ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری پێویستیه‌كی سه‌رده‌م
هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات وه‌ك یه‌كێك له قه‌واره‌كانی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێك له ڕووبهنایهكی سیاسی كه زاده‌ی وجودێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ور و نه‌خشێكی كارامه و كارای له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ و ئاڵوگۆڕهكانیدا هه‌یه. هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی دواكه‌وتوو كۆنه‌په‌رستانه له ڕێگای چه‌واشه كردنی جه‌ماوه‌ره‌وه یارمه‌تیده‌ری تۆكمه و توند و تۆڵ كردنه‌وه‌ی نه‌زمی كۆن و په‌ره پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و مناسباتی كۆمه‌ڵاتی به‌سه‌ر چووه. له حاڵێكدا كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری و شۆڕشگێڕانه بۆ جه‌ماوه‌ری وشیار و شۆڕشگێڕی وه‌خه‌به‌ر هاتو ڕۆڵی چه‌كێكی به‌هێز ده‌گێڕێ كه به‌رله‌وه‌ی بواری هاتنه ئارای ئاڵوگۆڕ و شۆڕش ڕه‌خسابێت له ڕوانگه‌ی بیر و بۆچوونه‌وه شۆڕش ده‌كاته زه‌روره‌تێكی حه‌یاتی و به‌ستێنی بۆ خۆش ده‌كات و له جه‌ریانی شۆڕشدا خۆی ده‌بێته به‌شێكی پێویست و گرینگی به‌ره‌ی گشتی و هه‌مه لایه‌نه بۆ پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له ئێران و كوردستاندا پێویسته له‌و قسه‌وباسانه‌ی سه‌باره‌ت به” هونه‌ر بۆ هونه‌ر” و یان” هونه‌ر بۆ خه‌ڵك” جیابكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌بێ كه‌وتنه نێو داوی دروشمی سیاسی و یان ڕایه‌ڵ و هه‌ودای ئاڵۆزی باسه هونه‌ریه‌كانه‌وه، باشتر وایه كه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیاتی ئێستای چینایه‌تی وتووێژ و دیالۆگی ڕاسته‌قینه بكرێت( واقعیه‌تێكی كه خسڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بیاتی كرێكاریشه). به‌داخه‌وه تریبونی زاڵی ئه‌م وتووێژه له‌ده‌ست باڵێكدایه كه به ئیدیعای ڕه‌د كردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ده‌بیاتی ئیدئۆلۆژیك، به خۆ به‌دوور گرتن له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ڕاستای پهیكار و تێكۆشانی چینایه‌تیدا بووه، خۆی په‌ڕاوێز و به‌دوور له هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵوێست گرتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی ده‌زانێت و كاكڵی ئهدهبیاتهكهشی عه‌ینی بێلایه‌نی، له حاڵێكدا كه ئه‌م بێ لایه‌نییه خۆی له‌داوی ویست و داواكاریه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا گرفتاره.
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئه‌گه‌ر ئهدبیاتێكی به‌ته‌واوی ئیدئۆلۆژیكیش نه‌بێت، ده‌بێته ئه‌ده‌بیاتێكی به‌رخۆر و مه‌سره‌فگه‌را و هه‌ڵبه‌ت بێ ناوه‌رۆك. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆته خزمه‌ت نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه و ئه‌وه خودی سهرمایهسالارانیشن كه له پاڵ ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه جۆراو جۆره‌كان و هه‌موو چه‌شنه خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی و باقی شێوه و شگرد و دهغهڵكاریهكانی تریاندا، له‌هه‌وڵی په‌ره و بره‌ودان به ئه‌ده‌بیاته خه‌سیو و پوچهكهیاندان به یارمه‌تی ئه‌م تریبونه زاڵه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه.
كرێكاران وه‌ك چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆرینه‌ی ئه‌ندانی كۆمه‌ڵگه، هه‌نه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. وه‌ك چۆن سه‌رمایه‌داریش وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ریكه بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و په‌ره‌یان پێئه‌دات. ئه‌ده‌بیاتێكی كه ته‌نزی تاڵی دژواریه‌كانی كار له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و بێزاری له كاری گرێگرتهیی و بێگانه بوون به زانیاری و ئاگاهی و بۆ وشیار كردنه‌وه ده‌رده‌بڕێت، ئه‌ده‌بیاتی كرێكارییه. نه‌ك ئه‌و درۆ گه‌وره و قه‌بانه‌ی وا بوونه‌ته هه‌وێن و ماتڕیاڵی ئه‌ده‌بیاتی بۆرژوایی و كاری كرێگرته‌یی به بابه‌تێكی چارهه‌ڵنه‌گر و ته‌نانه‌ت پیرۆزیش ده‌زانێت كه له درێژه و به‌رده‌وام بوونیدا خاوه‌نكار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتی كاری كرێكاران، سود و قازانجێكی زیاتری به‌ركه‌وێ. و ئه‌گه‌ر شتێكی زیاتری به كرێكار په‌رداخت كرد پێیوایه خێری به كرێكار كردوه.
