منی منداڵ …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
دایه گیان منی منداڵ
بابه گیان منی منداڵ
مافی خۆمی سه‌ربه‌ست بم
ئاسووده بژیم له ماڵ
* * *
كاری قورسم پێ مه‌كه‌ن
له خوێندنیش دوام مه‌خه‌ن
بۆ مه‌به‌ستێكی خۆتان
منداڵیم لێ تێك مه‌ده‌ن
* * *
چونكه دنیای منداڵی
خۆشترین كاته له ژین
با به ئاره‌زووی خۆمان
ئه‌و خۆشییه بچێژین
* * *
كاتێك پرسیارێك ده‌كه‌م
بۆ ئه‌وه‌یه تێ بگه‌م
به ڕوما هه‌ڵمه‌شاخێن
وه‌ڵامه‌كه‌م پێ بڵێن
* * *
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان
داوای شتم كرد لێتان
تواناتان نه‌بوو بیكه‌ن
قه‌ت به‌ڵێنم پێ مه‌ده‌ن
* * *
18/7/2000
Reply, Reply All or Forward | More