ئه‌مه‌ش ده‌مانه‌وێتن وه‌کی دهۆکییان به هه‌ولێریی ستاندارد بخینین
لۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی د. درشاد حه‌بدوڕه‌حمانی
موحسین جوامێر…….
ئه‌گه‌ره‌کینێ ته‌ماشایه‌کی ناونیشانی ئه‌و مه‌قاره‌م بکه‌ن، لۆتان ده‌رده‌که‌ویتن که ئه‌مه‌ی هه‌ولێریش زاری خۆمان هه‌یه، خوا هه‌رناگری سه‌باره‌ت به زوڕنای گوایه ئه‌مه زمانی ستانداردمان هه‌یه، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌ده‌بییه‌ی ده‌شتی هه‌ولێرێ له‌ناو بچیتن. که هه‌ر که‌س و لۆ خۆی قیت بووه‌وه، دعوای زمانی خۆی کرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وها ده‌مانه‌وێتن خه‌رکی ده‌ڤه‌ری خۆمان به له‌هجه‌ی مارێ بخینن. خوا قبوور ناکاتن ئه‌و زمانه‌ی هه‌زار ساره حه‌یرانی پێ ده‌گۆترێتن، که جوانترین شاکاری ئه‌ده‌بییه، مه‌فح بیتن. چونکه کتێب ده‌رێن ئه‌گه‌ر ئه‌و زار و زمانه کوردییانه‌ی پێیان نهخیندرێ و نهنووسرێتن، پاش سه‌د ساری دیکه یێکهکی به‌ساغی نامینێتن.
هه‌ر که‌س حه‌قی خۆیتی شانازی به زمانی خۆی بکاتن، وه‌رن گوێی خۆتان بده‌نه ئه‌و حه‌یرانانه‌ی ده‌شتی هه‌ولێرێ، ئه‌و محه‌لی ده‌زانن که زاری مه ( نه‌ک دیالێکت ) چتۆ شێوه‌زاره، له زمانی سلێمانییش جودایه، وه‌ک جیاوازیی سوێدی و نۆڕوێژی، یان نۆڕوێژی و دانیمارکی.. لۆیێ ئه‌مه‌ش ده‌مانه‌وێتن جارێ ئه‌لفوبێیه‌کمان لۆ بنووسرێته‌وه، یان ئه‌وه‌ی ئیبڕاهیم ئه‌مین باڵداری بکرێته ستانداردی هه‌ولێرێ، وه‌کی ئه‌وه‌ی بادینان، مه‌سه‌له‌ن : ( ئه‌وه‌ی زریزه‌ی دیوه ) ببته : ( ئه‌وی زریزه‌ی دیتییه ). ( مامه به‌به‌ی بۆ ناردووی ) ببته : ( مامه به‌به‌ی لۆت ناردییه ). ( با تۆزێک نیسک ببه‌م بۆیان ) ببته : ( با قیچه‌ک نیسکیان لۆ ببه‌م ). ( ئه‌ی تۆپ ناده‌ی به من ) ببته : ( ئه‌دی تۆپی ناده‌یه من ). ( تۆ من ناناسی ) ببته : ( ئه‌توو ئه‌منی ناناسی ). ( به دایکت بڵێ بۆت له‌ت بکات ) ببته : ( به داکت برێ لۆت پارچه بکاتن ). ( کۆتر و ڕیشۆڵهم بۆ تۆ هێناوه ) ببته : ( کۆتر و ڕهشۆڵهم له بۆ توو هینایه ).( بۆ ئه‌ملا و ئه‌ولا نه‌ڕوانی ) ببته : ( ته‌ماشای ئه‌ولا و ئه‌ولای نه‌که‌ی ). ( من پاڵ ده ) ببته : ( ئه‌منی پاڵ ده ). ( تۆ نه‌تگوت ) ببته : ( ئه‌توو نه‌تگۆت ). ( ئه‌وه بۆ کوێ ده‌چیت ) ببته : ( ئه‌وه ده‌چیه کێنده‌رێ ).( تۆ که‌ی هاتی بۆ لامان ) ببته : ( ئه‌توو که‌ینێ هاتیه کنمان ).. هتد.. هێ له‌وه‌ی : ( ئێوه ) ببته : ( ئه‌نگۆ ). ( چۆن ) ببته : ( کوو ). ( ئێمه) ببته : ( ئه‌مه ).
به‌حسی حه‌یرانم لۆ کردن، ده‌با هه‌نده‌کوو لۆ بنووسم، ئه‌نگۆش به دیقه‌ت بیخیننهوه، ئهوجانهکینێ بزانن ئه‌منیش حه‌قمه ده‌عوای حه‌قی خیندن و نووسینێ بکه‌م به زمانی هه‌ولێرییان، یانه‌کینێ نا :
کیژ ده‌رێ : کوڕه حه‌یران.! خه‌مان هه‌رمه‌گره، ئه‌من ئێوارێ ئیزنێ ده‌خوازم له داکم. وه‌کی دێمه سه‌رینێ، ده‌سته مهرحهمهکت له بۆ ده‌گرمه‌وه، له تۆزی شه‌دێ، له ژه‌نگی گوارێ، له ئاره‌قه‌ی زه‌رد مهمان. به‌ده‌ستی موباره‌ک داوێمه سه‌ر برینی کوڕه حه‌یرانێ. شه‌وی زستانان گه‌ره‌ک سه‌رمایه، نه‌وه‌کی ههربینی هه‌رامه له‌گه‌ر ته‌شه‌نێ.!
