به‌لام مانگ خایین نه‌بوو
خووزه لووییس دبیا یوونگا
له فارسییه‌وه : رۆژدین راد…..
ئه‌گه‌ر چی ده‌رباره‌ی مه‌رگی لورکا، گه‌لێک گووتراوه‌و نووسراوه به‌لام چۆنیه‌تی رووداوه‌که هه‌تا ده‌رنگانێک له که‌س ئاشکرا نه‌بوو، هه‌تا له کۆتاییدا خووزه لووییس دبیا یوونگا به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌ند شاهیدی عه‌ینی که رووداوه‌که‌یان بۆ گێرابۆوه ، وه‌رده‌کاریه‌کانی دوایین شه‌وی ژیانی گارسییا لورکای له که‌تێبێکدا نووسی .
ئه‌وه‌ی که له ژێره‌وه دێت کاکه‌ڵی به‌شێکه له که‌تێبێک ، که له زمان فونسه کا ناوێک ده‌گێردرێته‌وه. هه‌ر وه‌ک ده‌بینن ئه‌و که‌سه له ته‌واوی قۆناغه‌کانی پرسیار لێکردن و ئیعدامی شاعیردا به‌شداری هه‌بوه .
<< … باڵدس به جووڵه‌یه‌کی وه‌شکی په‌نجه‌کانی چاویلکه ره‌شه‌که‌ی خسته سه‌ر سه‌رووی هه‌نیی . ئه‌و نیگایه‌کی بێره‌نگی هه‌بوو به قه‌تیسماویه‌ک که تایبه‌ته به چاوی ڕه‌وه‌نده‌کان و مه‌ژۆڵه‌کانیشی پڕ بوون له ڕه‌گه‌ی هه‌ڵدمسا و .
– باشه، گارسییا لورکا، ئه‌وه‌ی که ئه‌ورۆ خۆتان له به‌رامبه‌ر یه‌کێک له نه‌فه‌راتی پێشووی " گاردی سیوێل " ده‌بینن چ کاریگه‌ریه‌کی له سه‌ر ئێوه هه‌یه ؟
شاعیر بۆ یه‌که‌مین جار له ژیانیدا وشه‌یه‌کی نه‌دۆزیه‌وه …
– پێم وایه شیعری " گارد سیوێل " به‌رهه‌می ئێوه‌یه .
– به‌لێ ئاغای فه‌رماندار .
– ڵام وایه شانازیشی پێوه ده‌که‌ی ؟
شاعیر ساده دڵانه قه‌بوولی کرد :
– ئه‌غله‌ب پێم ده‌لێن که ئه‌و یه‌کێک له باشترین شیعره‌کانی منه .
– ڕوانگه‌ی خۆتان ده‌رباره‌ی چییه ؟
– به‌لێ، من شیعری باشتر له‌ویشم نووسیوه .
– بۆ نموونه ؟
– ئه‌وانیکه منداڵه‌کان له سه‌ر شه‌قامه‌کان به گۆرانی ده‌یانخوێنن . بۆ وێنه << لۆنا / لوونه ڕا / کار سکابله ڕا …
( من، فونسه‌کا به خۆمم گووت : ) سه‌یره ! ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و شیعرانه به‌رهه‌می ئه‌وه‌ن .
کچه‌کانم گه‌لێک جار ئه‌و شیعره جوانانه‌یان به گۆرانی ده‌گووتن . ئاماده‌م شه‌رت ببه‌ستم که باڵدس
رووحیشی ئاگادار نه‌بوو که ئه‌و شیعره منداڵانه هی ئه‌وه‌ن.
– بگه‌رێینه‌وه سه‌ر شیعری " گارد سیوێل " … ده‌توانی لوتف به‌فه‌رمووی ناوه‌رۆکی ئه‌و شیعرم
له چه‌ند وشه‌یه‌کدا بۆ باس بکه‌ی ؟
ئاره‌ق له سه‌رتاپای لورکا ده‌هاته خوار. جارێکی تر، بێ‌ئاکام خه‌ریکی گه‌ران به دوای وشه‌دا
له ناو مێشکی دا بوو . فه‌رماندار که چاوه‌کانی له هه‌موو کاتێک بچوکتر به‌بوونه‌وه گووتی :
– ده‌تهه‌وێت یارمه‌تیت بکه‌م ؟
لورکا سه‌ری سووڕاند به لای مندا و چاوێکی لێکردم : داواکاریه‌ک که بێ وه‌لام مایه‌وه . باڵدس
هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌لکێشاو گووتی :
– باشه، ئه‌گه‌ر حافیزه‌م هه‌ڵه نکات قسه‌ی شارێک له گۆردایه که دانشتوانه‌که‌ی قه‌رچن و
گارد سیوێل دێت و ئه‌و شوێنه تاڵان ده‌کاتوو هه‌ر که‌سێکیان ده‌ستکه‌وێت دیکووژن .
هه‌لبه‌ت بێئه‌وی هۆکارێک بۆ ئه‌و کاره ده‌ستنیشان بکرێت . ئاغای لورکا، چ نێوه‌ک ده‌توانی
له‌و کاره بنێی ؟
ئه‌و شوێنه شارێکی خه‌یالییه ئاغای فه‌رماندار . –
منیش هه‌ر ئه‌وه ده‌لێم . چوونکه له ئیسپانیا هیچ شارێک یان شارووچه‌که‌یه‌کم پێ شک نایێت
که ته‌واوی دانیشتوانه‌کی قه‌ره‌چ بن . ئێوه چۆن فونسه‌کا ؟
– منیش به هه‌مان شێوه ئاغای فه‌رماندار .
