
جیهاد دڵپاک و وه‌سێته‌که‌ی:
( نابێت به نه خێر بڵێن به‌ڵێێ) .
شانۆکارێکی کوردستان له دوای ئه‌زموونی زیاتر له چل ساڵی کاری هونه‌ری هه‌ر ده‌گه‌رێت به دوای حه‌قیقه‌ت و وه‌سیه‌تی حه‌قیقه‌ت وحه‌قیقه‌ت وحقیقه‌ت بۆ شانۆکارانی کوردستان به‌جێ ده‌هێلێت. له دوا وه‌سیه‌ته‌کانیدا له جاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت ده‌بێت هونه‌رمه‌ند به به‌ڵێ بڵێت به‌ڵی وبه‌نه‌خێر بڵێت نه‌خێر. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڵێی کرد به‌نه‌خێر ونه‌خێری کرد به‌ڵی ، ئه‌و ا که‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه و له‌ده‌ستی ده‌دات. به‌تایبه‌ت له‌م ساته وه‌خته‌ی هونه‌رمه‌ندی کوردستان.
ئاله‌م هه‌فتیه‌دا دوو مه‌راسیم هه‌یه بۆ دوو شانۆکار. یه‌کێکیان بۆ شانۆکاریکی کوردستان به ناوی به‌رێز کاک جیهاد دڵپاک و ئه‌وی تریان بۆ شانۆکارێکی ئه‌ڵمانی خاتوو کارۆلینا نێهه‌ر(2.11.1900/26.6.1942) . وه‌کو ئه‌کته‌رێک له‌گه‌ل بیرتۆلد برێشتدا چه‌ندین کاری سه‌رسوور‌ینه‌ری ئه‌نجام داوه و بۆ دواجاریش( یۆهانه پیرۆزه‌که‌ی قسابخانه‌کان) ده‌نوسێت ، که کارۆڵه تێدا رۆلی سه‌ره‌کی بۆ برێشت ببینێت ، به‌ڵام له‌برلین له‌ساڵی 1932 قه‌ده غه ده‌کرێت و چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش ئه‌م دوو شانۆکاره له‌گه‌ل یه‌کتردا کۆ ده‌کاته‌وه. وه‌کو شانۆکارێک خودانی هه‌ڵوێست بووه و به کاره هونه‌ریه‌کی رووبه‌رووی دیکتاتۆری رژیمی نازیه‌تی ئه‌لمانی بووه‌ته‌وه و هه‌ر له به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له ساڵی 1933 به ناچاری ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتووه و له رووسیا گیرساوه‌ته‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌ک له رووسیا، به‌رده‌وامی به خه‌بات وکاری هونه‌ری خۆی داوه‌و له روسیاش له ساڵی 1936 له‌سه‌رده‌می ستالین‌دا ئیتهامێکی زۆریان بۆ دروست کرد‌و ده‌ستگیر ده‌کرێت ومنداڵه دوو ساله‌که‌ی لێی جیاده‌که‌نه‌وه بۆ خانه‌ی منداڵه‌بێکه‌سه‌کانده‌برێت و دوور ده‌خرێته‌وه وکارڵه ش ده‌بریته زیندانه‌کان و له‌وێ له‌ساڵی 1942 گیانی له‌ده‌ستده‌دا، دوای تێپه‌ر بوونی زیاتر له شه‌ست 70 سال به سه‌ر ئه‌ورووداوه‌دا له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد بۆ راستیه‌کان و کاره هونه‌ریه‌کانی، وه‌کو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی مێژووی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی میونشنه‌وه، که چوار پسپۆری ئه‌و بواره‌یان راسپارد هه‌ر یه‌که به‌جیا له‌و بواره به‌دوکۆمێنت و لێکۆڵینه‌وه‌ی شانۆی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کاری بۆ بکه‌ن ، تاکو بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێک. ئه‌و به‌دواچوونه چوار ساڵی خایاند تاکو هه‌ریه‌که به جیا گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامێک، ئه‌مجار له‌به‌رده‌م میدیاکاندا راستیه‌کانی هونه‌رمه‌ند خاتوو کاروڵه نیهه‌ر ئاشکرا ده‌کرێت و حه‌قیقه‌ته‌کان بۆ خه‌ڵکی شار ئاشکرا ده‌بێت. که ئه‌و ئیتهامانه یان به‌درۆ خسته‌وه، که ئه‌و ئیتهامه سیاسیانه‌ی خستبویانه پاڵی دروست نه‌بوونه و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌ده‌که‌ون. هه‌موو ئه‌م حقیقه‌تانه به به‌ڵگه‌و دوکومێنت و لێکۆڵینه‌وه‌ی وورده‌کاری . به‌م بۆنه‌یه‌وه حوکومه‌تی ئه‌ڵمانی و پارێزگاری میونشن چه‌ندین مه‌راسیمی رێزلێنانی بۆ ساز ده‌کات. یه‌کێک له‌و مه‌راسیمه دانیشتوانی شاری میونشن له رێپێوانێکی مه‌زندا به‌ره‌سمی و به‌ئاماده‌بوونی که‌سایه‌تیه‌کی زۆر له شانۆکاران وکه‌سانی تر شه‌قامێک ده‌که‌ن به ناوی کاروڵه نێهه‌ره‌وه . له لا‌یه‌کی تره‌وه پێشانگایه‌کی مه‌زنی کاره‌کانی کارۆڵینا له موزه‌خانه‌ی شاردا بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ ده‌مێنێت و پرۆگرامی چه‌ندین سیمینارش دارێژراوه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته و هه‌ڵوێسته‌ی کارولینا ده‌رکه‌وت و به‌رێز وحورمه‌ته‌و به‌رز نرخێنراو ده‌نرخێنرێت.به‌هه‌مان شێوه ئه‌و که‌سانه‌ی، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ هه‌ڵوێسطێکیان نه‌بوو یان بێده‌نگیان هه‌لبژارد به‌ره‌و زبڵخانه‌ی مێژوو ره‌وانه‌ی ئه‌رشێفه‌کان ئه‌ڵمانی کران و هه‌موو که‌س ده‌توانێت بۆ لێکۆڵینه‌وه ی شانۆی یان هه‌ر بوارێکی تریدۆخێکی سانۆیی ده‌توانێت سوودی لێوه‌ر بگرێت. شانۆکار ی کورد جیهاد دڵپاک وشانۆکاری ئه‌ڵمانی کارۆلینا نیهه‌ر له زۆر خاڵدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه بۆ نمونه : هه‌ڵویست و گه‌ران به‌دوای حه‌قیقه‌ت و دوور خستنه‌وه.
ئاله‌م ئیواره‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندان و شانۆکارانی کورد و دلسۆزانی شاری میونشن ونوێرنبێرگ ئیواره‌یه‌کی ماته‌مینی ورێزلێنان بۆ شانۆکاری خودان هه‌ڵویست جیهاد دڵپاک سازده‌کرێت، ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌نگاوێکی رێزه‌و نرخه به‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن هه‌ڵوێسته ده‌به‌خشرێت.
من لێره‌دا چه‌ند ووشه‌یه‌کی هه‌ستی خۆم پێشکه‌ش به روحی ره‌وانی پاکی جیهاد دڵپاک ده‌که‌م. هونه‌مه‌ندێکی وا به‌جه‌سته ئێمه‌ی به‌جێهێشتوه به‌ڵام به وێنه‌و هه‌ڵوێستی جه‌سوورانه‌ی و ووته‌ی زیندووی سه‌ر سه‌کۆی شانۆیی له هزردا هه‌ر زیندووه‌و ده‌دره‌وشیته‌وه.