نه‌خۆشی شه‌کره و هه‌ڵه‌ی DNA
گوڵاڵه پشده‌ری…..
ئه‌و پیاوانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره (Diabetes ) یان هه‌یه،زیاتر هه‌ڵه‌یی DNA له
تۆخمهکانیاندا ) (Spermatozoids هه‌یه.
تووخمی ئه‌و پیاوانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیاتر کێشه‌ی هه‌ڵه‌یی DNA یان هه‌یه له پیاوانی ساغ.
ئه‌وه کاریگه‌ری نه‌رینی ده‌بێت له سه‌ر پڕۆسه‌ی زایینده‌یی، به قسه‌ی لێکۆڵینه‌رانی زانست.
نه‌خۆشی شه‌کره کێشه‌ی زایینده‌یی له ئاژه‌ڵدا درووست ده‌کات،به‌ڵام له باره‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر مرۆڤ ئێستاش له گفتوگۆدایه.
ئه‌و پیاوانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، زۆر جار تووشی گرفتی
که‌متوانایی ( Erection) ده‌بن به هۆی هه‌ڵنه‌ستانی ئۆرگانی جووتبوونی پیاو و هه‌رواها توانای فڕێدانی ئاو که‌متریان هه‌یه( Ejaculation) تاکو پیاوانی ساغ.
به‌ڵام نه‌وعیه‌تی(Quality ) تووخمهکهیان باشه: ڕێژه‌ی خانه‌کانی تووخم ،که به باشی ده‌توانن مه‌له بکه‌ن(بجووڵێنه‌وه) و له ژێر میکڕۆسکۆپ دا ساغ دیارن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر زاندرا که به‌ڕاستی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه که‌متر زانیاری ده‌به‌خشن له باره‌ی زایینده‌یی پیاو،ئینجا ئه‌گه‌ر پیاوێک که کێشه‌یه‌کی ئاشکرای هه‌بێت وه‌کو نه‌بوونی خانه‌کانی تووخم له ناو ئاودا(سپێرماکاندا). ئینجا بۆیه ئێستا له ته‌کنیکی مۆلوکولهکان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌وعیه‌ت ( Quality ) تووخم.
لێکۆڵینه‌رانی زانستی Queen’s University of Belfast لێکۆڵیهوهیکیان له سه‌ر تووخمی 27 پیاو که نه‌خۆشی شه‌کره جۆری Type 1 یان هه‌بوو ، که ئه‌و جۆره‌ی زیاتر له ته‌مه‌نی گه‌نجاندا پێش دێت کرد.
ئه‌وان پێشه‌کی خانه‌کانی سپێرماکان یان خوود تووخمهکانیان له ژێر میکڕۆسکۆپ دانا و وه‌کو چاوه‌ڕێ ده‌کرا، ئه‌وان کێشه‌یان نه‌بوو.
له دوایدا لێکۆڵینهرهکان DNA ی ڕیشه‌یی (ناوه‌ڕۆکی) خانه‌کانی تووخمه‌کان و DNA ی
Mitochondrion´s ، که ئه‌وانه کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێز( energy ) خانه‌کانی تووخمن خسته به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
ناوه‌ڕۆکی DNA بۆ مه‌به‌ستی زانین له سه‌ر لهیهکترازانیان تاقیکردنه‌وه‌ی له سه‌ر کرا که پێی ئه‌ڵێن:Fragmentation-Test .
DNA ی ئه‌و پیاوانیهی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره 53 % ی ده‌شکان یان خوود لێکدهترازان. ئه‌و ڕێژه‌یه له پیاوانی ساغدا 23 % بوو.
له لێکۆڵینه‌وه‌ی DNA ی mitochondrion ه‌کاندا وورد بوونه‌وه کرد که ئایا پارچه/به‌شێکی زۆر گرنگ له DNA له ده‌ست ڕۆیشتووه (Deletion )؟.
له ئه‌و پیاوانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بوو به لای که‌مه‌وه ڕێژه‌ی 91% زیاتر له دوو به‌شی DNA له ده‌ست چوون،به‌ڵام له پیاوانی ساغدا 67% بوو.
لێکۆڵینهرهکان هاوشێوه‌یه‌کی وایان له نه‌خۆشی Diabetes Type 2 دا که تایبه‌ته به ته‌مه‌نی به ساڵاچوان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
DNA-Fragmentation test له کلینیکه‌کانی IVF (واته: In Vitro Fertilisation، ئه‌و بنکه ته‌ندرووستییه که تایبه‌ته به هاوکاریکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که به ڕێگه‌ی سرووشتی ناتوانن له پڕۆسه‌ی زاییندهییدا سه‌رکه‌وتوو بن،جاری وایه به هۆی کێشه‌یکی پاتۆلۆژییه وه‌کو لاوازی تووخمه‌کانی پیاو یان کێشه له هێلکه‌کانی ژن و جاری وایه به بێ هۆیه و هه‌رگیز هۆکاره‌که‌ی نادۆزرێته‌وه که پێی ئه‌ڵێن: Idiopathic )، ئه‌م پشکنینه له سه‌ر ئه‌و پیاوانه ده‌کرێت که کێشه یان گرفتێکی پاتۆلۆژییان هه‌یه له باری ئۆرگانه‌کان یان خوود هه‌بوونی ناسرووشتیهک له پڕۆسه‌ی زاییندهییدا.
چۆنیه‌تی DNA ی تێکچوو و کاریگه‌ری له سه‌ر پڕۆسه‌یی زایینده‌یی ئه‌و پیاوانه‌ی که (Diabetes )شه‌کره‌یان هه‌یه ، ئێستاش دیار نه‌کراوه،چۆنکه که‌متوانایی زایه‌نده‌یی(نه‌زۆکی) به زۆر فاکتۆرهوه په‌یوه‌سته.
لێکۆڵینهرهکان پێیان وایه که ده‌بێ هۆکاره‌که‌ی به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کر له ناو خوێندا بێت.
ئه‌م به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا هۆکاری لێبوونه‌وه‌ی ڕادیکاڵه‌کانه(مۆلوکول /ئه‌تۆم) له ناو جه‌سته‌دا،که ئه‌وانیش به نۆبه‌ی خۆیان DNA زیانمه‌ند ده‌که‌ن.
سپێرم/تووخمه‌کان به پێچه‌وانه‌ی خانه‌کانی تر میکانیزمێکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌یان نیه بۆ DNA و هه‌ڵه‌کانی.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری پزیشکی ZSANA ژماره 6 2007
هۆڵه‌ندا
January 8, 2008
Goli-67@hotmail.com