ژماره‌كان چی ده‌ڵێن … نازم حیكمەت
ژماره باڵۆسهى ساوايانه
ژماره تابووتى شارانه
ئه‌و شارانه‌ى كه كوژران
يان ده‌كوژرێن
ژماره وێژه‌رى شتگەلێكه كه لێمان نزيكده‌بنه‌وه
ژماره وێژه‌رى شتگه‌لێكه كه لێمان دوورده‌كه‌ونه‌وه
ئه‌وه چييه لێمان نزيكدهبێتهوه و
ئه‌وه‌ى لێمان دوورده‌كه‌وێته‌وه چييه ؟
جه‌نگى جيهانى : يه‌كه‌م
جه‌نگى جيهانى : دووه‌م
له ١٤وه تا ١٨و له ٣٩وه تا ٤٥ ده ساڵ ٥٤ مليۆن كوژرا و
٤٩ مليۆن په‌ككه‌وته
وڵاتى كوژراوان و په‌ككه‌وتان
وڵاتێكى ١٠٣ مليۆن كه‌سى
به هەتيو و دێوانە و به‌رده سوتاوهكانيشيهوه
يه‌كێ له‌ده‌ستچووان له ماڵه‌كه‌ى ئێمه بوو
ڕۆيی و چيدی نه‌گه‌ڕايه‌وه
له بيرمنييه، كه نۆزده ساڵه بوو يان چل ساڵان
به دوو چاوى كوێره‌وه گه‌ڕاوه
له بيرمنييه، كه چاوشين بوو يان چاوڕه‌ش
به لاقى له ئه‌ژنۆوه بڕاوى چه‌په‌وه گه‌ڕاوه
گهڕواوه و نه‌يتوانى ده‌رگه‌ى خانووه‌كه‌ى بدۆزيته‌وه
له ١٤وه تا ١٨و له ٣٩وه تا ٤٥ ده ساڵ ٥٤ مليۆن كوژرا و
٤٩ مليۆن په‌ككه‌وته
له‌سه‌ر زه‌وى به ھەژمارى سه‌ر ، ئێسته ٢،٥ مليارد كه‌سين
له سه‌دا هه‌شتامان برسين
دندانهكانمان دادەڕزێن
پووكمان پڕ له زامه و
پێستى مردووى له‌شمان شه‌ق شه‌ق
به‌تايبه‌ت ماناڵانمان
به سه‌رى زلى له‌رزۆكه‌وه
به چاوى گه‌وره و خه‌ماوى له ڕوومه‌تى پر چرچ و لۆچيانا
زگيان به‌سه‌ر لاقه له‌ڕ و لاوازهكانيانا، وه‌كو ته‌پل
له‌سه‌ر زه‌وى به ھەژمارى سه‌ر ، ئێسته ٢،٥ مليارد كه‌سين
له سه‌دا هه‌شتامان برسين
لە ساڵى ١٩٦٢وه
له ساڵى ٦٢دا گه‌ر دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى بخه‌ينه سه‌ر خوان
بيانكه‌ينه ساڵاد و شه‌راب و گۆشت و نان
٤٠مليۆن مرۆڤ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و تێرده‌بن
پاشماوه‌ى نان و گۆشت بۆ ٤٠ مليۆن پشيلهش بهسدهبێ
پشيڵان ساڵاد ناخۆن و شه‌راب ناخۆنه‌وه
من ميوانیى پشيلهم كردووه
موشه‌كه باليستيكهكانم له تێلهفزيۆندا ديتوون
دوو موشه‌كى باليستيك ١٥٠ پەرتووكخانه به‌رله‌وه‌ى دامه‌زرێن
ده‌سوتێنن و ده‌كه‌نه خۆڵەمێش
له‌وانه‌يه په‌رتووكى منيش له‌نێوانياندا بێ
له ساڵى ٦٢دا فڕۆكەى بۆمبوهشێنت ديتووه؟
دوا مۆدێليان
دوو فڕۆكەى بۆمبوهشێن چوار نه‌خۆشخانه لەتەك بۆمبهكانيان
له‌خۆ بارده‌كه‌ن
چوار نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره و ڕوناك، كه هێشتا سازنهكراون و
به چەرپا و ده‌زگه‌ى وێنه‌گریی و هيواكانيانهوه
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕكێى پڕچهكبوون به ئه‌تۆمی و نائەتۆمييهوه ساڵانه ١٢٠ مليارد دۆڵار
