چینه‌ی ڕیفۆرمخوازان له نێو خۆڵه‌پۆته‌ی ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتداراندا،
وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی له ناو گۆمی لێڵی گه‌نده‌ڵیدا خه‌ریکی ڕاوه‌ماسین…..
هه‌ژێن……
له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا بینه‌ری قسه‌وقسه‌ڵۆکی باله‌کانی (ینك) و هه‌وڵی بێسوودی کۆمه‌ڵێك له نووسه‌رانی خه‌یاڵپڵاو و به بێژنگ به‌رگری خۆرهتاوین. به بۆچوونی من، شه‌قبردنی دیواره‌کانی پارت و دروستبوونی ناکۆکی و ململانێی لابه‌لایی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی پارتیی، شتێکی شروستی و به‌شێکن له فیلۆسۆفی پێکهاتنی پارت و ڕه‌گیان له منداڵدانی پارت و ده‌سه‌لاتدایه. هه‌ر که‌س و هێزێکیش بیه‌وێت به‌ر به که‌رتبوون و ململانێکانی نێو پارت بگرێت، پیش هه‌موو شت پێویسته توانای راگرتنی ڕێڕه‌وی مێژوو و ڕه‌وتی ژیانی هه‌بێت. کاتیك که ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌م بێت، ئیتر هه‌ر هه‌وڵێك له‌م بواره‌دا ده‌چێته خانه‌ی خه‌یاڵپڵاوی خۆشباوه‌ڕانه به کۆتایی مێژوو و چه‌قبه‌ستنی له‌و خاڵه‌دا که هه‌وڵده‌ر خوازیارییه‌تی.
لێره‌دا من ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که تا چه‌ند ڕیفۆرمخوازان به راستی ده‌یانه‌وێت خۆیان له رابوردووی گه‌نده‌ڵیان داببڕن، چونکه زۆرێك له که‌سانی ئاگا و هوشیار و خاوه‌ن سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن، که باڵی ڕیفۆرمخواز کارتی جۆکه‌ره و له کاتی پێویستدا له‌و ده‌سته‌دا ده‌بێت، که ده‌سه‌لات خوازیارییه‌تی. به‌لام هه‌وڵده‌ده‌م، وه‌لامێك به راگه‌یاندنی فه‌رمی و نافه‌رمی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌لاتخوازان بده‌مه‌وه، که ده‌یانه‌وێت له‌م نێوه‌دا ده‌سته چڵکنه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌نارکیزم و ئازادیخوازیدا بسڕن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمه‌ڵیك له نووسه‌رانیان که‌وتوونه‌ته گه‌ڕ و ده‌یانه‌وێت هه‌ر به هه‌وه‌س، ڕاستییه که‌توارییه‌کان به‌و جۆره نیشان بده‌ن، که خۆیان خوازیارن.
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید له سویسرا یه‌کێکه له‌و که‌سانه و له وتارێکدا له‌ژێر تیتری ئهنارشیزم ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه به‌نموونه؟؛؛ له «ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان»دا، ده‌یه‌وێت شه‌ڕه ده‌نووکی نێوان باڵه‌کانی (ینك) بکێشێته نێو ژیانی خه‌ڵك و دواجار نه‌یارانی ده‌سه‌لات، به ئاژاوه‌گێری تاوانبار بکات. ناوبراو وه‌ك نووسه‌ره زۆر و زه‌به‌نده نه‌خوێنده‌واره‌کانی ده‌سه‌لات، بێ ئه‌وه‌ی بیر له ڕسته‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ر له کاوێژکردنهوهیان بکاته‌وه، ده‌قاوده‌ق ده‌یه‌وێت تۆمه‌ته‌کان خۆیان داماڵێت و بیانشکێنێتهوه سه‌ر به‌ره‌یه‌ك، که له تۆڕی پارتایه‌تی و فیلته‌ره مێشکسڕهوهکانی ده‌سه‌لات تێپه‌ڕبوون و له ده‌ره‌وه‌ی کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ریکی خۆریکخستنهوهن.
