بەیارمەتیت …. ناهید كەبیری
پیاوەكە یارمەتی هەیە
پەنجەرەكە بكەمەوە سەیری روناكی بكەم.
یان لە دوورەوە
چاوم بەچاوی ژیان بكەوێت؟.
پیاوەكە یارمەتی هەیە
یەك رۆژ
لەو سەدو شەت و پێنج رۆژە
خۆم بم؟!.
خۆم خاڵی بكەمەوە
لە هەرچی هەبووە و نەبووە؟.
جارێكی تر لەژێر هەتاودا لەسەر ئەو چیمەنە راكشێم.
بەكامی دڵ، وەك باڵندەیەك لەسەر لقێك بنیشمەوە.
یان وەك با و كۆتر و ماسیەكان،
ماسیە خۆشبەختەكانی ژێر هەتاو
لە كەناراوێك تێكەڵ بم لەگەڵ باران و
كەس نەڵێت
بوەستە و
كەس جیامان نەكاتەوە؟.
پیاوەكە یارمەتی هەیە
خەون بەعیشقەوە ببینم؟.
ژیانم بسپێرم بە ئایەتێكی ماچ و
فەزیلەتی روناكی؟.
بۆ چەند ساتێك
لە ئازار و سوتان
جێ خەو و هتوو
قاپو قاچاخ و سەماوەر و جل و بەرگ
لە ئاسمان و خەیاڵ،
شیعر و هەست،
دووربم؟.
پیاوەكە یارمەتی هەیە
سڵاو لە دراوسێكانمان بكەم؟.
مل پێچەكەم بدەم بەو غەریبەیەی
دەمەو ئێوارەیەك بەگریانەوە لێرەوە تێدەپەڕێت؟.
پیاوەكە یارمەتی هەیە
یارمەتی
یارمەتی
یارمەتی هەیە
بەهەمووشتێك پێبكەنم و
بڵێم:
یاساكانی تۆ هەڵەن
ئەم دادپەروەریە،
نا ڕەوایە؟.
” ناهید كەبیری “
” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “