تۆ.. له دوو تابڵۆی جیاواز‌و یه کسان
کنێر حه‌سه‌ن خانم……..
1
تا ئه وێ
تا ئه‌وێ به خته وه‌رم که تۆ له گه‌ڵمای
تا ئه‌وێ ئه‌رۆم و ماچ بارانی ساته كان ئه‌که‌م
كه ده نگی هه ناسه ت له ڕۆحمه وه بێ
من تا ئه‌وێ وێزگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری ناگۆڕم
که عه‌شقی تۆم هه‌بێ
* * *
تا ئه‌وێ خامبار ئه‌بم.. به توڕه‌ییت
کاتێ به فری خه مه كانت زستانی ڕۆحم دائه گرێ
تا ئه‌وێش خۆشبه ختم.. کاتێ بارانی بزه
ده‌رگا له به‌هاری لێو ت ئه‌کاته‌وه.
* * *
تا ئه‌وێ سوپاسمه‌ندی چركه كانم که وشه‌کانی تۆ هه ڵگرێ
لێ ی زویر ئه‌بم ، که‌به تۆی ناساندم و
ئاشتی ئه‌که‌مه‌وه کاتێ له‌گه‌ڵ جوانی و..به‌رزی تۆ باڵئه‌گرم
* * *
به یه‌که‌وه ئه‌ڕۆین
تا زستانێک.. به‌فر.. دا ئه‌بارێنته باخچه هێمنه که‌مان و
شه‌خته‌یه‌ک له گه‌ڵ خۆی ئه‌مانبا………
15.04.2007
2
تۆ
تۆ.. له پێش هه‌موو جوانیه‌ک
ئاوابوونت.. سه‌وزبوونه.. سه وزبوونی به فرستانێكی زۆر دره نگ
ئه زانی تۆ به ماڵئاوایی ون نابی؟!!
وشه گه لێك له ده روێشێك ..چه ند وشه یه ك له سۆفی نێو ون بوون و
وه هم و تێكه ڵاوی خوادا
چه ند ڕسته یه ك.. له به یارێكی باخۆس و
چه ند ئافراندن و جوانیه ك.. له كێڵگه ی ته لیسمی چاوت
چه ند ڕه شه بایه كی ئارام له لادێیه كی زۆر هێمن
هه موو ئه مانه ت پێیه
بۆیه کاتێ چاوه کانی تۆ ئه بارن من کوێر ئه بم
وشه‌کانت..له SMS ی به هار ێک دێن به ر له هاتن و ده رکه وتن
هه موو وه‌رزه‌کانی تر به ره و سڕینه وه ئه به ن
من فێربووم
له دیدارت.. ئاهورا مه زدا له‌چاوانم بدۆزمه‌وه
من فێربووم
گشت پلانه‌کان له زبڵدانێکدا ون که م
بۆتۆو.. پیاسه‌یه‌ک و..ماچێک
من فێربووم بینینت ڕۆناهی چاوانم ببات
به‌دیده ی ڕۆح به‌ره‌و لای تۆ‌و.. ڕاکردن بێم
خۆم و تۆم بیرچێته‌وه
خه‌نده بمبات بۆزه‌مه‌نێک نامۆ به ڕوباری سه رده م
که پێناسه‌ی ئازاریش
له‌کۆڕی فه‌یله‌سوفه‌کان
ئه‌بیته یه‌که‌م گرفت و سه‌دان پێناسه هه‌ڵئه‌گرێ
تۆ له‌وێ ی
به‌ر له‌هه‌موو هه‌ڵاتنێک
به‌ر له هه‌موو نیگا‌و وشه‌و دیدارێك
به‌ر له هه‌موو جوانیه‌ک
به‌ر له هه‌موو پێناسه‌یه‌ک….تۆ له‌وێ ێ
به‌ته‌نیا ..له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن..له گه ڵ من
له‌گه‌ل هه‌موان.. له‌گه‌ڵ چاوه‌کان.. له‌گه‌ڵ جوانیه‌کان
تۆ له‌وێی…….تۆ له‌وێی….تۆله….
06.2007