سپاس ده‌که‌م، له‌و بابه‌ته‌وه دڵنیا بووم . ( دووباره رووی له لورکا کرده‌وه : ) ئه‌گه‌ر وایه
قه‌سه له شارێک ده‌که‌ی که ته‌نیا زاده‌ی خه‌یاڵی خۆتانه‌و به‌و پێیه‌ش بۆ خۆتان هه‌رگیز له‌و وێنانه‌ی
که ته‌وسیفیان ده‌که‌ن به‌شداریتان نه‌بوه .
ئه‌و بێئه‌ویکه مه‌جالی وه‌لامدانه‌وه به شاعیر بدات کاغه‌زێکی له سه‌ر مێزه‌که هه‌ڵگرتوو بۆی درێژ
کرد :
– بیگره‌و بیخوێنه‌وه . به‌رز !
کاغه‌ز له ده‌ستی لورکا به‌ربۆوه . کاتێک که داهاته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌لقه‌یه‌ک موو که‌وتنه سه‌ر هه‌نییوو هه‌ر له‌وێش مانه‌وه . باڵدس بێسبرانه گووتی :
– یاللاه ، بیخوێنه‌وه !
شاعیر بێئه‌وی چاو له کاغه‌زه‌که بکات ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه . ده‌نگی ده‌له‌رزی و وه‌ک هه‌نیسکی گریان ده‌چوو . بالدس که به مه‌ژۆڵی له سه‌ر یه‌ک دانراوه‌وه گوێی دابوویێ چاوه‌کانی هه‌لێنان و
گووتی :
– ژه‌نێکی قه‌ره‌چ له به‌ر ده‌رگای ماله‌وه‌یان دانیشتووه‌و ده‌نالێنێت . مه‌مکه‌کانیان بریونوو له سه‌ر سینییه‌کیان داناوه‌ن . وێنه‌یه‌کی باوه‌رپێنکراوی نه‌فره‌ت ئه‌نگێزه‌و کار، کاری گارد سیوێله ، وه‌ک
باقی کاره پیسه‌کان .
ئێوه، گارسییا لورکا، بۆ خۆتان هیچکات دیمه‌نێکی ئاواتان بینیوه ؟
شاعیر که به چاوی زه‌قه‌وه ته‌ماشای ده‌کرد هیچی نگووت .
– به‌لێ یان نا ؟
– نا ئاغای فه‌رماندار .
– ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وه ته‌نیا گومانێکه، ئه‌ویش گومانێکی ته‌واو بێ بنگه .
زیندانی جورئه‌تی به خۆیداو وه‌ته‌کانی ڕاست کردنه‌وه :
– شاعیرانه ، ئاغای فه‌رماندار .
– مه‌به‌ستی منیش هه‌ر ئه‌وه‌یه . ئه‌گه‌ر به باشی حاڵی بووبم، له شیعره‌کانی ئێوه‌دا ئه‌به‌ده‌ن
حه‌قیقه‌ت له به‌ر چاو ناگیرێت .
– ئه‌ویکه له شیعردا گرینگه، هه‌میشه حه‌قیقه‌تی ته‌واو نییه ئاغای فه‌رماندار . به‌ڵکوو …
باڵدس به هه‌ر دووک مشت کێشای به سه‌ر مێزه‌که‌دا و هاواری کرد !
– به‌ڵکوو مه‌به‌سته، نا ؟ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی نێو زه‌ڕانده‌نه، نا ؟ له ڕێ ده‌رکردنه، درۆ بلاو کردنه‌وه‌یه …
له زینی ئێوه‌داو بێگومان له زینی خوێنه‌رانی شیعره‌کانتاندا گارد سیوێل عاده‌تیه‌تی شاره‌کان تاڵان بکات و مه‌مکه‌ی کیژه‌کان ببرێ و ئه‌و کردارانه‌ش لاکه‌زایی و بێ هۆکارو ئه‌نگیزه ئه‌نجام ده‌دات .
ته‌نیا بۆ چێژ وه‌رگرتن !
– من هه‌رگیز وه‌ها شتێکم نه‌گووتووه .
– ئێوه کارێکی باشترتان کردووه : ئه‌وانه‌تان نووسیوه !
– شاعیر، به ده‌ستی ئاوێزانه‌وه سه‌ری داخست .
– ئاغای فه‌رماندار هه‌وڵ بده له مه‌به‌ستم تێبگه . من به نووسینی " شیعری گارد سیوێل " ته‌نیا و
ته‌نیا ویستوومه ترسێک به‌یان بکه‌م . ترسێک که خه‌ڵکی بێنه‌وا ، قه‌ره‌چه‌کان و ژن و منداڵه‌کانیان رووح ته‌زێن ده‌کات .
هاواری باڵدس به‌رز بۆوه که :
– ترس، ئێوه، شاعیران گونی من ! … ئێوه و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێوه که به درۆکانتان تۆوی
ترس ده‌چێنن . ده‌گه‌ل ئه‌و چێژی که له گۆرینی شێوه‌ی هه‌موو شت پێتان ده‌گات .
ده‌گه‌ل ئه‌و چێژی گۆرینوو به‌رئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی هه‌موو شت، پیس کردنی هه‌موو شت پێتان ده‌گه‌یێنێت.
