
پارله‌مان، ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزم
پارله‌مان، ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزم
له‌نێوان( ئه‌ی ڕه‌قیب) و (كه‌ركوك)دا
خولی چواره‌می پارله‌مانی كوردستان به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تایه‌ك كه مرۆڤ توشی شۆك ده‌بێت كه ئه‌م جۆره له مه‌خلوق ناتوانن به‌راستی نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پارله‌مان كه زیاتر له ته‌مسلێكی بێتام ده‌چوو ئه‌ندامی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به دیدی خۆیان به‌رگری له دید و تێڕواینی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌ریه‌ككه‌وتنی ناسیۆنالیزمێكی بێ پرۆژه و مه‌عریفه، ناسیۆنالیزمێك كه ته‌نها ده‌توانێت قسه بكات به‌رامبه‌ر ئیسلامیستێك كه ئیسلامیستێكی توندڕه‌وه و نه له دینه‌وه نزیكه به‌مانا ڕۆحییه‌كه‌ی و نه له دینه‌وه نزیكه به‌مانا كه‌لتورییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ململانێیه‌كی سیاسی و دینی ده‌بێت له پارله‌ماندا كه چوار ساڵی ئاینده به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پارله‌مان بكاته سه‌كۆیه‌ك بۆ گفتوگۆی عه‌قڵانی له‌مه‌ڕ حوكمڕانی ده‌یكاته شانۆیه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی كاره‌كته‌ری ناسیۆنالیستی بێتام و ئیسلامیستی نا سیاسی و توندڕه‌و.
به‌ته‌سه‌وری من ئه‌م ده‌ركه‌وته به‌یه‌كداكه‌وتنه‌ی پارله‌مان هه‌ڵگری دوو دیده كه ده‌كرێت به وردی قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین:
یه‌كه‌م: دیدی ناسیۆنالیستی. ئه‌م دیده له بیست ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی و عه‌قڵانی نه‌بووه. ئه‌م دیده كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌عبیری لێ ده‌كات ته‌نها و ته‌نها خۆهه‌ڵواسینه به چه‌مكه‌كانه‌وه و به‌رده‌وام نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌ركوك و سروده‌كانی وه‌ك جۆرێك له گوتاری مانه‌وه به‌كار هێناوه. به‌كارهێنانی زاراوه‌ی ناسیۆنالیستی و ختوكه‌دانی هه‌ستی كورده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م جۆره له هێزه‌وه كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تی ناسیۆنالیستی كوردی ده‌كه‌ن له پارله‌ماندا نوێنه‌رایه‌تییه‌كی بێ پرۆژه و به‌تاڵ و حه‌تاڵه. ئه‌م دیده ناسیۆنالیسته بێ مه‌عریفه‌یه كه له بیست ساڵی ڕابردوودا نه‌ته‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌یه شه‌خسیی و حزبییه‌كانی به‌كار هێناوه له‌وه كه‌وتووه كه هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی بێت به فۆرمێكی زانستی و عه‌قڵانی. ئه‌م جۆره له ناسیۆنالیسته ئیشی ته‌نها به‌رگرییه‌كی بێتامه له چه‌مك و سرود و ئینشا نیشتیمانیه‌كان، به‌لام له‌و دیوه‌وه سه‌رجه‌م هێڵه سوره‌كانی نیشتیمان ده‌به‌زێنێت. لای ئه‌م نوخبه ناسیۆنالیسته بێ پرۆژه و به‌تاڵه هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك دروسته بۆ مانه‌وه‌ی نوخبه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه ئه‌گه‌ر به‌زاندنی سنوره‌كانی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیستیش بێت.
