Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
قه‌یرانی ڕه‌خنه ‌له‌نێوان تووندڕه‌ووی وعه‌لمانیه‌ت دا ئارام ڕه‌شید به‌نموونه‌

قه‌یرانی ڕه‌خنه ‌له‌نێوان تووندڕه‌ووی وعه‌لمانیه‌ت دا ئارام ڕه‌شید به‌نموونه‌

Closed

 فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید  – سویسرا ……
 
 به‌رده‌وام عه‌قڵیه‌تێکی نه‌گۆڕله‌تووندڕه‌وی له‌کۆمه‌ڵگای جیهانی ئیسلامیدا به‌جوڵه‌وهێزی بزووتنه‌وه‌ و ڕه‌ووته‌ ئیسلامییه‌کان دووباره‌ده‌بێته‌وه‌ له‌شێوه‌ی فتواوبانگه‌شه‌ی خوێناوی له‌به‌رامبه‌رکه‌سانی ڕه‌خنه‌گر؛له‌سه‌رنووسین و چه‌ندجارچاپکردنی کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ  به‌پێی هه‌واڵه‌کانی کۆمپانیای ڕووداو ده‌نگێکی پڕله‌دژایه‌تی وهه‌ڕه‌شه‌ له‌مزگه‌ووتێکی  هه‌ولێر به‌رزبوه‌ته‌وه‌بۆبه‌گژداچوونه‌وه‌ی ئارام ڕه‌شید نوسه‌ری کتێبه‌که.ئه‌وه‌ی هه‌موولاده‌کرێت بیزانێت  مه‌ترسی ئه‌وجۆره‌هه‌وڵانه‌یه‌له‌په‌لاماردانی که‌سانی وه‌ک ئارام ٌٌٌڕه‌شید،چوونکه‌ چۆن  هه‌موو مرۆڤه‌کان ئازادن له‌مماره‌سه‌کردنی ئاین وپه‌یوه‌ندییه‌ئاینیه‌کانیان،ئه‌وهاش که‌سانێک ئازادن له‌ده‌ڕبڕینی ڕای خۆیان له‌ڕاڤه‌کردنی سروشت ومێژوو،ئیدی ئه‌ومێژووه‌ چ مێژووی ئیسلام و هه‌رئاینێک بێت،یان مێژوی هه‌رکه‌سانێکی به‌پیرۆزکراوی ناوکۆمه‌ڵگابێت چ له‌مێژووی دوور یان نزیک .؛.ئه‌مڕۆجیهان وده‌ستکه‌وته‌کانی ته‌کنه‌لۆجیاوبواری ڕاگه‌یاندن هێنده‌ فه‌راهم وتیژڕه‌وه‌ که‌ئاین وده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کان ناتوانن به‌ڕه‌هایی له‌سه‌رده‌نگی ڕه‌خنه‌وتێزه‌ جیاوازه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئاین وده‌سه‌ڵات به‌وتووندڕه‌ویه‌ گۆشه‌یه‌ک بۆڕای مرۆڤه‌کان نه‌هێڵێنه‌وه‌.ده‌کرێت بڵێین  بانگه‌وازو هه‌ڕه‌شه‌کانی که‌سانێک  که‌ له‌ئارام ڕه‌شید ده‌کرێت ته‌وژمێکی پڕله‌ده‌مارگیری ئاین یان جوڵاندنی ئیسلامی سیاسی له‌پشته‌وه‌بێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاترناوململانێکانی ئه‌م کایه‌ڕه‌خنه‌گرانه‌ ئالۆزترده‌کات خراپی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌به‌ناوی داواکاری گشتییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانانه‌دا . که‌به‌پێی سایتی هاووڵاتی داواکاری گشتی له‌هه‌ولێر به‌نوسراوی ژماره‌ 439/5 ئارام ڕه‌شید ده‌داته‌ دادگا. به‌ڵام داواکاری گشتی ئه‌وه‌ی له‌بیرچۆته‌وه‌ که‌ به‌پێی ڕاسپارده‌کانی چه‌ندمانگ پێشی  وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نابێت مزگه‌وت بکرێته‌ مینبه‌ری کاری سیاسی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ وهه‌ڕه‌شه‌کردنه‌سه‌ر مرۆڤه‌کان.داواکاری گشتی له‌بیری چۆته‌وه‌ که‌کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام ودنیای هاوچه‌رخ به‌ژماره‌ 22 ی ساڵی 2006 ڕه‌زامه‌ندی  وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌رگرتووه‌ ‌‌..؛
 له‌دوای تیرۆری مه‌رگی عه‌بدولخالق مه‌عروفی نووسه‌روته‌کنیککار به‌رده‌وام هه‌ڕشه‌بۆکه‌سانی ڕه‌خنه‌گر له‌کوردستان بووه‌ته‌ کارنامه‌ی ڕه‌شی بزووتنه‌وه‌تووندڕه‌وه‌کان شێرکۆبێکه‌س،ڕێبوارئه‌حمه‌د وکه‌سانی تر  نموونه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ن.؛
 