دوایی به توورییه‌وه کاغه‌زێکی تری له سه‌ر مێزه‌که هه‌ڵگرت و به‌رامبه‌ر چاوی لورکای ڕاگرت :
– ئه‌ویکه له وه‌جوودی ئێوه‌دا پتر له هه‌موو شت هۆی نه‌فره‌تی منه، فکره‌کانتان نییه ، به‌لکوو
شێوه‌ی ته‌زریق کردنی ژهره‌تانه که له ژێر رووپۆشی " هونه‌ر " ئه‌نجامی ده‌ده‌ن … من ئه‌و
کرێکاره بێسوادی که له پشت سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه مشت ڕاده‌وه‌شێنێت پێم باشتره له رووناکبیرێک
که له هۆده‌کیدا خۆی زیندانی ده‌کا و که‌تێب پاش ده‌خاته‌وه . یه‌که‌میان به حورمه‌ته‌وه گولله باران
ده‌که‌م به‌لام دووهه‌میان هه‌میشه به‌له‌زه‌تێکی تایبه‌ته‌وه ده‌کووژم .
ئه‌و جارێکی‌تریش منی کرده شاهید :
– گوێ بگره فونسه‌کا ! ( وه به ده‌نگێکی یه‌ک ئاهه‌نگه‌وه له رووی کاغه‌زه‌که‌وه خوێندیه‌وه : " من برای هه‌مووانم، به‌لام له که‌سێک که ته‌نیا مه‌وته‌نه‌که‌ی کوێر کوێرانه خۆش ده‌وێو خۆی به خواوه‌ندی بیری ناسیونالیستی که‌م مایه ده‌زانێت نه‌فره‌تم هه‌یه " . من ئیسپانیا ده‌په‌رستم و هه‌تا سه‌ر ئێسقانیشم هه‌ستی پێده‌که‌م به‌لام به پله‌ی یه‌که‌م هاوشاری جیهانموو برای هه‌مووان " …
ئیمزای ژێر ئه‌و نووسراوه‌یه ، گارسییا لورکا . به‌لێ ، من بالدس ، سه‌رگووردی هێزی به‌ره‌وانی ، که‌سێکی ده‌سته ڕاستی به‌لام چوارچێوه‌دار، که‌سێکی شه‌رافه‌تمه‌ند به‌لام خاوه‌نی فێکرێکی داخرا
و بێگومانیش بێخه‌به‌ر له هه‌موو شته‌کان ( هێزی چه‌کدار ئاوا ده‌بینن ببینن، نا ؟ ) ده‌گه‌ل ئێوه
هاوڕا نیم . من ئه‌وهام لام په‌سنده که مه‌وته‌نه‌که‌م چاوه‌و گوێ بستراوه‌و کوێرانه نسبه‌ت به باقی
جیهان خۆش به‌وێت . من ئاغا ! شانازی ده‌که‌م هه‌مان که‌س بم که ئێوه به " ناسیونالیستی که‌م مایه " ناوزه‌دی ده‌که‌ن و هه‌رگیزیش نه ده‌بمه هاوشارێکی جێهان نه برای که‌سیش ، چوونکه ئیسپانیایی بوونم ته‌واوی کاته‌که‌م ده‌گرێت !
جارێکی تریش داهاته‌وه سه‌ر مێزه‌که‌و کاغه‌زێکی تری هه‌ڵگرت .
– به‌لام ئێستا فونسه‌کا، بۆ کۆتایی ئه‌و باسه گوێ له ئه‌وه‌یان بگره : دوو پیاو به که‌نار ده‌ریاچه‌یه‌کدا تێده‌په‌رین . یه‌کێکیان ده‌وله‌مه‌نده‌و ئه‌ویتریان هه‌ژار . ده‌وله‌مه‌نده‌که ده‌لێت:
– ئاه، چ گه‌میه‌کی جوان له سه‌ر ئاوه‌که‌یه ! ته‌ماشای ئه‌و سۆسنانه که، که که‌نار ده‌ریاچه‌که‌یان گوڵرێژ کردووه !
پیاوه هه‌ژاره‌که هش هش ده‌کات که !
– من برسیم و هیچ نابینم ، من برسیم !
رۆژێک که برسیه‌تی له رووی جیهان نه‌مێنێت گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی رووحی که ئینسانیه‌ت ده‌رباری بیر بکاته‌وه روو ده‌دات . مه‌حاله وێنه‌یه‌کی وه‌ها بتوانرێ بکرێت که له رۆژ ده‌سپێکی" شۆره‌شی گه‌وره‌دا چ شادیه‌کی مه‌زن روو ده‌دات".
کاغه‌زه‌کانی هه‌ڵدانه سه‌ر مێزه‌که .
– باشه، گارسییا لورکا ! چه‌ند که‌ست به‌و نووسینانه فریو داون ؟ هه‌تا ئێستا چه‌ند که‌س له‌و هه‌ژارانه به هاوکاری ئێوه، به هاوکاری نووسینه‌کانی ئێوه، یه‌قینیان پیدا کردووه که رۆژێک دێت برسیه‌تی پانتای جیهان به جێدێلێت، له کاتیکدا بۆخۆتان باشتر ده‌زانن بێ گفتوو گۆ که دۆخی سه‌پی گه‌لێک خه‌راپتر له ئه‌ورۆ ده‌بێت ؟ به‌و وتانه چه‌ند که‌ست هه‌تا ئێستا به‌دبه‌خت کردوون ؟ بۆ خاتری شۆرشی مه‌زن که په‌یمانت پێداون هه‌تا ئێستا چه‌ندیان مردوون یان ده‌مرن ؟
شاعیر وه‌ڵامی ندایه‌وه .