دووه‌م: دیدی ئیسلامیسته‌كان: ئه‌م دیده له بیست ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی جیاواز له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت. سه‌ره‌تا له سوتاندنی كتێبه‌كانی عه‌لائه‌دین سوجادییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته خۆچه‌كداركردن له هه‌ورامان. ئه‌م دیده ترسی گه‌وره‌ی له وشه هه‌یه. ترسی ئه‌م سه‌ره‌تا له وشه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواتر جوڵه و كرده‌وه‌كانمان. ئه‌م دیده محافزكاره مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ده‌بینێت له ساحه‌ی سه‌یاسی كوردیدا و خۆی بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات ئاماده كردووه. هه‌ڵگری ئه‌م دیده ئه‌گه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك ناسیۆنالیسته‌كان جێ‌مان ناهێڵن جی ده‌كه‌ین بیكه‌ین، به‌ڵكو چاودێری جوڵه و وشه و ماچ و جێژوانه‌كانیش ده‌كه‌ن. ئێستا هه‌ڵگری ئه‌م دیده له پارله‌مانه و به‌رگری له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات. هه‌ڵگری ئه‌م تێڕوانینه له دین كه ئێستا له پارله‌مانه ناتوانێت سیاسییه‌كی باش بێت ده‌یه‌وێت به دیدی خۆی موسوڵمانێكی باش بێت. ناتوانێت پارله‌مانتارێكی باش بێت ده‌یه‌وێت مه‌لایه‌كی باش بێت. ئه‌م دیده‌ی كه ڕه‌خنه‌ی له سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌یه و له چه‌ند كورسییه‌ك تێپه‌ڕ ناكات و ته‌عبیر له كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانی كوردی ناكات دیدێكی خۆسه‌پێنه، ئه‌م تێڕوانینه بێ كه‌لتوره كه له فه‌زایا كار ده‌كات ختوكه‌ی هه‌ستی دینی ده‌دات، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م سورده قازی محه‌مه‌دی موسوڵمان له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستا. بێ ئاگا له‌وه‌ی ئێستاش زۆرینه‌ی خه‌ڵك له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان به سرودی خۆیانی ده‌زانن.
ترسی من له‌م دیده ئیسلامیستیه ئه‌وه‌یه سبه‌ی سیاسه‌ت مۆنۆپۆڵ بكات و ژیانیش، مزگه‌وت داگیر بكات و باخچه‌ش، پۆلیسی ئه‌خلاق دامه‌زرێنێت و سرودیش سه‌ربڕێت.
بۆیه پێویسته هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه نه ئه‌وه ناسیۆنالیسته به‌مانا عه‌قڵی و زانستیه‌كه‌ی، نه ئه‌وه‌ش دینه به‌مانا ڕۆحییه‌كه‌ی. ئه‌وه ناسیۆنالیستێكه كه ئه‌م سروده بۆ گه‌نده‌ڵی به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ش ئیسلامیستێكی توندڕه‌وه له ئێستاوه هێشتا كورسییه‌كانی ناگاته په‌نجه‌ی ده‌ستمان ترسی له وشه‌یه‌ك هه‌یه.
ئه‌م جۆره له ناسیۆنالیستی به‌تاڵ و بێ مه‌عریفه و بێ پرۆژه بۆ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی شتی گه‌وره‌ی لێ ناكرێت و ئه‌م جۆره له ئیسلامیست كه تونده‌ڕه‌وی به‌رهه‌م دینێت و ناتوانێت سیاسییه‌كی باش بێت ده‌یه‌وێت موسوڵمانێكی باش بێت چاوه‌ڕێی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشی لێ ناكرێت. ئه‌م جۆره له نوخبه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری دیدێكی ناسیۆنالیستی عه‌قڵانی بن ده‌بێت واز له خۆهه‌ڵواسین بێنن به پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه و هه‌ڵگری تێڕوانین و گوتاری ناسیۆنالیستی بن، به‌جۆرێك كه دوور بێت له خۆحه‌شاردان له‌پاڵ سروده‌كان و چاردنه‌وه‌ی ناشرینیه‌كان. ئه‌م جۆره‌ش له پیاوی ئاینی كه ناتوانێت سیاسییه‌كی باش بێت ده‌بێت ده‌سبه‌رداری ئه‌وه بێت كه وشه به مه‌ترسی بزانێت، ده‌سبه‌رداری تموحه گه‌وره‌كانی خۆی بێت كه تموحگه‌لێگی ئیشكالئامێزه و ده‌سبه‌رداری ئه‌وه بێت به‌ناوی موسوڵمانی كوردییه‌وه قسه بكات كه ئاماده نییه كۆمه‌كی بكات و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێ بدات. هه‌ردوو دیده‌كه پێویستی به عه‌قڵانیه‌ت هه‌یه. ناسیۆنالیزمی بێ پرۆژه و بێ دیدی عه‌قڵانی، به‌تاڵ و حه‌تاڵه، ئیسلامیستی توندڕه‌و ترسا‌و له شیعر و سرود شایه‌نی نوێنه‌رایتی كردن نیه.
عه‌زیز ڕه‌ئووف