وه‌همی شۆڕشگیڕ و كاره‌كته‌ره‌كانی نێو شۆڕش ….
وه‌همی شۆڕشگیڕ و كاره‌كته‌ره‌كانی نێو شۆڕش له
چیرۆكی (گوڵباران و پیاوه بۆگه‌نه‌كان)
كۆتایی ساڵی2010 و سه‌ره‌تای 2011 له به‌غدا و له نێو جه‌نجاڵی گۆڕانكارییه‌كانی ژیانم له نێوان كه‌ركوك و به‌غدادا، له ژوورێكی بچوكی هۆتێلێكی هه‌ژارنشیندا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێمبڵێ كاروان كاكهسورم خوێنده‌وه. پێشتر نه ناوی خۆی نه ناوی هیچ كام له چیرۆك و رۆمانهكانیم بیستبوو جگه له كتێبی (منداڵیم ئاسكێك بوو به‌سه‌ر په‌لكه‌زێڕینه‌دا بازبازێنی ده‌كرد) كه بیڕهوهری و یادگارییه‌كانی كاروان كاكهسووره، ئه‌ویش ته‌نها له ماڵی هاوڕێیه‌كدا و له نێو ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كه‌یدا به‌رچاوم كه‌وتبوو، ئه‌و هاوڕێیه‌م هه‌رجارێك كه ده‌چوومه ماڵیان، بۆ پێكه‌نین یه‌كێك له به‌سه‌رهاته‌كانی نێو ئه‌و كتێبه‌ی ده‌خوێنده‌وه و قاقا پێده‌كه‌نی منیش هیچ تێنه‌ده‌گه‌یشتم!
له به‌غدا هیچ كتێبێكم لانه‌بوو و كۆمه‌ڵێك كتێبی ئه‌لیكترۆنیش له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا هه‌بوو، ناچار گه‌ڕام به‌نێو كتێبخانه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا و چه‌ند كتێبێكم ده‌سنیشانكرد به‌و نیازه‌ی بیانخوێنمه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌كانی كاروان كاكه‌سوور ده‌سپێكی ئه‌و پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌یه بوو، دوو به‌رگ بوو خوێندمه‌وه، جارێكی تریش خوێندمه‌وه، چه‌ند جارێكی تریش خوێندمه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی كاكه‌سوور بۆ من چێژ و له‌زه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو سه‌ره‌تا تێینه‌گه‌یشتم ئایا من رۆمان و چیرۆك ده‌خوێنمه‌وه یاخود یاده‌وه‌ری نوسه‌رێك؟ ته‌كنیكێكی هێنده جیاواز و سه‌یر له نوسینه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا به‌كارهاتووه كه كه‌مجار هه‌ستده‌كه‌ی نوسه‌ر باسی ژیانی خۆی ده‌كات! به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ستی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانێكی پڕ رووداو و كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر و ته‌كنیكی ناوازه‌ت پێده‌به‌خشێت! بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و نوسه‌ره بۆ من قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و مانایه‌كی تری هه‌یه، بۆیه ده‌مهه‌وێ كاتێكی تری بۆ ته‌رخان بكه‌م بۆ رانان و خوێندنه‌وه‌ی.
له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نوسه‌ره كه‌وته خه‌یاڵمه‌وه و گه‌ڕامه‌وه كوردستان به‌و ئومێده‌ی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تریم به‌رده‌ست بكه‌وێت و زیاتر چێژ له خوێندنه‌وه‌ی دنیای كاروان كاكه‌سور وه‌ربگرم، خۆشبه‌ختانه به‌شێكی زۆری چیرۆكه‌كانیم ده‌ست كه‌وت و خوێندمنه‌وه، هه‌ر یه‌كێك له چیرۆكه‌كانی بۆ من مایه‌ی تێڕامان و وه‌ستان بوو، هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌و نوسه‌ره نیه به یه‌كجار خوێندنه‌وه وازم لێنابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ به‌شێكی به‌هۆی ئه‌و ئاسوده‌بوونی رۆحییه‌ی كه كتێبه‌كه پێیبه‌خشیوم و خۆشحاڵبوونی خۆم به نوسینه‌كه‌وه بوبێت به‌ڵام به‌شێكی سه‌ره‌كیشی به‌هۆی ئه‌و ئه‌فسون و ته‌كنیكه‌وه بووه كه نوسه‌ر نایه‌ڵێ به ته‌نها یه‌ك جار خوێندنه‌وه كتێبه‌كه‌ی بخه‌یته‌وه نێو ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش به‌رای من خه‌سڵه‌تی نوسه‌ری سه‌ركه‌وتووه به تایبه‌ت چیرۆكنوس، كه نه‌یه‌ڵێ چێژی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به سانایی كاڵ بێته‌وه. بۆیه له‌مێژه حه‌زی خوێندنه‌وه و رانانی كتێبه‌كانی كاروان كاكهسورم له خه‌یاڵدایه، وه‌لێ ده‌رفه‌تی من، یان توانای نوسینم له‌سه‌ر وه‌ها به‌رهه‌مێك، یان كات و شوێنی پێویست، یان هه‌ر هۆكارێكی تر، نه‌یهێشتووه تا ئێستا موماره‌سه‌ی ئه‌و حه‌زه‌م بكه‌م، به‌و ئومێده‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌م شایسته‌ی چیرۆكه‌كه‌ی كاروان كاكه‌سور بێت و بتوانم زۆرترین تیشك بخه‌مه سه‌ر كه‌سایه‌تی و هێڵ و روداوه‌كانی چیرۆكه‌كه.
ناونیشانی ئه‌م چیرۆكه چه‌ند ووشه‌یه‌كی لێكدراوه و ووشه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی به‌شێوه‌یه‌كی قۆڵ په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه‌وه هه‌یه. (گوڵباران) ئه‌و بێوه‌ژنه بێده‌نگ و كۆستكهوتووهیه كه هه‌میشه مه‌حكومی ئازارچه‌شتنه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌رییه‌وه، به‌ڵام وێنه‌ی ئه‌م كاره‌كته‌ره وێنه‌ی ژنێكی مه‌رد و خاوه‌ن (كیان)ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی كه به درێژایی چیرۆكه‌كه سه‌ربه‌رزانه ده‌ژی و نه‌یهێشتووه پێویستی به كه‌س بێت و زه‌لیلی ده‌ستی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بێت، هه‌میشه خۆی له قاسییترین دۆخدا كاره‌كانی خۆی رایی كردووه، دواجاریش به هۆی ئه‌تك كردنییهوهیه له‌لایه‌ن چوار پیاوه‌وه توشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌یر دێت وه‌ك نوسه‌ر ئه‌ڵێت له كۆتایی نهخۆشییهكهشدا ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی شه‌وانه ئاگاداری منداڵه كۆرپه‌كه‌شی بكات ناچار ((دلێر)) به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستا ئه‌میش دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دراوسێكانیانه‌وه. وێنای گوڵباران له زهنی مندا رێك هاتوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یدا كه هه‌موو ساتَێكی ژیانی خۆی له خۆیدا په‌خشكردن و بارینی گوڵ بووه به‌سه‌ر مناڵه‌كانی له‌لایه‌ك به‌هۆی میهره‌بانی و به‌سه‌ر خه‌ڵكانی گه‌ڕه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی جوانی و قهشهنگییهكهیهوه. بۆ من گرنگ نیه كاروان كاكه‌سوور بۆ دروستكردنی ئه‌م كاره‌كته‌ره پشتی به چی به‌ستووه و مه‌به‌ستی كێیه، كه‌سێكی ریالیستییه، یان خه‌یاڵییه، له روئیای مندا گوڵباران وێنه‌ی ئه‌م نیشتیمانه بێ‌ناز و كۆستكهوتووهی خۆمانه، كاتێك (فه‌رهاد مه‌ندوب) به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ ده‌چێته شاخ و شۆڕش ده‌كات و دواتر له‌وێوه حیكایه‌ته‌كانی به (دڵشاد)ی برایدا ده‌گاته‌وه شار، گوایه عه‌شقی (گوڵباران) له شار رهتاندویهتی كه له بنه‌ڕه‌تدا وانیه، ئه‌مه وێنه‌ی هه‌مان كاره‌كته‌ره شۆڕشگێره‌كانی ئێره‌یه كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بووه هه‌ڵه‌ته‌ی چیاكان بوون و دواتر گه‌ڕانه‌وه شار و ئیدی بۆ ئه‌به‌د له‌سه‌ر خه‌رمانی حیكایه‌ت پاڵیاندایه‌وه و ئیشی ئه‌وان ته‌نها بوو به حیكایه‌تخوانی. كاتێ (دڵشاد مه‌ندوب) و (فه‌رهاد مه‌ندوب) و (سمكۆی خه‌جه ئافات) و (چاودێره‌كه‌ی شاره‌وانی) و چوار پیاوه‌كه‌ی تریش چاو ده‌بڕنه جه‌سته‌ی (گوڵباران) ناتوانی وێنه‌ی ئه‌و قۆناغانه‌ی مێژوو له‌پێش چاوی خۆت لابه‌ری كه ووڵاتانی گه‌وره و هه‌رچی و پهرچییهكانی دنیا چاویان له‌سه‌ر نیشتیمانی كۆستكهوتووت بووه و قومارییان له‌سه‌ر كردووه و دواجاریش له شه‌ڕێكی بێبه‌رامبه‌ردا نیشتیمانت به‌سه‌ر چوار ووڵاتدا دابه‌ش كرا، ئالێره‌دا وێنه‌كه ته‌واو وێكچووه كاتێ له نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگدا چوار پیاو به خۆیان و چه‌ند سه‌گێكی دڕه‌وه ڕوو له ماڵه‌كه‌ی (گوڵباران) ده‌كه‌ن و دوای پێكدادانێكی توندی سه‌گه‌كانی ماڵی (گوڵباران) كه (سمكۆی خه‌جه ئافات) په‌روه‌رده‌ی كردبوون، له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كانی چوار پیاوه‌كه پێكڕا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و بیوه‌ژنه كۆستكهوتووهی كه ناوی (گوڵباران)ه و هه‌رچییان ده‌وێ له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌ن. ئه‌كرێ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ر له‌وه‌ی (سمكۆی خه‌جه ئافات) و سه‌گه‌كه‌ی (بیرۆ) بێن بۆ ماڵی (گوڵباران) و ئیتر له‌وێ بمێننه‌وه به‌یه‌كجاری، به قۆناغی دوای راپه‌ڕینی كوردستانی بشوبهێنین، كه له كولهمهڕگی و چه‌رمه‌سه‌ریدا ژیان ده‌گوزه‌را به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی (سمكۆی خه‌جه ئافات) و به‌خێوكردنی توتكهسهگهكانی ماڵی ((دلێر)) له‌لایه‌ن (بیرۆ) سه‌گه‌كه‌ی (سمكۆی خه‌جه ئافات) و مانه‌وه‌ی یه‌كجارییان له‌و ماڵه‌دا ئیتر روناكیی و گه‌شانه‌وه رووی تێكردن تا ئه‌و كاته‌ی كه چوار پیاوه‌كه ده‌ده‌نه سه‌ریانا و په‌لامارییان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی (گوڵباران) به یاوه‌ری (سمكۆی خه‌جه ئافات) ده‌گه‌نه‌وه ناو كوخه‌كه چرایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ده‌ستپێكردنی زه‌مه‌نێكی رووناك له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌وه. ئه‌مه ئه‌كرێ وا شرۆڤه بكرێت كه كاتی خۆشی له ژیانی ئێمه‌ی نیشته‌جێی ئه‌م نیشتیمانه‌دا زۆر كورتخایه‌ن و كه‌مه، هه‌روه‌ك چۆن له ماڵه‌كه‌ی گوڵبارانیشدا هه‌روابوو.
(پیاوه بۆگه‌نه‌كان) به‌شی دووه‌می ناونیشانی چیرۆكه‌كه ئه‌م ووشه‌یه له دوو لاوه په‌یوه‌ندی به چیرۆكه‌كه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان، ئینسانه‌كانی نێو ئه‌م چیرۆكه زۆربه‌ی جاره‌كان دوای مردنیان بۆگه‌ن ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی بێزاربوونی ده‌وروبه‌ری خۆیان به زیندویهتیش كه‌مترین سوودیان بۆ كه‌سانی تر هه‌یه و مرۆڤ لای كاروان كاكه‌سور و لێره‌دا مه‌خلوقێكی بۆگه‌نه، به‌شێكی تری په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌و هه‌ستی بۆنكردن و بۆگهنبوونهیه كه سه‌راپای چیرۆكه‌كه‌ی ته‌نیووه، نوسه‌ر ویستویه‌تی هه‌ر له ناونیشانه‌وه خه‌یاڵی خوێنه‌ر به‌لای یه‌كێك له هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤدا راكێشێت و به‌وه‌ی كه ئه‌كرێ هه‌ر یه‌كێك له هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ یه‌كپارچه كارهساتهێنهر و كوشنده بێت وه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا هه‌سته‌وه‌ری بۆن كردن ئاوایه.
(گوڵباران و پیاوه بۆگه‌نه‌كان) ئه‌و چیرۆكه‌یه كه رووداو و كاره‌كته‌ركانی شێوه ئاڵۆزییهكیان پێوه‌دیاره، چونكه نوسه‌ر لێره‌دا رۆڵی كه‌سی موخاتیب به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه ده‌بینێت و له هه‌ندێ شوێنیش ده‌بێته‌وه به خودی خۆی باس له سه‌رچاوه‌كانی نوسین و داڕشتنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌رای من ته‌كنیكێكی جیاوازه له ته‌كنیكی نوسینی چیرۆكی باوی كوردی، خاڵێكی سه‌یر كه من تێیناگه‌م و سه‌رم لێی سوڕماوه ئه‌وه‌یه ئایا نوسه‌ر له زمانی كێوه موخاته‌به‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌كات؟ ئایا ئه‌وه خودی (دلێر) (كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه)یه به‌رده‌وام قسه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كاته‌وه و یاده‌وه‌ری خۆی بۆ خۆی ده‌گێڕێته‌وه؟ ئایا ئه‌وه هێزێكی میتافیزیكییه و چاوێكی ره‌قیبه به‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌كانی ژیانی (دلێر)ه‌وه؟ یاخود ئایا ئه‌وه خودی كاروان كاكهسوره قسه ده‌كات و خۆشی كاره‌كته‌رێكی شاراوه‌ی نێو چیرۆكه‌كه‌یه؟! به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن و نوسه‌ر به په‌نهانی هێشتونیه‌تیه‌وه.
ته‌كنینكی ده‌ستپێكردن له خالێك و كۆتایی هێنان به هه‌مان خاڵ ئه‌و ستایله‌یه كه من زۆر پێی سه‌رسامم و له شانۆشدا زۆرترین ئیعجابی منی بۆ خۆی كێشكردووه ئه‌وه‌ی كه له شانۆدا پێی ده‌وترێت ئه‌بسێرد كاروان ئه‌م چیرۆكه‌ی به‌و شێوه‌یه نوسییووه.
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیرۆكی (گوڵباران و پیاوه بۆگه‌نه‌كان) كوڕێكی گه‌نجی داڕوخاو و ترساوه، (دلێر) له‌سه‌ره‌تادا چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك نوسه‌ریش ده‌ڵێ روون نیه بۆ و چۆن ئه‌و چه‌كه‌ی پێیه! ئه‌م كاره‌كته‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی هێنده قوڵی له‌گه‌ڵ هه‌ستی (بۆنكردن)دا هه‌یه كه خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات نه‌ك ته‌نها لای (دلێر) به‌ڵكو بۆن یه‌كێكه له ماتریاله سه‌ره‌كییه‌كانی دروست بوونی ئه‌م چیرۆكه، ترس له بۆن، حه‌ز كردن به بۆن، دوالیزمی ژیانی (دلێر)ه، ناسینه‌وه‌ی بۆنی ئاوه‌دانی له هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی و رووداوه‌كان و رق لێبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه و دواجار دووركه‌وتنه‌وه له بۆنی ئاوه‌دانی و خۆشویستی بۆنی سروشت و چۆڵه‌وانی، وا له‌و كه‌سایه‌تییه ده‌كات نه‌توانێت به ئاسانی خۆی لێی لابدات هه‌رچه‌نده ترسێكی كوشنده‌شی لێی هه‌یه. بۆنی بۆگه‌نی یان روونتر بۆنی بۆگه‌نبوونی ئینسان ئه‌و گرێیه‌یه كه پاڵه‌وانی چیرۆكی (گوڵباران و پیاوه بۆگه‌نه‌كان) هیچ كات ناتوانێت لێی قوتاربێت و هه‌میشه‌ش ترسی هه‌یه خۆی یان دایكی یان برا بچوكه‌كه‌ی له دوای مردنیان بۆگه‌ن بكه‌ن و دیسان نازناوی بۆگه‌نی به‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌یاندا ببڕێته‌وه، چونكه كاتێ باوكی ده‌مرێت راسته له چله‌ی هاویندا ده‌كوژرێت به‌ڵام به‌هۆی بۆگهنییهوه ته‌نانه‌ت كه‌سێك نیه ته‌رمه‌كه‌ی به‌رێت بۆ قه‌برستان تا دواجار خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وره‌به‌ره دوای ئه‌وه‌ی پیاز ده‌ئاخننه لوتیانه‌وه ئینجا ده‌توانن به‌خاكی بسپێرن، رۆژێك له دواشتنی باوكیشی كاتێ له‌گه‌ڵ دایكی ده‌چنه سه‌ر گۆڕه‌كه، دایكی به ده‌ستێكی لووتی گرتووه به‌ده‌سته‌كه‌ی تری ئه‌و هه‌وایه له خۆی دوور ده‌خاته‌وه كه ته‌رمه‌كه بۆگه‌نی كردووه. له دوای ناشتنی باوكیشی سه‌ره‌كیترین ئامۆژگاری دایكی بۆ (دلێر) ئه‌وه‌یه كه ناونیشانی خۆیان به هیچ كه‌س نه‌ڵێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی مردنی باوكی‌دا و پێش ئه‌سپه‌رده‌كردنی و دوای بۆگه‌نبوونی، خه‌ڵكی ئیتر نازناوی (جه‌مشید بۆگه‌نی) یان لێی نا و دایكیشی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كوره‌كه‌ی به‌و نازناوه‌ی باوكییه‌وه بناسرێت و تا مردن لێی نه‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده (جه‌مشید)ی باوكی له ژیانیدا ئه‌و نازناوه‌ی نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جارجار خۆی به شیعر نوسینه‌وه سه‌رقاڵ كردووه هه‌میشه ویستویه‌تی نازناوێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت تا خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه بیناسنه‌وه به‌ڵام ئه‌و حه‌زه‌ی نه‌هاته دی و دوای مردنی ئه‌و ناوه‌ی به‌باڵادا بڕا. ترس له بۆنی بۆگه‌نی و پرۆسه‌ی بۆگه‌ن بوون هه‌ر له دایكییه‌وه بۆ (دلێر)یش مایه‌وه و وایكرد كه بۆ هه‌میشه ئه‌سڵی خانه‌واده‌كه‌یان له هه‌موو كه‌سێك بشارێته‌وه. لێره‌دا كاروان كاكه‌سوور هاوڕوانێكی له‌گه‌ڵ (پاتریك زۆسكیند) نوسه‌ری رۆمانی (بۆن.. چیرۆكی كوشنده) 1986-ئه‌ڵمانیا،دا هه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان به ئاقارێكدا و یه‌كێك به ئاراسته‌ی نێگه‌تیڤ و یه‌كێكیان به پۆزه‌تیڤ كاریان له‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌ری بۆن كردووه. به‌وه‌ی كه (جان باتیست گرۆنۆی) پاڵه‌وانی رۆمانی (بۆن.. چیرۆكه كوشنده‌كه) هه‌ر به زكماك توانایه‌كی زیاتری له مرۆڤی ئاسایه بۆ ناسینه‌وه‌ی بۆنه‌كان و هه‌موو ژیانیشی ته‌رخان ده‌كات بۆ دروست كردنی بۆن به‌ڵام ئه‌و بۆنانه‌ی كه ئه‌و دروستیان ده‌كات پێویستییان به ره‌گه‌زێكه كه له نێو لاشه‌ی ئافره‌ت دایه و بۆ په‌یداكردنی پێویسته خاوه‌نی ئه‌و لاشه‌یه بكوژێت، (باتێست) به‌رده‌وام ده‌بێت تا ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی شاره‌كه‌ی ده‌كوژێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه و دواجاریش خاوه‌نی كه‌سه كوژراوه‌كان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن به‌و نیازه‌ی بیدۆزنه‌وه و له تۆڵه‌ی كچه‌كانیان بیكوژن به‌ڵام (جان باتیست گرۆنۆی) هه‌ڵدێت و له یه‌كێك له كڵێساكان خۆی حه‌شار ده‌دات و له ساته‌كانی كۆتاییدا و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ری ده‌توانێ ئه‌و بۆنه دروست بكات كه مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت حاڵه‌تی مه‌ستی و بێهۆش بوون و له‌گه‌ڵ به‌باكردنی بۆنه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی نێو كڵێساكه بێهۆش ده‌بن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر حاڵه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان و خۆیان له هه‌موو كۆت و پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌ماڵن به خودی قه‌شه‌ی كڵێساكهشهوه. ئه‌وه‌ی كه من مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م به‌كارهێنانی (هه‌ستی بۆن كردن)ه له نێوان چیرۆكنوسێكی كورد و رۆماننوسێكی ئه‌ڵمانیدا و دووباره تهوزیفكردنهوهی ئه‌و ههستهوهرهیه له‌نێو تێكستێكی ئه‌ده‌بیدا، كه بۆن كردن لای نوسه‌رێكی وه‌ك كاروان كاكهسووری په‌روه‌رده‌ی كلتوری خۆرهه‌ڵاتی كوشنده و ترسێنه‌ره، به‌ڵام لای (پاتریك زۆسكیند)ی په‌روه‌رده‌ی كلتوری ئه‌ڵمانی و خۆرئاوادا بۆن مایه‌ی حه‌سانه‌وه و مه‌ستبوون و ئهرخهیانیه، ئه‌گه‌رچی پێویسته له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زه‌كانی بۆنه‌كه‌دا قوربانیش بدرێت به‌ڵام دواجار ئه‌وه بۆنكردنه كه وای له قه‌شه‌یه‌كی كڵێساش كرد به‌ده‌م بۆنكردنه‌وه مه‌ست بێت و باوه‌ش به كیژۆڵه‌یه‌كی ناسكدا بكات و هه‌موو پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تی ئایینه‌یان پێشێل بكات. هه‌رچی كاروان كاكهسووره له لایه‌كه‌وه بۆنی وه‌ك ئه‌وه وه‌رگرتووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ نۆستالۆژیادا هه‌یه به‌وه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مرۆڤی خۆرهه‌ڵاتی هه‌میشه كوشته‌ی نۆستالۆژیا و رابردووهكهیهتی و ئیشتیاقی بۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی پڕئازار و نه‌هامه‌تیش بووه بۆی، كاروكته‌ری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌ی كاروان كاكهسووریش به هۆی ئه‌وه‌ی كه یاده‌وری و رابردوویه‌كی زۆر تاڵی هه‌یه بۆیه توشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه، بۆنیش یه‌كێكه له‌و هه‌ستانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زاڵمانه مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ تاریكترین كه‌له‌به‌ره‌كانی نێو یاده‌وه‌ری له‌وێوه حوزن بۆ ئه‌و گریان و پێكهنینانه هه‌ڵده‌ڕێژێت كه به‌شێكن له‌و رابردووه‌ی، دیاره خودی كاروان كاكهسوری نوسه‌ری چیرۆكه‌كه‌ش له‌م حاڵه‌تی مه‌حكومبوون به نۆستالۆژیایه به‌ده‌ر نیه و به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆریش پێی كاریگه‌ره و له زۆربه‌ی نوسینه‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه (منداڵیم ئاسكێك بوو به‌سه‌ر په‌لكه زێرینه‌دا بازبازێنی ده‌كرد) كه یاده‌وه‌رییه‌كانی نوسه‌ره، باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه، ئه‌م مهحكومبوونهش لێره‌دا دووباره كاری خۆی كردۆته‌وه و نوسه‌ر نه‌یتوانیوه یان نه‌یویستووه له ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رچێت. له‌لایه‌كی تره‌وه بۆنكردن لای ئه‌م نوسه‌ره كورده پێچه‌وانه‌ی رووانینهكهی نوسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه، چونكه كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی بۆنكردنه‌وه تۆشی نه‌هامه‌تی بوون و به‌رده‌وام ترسیان له بۆنكردن هه‌یه، ئه‌مه جگه له جیاوازییه جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆنی (پاتریك زۆسكیند) بۆنێكی خۆشه به‌ڵام بۆن لای (كاروان كاكه‌سوور) بۆنێكی ناخۆشه و بۆگه‌نییه، (دایكت حه‌زی نه‌ده‌كرد تۆ ئاوا هه‌ر شتێك ببینی له لوتی خۆتی نزیك بكه‌یته‌وه و بزانی بۆنی چی لێدێت، به ده‌گمه‌نیش شته‌كان بۆنی خۆشیان لێده‌هات، به‌ڵام خۆشی و ناخۆشی ئه‌و بۆنانه هیچ په‌یوه‌ندییان نه به شێوه و نه به زه‌مه‌نی شته‌كانه‌وه هه‌بوو… ئه‌و بۆنه‌ی خهیاڵتی به‌ره‌و چۆڵه‌وانی ده‌برد جۆرێك ئاسوده‌یی پێده‌به‌خشیت، به‌ڵام هه‌ر بۆنێك بۆ ئاوه‌دانی بیگێڕابویتایهوه، پێی سه‌غله‌ت ده‌بوویت…).
كاره‌كته‌ری ترسا‌و، خه‌سڵه‌تی چیرۆكی ( گوڵباران و پیاوه بۆگه‌نه‌كان)ه ئه‌وه‌تا له ده‌سپێكی چیرۆكه‌كه‌دا، نوسه‌ر پێمان ده‌ڵێت پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆكه چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ته‌مه‌ننا ده‌كات بتوانێك ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌ستی بته‌قێنێت به‌و هیوایه‌ی له نێو ئه‌و سه‌رمایه‌ی زستاندا كه‌مێك گه‌رمی ببێته‌وه. به‌ڵام نایتهقێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه هه‌ستی ژیاندۆستی زۆر به‌رزه، نا به‌ڵكو ترسی هه‌یه له نێو ئه‌و سه‌رمایه‌شدا هه‌ر بۆگه‌ن بكات و ببێته میرات هه‌ڵگری باوكی له نازناوی بۆگه‌نی.
ترس له بۆگه‌ن بوون، ترس له سه‌رما، ترس له گه‌رما، ترس له وه‌ڕینی سه‌گه‌كان و لوره‌ی گورگه‌كان، ترس له ناووناتۆره‌ی دروستكراوی خه‌ڵك، ترس له (سمكۆی خه‌جه ئافات) و لێدانه‌كانی، ترس له قوتابخانه و ته‌باشیر و تهختهسڕهكه، تر له خوێندكاره هاوپۆله‌كان، ترس له (دڵشاد و فه‌رهاد مه‌ندوب)، ترس له ئاشكرابوونی ناوی دایك، ترس له ئاشكرابوونی مه‌رگی (گوڵباران)ی دایك، ترس له ئاشكرابوونی نازناوه بێزراوه‌كه‌ی (جه‌مشید)ی باوك، ترس له كامێرا سێپایهكهی وێنه‌گره‌كه، ترس له ره‌قبوونه‌وه، ترس له بۆگه‌نبوون، ترس له مردنی (هه‌ڤاڵ)ی برا بچوك به منداڵی، ترس له هه‌موو شته‌كان …هتد، هه‌موو ئه‌م ترسانه كه‌سایه‌تی (دلێر)یان پێكهێناوه، كه‌مترین ئازایه‌تی و جهبهرود و شانازی له ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌دا به‌دیناكرێت! ئاخۆ نوسه‌ر ده‌یهه‌وێ بڵێت (دلێر) كێیه؟ په‌روه‌رده‌ی كام كۆمه‌ڵگایه كه سه‌راپای ژیانی ترس و دهستهمۆبوونه؟ئایا هه‌ر یه‌كێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆرهه‌ڵاتی و ووردتر بلێم كۆمه‌ڵگای كوردی (دلێر)ێكی له ناو خۆیدا نیه؟ ئایا كێ هۆكاری هه‌ره‌سهێنانی كه‌سایه‌تی (دلێر)ه‌كانه؟؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن و لێكدانه‌وه و وه‌ڵامی جیاواز هه‌ڵده‌گرن.
حه‌زی برامردن یان براكوشتن بۆ ده‌ستبه‌راگرتنی شتومه‌كه‌كانی، حه‌زێكی قوڵی (دلێر)ه ئه‌وه‌تا له سه‌ر قه‌بران و له كاتی ناشتنی ته‌رمی (سرود) برایدا ئه‌و ته‌مه‌ننا ده‌كات دایكی زوو گۆڕه‌كه هه‌ڵكه‌نێت و براكه بنێژێت و خێرا بگه‌نه‌وه ماڵه‌وه، تا ئه‌و به ئیسراحه‌ت له‌سه‌ر دۆشه‌ك و جێگاكه‌ی (سرود) دا بخه‌وێت و ئیتر ئه‌وه‌نده سه‌رمای نه‌بێت. ئه‌م حه‌زه له‌م كه‌سایه‌تییه‌دا به رای من دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌پێناو رزگاربوونی ژیانی خۆی له كوله‌مه‌رگی و گه‌رمبوونه‌وه‌ی له نێو پێخه‌فه‌كه‌ی براكه‌یدا حه‌ز له مردنی بكات، كه ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی به زه‌بروزه‌نگی رۆژگاره‌وه هه‌یه وایكردووه ئه‌م خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت بن و نه‌توانن ماڵێكی پۆشته و دۆشه‌ك و به‌تانییه‌كی رێكوپێكیان هه‌بێ تا ئه‌م ته‌مه‌ننای مردنی براكه‌ی نه‌كات. ره‌هه‌ندێكی تریشی ئه‌و حه‌زی مهرگدۆستییهیه كه له‌نێو ئینساندا هه‌یه وه‌ك له چیرۆكی (حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم) ی شێرزاد حه‌سه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه كراوه و ئه‌م حه‌زه له نێو كوڕه‌وه ئاراسته‌ی باوك ده‌كرێت و كوڕ حه‌ز به مردن یان كوشتنی باوك ده‌كات، له پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مومتهلهكانی باوكدا له دوای مردنی، ئه‌كرێ ئه‌و حه‌زه‌ی ((دلێر))یش له روویه‌كه‌وه به‌م گریمانه‌یه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه نایه‌وێت دایكی هیچ كوڕێكی تری هه‌بێت و ته‌نها خۆی تاقانه كوری دایه بێت! (به‌ڵكو له‌مه‌ودوا تۆ له باوه‌شی دایكتدا ده‌نویت، كه هه‌م گیانت گه‌رمایی زیاتری پێده‌گات و هه‌م كه‌متر ده‌ترسیت، به‌تایبه‌تی له وه‌ڕینی سه‌گه‌كان، كه هه‌ندێجار لوره‌ی گورگیشتان له‌گه‌ڵدا ده‌بیست).
