‌رپه‌رشتی هیچ لایه‌نێکی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌بوو، هه‌رچه‌نده مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی هاوکاریه‌کی باشی راپه‌رینه‌که‌ی کرد، به‌لام راپه‌رین له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌شه‌وه به‌رنامه‌ی بۆ دانهرێژرابوو، به‌ڵکو ڕاپه‌ڕینی خۆبه‌خۆی جه‌ماوه‌ری بوو هه‌ڵقڵاوی هه‌ناوی خه‌ڵکی داخله‌دڵی ناوچه‌که بوو دژ به فاشسته‌کانی به‌غدا.
شه‌وی بانگه‌وازه‌که مه‌فره‌زه‌یه‌کی یه‌کێتی به فه‌رمانده‌یی کاك فه‌لاحی حه‌مه بۆر له کانی ئاشقان بوون، داوایان لێ‌کرا بوو به‌شداری بکه‌ن، له وه‌لامدا وتبوویان ( ئێمه به کاری تایبه‌تی خۆمان هاتووین و فه‌رمانی کارێکی له‌و جۆره‌مان پێ نییه) . ئهوراپهرینه به ده‌ست پێشخه‌ری «ئالای شۆرش» و «چه‌په‌کانی لایه‌نگری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێران» به‌تایبه‌تی و چه‌په‌کان به‌گشتی رێخکراو هه‌ر ئه‌وانیش چالاکانه تیێدا ههلدهسوران سه‌ره‌ڕای به‌شداری به‌رچاوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی کوردستانی. بەڵگەیەکی تری سهبهخۆبوونی راپه‌رینی هه‌له‌بجه له کۆنترۆڵ و سکتاریزمی پارته‌کان ئه‌وه بوو، که ڕاپه‌ڕینه‌که وه‌ك راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی مێژوو، سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی هه‌ژار ، کرێکار، جوتیاران، خوێندکاران، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران تێیدا به‌شدارییان کرد، نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆییانه به‌شدارییان تێدا کرد، به‌لکو به‌شێکی زۆری چه‌کداره‌کانی رژێمش به راپهرینهکهوه په‌یوه‌ست بوون و لووله‌ی چه‌که‌کانیان کرده ڕژێم.
له کۆتایی دا ده‌مه‌وێت داوای لێبووردن له‌و به‌رێزانه بکه‌م که له‌و رۆژانه‌دا چالاکانه ههلدهسوران من ناوه‌کانیانم له یاد نه‌ماوه،من ته‌نها ئه‌وه‌م باس کردوه که به‌شدار بووم و بینیومه، ئه‌مرۆ زیاتر له بیستویه‌ك سال به‌سه‌ر ئه‌و رۆژگاره‌دا تێده‌په‌رێت ، مه‌ینه‌تیه‌کانی رۆژگار ، ئاواره‌یی و زیندان و ژیانی ته‌نیای هانده‌ران …زۆر بیره‌وه‌ی لا کال کردومه‌ته‌وه …
سلاو له یادی راپه‌رینی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ورووبه‌ری.
25ی ئایاری 2008
naaman70@yhoo.com
*کاك راستی هه‌له‌بجه‌یی زۆر راستی روداوه‌کانی له وتارێکدا نوسیوه تکایه بنواره ئه‌م لینکه:
http://kurdistannet.info/index.php?id=3873
1/کاک فاتح عه‌زیز له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بلاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌که‌ی راپه‌رین ووتارێکی بلاو کردوه‌ته‌وه بنواره:
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&task=view&id=12168&Itemid=14