هیوای دڵۆپه بارانێكی بچكۆله
ڕۆژێكی زستان په‌ڵه هه‌ورێك كه له ئامێزیدا ژماره‌یه‌كی زۆر دڵۆپه ئاوی هه‌ڵگرتبوو، به ئاسماندا دههاتو ده‌چوو. دڵۆپه ئاوه‌كان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد به شێوه‌ی باران بكه‌ونه سه‌ر زه‌وی و زیندووی بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكیش دڵخۆش بكه‌ن..دڵۆپه ئاوێكی بچكۆله به خۆشییه‌وه وتی: كه‌مێكی تر ده‌بم به دڵۆپه باران ، به‌ڵام ئێستا ناتوانم ، چونكه هه‌وره‌كه به ته‌واوی پڕ نه‌بوه له دڵۆپه ئاو و خۆریش به جوانی دیاره .گرنگ نییه ئیستا كاتی خۆم له پشودا به‌سه‌ر ده‌به‌م …چه‌ند كاژێرێك تێپه‌ڕی و هه‌وره‌كه هه‌ر به ئاسمانه‌وه ده‌سوڕایه‌وه ، به‌ڵام تا ده‌هات دڵۆپه ئاوی زیاتر له ناویدا كۆده‌بوونه‌وه و ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕا به خۆڵهمێشییهكی تۆخ.ئیتر كاتی ئه‌وه هاتبو كه ببارێت و باره‌كه‌ی بهتاڵبكاتهوه . دڵۆپه ئاوه بچكۆله‌كه به خۆی وت: كاتی پشوو ته‌واو بوو ، په‌ڵه هه‌وره‌كان پڕبوون. ئیتر ناتوانێت له‌مه زیاتر ههڵمانبگرێت.ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه كه بكه‌وینه سه‌ر زه‌وی . ئینجا ڕویكرده دڵۆپه ئاوه‌كانی تر‌و وتی: هاوڕێیان ،دوای چه‌ند خوله‌كێكی تر دهبارێینه سه‌ر زه‌وی و له یه‌كتر جیاده‌بینه‌وه…پێشنیار ده‌كه‌م كه هه‌ریه‌كه‌مان هیوایه‌ك له دڵ بگرێت و گه‌ر له زستانی داهاتوودا به‌یه‌كتر گه‌یشتینه‌وه بۆ یه‌كتری بگێڕینه‌وه.دڵۆپی یه‌كه‌م وتی:من حه‌ز به یاریی ده‌كه‌م ، هیوادارم بكه‌ومه سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه بارانیان خۆشده‌وێت تا خۆشی خۆیان ده‌رببڕن و یاریم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.دڵۆپه بارانی دووه‌م وتی: من حه‌ز به خاوێنی ده‌كه‌م ،هیوادارم بكه‌ومه سه‌ر ئه‌و دارانه‌ی كه ته‌پوتۆزیان پێوه‌یه ،تا بیانشۆمهوه و ڕه‌نگه سهوزهكهیان ده‌ربكه‌وێته‌وه. دڵۆپه بارانی سێیه‌م هیوای خواست كه ببارێته سه‌ر بیابان تا حوشتر كه هه‌میشه به‌رگه‌ی تینوێتی ده‌گرێت ، لێی بخواته‌وه . دڵۆپی چواره‌م هیوای خواست كه بكه‌وێته ناو ده‌ریاوه، چونكه ئه‌و حه‌زی به پاڵه‌وانێتی ده‌كرد، حه‌زیده‌كرد سوار شه‌پۆله‌كان بێت و له‌گه‌ڵیاندا بازبدات. هه‌رچی دڵۆپی پێنجه‌میش بو هیوای خواست بكه‌وێته سه‌ر شانی منداڵێكی بچكۆله ،تا به خۆشییه‌وه له دایكی بپرسێ بارا له كوێوه دێت ؟كه نۆره‌ی دڵۆپه بچكۆل هات ، وتی: من ڕووهكم خۆشده‌وێت و له مێژه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم كه ژیانیان پێ ببه‌خشم. به‌م شێوه‌یه ژیانی دڵۆپه كان پڕ ببو له هیوا.هه‌وره خۆڵه‌مێشییه كه له توانایدا نه‌ما له‌وه زیاتربه ئاسماندا بێت و بچێت ،بۆیه خێرا باره‌كه‌ی خۆی دانا و دڵۆپه بارانه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه . هه‌مووان پێشبڕكێی ئه‌وه‌یان بو زوتر بگه‌نه سه‌ر زه‌وی. دڵۆپه بارانه بچكۆل له ڕێگه چاویبه چڵه فاصۆلیایهكی وشك كه‌وت كه له له‌ناو ئینجانهیهكدا ڕوابو له لێواری په‌نجه‌ره‌یه‌كدا دانرابو .دڵۆپه بچكۆل وتی: ئێستا ئه‌و ڕوه‌كه پێویستی به منه! پێویسته خێرا بڕۆم ڕزگاری بكه‌م.ئیتر هه‌ر كه دڵۆپه بچكۆل كه‌وته سه‌ر فاصۆلیاكه ، سه‌ر له‌نوێ فاصۆلیاكه گیانی به‌به‌ردا هاته‌وه و بوژایه‌وه.له‌م كاته‌دا كچۆڵه‌یه‌ك كه خاوه‌نی ئینجانه‌كه بو چوه ژوره‌كه‌ی خۆی و بینی ئه‌و ڕووه‌كه‌ی كه ڕواندویه‌تی و بیری چووه ئاوی بدات، سه‌ر له نوێ بهبارانهكه سه‌وز بۆته‌وه.كچۆڵه‌كه ده‌ستی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه برده ده‌ره‌وه تا ده‌ست له دڵۆپه‌كان بدات. له‌م كاته‌دا دڵۆپه بارانه بچكۆل هه‌ستیكرد كه هیوا بچوكه‌كه‌ی هاتۆته دی و .بۆته هۆی ژیانه‌وه‌ی ده‌نكه فاصۆلیایهك و به‌ختیاركردنی كچۆڵه‌یه‌ك.
• تێبینی: ئه‌م چیرۆكه له زماره 193 ی گۆڤاری په‌پووله‌دا بڵاوبۆته‌وه