ئه‌مه‌یه ئه‌و سه‌روه‌ت وگه‌نجینه‌یه‌ی که هونه‌مه‌ند بۆ گه‌له‌که‌ی له‌دوای خۆی به‌جێی هێشتووه. له شارستانیه کۆنه‌کاندا ژیانی وه‌کو خۆر هه‌لهاتن سه‌یر کروه‌وه‌و مردنیش وه‌کو خۆرئاوابوون سه‌یر کردووه. ژیانی خۆرئاوبوونیان زۆر به لاوه به‌نرخ بووه . بۆیه مرۆڤ خۆی به‌هه‌موو گه‌نجینه‌کانیه‌وه زیرو شته‌به‌نرخه‌کانیه‌وه نێژراوه، هه‌رچیئه‌کیان هه‌بووه بۆ خۆشگوزه‌رانی ژیانی دهاتوو له‌گه‌ل خۆیان برووه. هونه‌مه‌ند جیهاد دڵپاک چی له‌گه‌ل خۆیبۆ ئارامگای هه‌تاهه‌تای بردووه.که‌م شانۆکار هه‌یه بتوانێت خاوه‌ن ئه‌و گه‌نجینه‌ی جیهاد دڵپاک بێت. یه‌کێک له‌هه‌لوویسته‌گه‌وره‌کانی جیهاد دڵپاک هه‌ڵویستی رۆسته‌می نه‌وت فرۆشه ، که له‌کوردستان و له شاری باباگوڕگور بوو بوو به سیمبۆلی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن هۆشمه‌ندی گه‌نجانی کوردستان. له ناو هزردا وێنه‌ی خۆی به‌جێهێستووه. من کاتی خۆی ،که هێشتا منداڵ بووم ، له قوتابخانه‌ی شۆرشی سه‌ره‌تایی بووم له گه‌ره‌که‌ی شوریجه . له هؤڵه‌که‌ی قوتابخانه‌که‌مان شانۆگه‌ری به‌هاری دزراو نمایش کرا و دوایش بۆ ته‌له‌فزیۆن له شیوه‌ی فیلمێک گیراوه بۆ ته‌له‌فزیۆنی شاری که‌رکووک .
خۆی بینینی ئه‌م شانۆگه‌ریه داستانێکه، له زه‌مه‌نه‌دا ته‌نها گه‌وره‌کان و به‌قاته‌وه ده‌چوونه ژووره‌وه ، ئێمه‌ی مندال له‌ده‌روه ده‌ماینه‌وه، ئیتر هه‌ر یه‌که بیرمان ده‌کرده‌وه، چۆن بزانین له‌سه‌ر سه‌کۆ چباسه‌و چیده‌گوزه‌رێت و چی ده‌ڵێن و چی نیشان ده‌ده. به‌لامانه‌وه زۆر سه‌رنج راکێش بوو.
هه‌وڵمان دا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌نگه‌یه‌کی به‌تاڵی رۆنی راعی به‌رزبینه‌وه تاکو له‌کونی په‌نجه‌ره بویاخکراوه‌که‌وه شتێک ببینین وبزاینین شانۆ چیه ؟ ئه‌و نهێنیه چیه ،که ناهێڵن منداڵه‌کان سه‌یری بکه‌ن.به‌م شیوه‌یه شانۆگه‌ری به‌هاری دزراوم بینی . وووشه‌کان و وێنه‌کانی تاکو ئه‌مرۆش له هزرمدا به زیندوویه‌تی ماونه‌ته‌وه . شانۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا جێگای پێگه‌یاندن وپه‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی ئێتیکی بوو. شانۆ مرۆڤی دروست ده‌کرد و به‌هێزیده‌کرد، که بوێر بێت بۆ راستی و بوێر بێت بۆ مافی ره‌وای گه‌ل یان تاکه‌که‌س ، وێنه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی به‌ر گوێت ده‌خست و له نیو هزردا بکه‌ونه گه‌ران به‌دوای حه‌قیقه‌تدا بگه‌رێت و بگه‌رێت و له‌گه‌ران کۆڵ نه‌دات.هه‌ر وه‌کو ئیرنست فیرستل ده‌لێت:( زۆربه‌ی خه‌ڵکی له حه‌قیقه‌ت ترسێان زۆر تره وه‌کو له درۆ). من ته‌نها چه‌ند خوله‌کێکی ئه‌م شانۆگه‌ریه ده‌ێنمه‌وه بیری ئه‌و که‌سانه‌ی ، که شانۆبه‌شێکی پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تیه‌یان بووه.
ئه‌ی بێ باک
بۆ چی نه‌تهێشت بیکوژم.
بۆ چی نه‌تهێشت ئه‌و ده‌رگایه بشکێنم،که روناکی هه‌تاوی لێبرووین
خۆفرۆشه‌کان ده‌رچن له‌خاکه‌که‌مان
تاکه‌ی نه‌وتی خاکه‌که‌مان ده‌دزن
وریا …. بارم….