باڵدس هه‌ستایه سه‌ر پێ و منیش به شێوه‌یه‌کی غه‌ریزی هه‌ستامه سه‌ر پێ .
وا دیار بوو که ئارامی پێشووی به ده‌ست هێنابێته‌وه . به هێمه‌نیه‌کی ته‌واوه‌وه گووتی :
– گارسییا لورکا ! من، ئێوه له به‌ر خاتری خه‌یانه‌ت به مه‌وته‌نێک که شاهیدی به دنیا هاتنتان بووه ،
به گوناهکار ده‌ناسێنم . گوناهکار به نیسبه‌ت چینی خۆتان و به نیسبه‌ت ته‌واوی که‌سانێک که له
ڕێگای نووسینه‌کانتانه‌وه فریوت داون .
وه‌چانێکی گرت هه‌تا هه‌ناسه‌یه‌کی تازه هه‌لکێشێت . به نووکی په‌نجه‌کانی پاڵی دا به مێزه‌که‌وه‌و به
چه‌ند وشه‌ی پچر پچر گووتی :
– من ئێوه حوکم ده‌ده‌م که ئیتر هه‌رگیز شتێک نه‌نووسن .
– له پڕا هه‌ستێک منی داگرت که لورکا به شێوه‌یه‌کی سه‌یر بچوک بۆته‌وه .
به هێواشی پرسی .
– ئیتر هه‌رگیز !
– به‌لێ، ئیتر هه‌رگیز !
جارێکی تر شاعیر له نیگای من گه‌ڕا . پرسیاری بێده‌نگی چاوه ره‌شه‌کانیم تاقه‌ت هێناو ده‌نگێکم بیست
که ده‌یگووت :
– لام خۆشتره که بمرم !
باڵدس به شێوه‌یه‌کی نه‌بینراو بالای ڕاست کرده‌وه‌و پرسی !
– له من وه‌ها مه‌رحه‌مه‌تێک داوا ده‌که‌ی ؟
شاعیر، جارێکی تر له ژێر لێوانه‌وه دووپاتی کرده‌وه :
لام خۆشتره که بمرم !
فه‌رماندار چه‌ند چرکه‌یه‌ک بیری کرده‌وه‌و پاشان که‌م تا زۆر به میهره‌بانیه‌وه گووتی:
– باشه، ڕازیم . دوایی ئیتر هیچ که‌س ناتوانێت ئیدیعای ئه‌وه بکات که من که‌سێکی دڵره‌ق بوو وم !
دانیشت و به په‌له چه‌ند وشه‌یه‌کی له سه‌ر کاغه‌ز نووسی و دای به من :
– فونسه‌کا ، ئه‌وه ده‌ستووره‌کانی ره‌سمی منن . به جێیان بگه‌یێنه !
وه به ئیشاره‌ی ده‌ست کۆتایی به ئاخافتنه‌که هێنا .
زیندانی کراوه‌که‌م گه‌ڕانده‌وه بۆ حوجره‌که‌ی . له ڕێگا هیچمان وشه‌یه‌کمان نه‌هێنانه سه‌ر زمان .
لورکا له سه‌ر سه‌کۆی حوجره‌که‌ی دانیشت و چۆن دیتی من بێ جووله له هیوانه‌که ڕاوه‌ستاوم به شه‌رمه‌وه گووتی :
– سیگارت پێیه ؟
– پاکه‌تێکی نیوه‌یم هاویشته سه‌ر ڕانی و گووتم :
– بۆ تۆ .
شقارته‌م بۆ هه‌لکرد . دووکه‌له‌که‌ی قووتداو ده‌ستی به کۆخینێکی توند کرد . کاتێک که ئه‌سرینه‌کانی
به پشتی ده‌ست ده‌سڕیه‌وه گووتی :
– له ژیانمدا یه‌که‌مین جاره زیندانی ده‌کرێم . ( سیگاره‌که‌ی به‌ردایه‌وه سه‌ر عه‌رده‌که‌و به پێ پانی کرده‌وه : ) ئه‌گه‌ر خه‌لک ده‌یانزانی، هیچ کات بالنده‌یه‌کیان له قه‌فه‌س نه‌ده‌کرد.
وه له هه‌مانکاتدا پرسیارێکی له من کرد که له بیستنی گه‌لێک ده‌ترسام .
– قه‌راره له کوێ کاره‌که به جێ بگه‌یێنن ؟
چۆن بۆ خۆشم نمده‌زانی له ژێر لێوانه‌وه گووتم :
– بۆ خۆتان ده‌بینن .
– ته‌نیا ئاره‌زوومه له نێو قه‌برستان نه‌بێت . قه‌برستان بۆ بێده‌نگی، گوڵه‌کان و هه‌وره‌کان دروستکراوه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تێیدا بمرێت .
( له پڕ شتێک فیکری به خۆیه‌وه خه‌ریک کرد : ) ئه‌مشه‌و مانگ له چ حاڵدایه ؟
( وه به گه‌رمییه‌وه شی کرده‌وه : ) حه‌ز ناکه‌م له ژێر مانگی چوارده دا بمرم .
