ده‌بێ ڕووكه‌ینه سارا , كه‌ی ڕووكه‌ینه سارا؟! و بۆ؟!
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com
له‌ناو واقیعی ڕۆشنبیریی كوردی گه‌لێ شت هه‌ن قابیلی توانج تێگرتن و قسه‌پێگوتن و (بێ ئه‌ده‌بیم نه‌كردبێ) قابیلی ئیهانه‌كردنیشن, هه‌ر له پاشقۆڵگرتنی نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌ده‌بدۆستانه‌وه له‌یه‌كتر (ئه‌گه‌ر به نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌ده‌بدۆست حیساب بكرێن), تا ده‌گاته ئه‌و كه‌سانه‌ی سووكایه‌تی به كایه‌ی ڕۆشنبیریی ده‌كه‌ن, كه له ڕاستیدا سووكایه‌تی به خۆیان ده‌كه‌ن.
جگه له كه‌سایه‌تی لاوازی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره كار ده‌كه‌ن, گه‌لێ جار سووكایه‌تی به نووسین و شیعر و چیرۆك و ڕۆمان و كۆی كایه‌ی نووسین و ئه‌ده‌ب ده‌كرێت. بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینی بێسه‌روبه‌ر, تێكدانی زمان, خراپی كوالێتی چاپكردن, نه‌خشه‌سازی ناڕێك و زه‌وق تێكده‌ر, وه‌رگێڕانی خراپ, نایه‌كسانی له بواره‌كانی وه‌رگێڕان… ئه‌وانه هه‌موو و زیاتریش, هی ئه‌وه‌ن له‌سه‌ریان بنووسرێ و بێده‌نگیان لێ نه‌كرێ و قسه‌یان پێ بگوترێ و ستۆپیان بۆ بكرێ.
تۆ ته‌ماشاكه كه‌س خۆی له‌به‌ر زمانه تیژ و تیغه‌كه‌ی شێخ ڕه‌زا نه‌گرتووه, زمان نه‌بێ, ئه‌و ته‌نها كه دێته سه‌ر زمانی كوردی ستایشی ده‌كات و دڵی نه‌هاتووه هه‌جووی بكا, ده‌نا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی هاتۆته سه‌ر ده‌م و زاری نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه:
“زوبده‌ی مه‌تاعی حیكمه‌ته ئه‌م شیعری كوردییه
هه‌رزانه بێ موباله‌غه حه‌رفی به گـــــــه‌وهه‌رێ”
كه‌چی زۆرێك له براده‌رانی ئێستا, حه‌شرێك به زمانی كوردی ده‌كه‌ن, “با به ده‌واری شڕی نه‌كردبێ”, كه‌چی خۆشیان به ئه‌دیب و نووسه‌ر ده‌زانن.
بۆیه به كورتی و به پوختی, ده‌مه‌وێ بڵێم له‌م گۆشه‌یه‌وه, ده‌مه‌وێ ئه‌و شتانه بخه‌مه به‌ر توانج كه ده‌یانبینم و هه‌ست ده‌كه‌م ئیهانه‌ی كایه‌كه ده‌كه‌ن, به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه زۆرجار ناتوانین له‌م نووسینانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌مانه‌وێ چاكیان بكه‌ین, بۆیه خوازه‌ی “ده‌بێ ڕووكه‌ینه سارا”م بۆ ناوی گۆشكه به‌كارهێناوه, ئه‌مه‌شم له دێڕه شیعره‌كه‌ی (مه‌حوی) گه‌وره‌وه وه‌رگرتووه:
“به‌جێ نایێ, ده‌بێ ڕووكه‌ینه سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له شارا”
مه‌حوی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یه‌وێ ڕووبكاته سارا, چونكه ناتوانێ ئه‌و دابونه‌ریته‌ی مه‌جنوونئاسایه له شار په‌یڕه‌وی لێ بكات و بیگوازێته‌وه شار و حه‌قی بدات, ئێمه‌ش ئه‌و كاته‌ی نه‌توانین خۆمان چاك بكه‌ین و دواتریش ئه‌و گرفتانه‌ی كایه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری چاك بكه‌ین, “ده‌بێ ڕووكه‌ینه سارا”.