من ئه‌و ئاواته‌م ئه‌به‌مه گۆره‌وه
به‌ڵام که ئه‌و رۆژه هات… هاور بکه‌ن … ئا ئه‌م رۆژه‌مان ده‌ویست.
…….. ده‌رچن له خاکه‌که‌مان……ئه‌و کاته به‌و په‌ری ئارامیه‌وه
پاڵ به عاره‌بانه‌که‌مه‌وه ده‌نێم و ده‌ڵێم نه‌وتتتتتتتتتت…نه‌وتتتتتت.
گه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی جیهاد دڵپاک کۆ بکرێته‌وه ، ئه‌وا ده‌بێت بۆ زۆر له هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به وانه‌یه‌ک و کوردستانیش سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه هه‌لوێستی سه‌ر سه‌کۆی جیهاد دڵپاک بوو ، که من خودم ئه‌و شانۆگه‌ریه‌م پێش چل ساڵ بینی و وانه‌یه‌کی پێگه‌یاندن بوو ئه‌و کاته‌ی ئێمه، پێش دووساڵێکیش هه‌ڵوێستیکی جه‌سوورانه‌ی نوواند ، کاتی ،که زانی که‌سایه‌تی (رۆبێرتو جوولی)، که‌کاتی خۆی بۆ تیپی قومی رژێمی به‌عس کاری کردووه به‌رامبه‌ر به‌پاریه‌کی زۆر پروپاگه‌نده‌ی بۆ سه‌دام کردووه، ووتی من له‌هه‌ر شارێکدا بژیم ناهیلم ئه‌و کابرا خزمه‌کاره‌ی سه‌دام رووی تیبکات. بۆیه کاتی که هاته کوردستانه‌وه له لایه‌ن زۆر شانۆکارانه‌وه له هه‌ولێرو دوهۆک و ه ریزیان لێ گرت و نمایشی شانۆگه‌ریشی له‌و دووشاره‌دا پێشکه‌ش کرد. زۆر هه‌وڵی دا له‌شوێنی تریشهه‌مان کار بکات، به‌ڵام به‌رپه‌رچێان دایه‌وه. دیاره هه‌وڵی زۆر که‌سایه‌تی بوو ، به‌ڵام جه‌سووری جیهاد دڵکی تیدابوو. جوانترین په‌یامی جیهاد دڵپاک له‌وه‌دا بوو، که ووتی هونه‌رمه‌ند موڵکی میلله‌ته، من موڵکی میله‌تم و رێزی خه‌ڵکی گه‌وره‌ترین رێزه بۆ من.هونه‌مه‌ند ده‌بێت هه‌میشه به‌دوای حه‌قیقه‌تدا بگه‌رێت، هه‌موو کاتێک به‌ڵێ بڵێت به‌ڵی و به‌نه‌خێر بڵێت نه‌خێر ، ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵیێ ووت نه‌خێر وبه‌پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه ، ئه‌و
هه‌موو که‌سایتیه‌ی ، که کۆی کردووه‌ته‌وه له‌ده‌ستی ده‌دات.
کاک جیهاد زۆر پرسیاری له‌گه‌ل خۆی برد و به جێی هێشتین، به‌ڵام به ووته‌کانی ئێمه‌ی بزواند بۆ پرسیاره‌کردن، ئیتر پرسیاره‌کانمان بکه‌ین . وێنه‌ی هزری که‌سایه‌تی خودانی هه‌ڵوێستی له نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌بێته شوناسی پێگه‌یاندن بۆ فه‌رهه‌نگی نه‌وه‌ی داهاتوو، خه‌رمانی راستیه‌کانی ناوه‌وه‌ی خودی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاک له‌لایه‌ک له‌لای دلسۆزانی و خۆشه‌ویستانی و له‌لایه‌ک له‌لای ئه‌وانه‌ی ئازاریاندان به‌بێ ده‌نگی ماوه‌ته‌وه تاکو میژوو و زانستی هونه‌ر ولێکۆلینه‌وه هونه‌ری رێچکه‌ی خۆی ده‌گرێت و خه‌ڵکی شار وه‌کو کاروڵه نیهه‌ر ده‌رأیته سه‌ر شه‌قام ناوی جوانترین شوینی به‌ناوی جیهاد دلپاکه‌وه ده‌که‌ن.
هاوڕێ زه‌نگه‌نه . ئه‌ڵمانیا.2013