( پێکه‌نینی پڕ له ئازار بوو : ) ئاخر له شیعره‌کانمدا گه‌لیک وه‌سفی مانگم کردووه . ئه‌گه‌ر له ژێر
نیگایدا بمرم ئه‌و هه‌سته دامده‌گرێت که له لایه‌ن باشترین دۆسته‌وه خه‌یانه‌تم پێکراوه.
من ده‌به‌نگانه ئه‌و پێ ئه‌م پێم کردوو گووتم :
– جارێ ئێوه به ته‌نیا به جێدێلم .
هه‌ستایه سه‌ر پێ و پرسی :
– که‌نگێ دێنه لام ؟
گووتم : نیوه شه‌و. ( ئیتر چی هه‌بوو بۆ شاردنه‌وه ؟ )
ته‌ماشایه‌کی کاتژمێری ده‌ستی کردوو ئه‌و ده‌مه‌ی که بۆ ژیانکرن له ئیختیاریدا مابوو ژماردی .
گووتم :
– ده‌تهه‌وێت قه‌شه‌یه‌ک بنێرم بۆ لاتان ؟
– چاوێکی منداڵانه‌ی لێکردم و گووتی :
– شتێکی ئه‌وتۆم نییه پێی بێژم . ( هه‌مانده‌م گووتی : )
بێجگه له‌وه که ده‌ترسم .
بۆ دڵدانه‌وه‌ی گووتم :
– هه‌موو به‌و شێوه‌ن .
به ته‌رزێک سه‌ری بادا که ئه‌ننه‌هوو من له مه‌به‌سته‌که‌ی حالی نه‌بووم . گووتی :
– ده‌زانم . به‌لام من له ته‌واوی ژیانمدا گرفتاری مۆته‌که‌ی مه‌رگ بووم و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش
هه‌ستکردن به‌وه که له‌و جیهانه ده‌رووم، ده‌مترسێنێت . ته‌نانه‌ت له سه‌ر ده‌می مندالیشمدا هیچکات
وشه‌ی مالئاواییم به کار نه‌هێناوه . ئه‌و وشه‌یه بۆ من حوکمی مه‌رگی هه‌بوو .
ته‌واو نیوه شه‌وی نۆزده‌ی ئوت بوو که فه‌رمانداریم به جێهێشت . بۆ خۆم به دوای گارسییا لورکا دا چوومه حوجره‌که‌ی . له خه‌و دا بوو، وه‌ک منداڵان ڵاقه‌کانی خڕ کردبوونه‌وه ناو باوه‌شی . نمده‌ویست له پڕ له خه‌وی هه‌لستێنێم ، به‌لام نه‌کرا . چاوه‌کانی که کرده‌وه بێئه‌ویکه بشڵژێت ته‌ماشای کردم .
گووتم :
– هه‌سته ئیتر، کاتییه‌تی .
خۆی لێک کێشایه‌وه‌و باوه‌شکێکی دا . خۆ لێک کێشانه‌وه کاری په‌شیله‌کان و ئاشقه‌کانه . ئه‌و جووڵه‌یه
له لایه‌ن که‌سێکی مه‌حکوم به مه‌رگ، به تێفکرینی من گه‌لێک نائاسایی بووه‌و منی سه‌راپا خسته ناو گێژاوه‌وه .
پاسه‌وانێک چۆ ناو حوجره‌که‌و قوریه‌کی گه‌وری قاوه‌ی گه‌رم و په‌یمانه‌یه‌ک کۆنیاک که ده‌گه‌ل خۆی هێنا بوونی، له که‌نار سه‌کۆیه‌که داینان و رۆیشت .
لورکا هه‌ستا . بۆ رۆیشتن ئاماده بوو . هیچ شتێکی پێنه‌بوو. نه شانه‌یه‌ک ، نه فه‌ڵچه‌یه‌ک ، نه به‌رگی ژێره‌وه، هیچ شتێک . له حوجره‌کیدا نه له‌گه‌نێک هه‌بوو نه توونگه‌یه‌ک . ره‌نگه گومانی کرد بێت بیر
له چی ده‌که‌مه‌وه . خۆی سووراند به لای مندا و زه‌رده‌خه‌یه‌کی کرد . به توندی ده‌ستێکی به قژیدا هێناو گووتی :
– هه‌ر کات که به‌لێی .
گووتم :
– قاوه‌که‌تان وه‌خۆن .
به په‌له ئیتاعه‌تی کردوو لێوه‌کانی سووتاندن .
چاوێکم له کاتژمێره‌که‌م کردوو گووتم :
– په‌له مه‌که .
په‌یمانه‌ی کۆنیاکه‌که‌ی هه‌ڵگرتوو له ئیستیکانی قاوه‌که‌ی کردوو گووتی :
– ئێستا ئیتر به دروستی نازانم له کوێی ئیسپانیا به‌و تێکه‌ڵکردنه ده‌لێن کارافی ی‌و .
ئیستیکانه‌که‌ی که به‌تاڵ کرد جارێکی تر گووتی :
– هه‌ر کات که به‌لێن .
کراسه‌که‌ی پڕ له چین و پانتۆڵه ره‌شه‌که‌شی به له‌شیه‌وه نووسا بوو . ده‌مزانی له ده‌ره‌وه هه‌وا سارد‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه . به ئیشاره به په‌توی سه‌ر سه‌کۆیه‌که گووتم :
– ئه‌وه به سه‌ر شانه‌کانتدا ده .
په‌توویه‌کی ئه‌رته‌شی زبروو بێره‌نگ و روو بوو . کاتێک ئه‌وی به سه‌ر شانه‌کانی دادا سیمای جۆکه‌رێکی به‌زه‌یی ئامێزی پیدا کرد .
