نه‌وت وه‌ك نیعمه‌ت، نه‌وت وه‌ك له‌عنه‌ت
ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌ودیوی سنور پێویستی به قسه‌كردن و هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ركردنه، له‌به‌ر هیچ نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرێ نه‌وت گۆڕانی ئابووری گه‌وره بۆ ئه‌م هه‌رێمه دروست بكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌می نه‌وت ده‌ستی هه‌یه له گۆڕانی ژیان و كار له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی نه‌وت بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین بوونی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی له هه‌ر وڵاتێكدا زیاد له ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ببینین. به‌رهه‌مهینانی نه‌وت له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری گرنگ و ڕژانی ناز و نیعمه‌ت به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. نه‌وت ده‌توانێت سیمای شاره‌كان بگۆڕێت، ده‌توانێت بیابانه‌كان بكات به ئاوه‌دانی. باشترین نمونه‌ش بیابانه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه كه ئه‌و شوێنه‌ی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ك كوێت و ئیمارات و شوێنه‌كانی تر بۆته شوێنێكی گرنگی بازرگانی و سیمای بیابانی به شارێكی مۆدێرن گۆڕیوه. به‌ڵام بیابانه‌كانی تر به‌و پێیه‌ی نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ناهێنرێت بۆته شوێنێك بۆ برسێتی و هه‌ژارییه‌كی كوشنده، نمونه‌ی سۆماڵ و سۆدان و یه‌مه‌ن و شوێنه‌كانی تری وه‌ك ئه‌فریقای باشور.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ر ولاتێكدا بێت خێروبێرێكی گه‌وره ڕوو له‌و وڵاته ده‌كات به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كاته په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز. وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌و پێیه‌ی هه‌ڵگری یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتن، فۆرمی په‌یوه‌ندی و دبلۆماسیی و سیاسیه‌تی ده‌ره‌كییان گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه به‌جۆرێك كه زۆرێك له ولاتانی خۆرئاوا چاویان له‌و ولاتانه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابورییه‌كان بۆته هۆی پاراستنی ئه‌و ولاتانه، بۆ نمونه له ئابی 1990 خۆرئاوا به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌خت له داگیركردنی كوێت ده‌كات له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه و ڕێگه نادات ئه‌و وڵاته داگیر بكرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه بوونی نه‌وت واته بوونی سیاده‌ی وڵاتان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فرۆشتنی ده‌بێته هۆی پاراستنی سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ولاتانه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌وت نیعمه‌تی گه‌لانه به‌ڵام به جۆرێك له جۆره‌كانیش وه‌ك له‌عنه‌تیش ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌وت ده‌بێته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ر گه‌لێك.
به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت بۆ هه‌ر وڵاتێك ده‌بێته هۆی چاوتێپڕینی زلهێزه‌كان. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه به‌رده‌وام ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وتیان هه‌یه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێـت له ساتێك له‌ساته‌كاندا بكه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسی داگیركردنه‌وه. كورد باجی بوونی نه‌وتی داوه. بوونی نه‌وتی كه‌ركوك بۆته به‌ڵای گه‌وره بۆ ئه‌م شاره. ئه‌م شاره ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وته بۆته شوێنێك بۆ چاوتێڕینی عیراقییه‌كان به گشتی و ته‌نانه‌ت توركه‌كانیش. بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی ژێر زه‌وییه‌كه‌ی نه‌بوایه ڕه‌نگبوو له‌مێژ بوو كێشه‌ی كورد و كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرایه. به‌ڵام نه‌وت خۆی بۆخۆی ڕێگره.
به‌ڵایه‌كی تری نه‌وت بریتیه له به‌رخۆری. زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی نه‌وتیان هه‌یه له تهمهڵیهكی بێوێنه‌دا ده‌ژین وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو. پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و پشتكردنه هه‌ر هه‌لێكی تری كار و موماره‌سه‌كردنی ژیان یه‌كێكه له‌و به‌ڵایانه‌ی نه‌وت بۆ گه‌لانی ده‌هێنێت. هیچ داهێنانێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستی له خه‌لیج نابینین جگه له به‌رخۆری و تهمهڵیهكی گه‌وره و كار نه‌كردن. ته‌نها له شاری مه‌ككه شه‌ش هه‌زار بیانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كهناسی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه نه‌وت بۆته هۆی جۆرێك له ته‌مه‌ڵی و ته‌نانه‌ت خۆپاكردنهوهش بسپێریت به ئه‌وی تر.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی نه‌وتدا بكرێت ئه‌وا ده‌توانێت ببێنه نیعمه‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ماندووی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت نه‌تها به لایه‌نێك نه‌سپێردرێت و ئه‌م كه‌یسه وه‌ك كه‌یسێكی نیشتیمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له له‌عنه‌ته‌وه ببێت به نیعمه‌ت، ده‌بێت داهاتی نه‌وت بۆ هه‌موان بێت، ئه‌گینا تاكه به‌ڵایه‌كی نه‌وت بریتیه له هێنانی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵا
به‌رخۆری 6000 كریكار له مه‌ككه