مه‌راقه‌کانی شه‌و 6 …به‌ندی عه‌لی
له‌هه‌ندێ شوێن
ئه‌گه‌ر چیاوازیهک هه‌بێ له‌نێوانی
ده‌ستور له‌گه‌ڵ ده‌سکێ تورا
هه‌ر به‌ته‌نیا چه‌ند حه‌رفێکه
……………
له‌هه‌ندێ شوێن
په‌ڕله‌مان .. مه‌یانی مه‌ڕه
هه‌ندێ ئه‌ندام ، په‌یکه‌رێکی
هه‌میشه ده‌ست به‌حه‌واوه
خۆره‌تاو بێ یان ڕه‌هێڵه‌ی
بارانی بهڕهشهباوه
……………
له‌هه‌ندێ شوێن
هه‌ندێ توتیی کهلهپوتی
وه‌های تیایه ، که‌وا گشتیان
وه‌ک کۆراڵ و به‌ئاوازی یه‌ک گۆرانی
خیانه‌ت له‌خوێنی شه‌هید
ده‌که‌ن به‌ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی
نیشتیمانی
…………..
بۆ هه‌ندێ له‌کاندیده به‌ڕێزه‌کان
گۆزه‌ی سه‌رلێو
به‌باده‌ی به‌ڵێن و واده
سه‌ره‌ی ڕشتنێتی ، قوربان
نیازی هه‌ڵگرتنی تاشه
به‌ردی مه‌زن ، هه‌ر نیشانه‌ی
نه‌هاویشتنێتی ، قوربان
………………
ژیان
هێنده‌ش سه‌خت نیه ، گوڵم
گه‌رچی شه‌وان
له‌سه‌ر دۆشه‌کی دڕکاوی بیرکردنه‌وه‌و
له‌گه‌ڵ کرمه لووسه‌کانی
مه‌راق و گوماندا ده‌خه‌وین
ده‌ست ده‌که‌ینه ملی خه‌م و
خه‌ویش هه‌ر بهشهولهبان و
حوچهکانی بن فه‌له‌کی
نیشتیمانه‌وه ده‌بینین
وه‌لێ هه‌ر سبه‌ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستاین
ده‌ست دهکهینهوهوه به‌هه‌مان نوکته‌بازیی و
له‌جوێن دانیشدا هێشتا ، ده‌م ههراشین
ئه‌گه‌ر هه‌واڵمان ده‌پرسن
ژیان هێنده سه‌خت نیه‌و
جارێ ….. باشین
…………………
ڕۆژه‌کانم له‌یه‌ک ناچن
هه‌ندێکیان بۆن و بهرامی
گوڵ و گه‌ڵاو
خاکی ته‌ڕی پاش باران و
گژوگیای نهوبههاریان لێ دێ
هه‌ندێکی تر ، ڕه‌نگی پاییز
بهروخساریانهوه دیاره‌و
ده‌مکه‌ن به‌دره‌ختێکی ڕووت و قووت
لهئیحساس و .. مهزاجیشم
گه‌رده‌لوولێکی شێت و وێت
هه‌ندێ رۆژیش
چله‌ی زستانی ته‌مه‌نه‌و
زوقم و شه‌خته‌ی بێتاقه‌تی
دام ئه‌پۆشن
ده‌ڵێی گوێسه‌بانه‌ی شۆڕی
کۆڵانه کۆنه‌کانی شارم و
چلوره‌ی خه‌مم گرتووه
ئه‌و رۆژانه وه‌ک چۆله‌که
له‌سوچێکی هیڵانهکهم
به‌ده‌م بارینی پڕوشه‌ی حه‌سره‌ته‌وه
چاو له‌سه‌ر ڕێی ڕێبوارێکی ئه‌گه‌ری به‌خت
به‌دیتنه‌وه‌ی به‌هارێکی تری فرسه‌ت
ههڵدهکوڕمێم
…………………….
خه‌ریکه له‌شکری کرمی
گومان داگیرم ده‌کا
گومان له‌ڕه‌شی شه‌وگارو پریشکی مانگ
گومان له‌قاقای ڕه‌شه‌با
به‌خه‌یاڵی خاوی گه‌ڵای زه‌ردی ئه‌ڤین
له‌وه‌رزی هه‌ڵوه‌رینی عومرا
گومان ، له‌زه‌رده‌ی خۆرئاوای خه‌نینی سۆز
له‌سه‌ر تراویلکه‌ی که‌لی
لێوی حه‌بیبه‌که‌ی نالی
گومان لهمهخزای سڵاوێ
که هیچ گوڵێ ، بێ مه‌رامێکی شاراوه
لهپهروانه گه‌مژه‌کانی دڵی ناکه‌ن
گومانی من له‌تۆی نازدار
که‌هه‌ر ده‌ڵیی
گومانی په‌نجه‌یه لهخار