Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
ئەیرەقیب وپێشنیازێک …… پارێزەر: خالید مەجید فەرەج

ئەیرەقیب وپێشنیازێک …… پارێزەر: خالید مەجید فەرەج

Closed
by November 23, 2013 گشتی

 

 

 

 

بیرکردنەوە بەهێمنی رەنگە شتی جوانتر دروست بکات.

 قسەکردن لەسەر سرودی نەتەوەیی ئێمەی کورد لەنێوان دوو راو بۆچۆنی تەواو دژ بەیەکدا خۆی ئەبینێتەوە لایەنێک بەدەعوای ئەوەی کە ئەو سرودە هەندێک ووشە وەیان بۆچونی تیایە بەپێی لێکدانەوەی خۆیان بەکفری لەقەڵەم ئەدەن و نیشانەی راست و چەپ بەسەر هەموو سرودەکەدا ئەهێنن و ئەڵێن ئەبێ دەقێکی تر بخرێتەجێی . هەرچی لایەنی دووەمیشە ئەڵێن نابێ وناکرێ ئەوسرودە کە وەکو دەقێکی موقەدەسی لێهاتووە وهەر لەکۆماری کوردستانەوە تاوەکو ئیستا هەزاران ڕۆڵەی کورد گیانی خۆیان بەدەم ووتنەوەیەو بۆ کوردو کوردستان کردۆتە قوربانی بۆیە بەهیچ کۆلۆجێک قبوڵی ناکەن لەبری ئەو سروودە هیچ سرودێکی کە وەیان دەقێکی تر بکرێتە سرودی نەتەوەییمان و لەهیچ کونجێکی دنیاشدا نەبوەو نەکراوە سرودی نەتەوەیی دەستکاری بکرێ.                                                 

ئەوەی بەندە پێشنیازی ئەکا رێگەیەکە لەنێوان ئەو دوورێگەیەدا کە لەلایەک دەقی سرودەکە ئەپارێزی لە وەلانان و لەلایەکی دیکەوەشەوە ئەو ووشانەی کە جێگەی ناکۆکیەو تەفسیری ناسازی لەگەڵ موقەدەس دا بۆئەکرێ بەو شێوەیە ناهێڵێتەوە ، لەگەڵ وەبیرهێنانەوەش بۆ ئەو رایانەی کە ئەڵێن دەستکاری کردنی شیعر بەتەنیا هەقی شاعیر خۆیەتی و لەبەر ئەوەی شاعیرەکە لەدنیادا نەماوە بۆیە ناکرێ دەستکاری بکرێ، ئەڵێم هەر بۆ نموونە هەریەک لەسرودی نیشتیمانی فەرەنسی و روسی لەدوای مردنی شاعیرەکانیان بەدەیان ساڵ لەبەر گۆڕانی ئەوبارو دۆخەی کە شیعرەکانیان بۆ ووتراوە دەستکاری کراون و ئەوهەڵایەشیان لەسەر دروست نەبووە.

 ئەوەی لەلای ئێمە ئەگوزەرێ لەنیوان هەردوو تیمدا هەر دژ وەستانەوەیە بەرانبەر بەیەکتری بەبێ ئەوەی بیر لەرێگە چارەیەکی مەنتیقی بۆ سرودێک بکرێتەوە کە لەزاکیرەی ئێمەی کوردا پەیوەستە بەمان ونەمانمانەوە چۆن بتوانین پارێزگاری لێبکەین و لەهەمان کاتیشدا تەوافوقێکی نیشتیمانی بەرفراوانی لەسەر دروست بکەین؟.

ئەو کارە زۆر گران نیە بەڵام ئەوەی کەمن وەکو خوێنەوارێ وەکو رۆشنبیرێک دواجار وەکو شاعیرێک هەستم پێکردوە زۆر لەوکەسانەی کە جامولکەی خۆیان فرێداوەتە ناو حەوزی ئەوباسەوە شارەزاییان لەوبوارەدا نیە وەیان لەباشترین حاڵەتدا کەمە بۆیە ئەبینی باسەکان لەبازنەیەکدا بەدوای یەکدا ئەخولێنەوە بێ ئەوەی لەخاڵێکی هەتا نیمچە هاوبەشیش دا یەک بگرنەوە. ئەوەی بەندە پیشنیازی ئەکا بۆ ئەو شیعرەی دڵدار وبۆ دەرچون لەوقەیرانە بەم شێوەیەیە :

گۆڕینی هەردوو ووشەی (دینمانەو ئاینمان)کە هەردوکیان یەک ووشەن ویەکەمیان عەرەبی و ئەوی تریان کوردیە وبە بۆچونی بەندە سەرەرای بونی بە خاڵێک بۆناکۆکی وەکو شیعریش لاوازی پێوە ئەبینرێ و رەنگە پاڵەپەستۆی قافیە ئەوەی بەوشێوەیە بەشاعیر دووبارە کردبێتەوە ،بگۆردرێ بە            (سەربەرزی وشانازیمان) کەواتە ئەو نیوە بەیتە لەبری (دینمانە ئاینمان هەر کوردستان) ئاوا بخوێنرێتەوە :(سەربەرزی و شانازیمان هەر کوردستان). هەروەها لە بەیتی (ئەیرەقیب هەرماوە قەومی کورد زوبان … نایشکێنی دانەیی تۆپی زەمان)کە سرودەکەی پی دەست پێئەکا لەنیوەی دووەمی بەیتەکەیا رستەی (نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان) بەرای بەندە ئەویش لەرووی دەربڕینی شیعریی و واتاشەوە زۆر لاوازە و سەررەرای بوونی ئەویش بە خاڵێکی دیکەی جێ ناکۆکی بۆیە پێشنیازیشم بۆ ئەو نیوە بەیتە ئەوەیە کە بکرێ بە (نایشکێنێ زەبرو زەنگ ئیرادەمان). وبەیتەکە بەم جۆرەی لێبێت(ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان ….نایشکێنێ زەبرو زەنگ ئیرادەمان).

ئیستا لەروی کێش (ریتم)و قافیەشەوە لەگەڵ بونیادی گشتی سرودەکەشدا هیچ جیاوازییەکی نیە. لەڕووی دەربڕینیشەوە  لەگەڵ زمانی ئەودەورو عەیامەدا دێتەوە کە دڵدار شیعرەکەی پێنووسیوە  . شتێکی گرنگ ماوە بێڵێم لەم باسەدا ئەویش ئەوەیە کە سرودی نەتەوەیی هەموو میللەتان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی تریش ئەگەر ئێمەش ئەم سرودە تەرجەمە بکەین بۆ نموونە نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان ئەبێ بە(لا تحطمە قذيفة مدفع الزمان) ئایا ئەم رستەیە روی مەجلیسی هەیە؟ ئەگەر دانەریش بێ ئەبێ بە (لایحطمە صانع او مٶسس مدفع الزمان)لەو خراپتر. 

 

 

Previous
Next