ناوبراو له ده‌ستپێکی وتاره‌که‌یدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی ئه‌لفوبێیه‌ك له‌مه‌ڕ هزری ئه‌نارکیستی نازانێت، ناچار په‌نای بۆ فه‌رهه‌نگی نوێ بردووه. من له شوێنی تردا تیشکم خستۆته سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه و هانده‌ره‌کانی ڕوز بێ وه‌ك دانه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه، له ژێر کارایی هه‌ژموونی تێڕوانینی لێنینیست – ستالینیستانه دا دانراوه و بورهان قانع وه‌ك وه‌رگێڕی کوردی ئه‌و فه‌رهه‌نگه ته‌نیا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له‌سه‌ره که ده‌بوو سه‌رنجی سه‌رچاوه‌ی تری دابا، له‌وانه دانشنامه سیاسی (فرهنگ اێگلاحات و مکتبهای سیاسی)، داریوش آشوری، انتشارات مروارید*.
چونکه فه‌رهه‌نگی نوێ، بڕیاره واتای واژه رامیاری و ئابوری و هونه‌ری و سه‌ربازی و هیتر.. به‌گشتی و واتای واژه ڕامیارییه‌کان بناسێنێت، نه‌ك نووسه‌ر یا وه‌رگێڕی بکه‌وێته هه‌لوێست ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ڕه‌وت و تێروانینێکی هزری، که ناکۆك به خۆی ده‌یبینێت. له‌وه به‌دبه‌ختی تر ئه‌وه‌یه، که نووسه‌رێك بێ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رکی له تێروانینێك یا ئاراسته‌یه‌کی رامیاری و هزری هه‌بێت، هانای بۆ فه‌رهه‌نگێك بردبێت، که خۆی ده‌ستی چه‌ندوم بێت.
من ئه‌گه‌ر له جێی ئه‌م نووسه‌ره بوومایه، ئه‌وا خۆم تووشی ئه‌و هه‌موو ده‌ردیسه‌رییه نه‌ده‌کرد و به‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی کورت، ده‌منووسی ئێمه ئه‌نارکیست- نه‌ك ئهنارشیزم- نین! چونکه کاتێك که باس له که‌سانێك یا ڕه‌وتێکی ڕامیاری ده‌که‌ین، ئیتر ناتوانین بڵیین چه‌مكه گشتییه‌که یا واژه فیلۆسۆفیی و زانستییه‌که وه‌ك خۆی به‌کار به‌رین. ئێمه ناتوانین بڵێین بزاڤی ناسیونالیسمی کورستان، به‌ڵکو ده‌بێت بڵێین بزاڤی ناسیونالیستی یا ناشنالیستی کوردستان یا ناتوانین بڵێین بزاڤی ئیسلام له کوردستان ده‌بێت بلێین بزاڤی ئیسلامی له کوردستان، هه‌رواش کاتێك باس له ڕۆژنامه‌یه‌ك یا که‌سێك یا گروپێك ده‌که‌ین که هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕه‌کانی مارکسیزم یا ئه‌نارکیزم بن، ده‌بێت پێیان بڵیین مارکسیست یا ئه‌نارکیست. من پێشتر له نووسینی تردا تیشکم خستۆته سه‌ر ئه‌م نه‌زانییه، که خه‌ریکه سێبه‌ر به‌سه‌ر ڕۆشنبیرانی کورد دا ده‌کات.
به‌لام ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر به‌دواوه‌یه‌تی، وایلێکردووه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکات، نه‌ك ته‌نیا نه‌زانینی. چونکه وه‌ك وتم گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه بێت، که باڵه‌که‌ی تر ده‌یخه‌نه پاڵ باڵی به‌ناو ڕیفۆرمخواز، پێوسیتی به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگی نوێ نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی بنووسێت ئێمه ئه‌وه نین.
