Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
ئۆپۆزسیۆنی كوردی

ئۆپۆزسیۆنی كوردی

Closed
by November 13, 2013 گشتی

 

 

 

ئۆپۆزسیۆنی كوردی 

له‌ئۆپۆزسیۆنی حوكمرانیه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ودامێنی پاریزگار

 

ئۆپۆزسیۆنی كوردی به‌وئه‌ندازه‌ی زاده‌ی سیسته‌می حیزبیه‌ له‌هه‌ڕێمدا، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ زاده‌ی سیسته‌می حوكمڕانی نیه‌.ئه‌گه‌رچی حوكمرانی كوردی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی خۆیدا دووچاری ته‌نگژه‌گه‌لێكی هه‌مه‌چه‌شن هاتووه‌، به‌ڵام سیسته‌می دووحیزبی له‌هه‌رێمدا له‌بری به‌رهه‌مهێنانی ئۆپۆزسیۆن، زیاتر گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ بوونی له‌حوكمڕانیدا به‌رهه‌مهێناوه‌. یه‌كێتی وپارتی به‌درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی له‌هه‌رێمدا، هیچ كات به‌ئه‌قڵیه‌تی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات یان زۆرینه‌و كه‌مینه‌، ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵا یه‌ك نه‌كردووه‌، به‌ڵكوهه‌میشه‌ئه‌قڵیه‌تی خاوه‌نداریه‌تی ده‌سه‌ڵات و قۆرغكردنی له‌لایه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه‌ زاڵبووه‌ به‌سه‌ریاندا، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ ئاسایی بێت، دوای نائومێدبوون له‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری له‌سه‌رنه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم و كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی تری ده‌سه‌ڵاتداری،كه‌ حكومه‌تی عێراقه‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، نه‌ك یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێته‌ ئاراوه‌. ئه‌و ڕیكه‌وتننامه‌یه‌ توانی ململانێ‌ چه‌كداریه‌كانی هه‌رێم كۆتایی پێبهێنی و دۆخێكی له‌بار بۆ گه‌شه‌پێدانی لایه‌نه‌جیاجیاكانی هه‌رێم بسازێنێ‌، به‌ڵام هیچ كات نه‌یتوانی مۆدیلێكی نوێی حوكمرانی كه‌جیاوازبێت له‌مۆدیلی پێشتر بخاته‌ڕوو، له‌وپێودانگه‌وه‌ به‌رده‌وام كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له‌هه‌رێمدا سیخناخ بووه‌ به‌ئه‌لته‌رناتیڤ بوونی به‌رامبه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدا، له‌بری هێنانه‌ئارای داڕشته‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ كه‌هاوشانی به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی دامه‌زراوه‌كان و ده‌رخه‌ری سیمای چه‌سپینی ڕه‌كیزه‌كانی دیموكراسی بێت له‌جومگه‌جیاجیاكانی حوكمڕانیدا.   

 ڕه‌نگه‌ ئاسایی بێت ئۆپۆزسیۆن-یش له‌ئۆپۆزسیۆنی حوكمڕانیه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ودامێنی پارێزگار هه‌نگاو بنێ، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆنی-یش به‌شێكی بارگاوی سیسته‌می حیزبی حوكمڕانیه‌ له‌ هه‌ڕێمدا، نه‌ك به‌وجۆره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی هه‌وادارانیانه‌، كه‌ ئه‌ركی پێشینه‌ییان گۆڕینی شێوازی سیسته‌می حوكمڕانی بێت. 

له‌گه‌ڵا ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه‌زاده‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی بوو، بووه‌ ماخۆی (40) كورسی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕوانی (38) كورسی براوه‌ی پارتیه‌، تاكو بانگهێشتی به‌شداری حكومه‌تی بكات!. 

بۆ ده‌بێت (40) كورسی دۆڕاو بێت و (38)كورسی براوه‌؟! ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌، ئۆپۆزسیۆنی كوردی ، ئۆپۆزسیۆنی حوكمڕانی نیه‌، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنێكی بێ‌ جیهانبیینی یه‌ له‌دونیای حوكمڕانیدا.

ئه‌گه‌رچی سێكوچكه‌ی ڕایه‌ڵی ئۆپۆزسیۆنی كوردی لاوازه‌ و، نوماینده‌ی سێ‌ قوتابخانه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن، ته‌نها خاڵی هاوبه‌شیان فشارهێنانه‌ بۆسه‌رده‌سه‌ڵات له‌بواری كه‌مایه‌سی پڕۆژه‌ حزمه‌تگوزاریه‌كاندا، ئه‌گه‌ر واقیعی هه‌رێمایه‌تی به‌وجۆره‌نه‌بووایه‌ و، حوكمڕانی له‌هه‌رێمدا له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی حوكمڕانی ڕۆیشتبایه‌، هه‌مدیس پاكێجه‌كانییان له‌ دونیابینی سیاسی خاڵی ده‌بوو.

به‌ڵام ڕه‌نگه‌ قه‌ده‌ری حوكمڕانی كوردی وابێت، سه‌ره‌تا له‌ناوه‌ زله‌كان ده‌ستپێده‌كات و، دواتر له‌ناوه‌ڕك خاڵی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و به‌شه‌ش كه‌مایه‌ی شانازی ڕۆشنبیرو ئازادی خوازان بووه‌، له‌سایه‌ی ململانێی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌سه‌ر پارێزگار، ئه‌ویش بخه‌نه‌ ده‌ستی ئه‌مینه‌وه‌!!.  

 

Previous
Next