قوتابخانه لای كاروان كاكه‌سوور شوێنێكی ناخۆش و بێزراوه هه‌ربۆیه زۆرجار وێنه‌ی ناشرین و شێوه به‌ندینخانه‌ی پێده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌تا له‌م چیرۆكهیدا له دیدی (دلێر)ه‌وه هه‌میشه ترسناكی قوتابخانه‌مان بۆ دووباره ده‌كاته‌وه، هه‌ر له ترسی (دلێر) له مامۆستاكانی و هاوپۆله‌كانی و دار و دیواری قوتابخانه‌وه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه قوتابخانه له‌م ناوچه‌یه‌دا چ وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌یه! و ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌و قوتابییه‌ی له مامۆستا نه‌ترسێت دوارۆژی باشی نابێت) له زمانی كاره‌كته‌رێكی عه‌وامی نێو چیرۆكه‌كه‌وه به روونی پێمانده‌ڵێت كه قوتابخانه هه‌میشه وێنه‌یه‌كی تری هه‌بوو له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌و وێنه‌یه‌ش ئینزیباتخانهیه و شوێنی ترساندنی ئه‌و منداڵانه‌یه كه بۆ فێربوونی زانست و زانیاری رووی تێده‌كه‌ن. (دلێر) هه‌ر له قوتابخانه‌دا (فه‌رهاد مه‌ندوب)ی ناسی كه دواتر بوو به كابووسێكی هه‌میشه‌یی ژیانی و دواتریش (دڵشاد مه‌ندوب)ی برای بوو به میراتگری ئه‌و كابووسه بۆ گیانی (دلێر)، بۆنی ئاوه‌دانیش كه سه‌راپای قوتابخانه‌كه‌ی گرتبوو هێنده‌ی تر ئه‌و شوێنه‌ی لای (دلێر) ترسناكتر كرد! ئه‌كرێ ئه‌و پرسیاره بكرێت بۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌چنه قوتابخانه میز به خۆیاندا ده‌كه‌ن؟! ئایا ئه‌و شوێنه ئه‌وه‌نده ترسناكه وه‌ك (دلێر) له‌وێدا میزی به‌خۆیدا كرد؟ ئایا هه‌ر به‌راستی له دنیای ئێمه‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كاروان كاكه‌سور راسته كه له زمانی یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه نوسیویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆتاییدا ده‌بنه دكتۆر و ئه‌ندازیار له‌یه‌كه‌م رۆژی قوتابخانه‌دا میز و ته‌نانه‌ت گووشیان به‌خۆیاندا كردووه؟ ئایا یه‌كه‌م میز به‌خۆداكردن له قوتابخانه پاسپۆرتی بوون به دتۆر و ئه‌ندازیاری ده‌به‌خشێت به كه‌سی میزكهر؟ یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه ته‌نها بیانوویه‌كی پێكه‌نیناوی میزكهرهكانه بۆ پینه‌كردنی (عه‌یب) ه‌كه‌یان؟.
ویستی دووركه‌وتنه‌وه له ئاوه‌دانی هه‌ر له سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی كه (دلێر) حه‌زی به هیچ بۆنێك نه‌كردووه كه به‌ره‌و ئاوه‌دانی كێشی كردبێت، هه‌میشه رقی له مه‌كته‌ب و ئاوه‌دانییه‌كه‌ی بووه، كه له خانووه‌كه‌ی (مه‌لا ئه‌بو به‌كر)یش ده‌ركران خێرا چوونه قه‌راغی شار و له‌وێ كوخێكیان بۆ خۆیان دروست كرد، هیچ كاتێكش حه‌زی نه‌كردووه لهخڵكی تر له ده‌وروبه‌ری ماڵیان خانوو دروست بكات، به به‌ڵكو دروستبوونی چه‌ند ماڵێك له چۆڵهوانییهكهی ده‌وروبه‌ریان ته‌واو بێتاقه‌ت بووه، ئایا ئه‌م حه‌زه له‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه كه ئاوه‌دانی مایه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی ئه‌م كوره‌یه بۆیه هێنده‌ی رقی لێیه‌تی؟ ئه‌مانه واده‌كه‌ن بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كاروان كاكه‌سوور پێیوابێ هه‌موو ئه‌و ئازار و به‌دبه‌ختیانه‌ی تووشمان ده‌بن به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و ئاوهدانیهوهیه، قسه‌یه‌كی تری نوسه‌ر وه‌ك زیندویه‌تی ئه‌م دیده ده‌خه‌مه‌ڕوو، كاروان كاكه‌سوور له شوێنێكی كتێبی (منداڵێك به دزییه‌وه كتێب ده‌خوێنێته‌وه) كه دیدارێكی فراوانه دانا فایه‌ق له‌گه‌ڵیدا سازیداوه له باسی ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنه‌كانی دنیاوه قسه‌ی یه‌كێك له بیرمه‌نده‌كانی دنیا دێنێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تهكنهلۆژیستهكان لافی ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا لێده‌ده‌ن و ده‌ڵین ئه‌وه‌تا له‌مسه‌ری دونیاوه به هۆی ئامێرێكه‌وه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئازیزانتان له‌وپه‌ڕی دونیا قسه بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئێوه نه‌بوایه ئێمه و ئازیزانمان ئاوا له‌یه‌كدی ته‌ره نه‌ده‌بووین و هه‌ریه‌كه‌مان نهدهكهویتێنه سوچێكی دنیاوه! ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆژیایه كه تامی غوربه‌ت و عه‌شق و زۆر چه‌مكی تری نه‌هێشتووه و زۆر شتی تریشی له مانا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی داماڵیهوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م قسه‌یه له دیوێكدا په‌یوه‌ندی به‌و مه‌حكومبوون به نۆستالۆژیای خودی كاروانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له دیوه‌كه‌ی تریشدا وه‌ك به‌شێكی ناچراڵییهكانی دونیا، شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤایه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و دیده ده‌كاته‌وه كه ژیانی مرۆڤ له سایه‌ی پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیاوه له زۆر شت ته‌جرید بووه و زۆر مانای ساده و جوانی له ده‌ستداوه و له دۆخی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌دا مرۆڤ له زۆر كار و ئه‌رك خانه‌نشین ده‌بێت و دواجار رۆبۆته‌كان جێگه‌ی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه و ره‌نگیشه هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر نه‌سلی مرۆڤی سانا دروست بێت.
له روویه‌كی تره‌وه به مانا (رۆسۆ)ییه‌كه‌ی مرۆڤ تا به‌ره‌و سروشت بگه‌ڕێته‌وه خۆشتر و بێ كێشه‌تر ده‌ژی و زیاتر هه‌ست به جه‌به‌روتی خۆی وه‌ك (بونه‌وه‌ری مرۆڤ) ده‌كات.