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لات هه‌ر بزاڤێکی نه‌یار به ئه‌نارکیست ناو ده‌بات، بۆ دوو هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ یه‌كه‌م، سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوداوه‌کاندا بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان چ به تاك و چ به کۆ، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی سه‌ره‌تاکانی بهرههڵستییهکهیان بن، ئه‌وا به‌ناچار سه‌ریان له دژه سهروهریییهوه ده‌رده‌چێت. دووه‌م، ڕادیکاڵترین ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ناوی سۆشیالیزمیشهوه بێت، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕێکخستنی هه‌ره‌می و له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه نییه و مل بهشوانهیی هیچ پارت و ڕامیارێك ناده‌ن و پێیانوایه هه‌موو مرۆڤێك هۆشمه‌ندی ئه‌وه‌ی هه‌یه – ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانیش به‌شی چۆنییه‌تی ژیانی خۆیان هۆشمه‌ندییان هه‌یه و پێویستیان به نه‌قیزه‌ی شوانه‌کان نییه-، که کاروباری خۆی وه‌ك پیكهێنهرێکی کۆمه‌ڵگه به‌ڕیوه به‌رێت و پێویستی به هوشیاری و ڕێنوێنی و نوێنه‌رایه‌تی سه‌روو خۆی نییه. هه‌ر ئه‌مه‌شه که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان له خاڵێکدا کۆده‌کاته‌وه، که بێپه‌رده دژایه‌تی ئه‌نارکیزم (ئازادیخوازی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه) بکه‌ن.
"،میدیا وڕاگایهندن ده‌توانێت خاوه‌نشکۆی وه‌همی بۆگه‌ل وبۆنهتهوه و ووڵات به‌رهه‌م بێنێت،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانێت ته‌خت وتاراجی خاوه‌نشکۆی بهزۆرسهپاو تێک‌وپێک بشکێنێت."
منیش پێموایه میدیا‌و راگه‌یاندن یا ده‌توانن شکۆ – نه‌ك خاوه‌نشکۆیی- بۆ سه‌روه‌رانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و نیشتمان به‌رهه‌م بێنن، ئه‌وه‌ی که میدیای ده‌سه‌ڵات خه‌ریکییه‌تی یا ده‌توانن ته‌خت و تاراجی شکۆداری زۆرداره‌کان هه‌ڵته‌کێنن، ئه‌مه‌یان ئیتر ئه‌رکی ئه‌نارکیسته‌کان (ئازادیخوازه‌کان)ه. کاتێك که ده‌سه‌لات دژه‌کانی، ئه‌وانه‌ی که خوازیاری کۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی سهرووخهڵکین، نه‌ك ئه‌وانه‌ی که خوازیاری چهپاولکردنی ده‌سه‌ڵاتن، به ئه‌نارکیست ناوده‌بات، راستده‌کات. راستده‌کات له‌وه‌ی که ئه‌نارکیسته‌کان دژی سه‌روه‌رین له‌ژێر هه‌ر ناو و بیانوویه‌کدا، به‌لام چه‌واشه‌کاری ده‌کات، کاتێك که ده‌یه‌وێت بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیزم و ئازادیخوازی هاوواتا بکات.
"ئهمڕۆگوێمان له‌ده‌سته‌واژه و زاراوه‌ی ئهنارشیزم ده‌بێت بۆجۆرێکی ڕاگه‌یاندن،که‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی ناهه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه به‌میدیا ده‌گوترێت گورزێکیشه له‌ئه‌زموونی میدیای ئازاد‌و هه‌نگاونانی دیموکراسی ده‌درێت."
منیش ده‌ڵێم نابه‌جێیه که واژه‌ی ئه‌نارکیزم (ئازادیخوازی) بۆ میدیایه‌ك که خه‌ریکه له خۆڵه‌پۆته‌ی سه‌روه‌راندا چینه ده‌کات، به‌کار ببرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میدیایه‌کی ئازاد هه‌بێت، ناچار ده‌بێت سه‌ر له ئه‌نارکیزمه‌وه ده‌رکات، ئه‌گینا بۆگه‌ن ده‌کات و ده‌بێته نۆکه‌ری ده‌سه‌لات. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر مه‌به‌ستی میدیایه‌که که باڵی ڕیفۆرم کنهدهرییهتی، ئه‌وا تاوان ده‌کات، تاوانێك که له تاوانه‌که‌ی قڕناکا و پشتئاسان که‌متر نییه. چونکه جه‌لاد و بازرگان هیچکات ناتوانن ده‌م له ئازادی بکوتن، چونکه ئازادی مه‌رگی خۆیان رادهگهێێنێت.
