Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
)8( سمۆره‌ و منداڵ  عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

)8( سمۆره‌ و منداڵ عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

سمۆره‌ ته‌ماشای كرد

منداڵان له‌و نــاوه‌دا

خه‌ریكی یارین له‌ ناو

پــــاركێكی ڕازاوه‌دا

@@@

هێنده‌ی زانی پێكه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ بۆ خواردن

سفره‌یه‌كیان ڕاخست و

به‌ده‌وریدا دانیشـــتن

@@@

خواردنه‌كانیان دانا

ســــفره‌كه‌ ڕازایه‌وه‌

له‌دوای خواردن پێكه‌وه‌

ســفره‌یان پێچایه‌وه‌

@@@

چی پاشماوه‌ی خواردن بوو

زۆر چالاك و گورج و گۆڵ

هه‌مــــوویان كۆكرده‌وه‌

كردیانه‌ ناو سه‌تڵی خۆڵ

@@ @

ســـــمۆره‌ وتی خۆزگه‌

گشت منداڵێك وابووایه‌

بۆ پاكی و جوانی ژینگه‌

هــــه‌وڵی زۆری بدایه‌

@@@

29/5/2010

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.