 
 ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌وپرسیاره‌له‌خۆی بکات که‌ماوه‌یه‌کی درێژه له‌ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌بۆعیلمانی بوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کات ،به‌ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزێۆنی وبنکه‌ی ڕۆشنبیری بۆئه‌و بانگه‌وازه‌عه‌لمانیه‌ته‌ خستۆته‌کار به‌ڵام جگه‌ له‌سه‌رنج وڕه‌خنه‌کان له‌سه‌رئه‌وعیلمانی بوونه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆخۆی بانگه‌وازی بۆده‌دات ،هه‌میشه‌هه‌ڕه‌شه‌ی ناومزگه‌ووته‌کان ئه‌م عه‌لمانی بوونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌کسانکردووه‌ به‌خاڵی سفر.  تائه‌وئاسته‌ی له‌زۆر قه‌یران وکێشه‌ی ئه‌وهادا کوردستان  له‌کۆمارو دوورگه‌یه‌ک بچێت له‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئیسلامی سیاسی،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ودڵخۆشبوونه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی کوردستان  ده‌کرێت وده‌گوترێت .؛
 
 سرووته‌ئاینییه‌کان وپه‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاک وئاین  وخودای خۆی وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌ئایینیه‌کان ومافی ئازادی تاک ده‌بێت ڕێزلێگیراوبێت به‌ڵام کردنی مزگه‌ووت به‌شوێنی هه‌ڕه‌شه‌وتوندویتژی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ لێکترازانی باری ئاسایش وپاشه‌کشکردن  به‌ئه‌زموونی سیاسی له‌کوردستان.؛ چوون ئه‌مڕۆله‌کوردستان ئیسلامی سیاسی که‌ناڵ وده‌زگای زۆری ڕاگه‌یاندنی هه‌یه‌  بۆوه‌ڵام به‌هه‌رڕه‌خنه‌و ووتارێکی قبوڵنه‌کراو، به‌پێی پره‌نسیبه‌کانی دیموکراسی و پێشێل نه‌کردنی مافی که‌سانی ڕه‌خنه‌گر.نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌مینبه‌ری مزگه‌ووته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌وحکومی کوشتن بۆکه‌سانێکی ڕه‌خنه‌گرو بیروڕاجیاواز بکێشرێت، وه‌ک ئه‌وی  به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ڕۆژنامه‌وسایته‌ئه‌لکترۆنییه‌کان له‌مزگه‌ووتێکی شاری هه‌ولێرقسه‌وسوکایه‌تی وپه‌لاماردانی ئارام ڕه‌شید درا .ئه‌مڕۆ به‌پێی لۆژیک ناکرێت کۆمه‌ڵگاو مرۆڤی سه‌رده‌می ئینته‌رنێت به‌ هه‌مان مینتالیتێتی سه‌رده‌مانی حووشتر بیربکاته‌وه.بۆیه‌ڕه‌خنه‌کانیش چه‌نده‌قبوڵنه‌کراوبن  لای که‌سان وبیرو ڕای  جیاواز ناکرێت به‌هه‌ڕه‌شه‌و خوێن وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ له‌کاتێکدا دنیایه‌ک له‌ ئیکمانییه‌تی ڕاگه‌یاندن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌  فه‌راهمکراوه.؛ ئه‌رکی هه‌مووئه‌م قه‌یرانانه‌ش و ڕێگرتن له‌هه‌ڕه‌شه‌ی تووند وتیژی ‌‌بۆکه‌سانی نووسه‌روڕه‌خنه‌گر له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدایه‌ تائه‌وکاته‌ی  جاڕ وبانگه‌شه‌ی دیموکراسی وعه‌لمانیبوون بۆخۆی بکات.
 
 
faraidun_73@hotmail.com
 25.05.08
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.