ترس له چیرۆك هه‌ڵبه‌ستن و هۆنینه‌وه‌ی سیناریۆ كابوسێكی به‌رده‌وام
(دلێر) هه‌موو ژیانی ترسی گه‌وره‌ی له‌و چیرۆك و بالۆرانه هه‌بووه كه خه‌ڵكی بۆ خۆی و باوكی و دایكی و دهروبهرهكهیان ههڵبهستیووه، چونكه له دوای مردنی باوكی ده‌یان چیرۆك و سیناریۆی له‌سه‌ر ده‌گێڕنه‌وه. (فه‌رهاد مه‌ندوب)ی هاوڕێی چه‌ندین چیرۆكی ئه‌فسوناوی و سه‌یری له‌باره‌ی دایك و باوكی (دلێر) و په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و دایكی (دلێر) گێرایه‌وه كه (دلێر) خۆی هه‌ندێجار سه‌ری سوڕده‌ما له رێكوپێكی دارشتنه‌وه‌ی سیناریۆكان له كاتێكدا زۆر دڵنیابوو له ناڕاستی چیرۆكه‌كان، له‌دوای كوژرانی (فه‌رهاد مه‌ندوب) (دڵشاد مه‌ندوب)ی برای ده‌یان چیرۆكی عه‌شق و ئه‌وین و سه‌ركێشی نێوان فه‌رهادی برای و (گوڵباران) دایكی (دلێر) ی بۆ خودی (دلێر) ده‌گێڕایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌و ئێستا وا له‌به‌رده‌م كوڕه‌كه‌ی (گوڵباران)ه و سه‌رجه‌م چیرۆكه‌كانی ئه‌و لای (دلێر) ئاشكرایه كه ناراستن و هی خه‌یاڵی خۆیه‌تی، هه‌ر (دڵشاد مه‌ندوب) مه‌رگی براكه‌ی له شاخ و له‌كاتی ده‌رچوونی له‌شار و رووكردنه نێو شۆڕش ده‌كاته یه‌كێك له ئه‌فسانه گه‌وره‌كان و وێنای پاڵه‌وانێكی مێژووی به (فه‌رهاد)ی برای ده‌به‌خشێت له‌كاتێكا هه‌مووان ده‌یانزانی كه (فه‌رهاد) له شاخ چۆن به چ شێوه‌یه‌ك كوژراوه. ئه‌مانه وا له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن كه هه‌میشه ترسی له هه‌ڵبه‌ستنی چیرۆكی ناڕاست بێت به‌وه‌ی نه‌بادا رۆژێك چیرۆكێكی له هه‌موو ئه‌وانه ناخۆش و ترسناكتری بۆ هه‌ڵبه‌سترێ و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌توانێت چیدی له كوخهكهیان بێته‌ده‌رێ. نوسه‌ر ده‌یهه‌وێ بڵێت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه (دلێر)ی تێدا په‌روه‌رده كراوه كۆمه‌ڵگایه‌كه جگه له حیكایه‌ت و چیرۆكی درۆ هیچی تر شك نابه‌ن، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه توتی حیكایه‌ت گێرهوهن. ئه‌وان به‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌بن كه حیكایه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو به‌باڵای هاوگهڕهكێكی خۆیاندا ببڕن و به‌و هۆیه‌وه هه‌میشه ئازاری بده‌ن، پێمانده‌ڵێ ئێوه ته‌نها له‌سه‌ر سه‌رگوزشته‌ی درۆینه ده‌ژین، ئه‌و ئێوه‌ن هیچ كات ناتوانن (دلێر)ه‌كانی ده‌وروبه‌رتان قبوڵ بكه‌ن و به‌رده‌وام به ناوناتۆره‌ی سه‌پێنراوه‌وه دهیانتلێننهوه.
باوه‌ڕ نه‌هێنان به مردنی دایك و شاردنه‌وه و ترس له ئاشكرابوونی یه‌كێكی تره له گرێ كوێره‌كانی ژیانی (دلێر) كه نایه‌وێت كه‌س به‌م مردنه بزانێت و ته‌نانه‌ت كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كات تا بیشارێته‌وه، به‌ڵام (هه‌ڤاڵ) ی برا بچوكی ئێواره‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌م گریانه‌وه هه‌واڵه‌كه لای (دڵشاد مه‌ندوب) ده‌دركێنێت هه‌رچه‌ند (دڵشاد) به‌سه‌رسورمانه‌وه لێی ده‌روانێت و باوه‌ریشی پێناكات به‌ڵام (دلێر) زۆر بیتاقه‌ت ده‌بێت و ده‌ترسێت (دڵشاد) به‌و هه‌واڵه بزانێت، بۆیه له برا بچوكه‌كه‌ی توڕه ده‌بێت و ده‌ینێرێته ماڵه‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌رچۆنێك بێت (هه‌ڤاڵ)ی منداڵ خه‌به‌ره‌كه به ژنێكی دراوسێیان ده‌ڵێت و له‌مه‌شه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك پێی ده‌زانن و ده‌یبه‌ن بۆ گۆڕستان تا ئه‌سپه‌رده‌ی بكه‌ن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ (دلێر) بۆ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت مه‌رگی دایكی بشارێته‌وه به‌چه‌شنی ناوه‌كه‌ی به هیچ كه‌سێكی نه‌ڵێت؟ ئاخۆ ئه‌وه ترسه له گیانی خۆی؟ یان ترسه رابردووی خانه‌واده‌كه‌ی؟ یاخود ترسه له ئاشكرابوونی نازناوی (جه‌مشید)ی باوكی كه دوای مردنی به (جه‌مشید بۆگه‌نی) ناسرا؟ یاخود ترسه له‌وه‌ی (دڵشاد مه‌ندوب) به‌رگه‌ی بیستنی هه‌واڵه‌كه نه‌گرێت و له خه‌فه‌تا گیانی ده‌رچێت؟ یان ئه‌وه‌تا ترسی له‌وه هه‌یه (دڵشاد) مردنی (گوڵباران) بكات به درفهتێك بۆ هۆنینه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان چیرۆكی تری بێبنه‌ما و ئه‌مجاره وه‌ك ژنی خۆی بیناسێنێت؟. بۆیه پێموایه ئه‌م چیرۆكه یه‌كێكه له تێكسته نایابه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی چونكه پرسیار و جه‌ده‌لی قوڵ دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی پشتی نوسینی ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵگری تیگه‌یشتنێكی فراوانتره له پێویست، هه‌میشه ئه‌و چیرۆكانه‌م لا جوانه كه خولقێنه‌ری ده‌یان پرسیارن له‌ناوخۆیاندا.