ئاساییه كه، كه‌مینه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌كان بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌یانه‌وێ دۆخه‌كه پارێزراوبێ و هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆرێك، له ڕاستای دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌بینن. له به‌رانبه‌ریشدا زۆرینه‌ی بێ به‌ش و زۆرلێكراو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روویه‌كی ڕوون به‌ڕووی ژیان و بهرێچوونیدا بكرێته‌وه، حه‌زی له ئاڵوگۆڕه و به پیریه‌وه ده‌چێت. كه‌مینه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی، كه خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی له به‌رهه‌مهێناندا هه‌بێ و ته‌نیا چاوه‌دێری ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی چینی زۆرینه‌یه، هه‌وڵه بهكردهوهكان به سووك چاو لێده‌كات و ده‌كۆشێ تا هه‌وڵه نهزهریهكان به ته‌واوی له هه‌وڵه بهكردهوهییهكان جیابكاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌كرێ بڵێین چینی زۆرینه مه‌جالێكی بۆ كار و كۆششی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌زه‌ری له‌به‌ر ده‌ستا نیه. چینی كه‌مینه‌ش چون ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ژیانی بهكردهوهدا نامۆیه، ئاساییه له ڕاستیه‌كان دوور كه‌وێته‌وه و خه‌ڵوه‌ت نشینی كاخی خه‌یاڵی خۆی بێت. له حالێكدا كه زۆرینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی ڕه‌وتی ژیانی به كرده‌وه‌یه له گه‌ڵ رَاستیهكاندا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه. ده‌كرێ بوترێ( واقعگه‌را)یه. كه‌وابێ ده‌توانین بوونی دوو جۆر هونه‌ری جیاواز، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌مه‌دون و شارستانیه‌ته‌وه به‌دی بكه‌ین و لێك هه‌ڵاوێرین. واته هونه‌ری واقعگهرایانهی زۆرینه( عه‌وام) و هونه‌ری نا واقعگهرایانهی كه‌مینه( خه‌واس).
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری ئه‌ده‌بیاتێكه كه ژیان و حوزوری شوێندانه‌ر و كاریگه‌ری هێزی كار و كرێكاران له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داراندا وێنا ده‌كات؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به‌دیهێنه‌ری ئه‌م ئه‌ده‌بیاته خۆی كرێكار بێت یان نا…
به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو ناكرێ ته‌نیا به هۆی بوونی پوتك و چه‌كوش، و یان حوزوری كرێكارێكی ڕێكپۆش( كه به‌ڕێكه‌وت عاشقی كچی خاوه‌ن كارخانهكهش ده‌بێت) له بابه‌تێكدا، ناوی بنێین ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئهدبیاتێكی كرێكاری كه داهێنه‌رانه و زیندو بێت، پێویسته ڕواڵه‌تی ژیان و خه‌باتی ئه‌م چینه له ڕاستای ده‌رخستنی ناكۆكی و كێشمه‌كێشی كار‌و سه‌رمایه‌دا ده‌ربخات، یان وه‌ك به‌شێك له‌م ناكۆكیانه چاوی لێبكرێت!
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئاستی هه‌ستیار بوون سه‌باره‌ت به مه‌سایل و بابه‌ته كرێكاریه‌كان گه‌لێك نزمه. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری كه به به‌رده‌وامی خراوه‌ته په‌ڕاوێزه‌وه، ده‌توانێ وێڕای هه‌ڵخڕاندنی كردار له كۆمه‌ڵگادا سه‌باره‌ت به بابه‌ته كرێكاریه‌كان، وه‌ك تریبونێكیش بێت بۆ ده‌ربڕینی ئاوات و ئامانج و ده‌رد و ئازاره‌كانی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و زۆر لێكراو.
پرسیارێك كه به‌رده‌وام زه‌ینی نووسه‌ر، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی داگیر كردوه ئه‌وه‌یه كه: نووسین چییه، بۆچی ده‌نووسێ و بۆ كێ ده‌نووسێ؟ دیاره ئه‌ده‌بیاتی ڕاسته‌قینه زیاتر له هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به ئینسان ئه‌دوێت. سه‌باره‌ت به پێگه و جێگاوشوێن و ژینگه‌یه‌كی تێیدا ده‌ژیت. سه‌باره‌ت به بارودۆخ و له‌وه‌ش گرنگتر سه‌باره‌ت به ته‌نیایی و به‌تاك كه‌وتنه‌وه‌ی. سه‌باره‌ت به بێگانه‌بوونی له‌گه‌ڵ دنیایه‌ك كه قه‌راره به‌خته‌وه‌رانه ژیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رێت و نا ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به هۆكاره‌كان ده‌كات. به‌كورتی بابه‌تی نیگا و ڕوانینێكی ئینسانی، به‌شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌بیاتی پێشكه‌وتن خواز بگشتی و ئه‌ده‌بیاتی كرێكارییه. و ڕه‌نگه بنه‌ڕه‌تی ترین بابه‌تیشی بێت.