به په‌یژه دریژه‌که‌دا بێده‌نگ چووینه قاتی ژێر . ترۆمبێلێکی گه‌وری سه‌وز ره‌نگ به لایه‌تی خامۆشه‌وه
له که‌نار پییاده‌رۆکه، له به‌ر ده‌رگای گه‌وره‌ی بینای فه‌رمانداری چاوه‌روانی ئێمه‌ی ده‌کرد . مارسیه‌دێسێکیش له وێ بوو هی … ئه‌گه‌ر چی نهێنیه‌کی ئالۆز نییه و حه‌ل کردنی ساده‌یه، به‌لام
ناوی خاوه‌ن ترۆمبێل ناهێنم . ئه‌گه‌ر چی چاوم به بینینی هه‌ڵنایێت به‌لام په‌یوه‌ندێکی باشم ده‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌یدا هه‌یه . دوای نیوه رۆی هه‌مان رۆژ ته‌له‌فوونم بۆی کرد بوو که له بواری ئامرازی هاتوو چۆوه ده‌ستم تنگه‌و داوام لێکرد بوو ترۆمبێله‌که‌یم به قه‌رز بداتێ . پرسی بووی : " بۆ چ کاتێک ؟ کاتێک زانی بۆ نیوه شه‌و پێویستمه ، گومانی کردوو گووتی : " ئه‌گه‌ر وایه بۆ یه‌ک پاسه ئۆ
ده‌تهه‌وێت . به‌و شێوه‌یه ڕازیم . ته‌نیا شه‌رته‌که ئه‌وه‌یه لێگه‌رێی منیش ده‌گه‌ڵتا بێم . " بیرم کرده‌وه
که ره‌نگه بۆ چاڵکردنی ته‌رمه‌که پێویست بێت ، قه‌بوولم کرد .
شۆفیر له پشت فه‌رمان دانیشتبوو . ئێمه له سنده‌ڵی دواوه دانیشتین . من له ناوه‌ڕاست ، لورکا له ده‌ستی ڕاست و خاوه‌ن ترۆمبێل له ده‌ستی چه‌پ . ئه‌و یه‌کێک له خواپێداوه‌کانی خاوه‌ن زه‌وی ناوچه‌که بوو . وه‌ها جلکێکی ڕازاوه‌ی له به‌ر کرد بوو ده‌تگووت دیهه‌وێت بچێت بۆ ڕاو : پانتۆلێکی چه‌رمی به‌لووتی، گۆرێوی چوارخانه، کۆتی جیڕ ده‌گه‌ڵ کلاوێکی بچووکی سه‌وز ره‌نگ که رووبه‌ندی ئاوریشمینی به په‌ری قرقاڵ نه‌خشا بوو !
پاسه‌وانێک که به‌رپرسیاری چاوه‌دێری مه‌حکوومی پێ‌سپێردرا بوو له ته‌نیشت شۆفیر دانیشت
و وه‌ڕێ که‌وتین . سترۆنێکی ره‌نگ ره‌شیش له پشتمانه‌وه ده‌هات که هه‌ڵگری جه‌ماعه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیعدام بوون .
خاوه‌ن ترۆمبێل کاتێک که شاعیری دیت سه‌ری سووڕما و ته‌کانێکی به خۆی دا . زۆر دڵنیا نیم
به‌لام پێم وایه لورکا به ته‌کانی سه‌ر سلاوێکی لێکرد به‌لام حه‌ریف که هه‌وڵی ده‌دا خۆی له تاریکی پشت ترۆمبێله‌که‌دا وه‌شێرێت، ئاگای لێنه بوو .
به‌خه‌والویه‌وه شارمان تێپه‌راند . کاتێک له که‌نار " پوئرتا دالیبرا " گووزه‌رمان ده‌کرد ، شاعیر
سه‌ری سووڕاندوو من شه‌وقی دوو دلۆپه فرمێسکم له چاوه‌کانیدا دیت . کاتێک گه‌یشتینه مه‌یدانی بچوکی " بیسنار " هه‌وا هێشتا تاریک بوو . هه‌مووی ده کیلۆ میتر ڕێگامان بریبوو به‌لام من هه‌ستم ده‌کرد ماوه‌یه‌کی گه‌لێک زۆره به ڕێگاینه‌وه . دستوورم دا به شۆفیره‌که له پێش ته‌لاری ئه‌سقه‌ف نه‌شین
ڕاوه‌ستێ . ده‌مزانی که هاوڕێیه‌که‌م " نستارس " ئه‌و شه‌وه جه‌ماعه‌تێکی زۆر ئیعدام ده‌کات ، هه‌ر
بۆیه نمده‌ویست کاتێک بگه‌مه " بارانکۆس " که ئه‌و هێشتا کاره‌که‌ی به ته‌واوی ئه‌نجام نه‌دابێت . ڕاست له که‌نار ئێمه ، له سێبه‌ری که‌نیسه ، کانیاوێک و به‌لووعه‌یه‌کی ئاوی لێ‌بوو که که‌ڵه‌شێرێکی بێخه‌و، وێنه‌ی جووڵی ئوتۆماتی ئه‌سبابێکی کایه کردن ئاوی لێده‌خوارده‌وه .
خاوه‌ن ترۆمبێل له‌رزێکی هاتێوو گووتی :
– ئای خوایه ، چه‌نده سارده !