كاره‌كته‌ره درۆزن و حیكایهتخوانهكانی نێو شۆڕش
شۆڕش هیچ كات هه‌واڵی راست په‌خش ناكات، هه‌میشه هه‌وڵی دروستكردنی حیكایه‌ت و بالۆره‌ی ئه‌فسانه‌یی ده‌دات، ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام وێنه‌ی كارێزما بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی خۆی بسازێنێت، شۆڕش به هۆی ئه‌و هه‌ستی مهرگدۆستییهی له نێو كاره‌كته‌ره‌كانیدا دروستی ده‌كات راستگۆییان لێده‌سێنێته‌وه، ره‌نگه زۆرجار ئه‌مه بۆ خودی كاره‌كته‌ره‌كانیش په‌نهان بێت و نه‌زانن كه شۆڕش ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون، به‌ڵام دواجار ئه‌وان شتێكیان نیه بۆ گێڕانه‌وه، جگه له داستانه‌كانی كۆشتن و قڕكردن و وه‌حشه‌ت و ترسناكی، بكه‌ری ئه‌م كارانه‌ش كه‌مجار وا هه‌ڵده‌كه‌وێت كه بونه‌وه‌رێكی ئاسایی بێت، به‌ڵام دواجار شۆڕش خۆی پێویستی به‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پرۆسه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن مرۆڤی ئاسایی نه‌بن و بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تریان بكات و وێنه‌ی ئه‌فسانه‌ییان بۆ دروست بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كه بگات به مه‌نزڵ و ده‌سكه‌وتی هه‌بێت و له‌سه‌ر خه‌رمانی حیكایه‌ت پاڵبداته‌وه، زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی دونیاش كاتی گه‌یشتونه‌ته دوا وێستگه ئیتر بۆ ئه‌به‌د له‌سه‌ر ئه‌و بالۆرانه ژیاون كه هه‌ر خۆیان خولقێنهریانن.
(فه‌رهاد مه‌ندوب)یش كاتێ ده‌چێته شاخ و له‌وێ به هۆكارێكی نادیاره‌وه ده‌كوژرێت، ئیدی لێره‌وه رۆڵی (دڵشاد)ی برای ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی چیرۆكه‌كه هه‌موو رۆژێك دێت و چیرۆكێكی درۆینه‌ی ژیانی فه‌رهاد بۆ ( دلێر) باس ده‌كات و ده‌یكات به پاڵه‌وانی ده‌یان چیرۆكی ئه‌فسوناوی، تا ئه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كان له سنوری عه‌قڵ و لۆژیك ده‌رده‌چن، په‌تای وههم دروستكردن ته‌نها له لای شۆڕشگێڕه‌كان ناوه‌ستێت و به هۆی په‌یوه‌ندی خوێنیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی تریش، ئه‌و كاره‌كته‌رانه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون كه چیرۆك له شاخ بهۆننه‌وه و ره‌وانه‌ی شاری بكه‌نه‌وه به‌ڵكو ده‌ستیان به‌سه‌ر رووداوه‌كانی نێو شاریشدا گرتووه و چیرۆكیان بۆ هه‌موو رووداوێك هه‌یه، ئه‌وه‌تا (دڵشاد مه‌ندوب) ناونانی چۆڵهوانیهكهی ده‌وروبه‌ری ماڵی (دلێر) به ده‌سكه‌وتێكی شۆرش ده‌زانێت و ده‌ڵێت له‌پای جه‌ربه‌زه‌یی و قارهمانێتییهكانیدا شۆڕش بریار ده‌ده‌ن گه‌ڕه‌كێك بكه‌ن به ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (فه‌رهاد مه‌ندوب)ه‌وه! كه ئه‌م رووداوه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا وانیه، ئه‌سڵه‌ن شۆڕش چ كاره‌یه له ناونانی گه‌ڕه‌كێكی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت!؟ نا به‌ڵكو له عه‌فه‌ویه‌تی خه‌ڵك و به هۆی ئه‌وه‌ی كه (گوڵباران) یه‌كه‌م كه‌س بووه خانووی له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا دروست كردووه بۆیه دواتر به ناوی ئه‌وه‌وه و له زمانی خه‌ڵكیه‌وه ناوه‌كه بڵاو بوه‌وه، پاشان هه‌موو ئه‌و باس و خواسه پڕ ئه‌وین و سهركێشیانهی كه (دڵشاد مه‌ندوب) له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی (فه‌رهاد مه‌ندوب) و (گوڵباران)ه‌وه ده‌یانگێڕێته‌وه سه‌رله‌به‌ریان ناڕاستن و ته‌نها وه‌همێكی درێژخایه‌نی ژیانی ئه‌و دوو برایه‌یه.
دروستكردنی وه‌همێكی كوشنده له‌لایه‌ن (دڵشاد مه‌ندوب)ه‌وه دیسان ئه‌و راستییه دوپات ده‌كاته‌وه كه مه‌خلوقه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته واهیمه هه‌پرون به هه‌پرونی كردوون و له‌گه‌ڵ وه‌همدا ته‌مه‌نێكیان به‌ڕێكردووه، ئاخر ئه‌م كوره له دوای مردنی براكه‌یه‌وه هه‌موو ئیش و كاری ئه‌وه‌بوو به دوای عه‌ره‌بانه نهوتفرۆشییهكهیهوه گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌كی شار بگه‌ڕێت به‌و هیوایه‌ی بتوانێت عه‌شیقه نه‌بینراوه‌كه‌ی براكه‌ی ببینێته‌وه كه دواجار ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووانه‌ن له‌گه‌ڵ براكه‌یدا مافی ئه‌وه‌ی به خۆی داوه ئه‌گه‌ر (گۆڵباران) واتا عه‌شیقی براكه‌ی بدۆزێته‌وه بیكات به ژنی خۆی و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ده‌یان شه‌و خه‌ونی پێوه بینیوه و هێزێكی دڵنیایی لای خۆی دروستكردووه كه هه‌ر ده‌بینێته‌وه و ئه‌ویش واتا خۆشه‌ویستی براكه‌ی یه‌كسه‌ر ئه‌م ده‌ناسێته‌وه به‌هۆی لهیهكچونیان له‌گه‌ڵ براكه‌یدا و باوه‌شی پێداده‌كات و بۆ ئه‌به‌د به‌خته‌وه‌ر ده‌بن! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆربه‌ی كچانی شار سه‌رسامی قۆزییهكی بوونه به‌ڵام ئه‌م گوێیان پێنادات و خۆییان لێ لاده‌دات به‌و هیوایه‌ی به پاكیزه‌یی بگاته به‌رده‌ستی (گوڵباران).
شكۆ عومه‌ر كاكه‌ڕه‌ش/ كه‌ركوك
*ئه‌و رستانه‌ی له نێو دوو كهوانهدان دیالۆگ و قسه‌ی نێو چیرۆكه‌كه‌ن.