کوڕ ده‌رێ : حه‌یران هه‌مینه، گه‌رده‌نی گه‌له‌ک زه‌رده، مه‌مکی ههنگینه، ڕوومه‌تی گوره، سینگی سپینه. براینه، براده‌رینه. ! ئه‌من سوندهکم خواردییه به هه‌موو چاک و پیران، ئه‌من پاشی به‌ژنی باریک و زه‌نده‌یی به بازن، قامکهکی به ئه‌نگوستیله، ئه‌من چ دۆست و چ گراوی دیم نینه.
کیژ ده‌رێ : کوڕه حه‌یران، هه‌ردوو چاوه‌که‌م، ئه‌توو ئه‌وساره چ خه‌مان هه‌رمه‌گره، چ به خه‌م و تاری وی حیزه دنیایێ پێک نایێ. کوڕه حه‌یران ئه‌وساره لۆ خاتری که‌یفێ درێ خۆ، سینگ و مه‌مکی خۆم دانایه به دوکان و قه‌یسه‌رییه‌که‌ی عه‌لی پاشایێ. رۆژێ سێ جاران له بۆ خاترێ خۆ وه‌ره ده‌ستان تێ بگیڕه.
کوڕ ده‌رێ : هاوار هاواره، سوار سوار بن، پیاده بێن به‌غاره. ده‌رمانی ده‌ردان مه‌مک گوشینه، شه‌و ڕاموسانه. شه‌وێ له سێبارا نیوه‌شه‌وێ ده‌چمه‌وه جێیێ ژوانێ، بۆن ده‌که‌م قۆرتی گه‌رده‌نێ، ڕاست و چۆپی خه‌ناوکێ.
ئه‌وی به‌رایی مشتهک بوو له خهروارهکی، عاجباتی دیکه که نه گۆتراینه و نه نووسراینه، بێحسێبن. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌گێی ئه‌و براده‌ر و مامۆستایانه بکه‌ین که ده‌رێن ئه‌گه‌ره‌کینێ مندار به زمانی داکی بخینیتن، زۆر چێتره و زیره‌کتر ده‌بیتن، یه‌عنی هه‌ولێری بهههولیری، خۆشناو به خۆشناوه‌تی، ڕواندزی به بارهکایهتی، فه‌یلییه‌کان به فه‌یلی، شوان به شوانی، هه‌وره‌مان به هه‌ورامی، شه‌به‌ک به شه‌به‌کی و دهۆکی به بادینی، ئه‌ویدیکه ئه‌نگۆ برێن، به پان و به به‌رینی.! ئه‌وجه با کاک درشاد حه‌بدوڕه‌حمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کوردستانێ، خهمهکمان لۆ بخواتن و به‌گێی مافی مرۆڤی بکاتن، به‌رکی مندارهکانمان پیاوی وه‌کی برنادشۆ، ئه‌نیشتاین، داڕوین، ئه‌دیسۆن، فڕۆید، بێکاسۆ، مارکس، لێنین، هه‌مه‌نگوای، نیتشه، هیگل، تۆلستۆی، نۆبێل، نه‌جیب مه‌حفووز، ئێحسان عه‌بدولقدووس، عه‌زیز نه‌سین و عه‌قاد ـ یان لێ په‌یدا ده‌بیتن، له‌سۆنگه‌ی خوێندن به له‌هجان، واته زمانی مارێ، نه‌ک به فشه زمانی ستانداردی، که هه‌ر له‌هجه‌ی هه‌بوو، خواردی.
هه‌ر کووه‌کی بیتن، ماده‌م هه‌ر که‌س لۆ خۆیتی و که‌س خه‌تی که‌س ناخینتهوه، ئه‌منیش ڕاست و دۆغری، مافی زمانی ده‌شتی هه‌ولێرێم ده‌وێتن. لۆیێ داوا له په‌رله‌مانی کوردستانێ ده‌که‌م، بڕیاره‌کی ده‌ربکاتن که زمانه‌که‌مان ( نه‌ک دیالێکت ) بکرێته زمانی ستانداردی ئه‌و ناوچه‌یه و چیدیکه له‌هجه‌ی دیکه له‌سه‌ر منداری مه فه‌رز نه‌کرێتن، به‌هیلاک چووین، چونکه ئه‌مه‌ش خه‌باتمان لۆ کوردستانێ کردییه و هه‌زاران قوربانیمان دایه، ئه‌گه‌رنا هاوارمان ده‌به‌ینه به‌ر په‌رله‌مانی عیڕاقێ و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤان. بشمبوورن ئه‌گه‌ر له نووسینێدا غهرهتهکم کردبیتن. ئه‌گه‌ر هه‌بووبیتن، ئه‌وه حه‌مووی له سای سه‌ری ئیستیعماری سلێمانی بووه که نه‌یانهێشت به زمانی خۆمان که هه‌ولێرییه بنووسین و بخینین. زرپ، هه‌ر زوو ده‌ستیان به نووسین و خیندنێ کرد، به سرێمانی، چاوه‌ڕێی ئه‌مه و خه‌رکی دهۆکیان نه‌کرد. هاوکات ده‌بی بزانرێتن که وراتهک ته‌نیا دیموکراتییهتیشی تێدا گه‌نده‌ر کرابێتن، پیاو حه‌قیتی حه‌تتا به ئه‌لفوبێی گه‌ڕه‌کێش بخینیتن!
2008/05/22
mohsinjwamir@hotmail.com