لورکا بێ ڕاوه‌ستان په‌توه‌که‌ی بۆ ڕاداشت . حه‌ریف هه‌تا قه‌راغ گوێکانی سوور بۆوه . له ژێر لێوه‌وه گووتی : " ممنونم " و سه‌ری دایه سه‌ر پشتی کورسیکه‌و خۆی ده خه‌و کرد .
سه‌گێک که ترۆمبێله‌که سه‌رنجی ڕاکێشا بوو هاته ناو مه‌یدانه‌که .
ڵاقێکی شکا بووه‌و قوتوویه‌کی به‌تاڵیان به ده‌زوو به کڵکیه‌وه بسته‌بووه‌و به ئازاره‌وه به
دوای خۆیدا ڕایده‌کێشا . لورکا به بینینی ئه‌و دیمه‌نه به خرۆش هاتوو بێ‌ئاگا له خۆ بوون جووڵه‌یه‌کی کرد، وه‌ک ئه‌ویکه بیهه‌وێت له ترۆمبێله‌که خۆ هه‌ڵدا و بگاته هانای ئه‌و گیانله‌به‌ره . ناچار به وه‌شکی ده‌ستوورم پێدا که ئارام بێت .
کاتێک که کاتژمێری مه‌یدانه بچوکه‌که زه‌نگی دووی به‌یانی لێدا ، هه‌ستم کرد که چه‌ند ساتێک
خه‌وم لێکه‌وت بوو . به شۆفیرم گووت : وه‌ڕێ که‌وێت .
– بۆ کوێ برۆم جه‌نابی سه‌روان ؟
– برۆ بۆ لای " ئالفاکار " .
له " کۆلۆنیا " تێپه‌رین . هیندێک دواتر زه‌ویه‌کانی بارانکۆس ده‌ستیان پێده‌کرد . ده‌بوو ئه‌و به‌شه
له ڕێگاکه به پێ برۆین . به شۆفیره‌که‌م گووت ڕایگرێت . مه‌رسه‌دێسه‌که وێرای ده‌نگی تۆرمه‌زه‌کان
له که‌نار جارده ڕاوه‌ستا . هاتمه خواره‌وه‌و گووتم پییاده بن . لورکا په‌توه‌که‌ی له ترۆمبێله‌که‌دا به جێهێشتبوو ه‌و نه‌ها له سه‌رمان هه‌لده‌لرزی . سه‌ری به‌رز کرده‌وه، گوزه‌رێکی به ئاسماندا کرد .
کاتێک دیتی که‌س بێجگه له من چاوی له‌و ته‌ماشا کردنه نه‌بوو به شادیه‌وه گووتی :
– مانگ دیار نییه !
ستروونه ره‌شه‌که‌ش له پشت مێرسیدێسه‌که ڕاوه‌ستاو جه‌ماعه‌ته‌که لێی هاتنه خواره‌وه . حه‌وت که‌س بوون : شه‌ش که‌سیان له جه‌ماعه‌تی " گروپی ره‌ش " و یه‌کیشیان قه‌شه‌یه‌ک بوو که وێنه‌ی عیسای مه‌سیحی به عه‌بایه‌که‌یه‌وه هه‌لواسرا بوو .
به په‌نجه له شانی شاعیرم دا‌و گووتم :
– وه پێش که‌وه .
دوای چه‌ند ساتێک ڕێگا رۆیشتن لورکا ڕاوه‌ستا . له نیزیکی ئه‌و ناچه‌یه ته‌واو له لای دارستانه وه‌نه‌وشه‌یه‌که ، " فونته واکه‌رۆس " بوو . گوندی به دنیا هاتنی شاعیر . بیستم دوو جار له سه‌ر
یه‌ک ناڵاندی :
– بۆ ؟ خوای من ، بۆ ؟
شۆفیره‌که ، که ده‌مانچه‌ی به ده‌سته‌وه بووه‌و له لای ده‌ستی ڕاستی ده‌رۆیشت لووله‌که‌ی به که‌له‌که‌وه
ناو گووتی :
– برۆ پێش، منداڵ، ئه‌گه‌ر نا به خزمه‌تت ده‌گه‌م .
دیویست شتێکی تریش بلێت به‌لام من بێده‌نگم کرد .
شاعیر جارێکی تر وه‌ڕێکه‌وته‌وه . له ناو به‌ردو کوێره ڕێگاکه‌دا سه‌رنیشکی ده‌برد . سێ جار به سه‌ر
ئه‌ژنۆ دا که‌وت که هه‌موو جارێک به‌رزم ده‌کرده‌وه . به توندی هنگاوی ده‌نا . ره‌نگه بۆ گه‌یشتن
به کۆتایی قه‌ده‌ری بێسه‌بر بوو بێت .
له نکاو بێ هۆ ڕاوه‌ستا، رووی له من کردوو گووتی :
– ڕاستم پێبه‌لێ، گه‌لێک ئازاری هه‌یه ؟
شۆفیره‌که، که پرسیاره‌که‌ی بیست نه‌ڕاندی :
– که‌متر له‌وه که لاقی که‌رێک به‌خه‌نه پاشت …
به هه‌موو هێزو توانام زلله‌یه‌که‌م له شۆفیره‌که دا، به شێوه‌یه‌ک که خوێن له ده‌م و لووتیه‌وه پرژا
خوار . چاوێکی له من کرد به‌لام شتێکی ده‌ستگیر نه‌بوو . خۆم ئاماده ده‌کرده‌وه که زلله‌که‌م دوو
پاته که‌مه‌وه به‌لام پێش ئه‌ویکه بجوولێم ده‌مانجه‌که‌ی روو به من ڕاگرت . پاسه‌وانێک که له پشت سه‌ری ئه‌وه‌وه ده‌هات خۆی کرده قه‌ڵغانی من و شۆفیره‌که‌ش به نه‌ڕه نه‌ڕ دوور که‌وته‌وه .