"له‌کاتێکدا ئه‌وجۆره ڕاگه‌یاندنه‌ی بهئهنارشیزم وه‌سفده‌کرێت نه‌باسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کات،نه‌کاری سیخوڕی و هه‌واڵگیری بۆووڵاتانی ناوچه‌یی ودهزگاههواڵگیرییهکان ده‌کات، نهدژی ئه‌زموونی کوردی و ڕاپه‌ڕین دهئاخاڤێ. نه‌باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گات بۆ کۆنه‌په‌رستی .به‌ڵکو قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان .17ساڵه له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و کوردی‌دا له‌قه‌یرانێکی نه‌بڕاوه‌ی بێ کاره‌بایی دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن تائهوئاستهی شه‌وانه کوردستان له گوندێکی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچێت."
کاتێك که ئه‌م ڕستانه ده‌خوێنینه‌وه، ئامانجی نووسه‌رمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌نارکیزم به سیخوری و هه‌واڵگری و دژایه‌تی راپه‌ڕین و کۆنه‌په‌رستی یه‌کسان ده‌کات. من ته‌نیا به نووسه‌ر ده‌ڵێم بڕۆ یاداوه‌رییه‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ك سه‌ری باله ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی (ینك) بخوێنه‌ره‌وه، بزانه له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا که‌سێك هێنده‌ی وی سیخوری و هه‌واڵگری و دژایه‌تی ڕاپه‌ڕین و دۆستایه‌تی کۆنه‌په‌رستی کردووه؟ ئاخر که‌سێك که له شه‌سته‌کاندا به‌رله‌شکری به‌عس بووبێت و له هه‌شتاکاندا داستانی قڕناکا و پشتئاشان و به‌رله‌شکری پاسدارانی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له ده‌می راپه‌ڕیندا سه‌دامی له ئامێزگرتبێت و له‌هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کاندا دۆستی کۆماری ئیسلامی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووبێت، به‌شی که‌سی له‌و ناجۆریانهدا بۆ که‌س هێشتۆته‌وه؟
ئه‌زیزم گرفتی خه‌ڵك ته‌نیا نه‌بوونی کاره‌با نییه، به‌ڵکو بوونی ده‌سه‌لاتێکی سهرووخهڵکییه، که شه‌وانه به‌عس ئاسا ده‌کوتنه سه‌رخه‌ڵك، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دوو سێ ساڵ نییه، که ئاوایه، به‌ڵکو له‌و کاته‌وه وابووه که نه‌وشیروان ئه‌ندازیاریی ده‌کرد! ده‌کرێت به خوێنه‌رانی هێژا بڵێیت له شه‌وڕۆژێکدا چه‌ند چرکه کاره‌بای نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌بڕێت؟ ده‌کرێت پێمان بڵێیت شۆڤێرهکانی نه‌وشیروان چه‌ندجار له ژیانیاندا چوونه‌ته نۆره‌ی نه‌وت و به‌نزین وه‌رگرتنه‌وه، له پاش راپه‌ڕینه‌وه چه‌ندجار ئاو له‌ماڵی نه‌وشیروان موسته‌فا بڕاوه؟ ده‌توانیت پێم بڵێیت ئایا که‌س هه‌یه به‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ر گرده‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فادا به‌بێ دڵه‌راوکێ و ترس تێپه‌ڕێت، به‌و جۆره‌ی که به گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کانی تردا تێده‌په‌ڕن؟