له ١٠ ساڵا ٢٠ هه‌زار مليارد ليره
نازانم له ھەژمارى ئه‌ستێرانه‌وه نزيكه يان نا ؟
١٢٠هه‌زار مليارد
يا ١٥٠ مليۆن خانووى چێنەكراو
خانووگهلێك كه ده‌بوو چێبكرێن به‌ڵام نەكران
تارمايى ١٥٠ مليۆن خانوو
پێنج ژوور به ئاو و كاره‌با و گەرماوهوه
ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ى ١٥٠ مليۆن خانوو
شوشهكانيان كاتێ كه خۆر ھەڵدێ و
سێبهريان له خۆرئاوابوونا و
بالكۆنهكانيان له ژێر تريفه‌ى مانگه‌شه‌وا
ورچ لانه‌ى هه‌يه و
شهيتانۆڵكه قاوخێك
به‌ڵام بارى ئێمه ئه‌مه‌يه
پياوێك ده‌ناسم
به دوو ده‌ست و لاقەوە
به سمێڵى ڕه‌شى قهيتانييهوه
ئه‌و ساڵ بۆته سى ساڵ
دوو كوڕه‌كه‌ى ئەو يه‌كێ حه‌وت ساڵان و ئه‌و ديكه شه‌ش مانگان
له‌ته‌ك خه‌سوو و خه‌زوورى و
وێنهيهك كه له سهربازييا گيراوه، يان هى ئەو خۆيه‌تى
يان هى باوكى مردووى
يان هى خه‌زوورى
لهگانێك و
ته‌نيا يه‌ك ژوور
سه‌د و په‌نجا مليۆن خانوو و
هه‌ر يه‌ك له‌م خانووانه
به ژوور و ده‌رگه و ئاو و مێزى نانخواردنيانهوه
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕكێى پڕچهكبوون به ئه‌تۆمی و نائەتۆمييهوه ساڵانه ١٢٠ مليارد دۆڵار
له ١٠ ساڵدا ١٢٠ هه‌زار مليارد ليره
يان ١٥٠ مليۆن خانووى چێنەكراو
خانووگهلێك كه ده‌بوو چێبكرێن، به‌ڵام نەكران
خانووى ئه‌و پياوهش كه ده‌يناسم له‌نێوانياندا
له بالكۆنهكهيدا ڕوناكى مانگ
له ساڵى ٦٢دا پێشبڕكێى پڕچهكبوون به ئه‌تۆمی و نائەتۆمييهوه
ساڵانه ١٢٠ مليارد دۆڵار
يان به ھەژمارى سه‌ر، يه‌ك مليارد كه‌سى ناونووس، كوژراو
لایەنيكهم نيوه‌ى وشكانييهكان ئاماده‌ى مه‌رگ
نيوه‌ى گشت دره‌خت و ماسی و گشت بارانه‌كان
لایەنيكهم نيوه‌ى كۆرپه‌له‌كان ئاماده‌ى مه‌رگ
ئايا ده‌كرێ سه‌راپا له چه‌ك داماڵڕێين
له ساڵى ٦٣دا يان ٦٥دا ئايا ده‌كرێ
خۆزگه به ئه‌تۆم و بێئهتمهوه لهچهكداماڵرێين له گشت هه‌رێمه‌كان
هه‌روه‌ك مرۆڤ له خۆشییەكانى ڕووى زه‌وى به‌هره به‌رين و
ئه‌و خۆشیانه چوار به‌رابه‌ر كه‌ين
به‌و جۆره، له ماوه‌ى سێ مانگدا برسيهتيمان ڕيشهكێشدهكرد
ئيدی دندانهكانمان دانهدەڕزان
پوكهكانمان نه‌ده‌بوونه برين
به‌تايبه‌ت مناڵه‌كانمان
خه‌م له چاوانيان دهڕهوييهوه
لاقه لارووێرهكانيان ڕاستدهبوونهوه و
زگه باكردووهكانيان داده‌مركانه‌وه
ژماره‌كان چێ ده‌ڵێن؟
ده‌بێت چێ بڵێن ؟
ئه‌وه چييه كه لێمان نزيكدهبێتهوه ؟
ئه‌وه چييه كه لێمان دوورده‌كه‌وێته‌وه ؟
١٧ى جونى ١٩٦٢
و. لە فارسییەوە: ھەژێن