جارێکی تر وه‌ڕێکه‌وتینه‌وه .
ئه‌وجار له نکاو هاواریک به‌رز بۆوه . وه‌ها هاوارێک که گومانت نده‌کرد له گه‌رووی مرۆڤێکه‌وه هاتبێته ده‌ر . لورکا له که‌نار ڕیگایه‌که ڕاوه‌ستا . له که‌نار برینێکی سه‌ر ئاوه‌له‌و خوێناوی له دڵی
خاک‌دا . ده‌گه‌ل ڕیشه‌کانی ئاشکراو جلوبه‌رگی به جێماو ه‌و هه‌ڵدمسانی خاکی نه‌رم و ره‌ش که
شکلی ئه‌و ته‌رمانه‌ی له ژێریه‌وه بوون به خۆیه‌وه گرتبووه‌و لاقی رووتی ژنێکیش هه‌تا ڕانی
بێبه‌زییانه له خاکی تازه‌ڕا هاتبۆه ده‌رێ .
\ لورکا به کووڵه‌وه، پچڕ پچڕ له که‌نار خه‌نده‌قه‌که دیناڵاندوو ده‌گریا .
قه‌شه‌که به ئیشاری من چوو پێش . به روخسارێکی چڵکه‌نو ڕیشێکی چه‌ند رۆژ نه‌تاشراوه‌وه ئه‌و
سه‌لیبی که به ده‌ستیه‌وه بوو نیزیکی کرده‌وه‌و به توندیی و به په‌له به شاعیری گووت : ئیعتراف
بکه !
– به چی ؟
– به هه‌ر شتێک دڵت دیهه‌وێت .
لورکا به ده‌ست پالێکی پێوه‌نا . له پشت سه‌ری منه‌وه ده‌نگی گێلانگێدانی جه‌ماعه‌تی
" گروپی ره‌ش " هات . ئێستا ئیتر نۆبه‌ی من بوو بریار بده‌م . بۆ یه‌که‌مین جار له‌و کاته‌وه ئه‌وم
دیبوو به وشه‌ی " تۆ " با‌نگم کرد .گووتم :
– یاللا، هه‌لێ !
بێئه‌ویکه له مه‌به‌ستی من حالی بوو بێت چاوێکی لێکردم . پالێکم پێوه‌نا و هاوارم کرد :
– گووتم هه‌لێ !
ره‌نگی وه‌ک گێچ سپی ببوو . پرسی :
– بۆ کوێ ؟
– بۆ پێشه‌وه ، ڕاست بۆ پێشه‌وه .
به گوێی کردم وه‌ک هه‌میشه . ناشاره‌زاو به شێوازێکی به‌زه‌یی ئامێز ده‌ستی به هه‌ڵهاتن کرد و
پانزده بیست میتر ئه‌ولا تر، له نه‌فه‌س که‌وت .
– هه‌لێ ! هه‌لێ ! یاللا !
ئه‌و به ده‌ستی ئاوێزانه‌وه جارێکی تر وه‌حه‌ره‌که‌ت که‌وته‌وه . وێنه‌ی په‌یکه‌رێکی بێ‌گیان .
فه‌رمانم دا :
– ئاگر !
جه‌ماعه‌ت له پشته‌وه‌را ئاگر بارانیان کرد . به وێنه‌ی که‌روێشکێک خۆی باده‌دا . کاتێک لێی
نیزیک بوومه‌وه سیمای غه‌رقی خوێن و خاکی سوور بوو .
چاوه‌کانی هێشتا کراوه بوون . ئاوها هاته خه‌یاڵم که هه‌ول ده‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بکات . به ده‌نگێک
که به زه‌حمه‌ت ده‌بیسترا گووتی :
– هێشتا زیندووم !
من له خواره‌وی لاقی بووم . زامه‌نی ده‌مانچه‌که‌م ترازاند و نیشانم گرت . ته‌واوی له‌شی له ته‌شه‌نووجێکی ترسێنه‌ردا پێچی ده‌خوارد . بازدانێکی ماسی ئاسا و به توانایه‌کی باوه‌ر پێنکراو .
گولله‌که که بێ ئیراده‌ی من ته‌قیبوو له پشتی گووزه‌راو له زه‌گی چۆده‌ر .
شۆفیره‌که، که له که‌نار من ڕاوه‌ستا بوو قا قا پێکه‌نی و دواتر که ئارامی گرت گووتی :
– ماسی له زاره‌وه ده‌مرێت .
– ته‌رمه‌که‌مان له که‌نار دار زه‌یتوونێک به خاک ئه‌سپارد .
سه‌رچاوه : که‌تێبی فدریکۆ گارسییا لورکا : گۆرانی خۆرهه‌لاتی و شیعره‌کانی تر
ئه‌و به‌شه به قه‌له‌می شاعیری حه‌ماسه بێژی فارس ئه‌حمه‌دی شاملوو کراوه‌ته فارسی
منیش وه‌رمگێراوه‌ته سه‌ر کوردی …