براخاس، که خۆت تا ئه‌و ئاسته له دونیا نائاگای وا نه‌زانی تاکی کورد، تاکی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردووه و به‌و فڕ و فێلانه‌ی تاله‌بانی و نه‌وشیروان ده‌خه‌ڵه‌تێت. له‌شکری تورکییه هاته قوڵایی باشوری کوردستان و نه‌وشیروانه ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی تۆ، پێشکهیهك نه‌بوو به‌میوانی! نهوشیوانهکهی تۆ ده‌نووسێت به‌ره‌ی شه‌ڕمان له هه‌ڵه‌بجه کرده‌وه تاوه کو فشاری هێرشه‌کانی به‌عس له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی که‌مبێته‌وه. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ که به سه‌رکردایه‌تی ئاغای تارانی و دیهقانی هه‌ڵه‌بجه گیرا، نه‌وشیروان له بێته‌له‌که‌ی ده‌ستی شه‌وکه‌تی حاجی موشیردا هاواری ده‌کرد، به‌هه‌ر نرخێك بووه ده‌بێت بانکه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن، ئه‌مه یه‌که‌م ئه‌رك و دوائه‌رکی ئێوه‌یه. هه‌رهه‌مان ئێواره به شه‌وکه‌تی حاجی موشیری وت : ڕێگه مه‌ده‌ن خه‌ڵکی شار چۆڵکه‌ن، تاوه‌کو پێمیمهکان وره بهرندهدهن! ئه‌وه‌ی که بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیکه‌ی 5000 دانیشتووی سڤیلی ئه‌و شاره و بریداربوونی ده‌یان هه‌زاری تر و وێرانکردنی شاره‌که، که تا ئه‌م ساته که من ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم، وێرانه‌یه‌که بۆ خۆی! ده‌زانی نه‌وشیروان و هاوڕێکانی به‌و پاره‌یه‌ی که به‌نیوی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌وه له ئه‌وروپا کۆیان ده‌کرده‌وه، چه‌نده گه‌شتوگوزاری کوردووه؟
ئه‌زیزم، ڕیفۆرمی چی؟ ئه‌گه‌ر مه‌رگ بوارمان بدات، ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه دێته پێشه‌وه که نه‌وشیروان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی وه‌ك سه‌دام حوسه‌ین و داروده‌سته‌که‌ی له قه‌فه‌زی تاوانباریدا ده‌بینین و ئه‌وسا ڕیفۆرمهکهیان بۆ تۆ و ئه‌نارکیزمیش بۆ جه‌ماوه‌ر، جه‌ماوه‌رێك که ڕۆژێك دێت، مل به هیچ سه‌روه‌رییه‌ك له سه‌روی خۆیه‌وه نادات!
"ووتاره‌کان له‌سه‌رئه‌وه نووسراوه که جیاوازی یه‌کی گه‌وره‌ی گوزه‌ران و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه، به‌نێوانی ئاسمان و زه‌وی له‌نێوان سه‌رمایه‌داره‌کانی حیزب و حکومه‌ت و بازرگانه کاڵاهێنهره ئێکسپایه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ موچه‌خۆران و خه‌ڵکانی ئاسایی کورستان که‌زیاتر لهسهداههشتای دانیشتوانی کوردستان پێک ده‌هێنن به‌دی ده‌کرێت."
من لێره‌دا ناچمه سه‌ر باری ڕیزمانی نووسینه‌که‌ی ناوبراو، ته‌نیا وه‌لام به ناوه‌ڕۆکی رسته‌کان ده‌ده‌مه‌وه. نه‌شیروان ده‌ڵێت " هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بووه، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ….." **
جێی خۆیه‌تی له نووسه‌ر بپرسین، جه‌لال تاله‌بانی 10 ملیۆن دۆلاری له کوێ بوو، تا به نه‌وشیروان و ده‌زگه‌که‌ی بیبه‌خشێت؟ کارگه‌ری کردووه، لۆتۆی بۆ ده‌رچووه، لهپاشینهی شێخ حیسامه‌دینی بۆی جێماوه، بازرگان بووه، له کوێی هێناوه؟ یا ئه‌وه‌تا هی خه‌ڵکه و دزیویه‌تی یا پاداشتی نۆکهرییهتی بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که! له هه‌ردوو باردا ده‌بوو نه‌وشیروان ڕه‌تی بکردایه‌ته‌وه، چونکه ئه‌و به‌ته‌مایه ڕیفۆرم بکات! ئایا ڕیفۆرم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی له دزی و گه‌نده‌ڵیدا ده‌کرێت؟ تالارێکی میری (بینایه‌کی حکومه‌ت)، ئه‌گه‌ر بریار بێت خه‌ڵك میری بۆ فه‌رمانره‌وایی خۆی هه‌ڵیبژاردبێت، ، ئه‌وا سه‌رانی مافی ئه‌وه‌یان نییه سامان و موڵکی کۆمه‌ڵگه به هه‌وه‌سی خۆیان به‌م و به‌و ببه‌خشنه‌وه، هه‌رکات ئه‌مه‌ش ڕوویدا، ئه‌وا پێویسته له‌به‌رده‌م دادگه‌ی خوازراوی خه‌ڵکیدا به‌خشێنه‌ر و پێبه‌خشراو به تاوانی دزین و تالانی موڵکی گشتی دادگه‌یی بکرین! ئایا نووسه‌ر ئاماده‌یه مل به دادگه‌ی خه‌ڵکی بدات؟ گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان! سه‌ره‌تا پێویسته له‌خۆمان بپرسین ده‌زگه‌ی نۆکان، کێیه و هی کێیه و چۆن بووه‌ته خاوه‌نی موڵکی گشتی؟ وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین، نۆکان ده‌زگه‌یه‌کی پارتی (ینك) و به پاره‌ی دزراوی داهات و به‌شه دارایی هه‌رێم له میری عیراقی‌دا، هه‌رچی بالاخانه و زه‌ویوزار و کارگه و کارخانه و موڵکی گشتییه کڕیویه‌تی، واته (ینك) داهات و موڵکی دزراوی خه‌ڵکی له‌م گیرفانییه‌وه ده‌فرۆشێته‌وه به‌و گیرفانی! له‌سه‌رده‌می به‌عسیشدا گرده‌کان موڵکی شار و گونده‌کان بوون، واته موڵکی گشتی بوون، که‌چی له‌سایه‌ی دزانی خۆییه‌وه، گرده‌کانیش ده‌کرێنه سۆقاتی و له بۆنه و ڕێوڕه‌سمه‌کاندا دهبهخشێرێنهوه! باشه ئه‌گه‌ر کۆمپانیای نۆکان، کۆمپانیاییه‌کی تایبه‌ته، تاڵه‌بانی چۆن ده‌توانێت گرده‌کانی به نه‌وشیروان و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ببه‌خشێت؟ سه‌د ڕه‌حمه‌ت له پێشینان، که وتویانه "دز بدوێنه خۆی شه‌رحی خۆی ده‌کات". نهوشیروانێك، که ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزییه به‌نێوی کۆمه‌ك و سۆقاتی له مامی خۆی وهرهگڕێت، ئیتر نازانم به چ ڕوویه‌که‌وه لایه‌نگرانی باس له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و راوڕووت ده‌که‌ن؟
"ئیتر بۆده‌بێت به‌م خه‌مخواردنه به‌م به‌ئاگاهێنانه‌وه لهسهرئاراستهی ڕه‌خنه‌ی بنیاتنهرودڵسۆزانه ڕه‌نگمان زه‌ردبێت وچاومان سوربێت و ناوی ئه‌وجۆره لهٌٌٌٌٌڕاگهیاندن بنێین ئهنارشیزم؛؛"
ده‌کرێت نووسه‌ر پێمان بڵێت، ئه‌م خاڵبهندییانه (؛؛) له کۆتایی دهستهواژهکهیدا چ واتایه‌ك دگهیێنن؟
من وه‌ك ئه‌نارکیستێك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ ئازادیخوازان شه‌رمه نه‌وشیروان و ده‌زگه دز و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ئه‌و ناوه‌ی لێبنرێت، به‌تووندی دژی ئه‌و هه‌وڵه ده‌وه‌ستم و به سوکایه‌تی به ئه‌نارکیزمی ده‌زانم که دز و گه‌نده‌ڵان و ده‌سه‌لاتخوازان بخرێنه ژێڕ ساباتی تێروانینی «ئه‌نارکیزم»ه‌وه. کاکی نووسه‌ر به‌راستی تۆ نائاگا و نه‌خوێنده‌واری. ئه‌گینا هانات بۆ فه‌رهه‌نگی نوێ و پێناسه‌ت بۆ ئه‌نارکیزم له نووسه‌رێکی لێنینیست- ستالینیست قه‌رز نه‌ده‌کرد. ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاگا بوویتایه، چاوت به بزاڤی دژی کاپیتالیستی ده‌هه‌ی نه‌وه‌د و ئه‌مڕۆدا ده‌خشاند و بۆت ده‌رده‌که‌وت ئه‌نارکیزم چییه و ئامانجه‌کانی چین و له کوێی بزاڤی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا وه‌ستاوه!