ئه‌ده‌بیاتی ڕیشه‌داری كرێكاری( كه ئیسالهتهكهی نه‌ك له شێوه‌ی بۆماوه‌یی و ئیرسی سهرمایهسالاری، به‌ڵكو له چه‌شنی ئینسانی و سروشتیه‌كه‌ی بێت) ده‌توانێ كاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگێك دابنێت كه پێكهاته‌كه‌ی، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه لێوڕێژه له ناكۆكی، كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش كه له حه‌ره‌كه‌تی به‌ناچاری خۆیدا، كه‌وتۆته قۆناغی بهرزهخیهوه. و وێڕای هه‌وڵدان و گه‌ڕان به‌دوای ڕێگای چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كاندا، له په‌ڕینه‌وه له‌م به‌رزه‌خه‌ی ئێستا، له ئه‌گه‌ری توندوتیژیه‌كانی پێكدادانی چینایه‌تی به زمانی ئاسایی خۆی( زمانێكی كه هه‌موان تێیبگه‌ن) كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێیوایه له ئێستادا تاریكی باڵی به‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه‌دا كێشاوه، به‌ڵام تروسكایی و ئه‌ستێره‌كانیش ده‌بینێت. بڕوای به هه‌تاهه‌تایی بوونی ئه‌م تاریكیه نییه.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌ده‌بیاتی چاوكرانهوه و وشیارییه. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری كه ڕاسته‌وخۆ له ناخی به‌رین ترین چینی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شكڵ ده‌گرێت ئامرازێكه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی، ڕه‌نج و ئازار، ئامانج و ئاره‌زو، دنیابینی و به‌گشتی عه‌واتفی ئه‌م چینه. چینی كرێكار ئه‌م قۆناغه‌ی چه‌ندین جار له مێژودا، له‌وانه له سه‌روده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبردا، به بوونه خاوه‌نی گه‌لێك به‌رهه‌می به نرخی وه‌ك دایكی ماكسیم گۆركی، نی‌نا، و زۆر به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕ خواز و ئینسانی تری ته‌جروبه كردوه.
نووسه‌ران، ئه‌دیبان و شاعیرانێكی زۆر له ئێران و كوردستان له‌م یه‌ك دوو سه‌ده‌ی ڕابردودا هه‌وڵیانداوه له‌م بواره‌دا چالاك بن و جێپهنجهشیان دیاره؛ هه‌رچه‌ند كه نه‌یانتوانیوه به‌رهه‌مێكی پاك و پاڵاوته‌ی ئه‌ده‌بی كرێكاری به‌رهه‌م بێنن.
ده‌توانین ئاماژه به گه‌لێك نمونه له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری ئێران و كوردستان له قۆناغی ئێستادا بكه‌ین و ناویانبهرین، له‌وانه شانۆنامه‌ی” عه‌باساغا كرێكاری ئێران ناسۆناڵ”ی سه‌عید سوڵتانپور، یان به‌رهه‌می شاعیر و نوسه‌رانێكی وه‌ك سه‌مه‌د بێهره‌نگی، عه‌لی ئه‌شره‌ف دهوێشیان، لاهوتی، خوسره‌و گوڵسرخی، ڕێبوار، سوله‌یمان قاسمیانی، به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌حمه‌د شاملو، قانع، ئه‌حمه‌د بازگر، سه‌ید عه‌لی ساڵحی و كه‌سانی تر.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له ڕۆژ زیاتری ئه‌م چینه و وشیار بوونه‌وه‌ی و ویست و داواكاریه‌كانی، شكڵ و شێوه‌ی كامڵتر و بابه‌تی تر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌ده‌بیاتی په‌ره‌پێدان و پیرۆز كردنی هه‌ژاری نییه. ئه‌ده‌بیاتی سڕینه‌وه‌ی مناسبات و پێوه‌ندی سه‌رمایه‌دارییه. به‌هه‌ر ڕادده‌یه‌ك خه‌باتی چینایه‌تی له ڕاستای ناسین و له‌نێو بردنی ناكۆیه‌كانی ئێستادا قوڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ش زیاتر گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌چێت.
ئامرازه‌كانی ئه‌مرۆی پێوه‌ندی گرتن، وه‌ك ئینتێڕنێت و ماهواره ده‌توانن بكه‌ونه ئیختیار چینی كرێكاره‌وه و بخرێنه خزمه‌ت گه‌شه و په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیری ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌م ئامرازه زمانێكی نوێی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی كرێكاری ده‌وێت كه به‌ره‌و گشتگیر بوونه. ده‌توانین بلێین له‌سه‌ر بنه‌ماو ناوه‌رۆكی قه‌یرانێكی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه داوێنگیری كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌گشتی و ئێران به تایبه‌تی بووه و ئه‌ده‌بیاتی سڕبووی بورژاییش توانایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نییه پێی، ئه‌ده‌بیاتی داهاتوو ئه‌ده‌بیاتێكی كرێكارییه.
بۆ نووسینی ئه‌م ده‌قه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئینترنێتی كه‌ڵك وه‌رگیراوه.