"بهڕێزگرتنمان لهکارهباشهکان ئه‌مڕۆ ده‌توانین به‌هه‌ندێ نووسینی بێ ماناوتهوهین و شه‌ڕه‌قسه‌ی ناوسایته ئه‌لکترۆنییه‌کان بێژین گێژاو و ئهنارشیزم به‌ڵام ناهه‌قییه‌کی گه‌وره له سه‌رپێخستنی میدیاودهسکهووتهکانی ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ین که ڕاگهیاندنیێک کاروپلانی بۆووشیارکردنهوهی جهماوهرودهسهڵات بێت وهدووربێت لهزڕاندنی حورمه‌تی ئینسانه‌کان،دوربێت له‌بوختان وقسهڵکۆک ئێمه‌پێی بڵێین ئهنارشیزم"
ته‌نیا وه‌ڵامێك به‌م ده‌سته‌واژانه، ئه‌وه‌یه که له نووسه‌ر بپرسین، جیاوازی بۆچوونه‌کانی تۆی ڕیفۆرخواز و ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ له چی و له کوێدایه، له کاتێکدا که هه‌ردووکتان ئازادیخوازی و ئه‌نارکیزم به به ئاژاوه‌چییه‌تی ناوده‌به‌ن؟
"به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌و ئاوێنه‌و هاووڵاتی وهاوشێوه‌کانیان بهدوورلهئایدۆلۆژیایی تووندڕه‌ووی یان خولقاندنی که‌شی کۆنه‌په‌رستی مافی خۆیانه لهووتاروڕاپۆرت و رێپۆرتاژهکانیان ڕه‌خنه‌ی بنیاتنهروبهئاگاهێنانهوه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات وتاک بۆکۆمه‌ڵگه کوردی به‌رهه‌م بێنن.؛"
پێش هه‌موو شت پێمخۆشه له نووسه‌ر بپرسم، له کام فێرگه و له‌کامه زمانه‌وه فێربووه، که ئه‌م دوو خاڵبه‌ندییه (.؛) به‌دوای یه‌کدا بنووسێت؟ ئه‌وسا لێی ده‌پرسم ئایدیۆلۆژیای تووندڕه‌وی کامه‌یه؟ بێگۆمان مه‌به‌ستتان له ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنهران و ڕادیکالیسته. به‌مشیوه ده‌رده‌کوێت، هه‌روا که له فه‌رهه‌نگی ستالینیستهکاندا بۆ واتای ئه‌نارکیزم گهرابیت، ئایدیۆلۆژیای تووندڕه‌ویش که مه‌به‌ستت له ڕه‌خنه‌ی رادیکالیسته، له‌وێدا په‌یدا کردبێت. ئای له ناهوشیاری که مرۆڤ چه‌نده به‌دبه‌خت ده‌کات و له‌وه نائاگای ده‌کات، که هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك نه‌توانێت ڕووخێنه‌ر بێت، ئه‌وا ناشتوانێت چیکهر بێت! هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له ڕه‌گه‌کانی ده‌سه‌لات نه‌دات، ناتوانێت ده‌ربڕی ئاوات و
داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر بێت. به‌ڵام چی بکه‌ی، باسکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی و دوور له سه‌روه‌ری بۆ دهسهڵاتخوازێك وه‌ك ژماردنی کا وایه!
"ئه‌وه‌نده به‌ئه‌ندازه‌ی گیانی ململانێ وبزماردان له‌تابووتی یه‌کتری نێوان میدیای حیزب و میدیای ئازادولیبرال ده‌بینرێت،ئهوهندهگوێمان له‌کاری هاوبه‌ش و گیانی هاوکاری ههردوونێوان نیه؟؟."
ئاخر ئه‌زیزم، ئه‌وه تۆ له فه‌رهه‌نگی (ینك)دا که هه‌رده‌م هاوکار و هاوبه‌شی دوژمان و داگیرکه‌ران بووه، ئه‌وه فێربووی، بۆیه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌ی میدیای ئازاد – من مهبستم میدیاکه‌ی کۆمپانیای وشه نییه- و میدیای پارت هاوکاری و هاوبه‌شی یه‌کتر بکه‌ن. میدیایه‌ك ئه‌گه‌ر ئازاده، ئیتر چۆن ده‌توانێت هاوکاری ده‌زگه‌یه‌ك –پارت- بکات که خۆی بۆ ده‌سته‌مۆکردنی ئازادی و تاکی ئازاد چیکراوه و فیلۆسۆفی له‌دایکبوونی دژایه‌تی ئازادییه؟
"هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌رکی ههمووشێوهکانی میدیا بێت که زیاترکاربکرێت بۆکاری هاوبه‌ش لهزهروورهتهکانی کۆمه‌ڵگاو پێداوویستییهکانی هاوڵاتیان بۆدابینکردنی ژیانێکی باشتر."
کامه پێداویستی کۆمه‌ڵگه و کامه پێداویستی هاووڵاتیانت بۆ دونیایه‌کی باشتر مه‌به‌سته؟ جارێ ده‌کڕێت بزانین جیاوازی زه‌رووره‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگا و پێداویستییه‌کانی هاوڵاتیان چییه؟ ئه‌وسا پێمان بڵێ تۆ چۆن ده‌توانیت قسه له‌سه‌ر ژیانێکی باشتر بکه‌یت، له کاتێکدا سه‌رکرده‌که‌ت، له به‌شکردنی دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدا به‌پێی قورسایی خۆی 10 ملیۆن دۆلار و بالاخانهیهکی میریی و گردێكی به‌رده‌که‌وێت؟ هێشتاکه داوای به‌شی فره‌تر له دزی و تاڵانی داهاتی تاك و سامانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات! له کام گۆشه‌ی دونیادا ڕوویداوه، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی گرده‌کانی ولات به‌سه‌ر خۆیاندا دابهشێنن؟
من ده‌زانم دژایه‌تی تۆ بۆ ئه‌نارکیزم له کوێوه‌یه و چی تۆ و ده‌سه‌ڵات له سه‌ر خوانێك کۆ ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌تایی و کۆتایی ئه‌نارکیسته‌کانه؛ ڕوخاندن و کۆتاییهێنان به‌سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا و گێڕانه‌وه‌ی سامان و دارایی و داهاتی کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌ندامه‌کانی و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمونه و کۆلێکتیڤ و ئه‌نجومه‌ن و هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کان و یه‌کگرتنی ئازادانه‌یان له فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنه ئازادانهکاندا له‌سه‌ر ئاستی شار و هه‌رێم و ولات و کیشوه‌ر و جیهاندا، ئه‌وه‌ی که ئیتر شوێنێك بۆ ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌لات و فه‌رماندان له‌سه‌ره‌وه نامێنێت؛ ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروانه‌که‌ی تۆش هێنده‌ی هاووڵاتییه‌ك ئاو و کاره‌با و خانوو و گرد و ترومبێل و خواردن و ئازادی بڕیاردانی به‌رده‌که‌وێت.
26ی ئایاری 2008
په‌راوێز:
* فرهنگ سیاسی، آشوری، داریوش. چاپ پنجم، تهران: انتشارات مروارید، ۱۳۵۱، ێ ۳۰-۳۲.
http://fa.wikipedia.org/wiki/آنارشیسم
** نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌بێ حكومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین بكات، ئه‌گینا «بانێك و دو هه‌وا» قبوڵ ناكرێ
http://www.rozhnama.com/Detail.aspx?SubjectID=1412&LinkID=16